|
خه‌ڵك‌و جه‌سته‌و
جوڵانه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی گه‌لی كورد‌و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌تایبه‌تی
ساڕ‌ێژ نه‌ببوو.
دیاره باس له‌سه‌ر ژیان‌و خه‌بات،
روانگه‌و به‌رینایی ئاسۆی روانینی سیاسی، لێهاتویی، پریستیژ‌و مودیرییه‌تی بێ
وێنه‌ی رێبه‌رێكی وه‌ك دوكتور سه‌عید نه‌ك له بابه‌تێك‌و چه‌ند مژاری ئه‌وتۆدا
باسیان لێ ناكرێ، به‌ڵكو ده‌بێ له دوتۆی چه‌ندین كتێب‌و لێكۆڵینه‌وه‌دا باسیان
لـێ بكرێ.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی ئه‌م وتاره‌یه، روانگه‌ی دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندیی
نه‌مر له‌مه‌ڕ ژنان‌و باوه‌ڕی قووڵی ئه‌و رێبه‌ره مه‌زنه به مافی وه‌ك یه‌كی
ژن‌و پیاوه. شه‌هیدی رێبه‌ر هه‌میشه به چاوێكی یه‌كسان‌و رێزه‌وه روانیویه‌ته
پله‌ی به‌رزی ژنان‌و هیچ جیاوازییه‌كی له نێوان ژن‌و پیاودا دانه‌ناوه. به
باوه‌ڕی دوكتور سه‌عید ته‌نیا جیاوازییه‌كی كه له نێوان ژن‌و پیاودا به‌دی ده‌كرێ
له بواری شكڵ‌و فیزیكی به‌ده‌نییه‌وه‌یه.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه به‌رچاوه‌كانی دوكتور سه‌عید، دژایه‌تی‌كردنی
ئاشكرای له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌فتاره دزێوه‌ی نێو كۆمه‌ڵگای ئێران به‌گشتی‌و كۆمه‌ڵگای
كورده‌واری به‌تایبه‌تی بوه. دیارده‌كانی وه‌ك: فره‌ژنی، ماره‌بڕینی سه‌رلانكه،
گه‌وره به چوكه، ژن به‌ژن‌و شودانی كچان به كه‌سانێك كه له باری ته‌مه‌نه‌وه
جیاوازییه‌كی زۆر به‌رچاویان هه‌یه‌و، به‌گشتی به مێرددانی به زۆره‌ملێ‌و به
بێ دڵخوازی كچان‌و ... كه له نێو كۆمه‌ڵگای كوردستاندا باوه، له سه‌ر ئه‌و
باوه‌ڕه بوو كه ده‌بێ به ته‌واوی له نێو بچن.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێستا رێوڕه‌سم‌و جێژن له وڵاتانی پێشكه‌وتوی جیهاندا وه‌ك رێز‌و
حورمه‌ت بۆ پله‌ی ژن چاوی لـێ ده‌كرێ، بۆ وڵاتانی دواكه‌وتوی وه‌ك ئێرانی
ئاخوندلێدراو‌و كۆمه‌ڵگای كورده‌واری خۆمان ئه‌ركێكی گه‌وره‌و، به‌شێكی گرینگه
له خه‌بات‌و تێكۆشانی دژی دواكه‌وتویی. هه‌روه‌ك هه‌موان ده‌زانین له ئێران‌دا
ژنانی خه‌باتگێڕ‌و ئازادیخواز شانبه‌شانی پیاوانی خه‌باتگێڕ‌و تێكۆشه‌ر، له به‌ربه‌ره‌كانێی
دژی رێژیمه دیكتاتۆر‌و تۆتالیتاره‌كانی وه‌ك رێژیمی پاشایه‌تی‌و كۆماری
ئیسلامیی ئێران به‌شداریی چالاكانه‌یان هه‌بوه. زۆر شێره‌ژنی شۆڕشگێڕ له
زیندانه‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا شه‌هید كراون. ژنان له سه‌ر‌وبه‌ندی
شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا نه‌خشێكی به‌رچاو‌و بێ‌وێنه‌یان هه‌بوه‌و، ده‌ورێكی
كاریگه‌ریان له‌و شۆڕشه‌دا گێڕاوه. "ژنانی ئێران‌و كوردستان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی
كه له ریزی حیزب‌و رێكخراوه پێشكه‌وتنخواز‌و شۆڕشگێڕه‌كاندا بۆ ئازادی خه‌بات
ده‌كه‌ن، نیشانیان داوه كه له‌م رێگایهداو له هه‌مو مه‌یدانه جۆراوجۆره‌كانی
خه‌باتدا له هیچ پیاوێكی خه‌باتگێڕ كه‌متر‌و ناكاراتر نین".
روانگه‌و دیدی دوكتور سه‌عید له‌مه‌ڕ ژن‌و خه‌بات‌و تێكۆشانی ژنان، روانگه‌یه‌كی
به ته‌واوی ئۆمانیستانه‌یه. بۆ سه‌لماندنی ئه‌و قسه‌یه‌ش دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی
له یه‌كێك له وتاره‌كانیدا ده‌ڵێ: "له بیرمان بێ كه خه‌باتی ئێمه بۆ گه‌یشتن
به ئازادی‌و به‌خته‌وه‌ری لایه‌نی جۆربه‌جۆری هه‌یه، كه خه‌باتی چه‌كداری
له دژی دوژمنی داگیركه‌ر‌و چه‌وسێنه‌ر ته‌نیا یه‌كێك له‌وانه‌یه، خه‌بات بۆ
ئازادیی ژنانیش كه نیوه‌ی كۆمه‌ڵن، یه‌كێكی دیكه له‌و لایه‌نانه‌یه كه
گرینگییه‌كه‌ی زۆر له خه‌باتی چه‌كداری بۆ ئازادیی گه‌لی كورد كه‌متر نیه".
ئێمه هه‌مومان باش ده‌زانین كه له‌و فه‌زا پِڕ زه‌بر‌وزه‌نگ‌و سه‌ره‌ڕۆیی‌و ره‌شه‌كوژییه‌ی
كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا هیچ تاكێكی نێو ئێران به گشتی‌و رۆڵه‌كانی كورد به
تایبه‌تی ئاسۆیه‌كی روون بۆ داهاتوی ژیانیان به‌دی ناكه‌ن. كۆماری ئیسلامی به‌ربه‌ستی
هه‌مو ئه‌و مافه زه‌وتكراوانه‌یه‌و به نه‌مانی ئه‌و سیستمه دژه‌مرۆییه زۆر له‌و
مافانه ده‌بێ ده‌سته‌به‌ر بكرێن.
سه‌رچاوه: كتێبی هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له وتاره‌كانی دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی |