|
تێرۆری دوكتۆر شه‌ره‌فكه‌ندی،
رێبه‌ری لێوه‌شاوه‌ی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران‌و هاوڕێكانیدا تێپه‌ڕ ده‌بێ،
ئه‌م بیره‌وه‌رییه بۆ ئێوه وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی چیه؟
و: ٢٦ی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٧ی
هه‌تاوی رۆژی یادكردنه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی تاڵ‌و گورچكبڕه كه گه‌لی كورد توشی
هات، رۆژی كولانه‌وه‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی برینێكی قووڵه كه تازه قتماخه‌ی
گرتبوو ده‌هات ساڕ‌ێژ بێته‌وه، هێشتا دایكی نیشتمان‌و گه‌لی كورد له ژێر زامی پڕ
له ئێش‌و ژانی مه‌لی له خوێندا شه‌ڵاڵی ئاشتی، رێبه‌ری زانا دوكتور قاسملووی نه‌مر
پشتی راست نه‌كردبۆوه كه، دیسان ره‌شه‌بای زریانی نامۆ هه‌ڵیكرد‌و مۆمی ته‌مه‌نی
ژیانی مه‌لێكی دیكه‌ی ئاسمانی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی كوردستانی كوژانده‌وه،
دیسان داوه‌ڵی شه‌و له بۆ‌سه‌ی پڕ له قین‌و بوغزدا كه‌مینی نایه‌وه‌و گیانی
له رێبه‌رێكی دیكه‌ی كورد ئه‌ستاند‌و، ده‌گه‌ڵ پۆلێك هه‌ڵۆی سوری كوردستان،
خوێنیان تێكه‌ڵ به‌یه‌ك بوو، كه‌ســانێك بوونه قوربانی كه ته‌نیا تاوانیان وه‌دیهێنانی
خێر‌و خۆشی بۆ كورد بوو، ئه‌م رۆژه ناخۆشترین‌و تاڵترین رۆژه كه تا ئێستا له
ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ریی ژیانمدا تۆمار كراوه، غه‌درێكی ئێجگار گه‌وره‌یه
كه له‌م رۆژه‌دا ده‌ر‌حه‌ق به كوردی بێبه‌ش كراوه، به راشكاوی ده‌توانم
بڵێم، برینی ئه‌مجاره‌مان زۆر له برینی شه‌هیدبوونی دوكتور قاسملوو قووڵتر‌و به‌ژانترو
دڵته‌زێنتر بوو، ئه‌وكاته‌ی رێبه‌ری زانا‌و دانا، دوكتور قاسملووی مه‌زن دڵه گه‌وره‌كه‌ی
له لێدان كه‌وت، دوكتور سـه‌عید به لێوه‌شاوه‌ییه‌كی كه‌م وێنه به
هاوكاری‌و هاوفكریی هه‌موو كادر‌و پێشمه‌رگه‌كان توانی حیزب به‌ره‌و ئه‌و
ئاقاره به‌رێ كه دوكتور قاسملوو رێبه‌ریی ده‌كرد، به شاهیدی دۆست‌و دوژمن،
كاتێك كاك سه‌عید پێی نایه جێ پێی مامۆستاكه‌ی، هه‌ستت ده‌كرد دوكتور قاسملوو
له هه‌مو جێیه‌كی ئه‌م حیزبه‌دا حزوری هه‌یه، راسته جه‌سته‌ی له گۆڕستانی
پێرلاشێز بوو، به‌ڵام ئه‌وه رۆح‌و ویژدانی دوكتور قاسملوو بوو كه هه‌مو رۆژێ
له كه‌ل ده‌هاته ده‌رێ‌و له كه‌ل ئاوا ده‌بوو.
