فارسی       Kurdî

ده‌سپێک    هه‌واڵ   سیاسی   ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر   هزر   مافی‌مرۆڤ    کۆمه‌ڵایه‌تی   به‌ڵگه‌نامه‌کان    سکرتێری‌گشتی    په‌رتووک    پێوه‌ندی

رێبه‌رانی شه‌هید

پێشه‌وا قازی‌

دوكتور قاسملوو

دوكتور شه‌ره‌فکه‌ندی

 

ژماره‌ی نوێی كوردستان

ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

 

ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان

پاشكۆی كوردستان

 

سایته‌کانی دیکه

:: ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حیزب له ده‌ره‌وه

:: كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئێرانی‌ فیدرال

:: سایتی سکرتێری گشتیی حیزب

:: سایتی یه‌كیه‌تیی ژنان

:: سایتی ته‌له‌فزیۆنی‌ تیشك (TISHK TV)

::  یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكرات

:: سایتی یه‌کیه‌تیی لاوان

:: ئاژانسی هه‌واڵنێری كوردستان مێدیا

.:: شه‌هید دوکتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی‌ ::.

 

دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی‌ مروڤێـكی‌ به‌رز‌و مودیرێكی‌ لێهاتوو

 

رێبه‌ری‌ كاتێك شكل ده‌گرێ‌ كه‌ تاك به‌ هه‌ر هۆیه‌ك تێ‌ بكوشێ‌ له‌سه‌ر خوووخده‌ی‌ تاك یان گروپ كاریگه‌ریی‌ هه‌بێ‌، هه‌ر چه‌ند ئه‌و كاره‌ بۆ وێست‌و ئامانجی‌ تایبه‌ت یان ئورگانیزاسیونیك ئه‌نجام بدرێ‌.   "هرسی‌‌و بلانچارد پژوهشگر رهبری‌"
 

شیوه‌ی‌ ژیانی‌ سیاسیی‌ دوكتور سه‌عید بۆ گه‌یشتن به‌ مافی‌ دیاریكردنی‌ چاره‌نووسیی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد له‌ ئێراندا وای‌ له‌‌و پیاوه‌ به‌وه‌جه‌ كرد كه‌ رێبه‌رێكی‌ لێهاتوو‌و مودیرێكی‌ سه‌ركه‌وتوو له‌كڵ‌ ده‌رهاتووی‌ لـێ‌ بێته‌ ده‌ر. كاك سه‌عید ئه‌گه‌ر چی‌ خاوه‌نی‌ هزر‌و تیئوریگه‌لی‌ شه‌خسی‌‌و تایبه‌ت به‌خۆی‌ له‌مه‌ر ئامانج‌و رێبازی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران بوو، به‌ڵام تا كاتی‌

شه‌هیدبوونی‌ هه‌رگیز له‌ چوارچێوه‌‌و بازنی‌ تێـڕوانین‌و ئیراده‌‌و ئه‌ندیشه‌ی‌ به‌ كۆمه‌ڵ‌ لای‌ نه‌دا.

