|
حیزبێکی سه‌ربه‌خۆین. چ
چووک بین‌و چ گه‌وره، چ بێ‌هێز بین‌و چ به‌هێز، سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆمان ناگۆرین.
* رژیمی ئاخوندی، رژیمی درۆ‌و
ڕیا، ئه‌م ڕۆژانه هه‌ر له‌و کاته‌دا فرمێسکی حه‌رام بۆ کورده‌کانی عێراقی هه‌لده‌رێژێ،
بۆ خۆی له کوردستانی ئێران‌دا فشار و زه‌برو زه‌نگی فاشیستی به‌و په‌ڕی خۆی گه‌یاندووه.
* ئایا هه‌موو ئه‌و هه‌وڵدانه فاشیستی‌یه‌و ئه‌و هه‌موو زه‌برو زه‌نگه رژیم بۆ
کوێ و به چ ده‌گه‌یه‌نێ؟ وه‌لامی ئم پرسیاره بۆ هه‌ر که‌سێک که که‌مێک روون‌بینیی
سیاسی هه‌بێ‌و ئاگاداری‌یه‌کی ره‌وتی مێژوو‌و قانوونه بێ ئه‌م لاو ئه‌ولاکانی گه‌شه‌کردنی
کۆمه‌ڵی ئینسانی په‌یدا کردبێ، زۆر روونه. فشار‌و زه‌برزه‌نگ‌و کوشتارو سه‌رکوت‌و
جنایه‌ت، هه‌ر چه‌ند بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی مومکینه وه‌ک هه‌ورێکی ره‌ش پێشی رۆژی
رووناک بگرێ‌و سه‌رده‌مێک کورت به‌رگری له به‌ره‌وپێش چوونی چه‌رخی زه‌مان بکات،
به‌لام هیچ هێزێک نه‌ک هه‌ر ناتوانێ ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژوو بۆ پاشه‌وه بکشێنێته‌وه،
به‌لکوو ناتوانێ ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌یه‌کی درێژیش پێشی گه‌ران و به‌ره‌وپێش چوونی
بگرێ.
* گه‌لی قاره‌مان‌و شۆرشگێری کورد سه‌لماندوویه‌تی که له ژێر هیچ فشارێکدا سه‌ر
بۆ داگیرکه‌ر نه‌وی ناکاو له هه‌ر ئاگرێکدا بسووتێ له خۆله‌مێشه‌که‌ی سه‌ر له
نوێ ئاگری شۆرش‌و راپه‌رین به گڕترو گه‌رمتر له پێشوو به‌رز ده‌کاته‌وه.
* له وڵاتێکی وه‌ک ئێران‌دا "شا" نه‌ک هه‌ر ناتوانێ به شایه‌تی کردنی بێ حکوومه‌ت
قه‌ناعه‌ت بکات، به‌لکوو قه‌ت ناتوانێت دێموکرات بێ‌و له سه‌ره‌ڕۆیی‌و دیکتاتۆری
دوور بکه‌وێته‌وه. له ولاتێکی وه‌ک ئێران‌دا ئه‌وه سه‌رۆک‌کۆمار یانی هه‌لبژارده‌ی
خه‌لک هه‌موو ده‌بنه دیکتاتۆر، چ بگا به شا که خۆی به سێبه‌ری خودا ده‌زانێ!
* له دنیای پر پێچ‌و خه‌می ئه‌ورۆدا ئه‌و شته سه‌ره‌کی‌یه که ده‌توانێ ده‌سته‌به‌ری
سه‌ربه‌خۆیی راسته‌قینه‌ی سیاسی له ولاتی ئێران‌دا بێ "دێموکراسی"یه‌و، "به‌ستراوه‌یی"
ئاکامی بێ ئه‌م‌لاوئه‌ولای دیکتاتۆری و سه‌ره‌ڕۆیه.
* ئه‌زموونی گه‌لانی جیهان ئه‌مرۆ به روونی نیشان ده‌دا که ئه‌و ده‌رمانه
سیحراویه‌ی ئه‌مرۆ ده‌توانێ چاره‌سه‌ری هه‌موو نه‌خۆشی‌یه‌کانی ژیانی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی
بکا، "دێموکراسی" یه.