پ: ئێوه وه‌كو ده‌نگی دلێری ''رادیۆ ده‌نگی كوردستانی ئێران'' ساڵانێكی زۆر له
بازنه‌ی به‌رپرسایه‌تیی راسته‌وخۆی دوكتۆردا كارتان كردوه، له‌م باره‌وه
ده‌توانن بپه‌یڤن؟
و: دوو رۆژ بوو "رادیۆ ده‌نگی كوردستانی ئێران" ده‌ستی به وه‌شانی
به‌رنامه‌كانی خۆی كردبوو، واته ٢٩ی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٥٩ی هه‌تاوی، شاری
مه‌هابادم به‌ره‌و شاخ به‌جێ هێشت، ئه‌وكات رێبه‌رایه‌تیی حیزب بنكه‌ی له
دۆڵی "قه‌ڵاتی ئه‌سنان"ی ناوچه‌ی مه‌نگوڕانی مه‌هاباد بوو، من پێشتر له
چاپه‌مه‌نیی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب له شاری مه‌هاباد كارم ده‌كرد،
چاپه‌مه‌نی گواسترابۆ‌وه شاخ، منیش په‌یوه‌ستی هاوڕێیانم له شاخ بووم، من تا
ئه‌و‌كاتی كاك سه‌عیدم له نزیكه‌وه نه‌ده‌ناسی‌و به قسه نه‌م دیبوو،
ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌م ده‌زانی كه برای بچوكی ئه‌دیب‌و شاعیری نه‌مر مامۆستا
''هه‌ژار''ی موكریانی‌یه، پیاوێكی مام نێونجیی ره‌زا شیرینی رۆح سوكم هاته
به‌رچاو، تۆپه‌ڵه ریشێكی ماش‌و برنجیی دانابوو، هه‌تا خودا حـه‌ز ده‌كا سیمای
مرۆڤێكی شۆڕشگێڕانه‌ی تێدا به‌دی ده‌كرا، هه‌ر له یه‌كه‌م نیگادا هه‌ستت
ده‌كرد ساڵانێكی درێژه ده‌یناسی، نامۆییت لـێ نه‌ده‌كرد، هه‌ر ئه‌و رۆژه
له لایه‌ن كۆمیته‌ی ناوه‌ندییه‌و‌ه پێشنیاری كار له "ده‌نگی كوردستان‌م"
پێكرا، بۆ به‌یانی، رۆژی٣٠ جۆزه‌ردان ده‌ستم به‌كار كرد، یه‌كه‌م رۆژی
كاركردنم له رادیۆدا له هه‌ڵكه‌ندنی شاخ به ده‌ستی به‌تاڵ پێ دژوارتر بوو،
هیچ ئه‌زموونێكم نه‌بوو، سامی میكرۆفۆن گرتبومی، باوه‌ڕبڕاو ببووم، له
خوێندنه‌وه‌و ئه‌داكردنی رسته‌كاندا زۆر كڵۆڵ‌و ده‌سته‌وه‌ستان بووم، زۆر به
راشكاوی رامگه‌یاند ئه‌مه كاری من نیه‌و له توانامدا نیه، به‌ڵام هاوكاریی
سه‌خاوه‌تمه‌ندانه‌و بێدریغیانه‌ی كاك سه‌عید‌و كاك ته‌هاو ته‌نانه‌ت
مامۆستای نه‌مر دوكتور قاسملوو بوو به هۆی ئه‌وه باوه‌ڕ به‌خۆم بێنم، له
رێنوێنییه‌كانیان كه‌ڵك وه‌ربگرم‌و به‌سه‌ر دێوه‌زمه‌ی میكرۆفۆندا زاڵ بم،
كاك سه‌عید هیچكات لێم غافڵ نه‌بوو، كاتێك گوێی له به‌رنامه‌كانی رادیۆ
راده‌گرت، نه ته‌نیا هه‌ڵه‌كانی من به‌ڵكو هه‌مو وێژه‌ره‌كانی دیكه‌شی راست
ده‌كرده‌وه، زۆر جاری وا هاتۆته پێشێ كه وه‌ك كه‌لاسی ده‌رس شێوه‌ی
به‌یان‌و ئه‌داكردنی وشه‌كانی پێ‌ده‌گوتینه‌وه، به‌ڕاستیش لێی شاره‌زا بوو.