دوكتور سادق به‌ پشت به‌ستن به‌ ئیراده‌ی‌ خۆی‌ له‌ رێبه‌رایه‌تیی‌ حیزب‌و بزووتنه‌وه‌ی‌ حه‌قخوازانه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ كورد دا، وه‌ك رێبه‌رێكی‌ لێهاتوو ده‌گه‌ڵ‌ مه‌سه‌له‌گه‌لی‌ تێئوری‌‌و فیكری‌ سه‌ر‌و كاری‌ هه‌بوو. هه‌میش وه‌ك مودیرێكی‌ شایسته‌ كاری‌ به‌ كۆمه‌ڵی‌ ده‌كرد‌و بێزار بوو له‌ ته‌ك ره‌وی‌. هه‌روه‌ها باوه‌ڕێكی‌ قووڵی‌ به‌ پلورالیزم هه‌بوو‌و له‌سه‌ر بڕیاردانی‌ ئه‌ندامانی‌ رێبه‌ری‌ كاریگه‌ری‌‌و رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ هه‌بوو. بۆ چه‌سپاندنی‌ ئه‌م ئه‌سڵه‌، هه‌روه‌ها باوه‌ڕی‌ به‌ رێبه‌ری‌ به‌ توانا‌و مودیرییه‌تی‌ ده‌قیق بۆ دانانی‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر هه‌رچی‌ باشتر به‌رێوه‌ بردنی‌ حیزبی‌ هه‌بوو، ‌و ته‌نانه‌نت به‌ پیوستیی‌ ده‌زانی‌.
دوكتور سه‌عید بۆ به‌رێوه‌بردنی‌ ئه‌رك‌و كار‌و به‌رپرسایه‌تییه‌ حیزبی‌یه‌كان ئه‌وپه‌ڕی‌ دیقه‌تی‌ ده‌كرد. رۆڵ‌‌و نه‌خشی‌ ناوبرا‌و له‌ رێبه‌ری‌دا خه‌لاق‌و داهینه‌رانه‌ بوو. كارنامه‌ی‌ پرشنگداری‌ ئه‌و رێبه‌ره‌ نه‌مره‌ له‌ بیاڤـ "حوزه‌" مودیرییه‌ت‌و بڕایارداندا، داڕشتنی‌ برنامه‌‌و پرستیژی‌ واقیع بینانه‌، داهێنه‌ری‌ له‌ كاری‌ رێكخستن‌و ته‌شكیلاتی‌دا، كونتروڵ‌ بۆ حه‌للی‌ كێشه‌ نیوخۆیی‌یه‌كانی‌ حیزب، دروستكردنی‌ ئه‌نگیزه‌ی‌ كار‌و به‌رپرسیاریه‌تیی‌ له‌ نێو ئه‌ندامانی‌ حیزب دا، رێگا نیشانده‌ر‌و ئامانجدار بوون له‌ داڕشتنی‌ سیاسه‌تی‌ دروست‌و ئوسولیی‌ حیزب له‌ هه‌ل‌ومه‌رجگه‌لی‌ جوار‌وجوری‌ خه‌باتدا، جی‌ په‌نجه‌ی‌ دیار بوو. ‌و زۆر خاڵی‌ دیكه‌ نیشانه‌ی‌ لێهاتوویی‌‌و شایسته‌گی‌ ئه‌و مرۆڤه‌ ئازادیخواز‌و نیشتمانپه‌روه‌ر بوون. ئولگووی‌ كرداریی‌ رێبه‌ریی‌ كاك سه‌عید، ماموستای‌ دێموكراسی‌ دوكتور عه‌بدولره‌حمان قاسملووی‌ نه‌مر بوو. ناوبرا‌و كار‌و به‌رپرسایه‌تی‌یه‌ حیزبی‌یه‌كانی‌ پێناسه‌ ده‌كرد‌و بۆ چونیه‌تی‌ به‌رێوه‌بردنیان به‌رنامه‌رێژیی‌ ده‌كرد ئه‌ركی‌ هه‌ر یه‌ك له‌ ئورگانه‌كانی‌ حیزبی‌ بۆ ئه‌نجامدان‌و به‌رێوه‌بردنی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئوسوول‌و پرنسیپه‌ دیاری‌ كراوه‌كان دیاری‌ ده‌كرد‌و له‌ به‌رێوه‌بردنی‌ كار‌و ئه‌ركه‌ حیزبی‌یه‌كاندا ته‌ئكیدی‌ ده‌كرده‌وه‌‌و له‌ ئاكام‌و كرده‌وه‌كانی‌ ده‌كۆڵییه‌وه‌. كاك دوكتور سه‌عید وه‌كوو رێبه‌ر‌و مودیرێكی‌ مرۆڤـ دۆست به‌ دڵسۆزی‌یه‌وه‌ ده‌گه‌ڵ‌ ئه‌ندامانی‌ حیزبی‌ هه‌ڵسووكه‌وتی‌ ده‌كرد. پێوه‌ندی‌یه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ له‌سه‌ر بناغه‌ی‌ مه‌یل‌و ئاره‌زووی‌ خه‌ڵكدا داده‌ڕشت‌و رێزی‌ له‌ ویست‌و داخوازییه‌كانی‌ خه‌ڵك‌و ئه‌ندامانی‌ حیزبی‌ ده‌گرت‌و باوه‌ڕ‌و متمانه‌ی‌ قووڵی‌ به‌ كادر‌و پێشمه‌رگه‌ هه‌بوو. شیوه‌‌و ستیلی‌ مودیرییه‌ت‌و رێبه‌ریی‌ دوكتور سه‌عید، به‌ شێوه‌ی‌ به‌شداریدان‌و پێ‌سپاردن "مشاركت و تفویچ" بوو. هێز‌و پتانسیلی‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ له‌ بڕیارداندا به‌شدار ده‌كرد‌و دیاریكردنی‌ ره‌وند‌و ریچكه‌ی‌ ئاكامی‌ كار‌و