* به‌شه‌ر رۆژ به رۆژ پتر به‌ره‌و مه‌قامی ئینسانی و یه‌کسانی و برایه‌تی ده‌چێته
پێش.
* کرده‌وه‌ی ڕه‌سه‌نی شۆرشگێرانه ڕه‌نگه له وه‌ختی خۆیاندا به‌و جۆره‌ی پێویسته
و ده‌بێ، خۆیان نه‌نوێنن‌و تێکۆشه‌رانی راسته‌قینه‌ی رێگای دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌لایه‌تی‌و
حه‌قیقه‌تی ئینسانی له جه‌نگه‌ی تێکۆشانی خۆیاندا ره‌نگه سه‌رینج نه‌ده‌نه ئه‌وه
که چ رێگایه‌کی سه‌خت و دووریان بڕیوه، هه‌نگاوی چه‌ند گرینگ‌و کارسازیان هه‌لێناوه‌ته‌وه‌و
چ رێگایه‌کی پڕ له‌ندو کڵۆیان بۆ پێداڕۆیشتنی به‌ره‌کانی دوای خۆیان ته‌خت کردووه.
* سه‌پاندنی دلخوازترین شتی دنیا به کرده‌وه ده‌بێته هۆی دروست بوونی دژکرده‌وه
به‌رانبه‌ر به خۆی.
* پێویستیی رۆژگار ده‌ڵێ دوارۆژێکی که‌م‌و زۆر سه‌قامگیر له ئه‌فغانستان‌دا ته‌نیا
وه‌ختێک ئیمکانی ده‌بێ که حکوومه‌تێکی دێموکراتی‌و نامه‌زهه‌بی، به‌لام گه‌لی به
پشتیوانیی فه‌رهه‌نگ‌و رێوشوێنه‌کانی"ئه‌فغان"و و به پاراستنی ماڤه نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌کانی
گه‌لانی ئه‌و وڵاته له‌وێ دابمه‌زرێ.
به‌لام هه‌موو شتێک نیشان ده‌دا که تا گه‌یشتن به‌و قۆناخه، جارێ رێگایه‌کی درێژ
و پر که‌ندو له‌ند له پێش دایه!
* ئێمه تێکۆشه‌رانی حیزبی دێموکرات حیزبی شه‌هیدان، ئه‌م ئه‌رکه گرانه که که‌وتۆته
سه‌ر شانمان زۆر باش هه‌ست پێ ده‌که‌ین‌و زۆر به ئاگاهی‌یه‌وه بریاری یه‌کجاریمان
داوه که هه‌موو هێز و توانای خۆمان ته‌رخانی پێوانی رێگای دوکتور قاسملوو، یانی
رێگای خه‌باتی کۆلنه‌ده‌رانه له پێناوی ئازادی‌و دێموکراسی‌و ماڤه ئینسانیه‌کاندا
بکه‌ین تا له‌م رێگایه‌دا- که رێگای سووری شه‌هیدانه- یان سه‌ر بکه‌وین، یان به
شانازیه‌وه وه‌ک شه‌هیده ئازیزه‌کانمان سه‌ر دابنێین.
* دوکتور قاسملوو ده‌یهه‌ویست خه‌لکی کوردستانی ئێران به وه‌رگرتنی خودموختاری له
پێش هه‌موو شتێکدا هه‌ست به شه‌خسییه‌تی ئینسانیی خۆیان بکه‌ن.
* ئێمه گه‌لێکی مه‌زلوومین‌و زۆرمان زۆڵم لێ ده‌کرێ. زۆرداران به کوشتنی دوکتور
قاسملوو ده‌یانه‌وێ به ئێمه بلێن که ته‌نیا کاتێک ماڤی نه‌فه‌س‌کێشانمان هه‌یه
که ژێرده‌ست‌و ژێرچه‌پۆکیان بین.
* له مێژه گوتوویانه که قه‌بووڵی زۆڵم له خودی زۆڵم خرابتره.ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ
هه‌موو ده‌رسه‌کانی دوکتور قاسملووی نه‌مر له یه‌ک ده‌رس‌دا کورت بکه‌ینه‌وه ئه‌م
ده‌رسه ئه‌وه‌یه که سه‌رنجی ئێمه‌ی بۆ لای هێزی خۆمان راکێشاو تێی‌گه‌یاندینکه
ئه‌گه‌ر دلنیاییمان به خۆمان بێ‌و، پشتی یه‌کتر بگرین خاوه‌نی چ توانایه‌کی گه‌وره‌ین
که په‌یکه‌ری زۆرداران وه‌له‌رزین ده‌خا و تووشی په‌له‌قاژه‌ی مه‌رگیان ده‌کا!