كاك سه‌عید له كاری رادیۆدا به‌تایبه‌تی زۆر وه‌سواس بوو، هه‌مو هه‌وڵی
ئه‌وه بوو ئاوێنه‌یه‌كی باڵانوێنی راستی بێ، رادیۆ بۆ كاك سه‌عید زۆر
خۆشه‌ویست بوو، بۆیه به‌دڵ بۆ سه‌ركه‌وتنی رۆژ له گه‌ڵ رۆژ زیاتری
تێ‌ده‌كۆشا، رادیۆ ده‌نگی كوردستانی ئێران، به ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م كادری
فیداكار‌و له خۆبوردو و ماندویی‌نه‌ناس هه‌ڵده‌سوڕا، ده‌توانم به راشكاوی بڵێم
كه كاك سه‌عید ده‌ورێكی گه‌وره‌ی چ له باری نێوه‌رۆكی به‌رنامه‌كانی‌و چ
له باری تێكنیكی‌و فه‌ننی‌یه‌وه له سه‌ركه‌وتنی "ده‌نگی كوردستان"دا
هه‌بوو، جێی سه‌رسوڕمان بوو ئه‌و ئینسانه ئه‌و هه‌موه هێزو توانایه له
كوێڕا دێنێ؟، كاتێك كاك سه‌عیدت ده‌دی ئاوا خۆی ماندو ده‌كا، پێت شه‌رم بوو
خۆت له كار بدزییه‌وه.
پ: دوكتۆر شه‌ره‌فكه‌ندی جیا له به‌رپرس بۆ ئێوه چ بوو؟
و: كاك سه‌عید له كاری رۆژانه‌ی رادیۆدا وه‌كو به‌رپرسی یه‌كه‌م ئه‌ركی
حیزبی‌و دوستایه‌تیی تێكه‌ڵ به یه‌ك نه‌ده‌كرد، له سه‌ر ئه‌ركی حیزبی
چاوپۆشی له نوری چاوی نه‌ده‌كرد، ده‌سه‌ر كه‌سه‌وه نه‌ده‌چوو، به‌رگ‌و
مه‌قام بۆ ئه‌و گرینگ نه‌بوو، له كاری حیزبی‌دا به‌رپرس، به‌ڵام له
ده‌ره‌وه‌ی كاری رادیۆ هاویارو موخلیس بوو، ئه‌ركی حیزبی له جێگای خۆی‌و
دوستایه‌تیش له جێگای خۆی، ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه دۆستی نزیكی بووم جاری وا
هاتۆته پێشێ كه له‌سه‌ر ئه‌ركی حیزبی لێك هه‌ڵبه‌زینه‌وه‌و ره‌خنه‌ی
توند له یه‌كتری بگرین، هێندێك جار وا كه‌وتومه به‌ر شاڵاوو وای هه‌ڵپێچاوم
كه با به ده‌واری شڕی نه‌كرد‌بێ، به‌ڵام له ژیانی شه‌خسیدا ئه‌وه‌نده
لێك نزیك بووین كه ته‌نانه‌ت له نهێنییه‌كانی ژیانی بنه‌ماڵه‌یی ئاگادار
بووین، كاك سه‌عید باوه‌ڕێكی قووڵی به دۆستایه‌تی هه‌بوو، له دۆستایه‌تیدا
زۆر بێ غه‌ل‌و غه‌ش بوو، ئه‌وه‌نده‌ی له كاری حیزبی‌دا ئیدامه‌كارو به‌بڕشت
بوو، له‌مه زیاتریش له دۆستایه‌تیدا خۆمانی، نزیك‌و مه‌جلیس‌خۆش بوو، به
ته‌نگ چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفته‌كانی ژیانمانه‌وه بوو، بۆیه ده‌توانم بڵێم
كاك سه‌عید جگه له‌وه‌ی به‌رپرسم بوو، سكرتێرم بوو، مامۆستا‌م بوو، دۆستم بوو،
برام بوو، هێزو توانام بوو، هومێدم بوو، هانده‌ری شۆڕشگێڕیم بوو، رچه‌شكێنم بوو.