ئه‌ركه‌كانی‌ به‌ كۆمه‌ڵ‌ ده‌سپارد. شێوه‌ی‌ رێبه‌ری‌‌و مودیرییه‌تی‌ ناوبرا‌و بۆ ئه‌ندامگه‌لی‌ ته‌شكیلاتی‌ ئاشكرای‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران له‌سه‌ر ئه‌ساسی‌ راده‌ی‌ ئاماده‌یی‌ ئه‌ندامه‌كان بۆ قه‌بووڵ‌ كردنی‌ كار‌و به‌رپرسایه‌تییه‌كانی‌ حیزبی‌، به‌ سه‌رنجدان به‌ بار‌ودۆخی‌ شه‌ڕ له‌ كوردستان‌و زه‌خت‌و گوشاری‌ رێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران بۆ سه‌ر خه‌ڵكی‌ بێ‌ دیفاعی‌ كوردستان هه‌میشه‌ وه‌ك ئه‌سڵێك له‌ به‌رچاوی‌ ده‌گرت.
لێهاتوویی‌، زیره‌ك‌و ساده‌‌و ساكار، له‌خۆ بردوویی‌، ڕوك‌وێژی‌‌و سه‌داقه‌ت‌و باوه‌ڕ به‌ خۆ بوون خاڵی‌ به‌رچاوی‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی‌ دوكتور سه‌عید بوون. به‌‌و هیوایه‌ كه‌ ئه‌م شیوازه‌ ببێته‌ هێز‌و ئه‌نگیزه‌یه‌كی‌ قاییم‌و پته‌‌و بۆ كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران له‌مه‌ڕ بڕیاردان، كاری‌ به‌ كۆمه‌ڵ‌ بردنه‌ سه‌ری‌ روحییه‌ی‌ شۆرشگێڕی‌‌و په‌روه‌رده‌‌و بارهێنانی‌ كادر‌و پێشمه‌رگه‌ لاوه‌كان. چوونكه‌ له‌ ئه‌نجامدان‌و به‌رێوه‌بردنی‌ كار‌و به‌رپرسایه‌تی‌دا پێـڕه‌وی‌ دیسیپلینی‌ حیزب بوو.
دوكتور سه‌عید بۆ وه‌ده‌ستهێنانی‌ ئامانج‌و ویسته‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران نه‌خشی‌ كادره‌كانی‌ له‌ ئورگانه‌كانی‌ حیزبدا پێناسه‌ ده‌كرد. ئه‌و نه‌خشگه‌له‌ بریتین له‌و ئه‌ركانه‌: داڕشتنی‌ پلان‌و به‌رنامه‌، رێكخستن "سازماندهی‌" رێنوێنی‌كردنی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌، كاری‌ به‌ كۆمه‌ل، چونیه‌تیی‌ هه‌ڵسووكه‌وت ده‌گه‌ڵ‌ خه‌ڵك‌و ئه‌خلاقی‌ شۆرشگێری‌ له‌نێو به‌ده‌نه‌ی‌ حیزبدا. له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ رێزی‌ بۆ فیكر‌و ئیده‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ حیزبی‌ داده‌نا، له‌ دامه‌زراندنی‌ پێوندیی‌ دوو لایه‌نه‌‌و به‌شداری‌ بۆ بڕیاردان هه‌میشه‌ هاوسه‌نگه‌رانی‌ هان ده‌دا. ئه‌م رێگه‌ چاره‌ دوو لایه‌نه‌ ئیمكانی‌ باشی‌ ده‌ره‌خساند كه‌ رێبه‌ری‌ بتوانێ‌ ته‌ئكیدی‌ زیاتر له‌ سه‌ر كار‌و ئه‌ركه‌كان بكاته‌وه‌.
كاك دوكتور سه‌عیدی‌ نه‌مر ئیمانێكی‌ قووڵی‌ به‌ كار دانه‌وه‌ی‌ خه‌باتی‌ حیزب له‌ رێگه‌ی‌ هاوسه‌نگیی‌ نێوان رووحیه‌ی‌ شۆڕشگێڕی‌‌و كار‌و ئه‌ركدا هه‌بوو. هه‌ر بۆیه‌ كه‌سانی‌ شۆڕشگێڕ‌و به‌ ئیمان له‌ ماوه‌ی‌ خه‌باتی‌ حه‌قخوازانه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا كاریان وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرت‌و له‌ به‌رێوه‌بردنی‌ پرینسیپ‌و ئوسول‌و ڕاكاری‌ ئیستراتێـژی‌ سیاسیی‌ حیزبی‌دا هه‌میشه‌ خوڵقاندن‌و راهێنانی‌ به‌كرده‌وه‌ی‌ له‌ ده‌ست دابوو، سه‌رنجی‌ ئه‌ندامانی‌ حیزبی‌ بۆ به‌رێوه‌بردنی‌ هه‌رچی‌ باشتری‌ ئه‌ركه‌كان‌و له‌ به‌رچاو گرتنی‌ ئامانج‌و رێباز‌و به‌رنامه‌كانی‌ حیزب راده‌كێشا. شێوه‌ی‌ خه‌باتی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌ لێوه‌شاوه‌یی‌یه‌وه‌ راڤه‌‌و به‌یان ده‌كرد. به‌رنامه‌گه‌لی‌ ئوسوولی‌‌و گونجاو