* با دایکانی کوردستان رۆڵه‌کانیان له باوه‌شی گه‌رم‌و پڕ له خۆشه‌ویستی خۆیاندا
به هه‌ستی گه‌رمی نیشتمانپه‌روه‌ری‌و ئازادیخوازی په‌روه‌رده بکه‌ن‌و چیرۆکی
ژیانی دوکتور قاسملوو‌و شه‌هیدانی رێگای رزگاری‌یان به گوێ‌دا بخوێنن.
با باوکانی کوردستان ده‌رسی ئازایه‌تی‌و خه‌باتگێڕی فێری منداڵه‌کانیان بکه‌ن و
تێ‌یان بگه‌یه‌نن که چه‌نده خۆشه جێگای هیواو هۆمیدی کۆمه‌له‌که‌یان و گه‌له‌که‌یان
بن.
با لاوانی کورد-کوڕ و کچ- باش بزانن که ژیان له ئه‌سیری‌و ژێرده‌ستی‌داو، به سه‌ر
شۆری‌و شه‌رمه‌زاری‌یه‌وه چه‌نده بێ قه‌درو قیمه‌ته‌و له به‌رامبه‌ردا هه‌لمژینی
هه‌وای پاک‌و بێگه‌ردی سه‌ربه‌رزی‌و ئازادی چه‌نده خۆش‌و دلرفێن.
ده‌با رۆله نه‌به‌زه‌کانی کوردستان ریزه‌کانی حیزبی دیموکرات به هاتنی خۆیان
جوانتر له پێشوو بهرازێننه‌وه‌و به هه‌لگرتنی چه‌کی شه‌ره‌ف‌و سه‌ربه‌رزی، هێزی
پێشمه‌رگه زۆر له ئێستا به‌هێزترو له شکان نه‌هاتووتر بکه‌ن.
* ئاشکرایه که گه‌لی کورد وه‌جاخ‌کوێر نیه‌و خاوه‌نی ده‌یان‌و سه‌دان قاسملوو
بووه‌و هه‌یه. تایبه‌تمه‌ندی قاسملوو ئه‌وه بوو لێوه‌شاوه‌یی‌و زانایی خۆی له
خزمه‌ت رزگاری‌و ئازادیی گه‌له‌که‌ی دانابوو.
* به هه‌موو هه‌ستمه‌وه داوا له لاوانی خوێنگه‌رم‌و رووناکبیری کوردستان ده‌که‌م
که بێننه مه‌یدانی خه‌بات و جێگای به‌تاڵی قاسملوو پڕ بکه‌نه‌وه.
* هه‌تا سایه‌ی دیکتاتۆری و کۆنه‌په‌رستی بمێنێ ژیانێکی ئاسایی بێده‌نگ و بێ‌ده‌ردیسه‌ر
بۆ که‌س مومکین نیه.
* دوکتور قاسملوو له سه‌رانسه‌ری ژیانی‌دا وه‌ک مه‌لێکی له هێلانه ده‌رکراو دڵی
بۆ نیشتیمانه خۆشه‌ویسته‌که‌ی‌و تێیدا حه‌سانه‌وه لێی‌ده‌دا.
* حیزبی دێموکرات حیزبی شه‌هیدانه، نه‌ک به قسه، به‌لکوو به کرده‌وه نیشانی
داوه که قۆربانیدان نه‌ک هه‌ر له درێژه‌دانی خه‌بات ساردی ناکاته‌وه، به‌لکوو
لێبڕاوترو شێلگیرتریشی ده‌کا.
* حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ئێستا ئیدی دارێکی قه‌د ئه‌ستووره که ڕه‌گ‌و
ریشه‌ی له قوولایی خاک‌دا داکوتاوه‌و لک‌وپۆیی بۆ هه‌موو لایه‌ک هاویشتووه، بۆیه
به هه‌لکردنی ره‌شه‌با تێک ناشکێ‌و بڕینی هه‌ر لکێکی هه‌ر چه‌ندیش گه‌وره‌و پڕ بێ،
له هه‌ڵدان و به‌ر گرتنی ناخا.