پ: كاتی بیستنی هه‌واڵه‌كه چ هه‌ستێك دایگرتی‌و چت كرد؟
و: به‌یانیی رۆژی ٢٧ی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٧١ی هه‌تاوی بوو، ئه‌م رۆژه‌ش وه‌كو
هه‌مو رۆژه‌كانی دیكه خۆم بۆ كاری رادیۆ ئاماده ده‌كرد، به ته‌نیا له ژوری
كاری رادیۆ بووم، چاوه‌ڕوانی هاتنی هاوڕێیانی دیكه‌م ده‌كرد، هه‌ستم به
دڵه‌ڕاوكێیه‌ك ده‌كرد، به‌ڵام نه‌مده‌زانی هۆكاره‌كه‌ی چیه، په‌نام برده
به‌ر دیوانی شێعری شێركۆ بێكه‌س، قه‌سیده‌ی ''داستانی هه‌ڵۆی سور''م
هه‌ڵداوه‌و به‌ده‌نگی به‌رز ده‌مخوێنده‌وه، نوقمی به‌سه‌رهاته‌كه بووم،
چووبوومه نێو قووڵایی ئه‌و پانۆرامایه‌ی كه شاعیر وه‌سفی كرد بوو: "ئه‌ی
تفه‌گه‌كه‌ی موعینی/ ته‌نها ئه‌و وه‌خته ببوره/ بڵێ پیاوكوژان/ گه‌ر
توانییان جارێكی‌تر/ ''موعینیت'' بۆ بهێننه‌وه/ بتكاته شان''، له پڕێكا كاك
ته‌ها خۆی به‌ژوردا كرد، له ره‌نگی بزركاوی، سامێكی سه‌یر دایگرتم، موچڕكێك به
هه‌موو له‌شمدا هات، كاك ته‌ها به ده‌نگێكی كپ‌كراو و په‌شۆكاو گوتی:
"ئه‌حمه‌د ماڵمان وێران بوو، كاك سه‌عیدیان تیرۆر كردوه"، هێشتا وته‌ی كاك
ته‌ها ته‌واو نه‌ببوو كه زریكه‌ی گابۆری خه‌جیجم به‌رگوێ كه‌وت،
حه‌په‌سابووم، نه‌مده‌توانی باوه‌ڕ بكه‌م، هه‌ستم ده‌كرد خه‌ونه، نابێ
راست بێ، "به دڵدارانی شه‌م بڵێن/ حه‌ریقێ به‌ربۆته دڵم/ هه‌ر كه ئه‌دوێم/
ئه‌بێ به وه‌رزی ژیله‌مۆو پشـكۆ بارین/ به دڵدارانی شه‌م بڵێن/ له به‌ر
بۆن‌و بۆكروزی جه‌رگی منه/ باخان چاویان پڕ ده‌بێ له ئاو‌و ژان/ هه‌مو وه‌كو
دایكم ئه‌گرین...".
بوغز گه‌رومی گرتبوو، فرمێسك له چاومدا قه‌تیس مابوو، چاوم رێشكه‌و پێشكه‌ی
دهكردو وشه‌كانی داستانی هه‌ڵۆی سوور تێكه‌ڵ به یه‌ك ده‌بوون، نه‌مده‌زانی
له كوێی زه‌مان راوه‌ستاوم، بیرم به خێرایی هه‌مو ئه‌م كات‌و ئه‌و
سه‌حنانه‌ی ده‌خسته به‌رچاو كه كاك سه‌عید سه‌ری به ژوری رادیۆدا ده‌كرد،
تووڕه‌بوونه‌كانی، پێكه‌نینه‌كانی، دڵپاكییه‌كه‌ی، سه‌داقه‌ته‌كه‌ی، دوایین
جار كه له لامان بوو، وای چ ساته‌وه‌ختێكی ناخۆش‌و جه‌رگبڕو دڵته‌زێن بوو،
كێ بڕوای ده‌كرد ئیتر كاك سه‌عید نابینینه‌وه؟! ئه‌مه سه‌فه‌ری ئاخری
ده‌بێت‌و قه‌ت ناگه‌ڕێته‌وه، كۆڕی هاورێیانی؟ له دوره وڵاتی‌و له
هه‌نده‌ران گۆڕغه‌ریب ده‌بێ‌و له ته‌نیشت مامۆستاكه‌ی، دوكتۆر قاسملوو ئارام
ده‌گرێ‌و به‌ڵێنییه‌كه‌ی خۆی به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێ؟ ''یان سه‌رده‌كه‌وین،
یان شه‌هید ده‌بین‌و له ئامێزت ده‌گرین''.