ده‌گه‌ڵ‌ هه‌ل‌ومه‌رجی‌ خه‌بات له‌ كوردستاندا، هه‌نگا‌و به‌هه‌نگاو بۆ وه‌ده‌ستهێنانی‌ ئامانجه‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ مافی‌ دیاریكردنی‌ چاره‌نووسدا شی‌ ده‌كرده‌وه‌‌و رێنوێنی‌ پێویستی‌ بۆ رێك‌وپێك كردنی‌ قه‌واره‌ی‌ كار‌و خه‌باتی‌ حیزب ده‌دا به‌ كومیته‌‌و ئورگانه‌كانی‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ له‌ حیزبدا. هه‌روه‌ها كاك سه‌عیدی‌ نه‌مر شیلگیرانه‌ بۆ سه‌قامگیركردنی‌ دیسیپلین‌و فه‌رهه‌نگی‌ شۆرشگێڕانه‌ له‌ حیزبی‌ دێموكرات دا تێ‌ده‌كوشا.
یه‌كێكی‌ دیكه‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌كانی‌ دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌، هه‌ركات دیبایی‌ كادر یان پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ حیزبی‌ توانا‌و مایه‌ی‌ ئه‌رك‌و به‌رپرسایه‌تی‌ تێدایه‌، به‌ ته‌واو توانایه‌وه‌ پشتیوانی‌ له‌‌و ئه‌ندامه‌ ده‌كرد‌و هانی‌ ده‌دا بۆ وه‌ئه‌ستۆ گرتنی‌ كار‌و ئه‌ركی‌ حیزبی‌. رێبه‌ری‌ شه‌هیدمان ئه‌و كاته‌ی‌ وه‌ك ئه‌ندامێكی‌ هه‌ڵسووری‌ حیزب كاری‌ ده‌كرد‌و چ وه‌ك ئه‌ندامی‌ رێبه‌ری‌ یان ئه‌و كاته‌ی‌ كه‌ رێبه‌ریی‌ حیزبی‌ كه‌وته‌ سه‌رشانی‌، خاوه‌نی‌ سروشتی‌ تایبه‌ت به‌خۆی‌ بوو، وه‌كوو خاوه‌ن نفووزێكی‌ باش له‌نێو كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان‌و ئێران، سیاسه‌تمدارێكی‌ ناودار، مودیر‌و وردبین‌و دیپلوماتێكی‌ به‌وه‌ج‌و ناو به‌ ده‌ره‌وه‌ بوو. شاره‌زا له‌ داڕشتنی‌ سیاسه‌تی‌ رۆژ‌و ئاگادار به‌ ئاڵوگوره‌كانی‌ جیهان بوو. له‌یه‌ك وشه‌دا به‌حه‌ق جێگرێك‌و قوتابی‌یه‌كی‌ شیاو‌و لێهاتووی‌ مامۆستای‌ دێموكراسی‌‌و پێغه‌مبه‌ری‌ ئاشتی‌ دوكتور قاسملوو نه‌مر بوو. سه‌ره‌نجام وه‌ك رێبه‌رێكی‌ سه‌ركه‌وتوو له‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌ست پێكردنی‌ ئاڵگوره‌كان له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ نێوه‌راستدا وه‌ده‌ستپێكی‌ شۆڕش‌و ڕاپه‌ڕینی‌ خه‌ڵكی‌ كورد له‌ كوردستان عێراقدا نه‌خشی‌ پۆزیتیڤی‌ گێڕا‌و پشتیوانی‌ ڕاپه‌ڕینی‌ خه‌ڵكی‌ وه‌زاڵه‌ هاتووی‌ باشووری‌ كوردستان بوو. رێبه‌ری‌ بلیمه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌حه‌ق یار‌و پشتیوانی‌ زه‌حمتكێشان، رووناكبیران، ئازادیخوازان‌و كومه‌ڵانی‌ هه‌راوی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانی‌ ئێران به‌ تایبه‌ت‌و پارچه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ كوردستان به‌گشتی‌ بوو.

 

 

.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن::.

 

ئی‌مه‌یلی خۆتان :  

 

ئی‌مه‌یلی هاوڕێکه‌تان  

 

 

ده‌سپێک | هه‌واڵ |  سیاسی |  ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر |  هزر | مافی‌مرۆڤ |  کۆمه‌ڵایه‌تی |  به‌ڵگه‌نامه‌کان |  سکرتێری‌گشتی |  په‌رتووک |  پێوه‌ندی

دابین‌كردنی‌ مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌کانی گه‌لی‌ كورد له‌ چوارچێوه‌ی ئێرانێکی دێموكراتیكی‌ فیدراڵی‌ دا

  شه‌ممه، ۲۸‌ی بانه‌مه‌ڕی ۱۳۸۷ی هه‌تاوی