* له کۆمه‌لێک‌دا که وه‌لی فه‌قیه ده‌سه‌لاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێک‌و به سه‌ر
چاره‌نووسی خه‌لکدا هه‌یه، نا هیچ که‌س له خه‌لک‌و نه هیج نوێنه‌رێک له لایه‌ن
خه‌لکه‌وه چووکترین ئه‌سه‌ریان له قه‌بوول یان ره‌تکردنه‌وه‌ی قانوون‌دا نی‌یه.
* له کۆمه‌لێک‌دا که ته‌نانه‌ت بۆ نه‌زه‌ردان له سه‌ر سپی بوونی به‌فر و ره‌ش
بوونی ڕه‌ژییش فتوای وه‌لیی فه‌قی پێویسته، له ولاتێک‌دا که به نه‌زه‌ری جه‌نابی
خۆمه‌ینی "اقتصاد" رۆژێک بۆ حه‌یوانات ده‌بێ‌و رۆژێکی دیکه هه‌ر به قسه‌ی ئه‌و جه‌نابه،
ده‌بێته یه‌کێک له مه‌سائیلی زۆر گرینگ‌و هه‌موو که‌س به بێ چووکترین گومان‌و
راوستان ناچاره بۆ هه‌ردووی ئه‌و فه‌رمایشانه به‌لێ، بلێ، چۆنکه نه‌زه‌ری وه‌لیی
فه‌قییه "واجب الاطاعه" یه! ئایا له ولاتێکی ئاوادا دوان له هه‌لبژاردن‌و دامه‌زراندنی
مه‌جلیسی شووراو په‌سه‌ند کردن‌و نه‌کردنی قانوون چ مانایکی هه‌یه؟
* گه‌لی کورد وه‌ک گه‌لێکی گه‌وره‌ی سته‌م لێکراوی دنیا‌و هه‌روه‌ها وه‌ک به‌شێک له
جیهانی سێهه‌م، به هۆی لاواز بوونی فه‌رهه‌نگه‌که‌ی‌و ناشاره‌زایی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی
به داییم له گه‌ل دووبه‌ره‌کی‌و ناکۆکیی نێوخۆ ده‌سته‌ویه‌خه بووه‌و ئه‌و دوو به‌ره‌کی‌و
ناکۆکی‌یه یه‌کێک له هۆیه‌کانی شکستی گه‌لی کورد له خه‌باتی دوور‌و درێژ‌و له
مێژینه‌ی بۆ ئازادی‌و وه‌ده‌ستهێنانی ماڤی ئینسانی‌و نه‌ته‌وه‌یی خۆی بووه.
* له نێو ئازادی‌یه دیموکراتی‌یه‌کان واته ئه‌و ماڤانه‌ی له رژیمێکی
دێموکراتیدا بۆ خه‌لک ناسراون گرینگ‌تر له هه‌موویان ئازادی به‌یانه.
* به‌رگرتن‌و لابردنی ئازادیی به‌یان یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی به‌رچاوی
رێژیمێکی دیکتاتۆرو سه‌ره‌رۆیه.
* ئه‌گه‌ر رێزگرتن له رۆژی ژن ئێستا له ولاتانی پێشکه‌وتووی جیهاندا وه‌ک
جێژنێک‌و ره‌سمێک چاوی لێ ده‌کرێ، بۆ ولاتانی پاشکه‌وتووی وه‌ک ئێران به تایبه‌تی
ئێرانی ئاخوندی‌و بۆ کۆمه‌لی کورده‌واریی خۆمان وه‌ک ئه‌رکێکی گه‌وره‌و به‌شێکی
گرینگ له خه‌بات‌و تێکۆشان دژی پاشکه‌وتوویی ده‌بێ به حیساب بێ.
* له رۆژێکی پیرۆزی وه‌ک 17ی ره‌شه‌مه‌دا جێگای خۆیه‌تی روو له دایکان و خوشکانی
خۆشه‌ویستمان بکه‌ین‌و ئه‌و راستی‌یه‌یان بۆ دووپات بکه‌ینه‌وه که بۆ
به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و گه‌یشتن به ماڤه ره‌واکانیان ته‌نیا رێگایه‌ک که له
پێشیانه بریتی‌یه له خه‌بات‌و تێکۆشانی بێ وچان بۆ رووخاندن‌و له به‌ین بردنی
یه‌کجاره‌یی رژیمی ئاخوندی.