ئه‌و رۆژه‌ی رێبه‌ری زانا دوكتور قاسملوو شه‌هید بوو، هه‌واڵه گورچكبڕو
دڵته‌زێنه‌كه‌م له ده‌نگی كوردستانه‌وه خوێنده‌وه، سیمای كاك سه‌عیدم
له‌به‌رچاو لانه‌ده‌چوو، هه‌میشه ئه‌و رۆژه ره‌شه‌م له‌به‌ر چاو بوو
كه وه‌كو كونده په‌پوو هه‌واڵی مه‌رگی كاك سه‌عیدیش بڵاو كه‌مه‌وه، چارم
نه‌بوو، ده‌بوو ئه‌م هه‌واڵه جه‌رگبڕه، به خوێنی دڵم به كۆمه‌ڵانی كۆست
كه‌وتوی كوردستان رابگه‌یه‌نم‌و پێیان بڵێم جارێكی دیش كۆستیان كه‌وت، هه‌ر
ئه‌وه‌نده شێت نابی‌و دڵت ناته‌قێ. تاڵترین، جه‌رگبڕترین، دڵته‌زێنترین،
ناخۆشترین به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی بوو كه بۆ دووهه‌مین جار كه‌وتبوه
سه‌رشانم، به‌ڵام وه‌كو ئێرنێست هیمینگۆی، نوسه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریكایی
ده‌ڵێ: "ئاده‌میزاد قه‌ت بۆ ئه‌وه نه‌خوڵقاوه ببه‌زێ! له‌وانه‌یه مرۆڤ
تێك بشكێندرێ، به‌ڵام هه‌رگیز نا‌به‌زێندرێ''.
پ: دوكتور سه‌عید چ شوێنه‌وارێكی له سه‌ر بیر‌و ژیانی تایبه‌تیی جه‌نابت
هه‌بوه؟
و: یه‌كه‌م شت كه له كاك سه‌عید فێر بووم، باوه‌ڕبه‌خۆبوون بوو،
ده‌یفه‌رمو: "باوه‌ڕ به خۆبوون ده‌سته‌به‌ری سه‌ر‌كه‌وتنه، تا باوه‌ڕت
به فه‌لسه‌فه‌ی وجوودیی خۆت نه‌بێ مه‌حاڵه له ته‌نگژه‌و تاڵیی ژیان
رزگارت بێ‌و به‌سه‌ر نه‌هاتییه‌كان‌دا زاڵ بی، دووهه‌م شت كه هه‌میشه
په‌یڕه‌وی لـێ‌ده‌كرد: "پرنسیپ‌و ئه‌خلاقی شۆڕشگێڕانه‌ی بوو، هه‌ر
قسه‌یه‌كی له زاری ده‌هاته ده‌رێ، هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامی ده‌دا
شۆڕشگێڕیی پێوه دیار بوو."