*رژیمی ئاخوندی به‌و نێوه‌رۆکه‌ی که هه‌یه‌تی ئه‌گه‌ر له هه‌موو بارێکه‌وه
بتوانێ ئالوگۆری به‌سه‌ردا بێ، له باری مافی راسته‌قینه‌ی ژنانه‌وه چاوه‌روانیی
هیچ هه‌لویستێکی پێشکه‌وتووانه‌و هیچ جۆره گۆرانێکی لێ ناکرێ.
* خۆشکان‌و دایکانی خۆشه‌ویست‌و زه‌حمه‌تکێشی کوردستان جێگای شانازی‌و رێز‌و
ئێحترامێکی تایبه‌تن. شێره ژنانی کوردستانن که رۆله نه‌به‌زه‌کانی کوردستان له
داوێنی گه‌رم‌و پڕ له ئه‌وینی خۆیاندا په‌روه‌رده ده‌که‌ن، لای‌لایی
نیشتمانپه‌روه‌ری‌و کوردایه‌تی‌و ئازایه‌تیان به گوێ‌دا ده‌خوێنن‌و بۆ مه‌یدانی
مه‌ردی‌و نه‌به‌ردی ڕه‌وانه‌یان ده‌که‌ن. بێجگه له‌وانه له جه‌ره‌یانی شۆرشیش‌دا
باوه‌شی گه‌رمیان بۆ وه‌رگرتنی پێشمه‌رگه خۆشه‌ویسته‌کان‌و میوانداری لێکردن،
نان‌و خوارده‌مه‌نی پێ‌گه‌یاندن، شیووکوڵ بۆ کردن‌و ئاگادری پێ‌گه‌یاندن له سه‌ر
وه‌زعی دوژمن هه‌میشه ئاواله‌یه‌و به‌راستی ده‌توانین بڵێین که قورسایی هه‌ره
زۆری شۆرشه مه‌زنه‌که‌مان له سه‌ر شانی ژنانه.
* له بیرمان بێ که خه‌باتی ئێمه بۆ گه‌یشتن به ئازادی‌و به‌خته‌وه‌ری لایه‌نی
جۆربه‌جۆری هه‌یه که خه‌باتی چه‌کداری له دژی دوژمنی داگیرکه‌رو چه‌وسێنه‌ر
ته‌نیا یه‌کێک له‌وانه‌یه‌و خه‌بات بۆ ئازادی ژنانیش که نیوه‌ی کۆمه‌لن، یه‌کێکی
دیکه له‌و لایه‌نانه‌یه که گرینگی‌یه‌که‌ی له گرینگی خه‌باتی چه‌کداری بۆ
ئازادیی گه‌لی کورد که‌متر نیه.
* ئێمه له گه‌ل رژیمی پاشکه‌وتوویی خۆمه‌ینی، شه‌رێکی هه‌مه لایه‌نه یانی شه‌ری
فه‌رهه‌نگ و "تمدن" و بۆچوونمان سه‌باره‌ت به مه‌قامی ئینسان و ئینسانیه‌ت هه‌یه.
* له ولاتێک‌دا که هیچ قانوونێک له گۆڕێ‌دا نیه غه‌یری مه‌یل‌و داخوازیی
ده‌سه‌لاتدارانی سه‌ره‌ڕۆ که به زۆر خۆیان به سه‌ر ولات‌دا سه‌پاندووه‌و هیچ
رێگایکی قانوونی و ئاشتیخوازانه بۆ ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی‌و لابردنی زۆلم‌و زۆر
نیه، خه‌لکی ژێر ده‌ست ده‌بێ بۆ رزگاریی خۆی چ بکا که ناوی تێرۆریزمی له سه‌ر
دانه‌نرێ؟
* تا کاتێک له دنیادا ماڤ‌و ئازادیه‌کانی ئینسانی "تابع"ی هه‌واو هه‌وه‌سی
زۆرداران بێ‌و قانوون له لایه‌ن زۆردارانه‌وه بنوسرێ، نه‌ک هه‌ر تێرۆریزم،
به‌لکوو زۆر کاری دیکه‌یش مانایه‌کی روون‌و دیاریکراویان نابێت.
* ئه‌گه‌رچی پێشمه‌رگه له خه‌بات‌دا نه‌خشی پێشه‌نگی له ئه‌ستۆیه‌و تا ئێستاش
شلگیرانه‌و سه‌ربه‌رزانه ئه‌و ئه‌رکه‌ی به‌رێوه بردووه‌و به‌رێوه ده‌با، ئه‌وه
به هیچ جۆر به‌و مانایه نیه که قورسایی باری گرانی خه‌بات هه‌ر له ئه‌ستۆی
ئه‌وه‌و هێزی پێشمه‌رگه ده‌بێ‌و ده‌توانێ به ته‌نیایی پشتی هێزی دوژمن تێک
بشکێنێ‌و ته‌می خه‌م له دڵان بڕه‌وێنێ. خه‌بات بۆ رزگاری‌و ئازادی‌و تێکۆشان به
دژی دوژمنی سه‌ره‌ڕۆو کۆنه‌په‌ره‌ست ئه‌رکی هه‌موو که‌سێکه‌و گه‌لی قارمانی ئێمه
پێویسته له‌و خه‌باته پیرۆزه‌دا به گشتی‌و به تێکرایی به‌شداری بکا.
* خه‌بات شێوه‌و رێگای جۆراوجۆری هه‌یه‌و هه‌ر که‌س به پێی هه‌لومه‌رج‌و له
پێوه‌ندی له گه‌ل وه‌زع‌و کاره‌که‌ی‌دا ده‌توانێ به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی له
خه‌بات دژی رێژیم‌دا به‌شداری بکا.
* گۆمان له‌وه‌دا نیه که گه‌لی قارمان‌و سه‌رفیرازی کورد توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه
که دۆژمنانی خۆی به چۆک‌دا بێنێ. با توانای هه‌موومان لێک هالێن، با رووباره‌کان
تێکه‌ل بن‌و ببنه شه‌پۆلی به هێزی ده‌ریا که لووتکه‌ی شه‌ق‌و شڕو سه‌رلێشێوای
دوژمن له ژێر ته‌وژمی خۆیدا نۆقم بکا.
* ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له نێو تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی جوولانه‌وه‌ی ئه‌مرۆی کوردستاندا
یه‌کێکیان وه‌ک گرنکترین‌و به‌رچاوترین تایبه‌تمه‌ندی هه‌لبژێرین بێگومان ئه‌و
تایبه‌تمه‌ندی‌یه "گشتی بوون" یان "گه‌لی بوون"ی جوولانه‌وه‌یه.
* جوولانه‌وه‌ی کوردستان جوولانه‌وه‌ی تاقمێک یان چین‌وتوێژێکی تایبه‌تی بۆ
داخوازێکی تایبه‌تی نیه. ئه‌م جوولانه‌وه‌یه جوولانه‌وه‌یه‌که بۆ ئازادی، بۆ
رزگاری له ژێرده‌ستی‌و بۆ گه‌یشتن به سه‌ره‌تایی‌ترین مافی ئینسانیه‌کان که
ئاوات‌و ئاره‌زووی هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌لی کورده‌وارین.
* کاتێک مه‌سه‌له‌یک هه‌موو ئه‌فرادی کۆمه‌ل ده‌گرێته‌وه، هیچ که‌س به هیچ
به‌هانه‌یه‌ک مافی ئه‌وه‌ی نیه خۆی لێ لابداو ئیدیعا بکا که له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا
بێ‌لایه‌نه.
* هێزی ئه‌ساسیی جوولانه‌وه‌ی ئه‌مرۆی کوردستان، بریتی‌یه له هێزی خه‌لک.
* ئه‌رکی ئه‌ساسیی هه‌ر تێکۆشه‌رێکی حیزبی بریتی‌یه له تێکۆشان بۆ پاراستن‌و
په‌ره‌پێدانی پشتیوانیی خه‌لک له حیزب‌و جوولانه‌وه. ئه‌مه‌ش به ئه‌نجام ناگا‌و
سه‌رکه‌وتوو نابێ، مه‌گه‌ر ئه‌وه که خه‌لک جوولانه‌وه‌که به هی خۆی بزانێ.
* له دێموکراسی‌دا هه‌ر مه‌سه‌له‌یک هه‌بێ ده‌خرێته به‌ر باس‌و نه‌زه‌ری هه‌موو
ئه‌ندامانی کۆمه‌ل تا ئه‌و جێگه‌ی مومکینه‌و پێویسته نه‌زه‌ری هه‌رکه‌س له باره‌ی
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا وه‌رده‌گیردرێ‌و پاشان به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو نه‌زه‌ره
جۆراوجۆره‌کان سه‌رئه‌نجام بڕیارێک ده‌درێ که زۆربه‌ی ده‌نگی له گه‌ڵ بێ. ئینجا
ئه‌گه‌ر چه‌ند که‌سێکیش که‌وتنه به‌ر که‌مایه‌تی‌یه‌وه‌و نه‌زه‌ره‌که‌یان له
لایه‌ن زۆربه‌وه ره‌د کرابێته‌وه، به پێ ئه‌سلی ئه‌ساسیی دێموکراسی یانی "تبعیت"
کردنی که‌مایه‌تی له زۆرایه‌تی "اقلیت" له "اکثریت"، نه‌زه‌ری زۆربه قه‌بووڵ
ده‌که‌ن‌و به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن. له نیوه‌ی کاره‌که‌ش‌دا به‌هانه ده‌رهێنان مانای
نابێ‌و کاره‌که تا ته‌واو بوون به پێی ره‌سم‌و قاعیده‌ی دیاریکراو به‌رێوه
ده‌چێ، یانی به کورتی بریاره‌که له رێگای دێموکراتیانه‌وه ده‌درێ‌و پاشان له
رووی نه‌زم‌و دیسپلینه‌وه هه‌ر که‌س ئه‌و بڕیاره به گوێره‌ی ئه‌و ئه‌رکه
تایبه‌تی‌یه‌ی که بۆی دیاری کراوه به‌رێوه ده‌با.
* سوسیالیزم‌و دێموکراسی دوو شتی لێک جیانه‌کراون‌و شتێکی زۆر ئاسایی‌یه که
ئه‌گه‌ر به هه‌ر ده‌لیلێک له یه‌ک جیا کرابنه‌وه، سه‌رئه‌نجام یه‌ک بگرنه‌وه.
* مه‌یدانێکی پان‌و به‌رین بۆ خه‌بات له به‌رده‌ست دایه، ئه‌نواعی رێگا بۆ هاتنه
نێو ئه‌و مه‌یدانه‌و به‌شداری له خه‌بات‌دا له پێشه، گرینگ ئه‌وه‌یه که هه‌ستی
نیشتمانپه‌روه‌ری‌و شۆرشگێریمان هه‌بێ‌و له گه‌ل خۆمان‌و گه‌له ژێرده‌سته‌که‌مان
په‌یمانی خه‌بات‌و تێکۆشان بۆ ئازادی‌و رزگاری ببه‌ستین.ئه‌گینا چ زۆره؟ رێگا!
* له دنیای ئه‌مرۆدا مه‌زهه‌ب له جیاتی ئه‌وه‌ی دانه‌رو به‌رێوه‌به‌ری قانوون‌و
یاسای ئابووری‌و سیاسی‌و نیزامی بێ، زۆرتر ڕاگری هێندێک "معیار"و ئه‌رزشی
ئه‌خلاقی‌و کۆمه‌لایه‌تی‌یه که وه‌ک نموونه‌یه‌ک یان وه‌ک ئاوێنه‌یه‌ک له
به‌رامبه‌ر ئه‌فرادی به‌شه‌رو کۆمه‌ڵانی ئینسانی‌دا راده‌گیرێ. به‌لام مه‌ساییلی
ئه‌خلاقی‌و رۆحی به‌شێک له ژیانی ئینسانی ئه‌مرۆیه نه‌ک هه‌موو ژیانی.
* ئێمه سیاسه‌تی خۆمان بۆ خۆمان دیاری ده‌که‌ین، چۆنکه حیزبێکی سه‌ربه‌خۆین. چ
چووک بین‌و چ گه‌وره، چ بێ‌هێز بین‌و چ به‌هێز، سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆمان
ناگۆرین.
سه‌رچاوه: هه‌لبژارده‌یک له وتاره‌کانی دوکتور سادق
شه‌ره‌فکه‌ندی
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیته‌ی سوئێد |