یه‌كێكی دیكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كاك سه‌عید ئه‌وه بوو كه نانی به
كه‌س به‌قه‌رز نه‌ده‌دا، قسه له رووبوو، له‌گه‌ڵ كه‌س ته‌عاروفی نه‌بوو،
ره‌خنه‌ی ده‌گرت، پێشنیاریشی پێ‌بوو، قسه‌و كرده‌وه‌ی یه‌كی ده‌گرته‌وه،
نه‌مبیست‌و نه‌مدی قسه‌یه‌ك بكا‌و عه‌مه‌لی پێ نه‌كا، چاوچنۆك نه‌بوو،
ساده ده‌ژیا، بێ فیز بوو، سه‌داقه‌ت له هه‌مو كردارێكی دابوو، پێی له سه‌ر
عه‌رز بوو، له خه‌یاڵدا نه‌ده‌ژیا، شـانازیی به‌وه‌ی ده‌كرد كورده،
نه‌خۆی وه‌ك كورد به كه‌م ده‌گرت‌و نه زیاتر. زۆرجار له بۆنه‌كانی حیزبی‌دا
ده‌یگوت: "منی كورد بۆ ده‌بێ شه‌رم له خۆم بكه‌م له كاتێكدا كوردستان
ته‌نیا سه‌نگه‌رێكه كه له دژی سه‌ره‌ڕۆترین رێژیمه‌كانی سه‌رده‌م
راوه‌ستاوه، به‌ربه‌ره‌كانێ ده‌كا، خوێن ده‌دا، قوربانی ده‌داو ماڵی كاول
ده‌بێ.
شه‌هامه‌تی كاك سه‌عید له‌مه‌دا بوو كه پێی له هه‌ڵه‌ی خۆی ده‌نا، زۆر به
راشكاوی ده‌ستنیشانی دهكردو ره‌خنه‌ی له خۆی ده‌گرت، كاك سه‌عید قه‌ت له
چوارچێوه‌ی ته‌سكی بیركورتیدا خۆی قه‌تیس نه‌ده‌هێشته‌وه، باوه‌ڕێكی قووڵ‌و
بنه‌ڕه‌تیی به دواڕۆژی رووناك‌و پرشنگدار به گه‌له‌كه‌ی هه‌بوو، زۆر
به‌رنامه‌و گه‌ڵاڵه‌ی روون‌و گونجاوو پێشكه‌وتوانه‌ی بۆ به‌ره‌كانی داهاتو
له مێشكدا بوو.
له كاتی ته‌نگانه‌و له ناخۆشترین هه‌لومه‌رجدا كاك سه‌عیدم ناهومێد‌و
ده‌سته‌وه‌ستان نه‌هاته به‌رچاو، ئه‌وكاته‌ی رێبه‌ری بلیمه‌ت مامۆستای
زانا دوكتور قاسملوو سینگه پاكه‌كه‌ی بوو به قه‌ڵغانی گولله‌و دڵی له ترپه
وه‌ستا، كاك سه‌عید كه ده‌یزانی چ به‌رپرسایه‌تییه‌كی قورسی كه‌وتۆته
سه‌رشان، بێ ئه‌وه‌ی دڵی دوژمن به ناخۆشیی گه‌له‌كه‌ی خۆش بكا، زۆر
لێبڕاوانه‌و شۆڕشگێڕانه له په‌یامێكی كورتی بێسیمیدا كه بۆ هێزه‌كانی
پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی نارد، نوسی: ''دوكتور عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملوو، سكرتێری
حیزبه‌كه‌مان چوه نێو كاروانی شه‌هیدانی كوردستانه‌وه، خه‌بات درێژه‌ی
هه‌یه''. كاك سه‌عید فێری كردم كه خۆم بناسم، له‌سه‌ر پێی خۆم بم،
كوردستان‌و كوردم خوش بوێ.
پ: تایبه‌تمه‌ندیی به‌رچاوی دوكتۆر سه‌عید له به‌ڕێوه‌بردنی رادیۆدا، له
روانگه‌ی به‌رێزتانه‌وه چیه؟
و: له ماوه‌ی ١٤‌ساڵ‌و ٢‌مانگ‌و٢٣ رۆژ كه شه‌ره‌فی خزمه‌تكردنم له رادیۆ
"ده‌نگی كوردستانی ئێران"دا هه‌بوو، نزیك به ١١ ساڵ‌و چه‌ند مانگ كاك سه‌عید
به‌رپرسی راسته‌وخۆی "ده‌نگی كوردستان"و رۆژنامه‌ی "كوردستان" بوو، كاك
سه‌عید بایه‌خێكی زۆری ده‌دا به پێگه‌یاندن‌و بارهێنان، هه‌مو ئه‌وانه‌ی چ
له به‌شی "ده‌نگی كوردستان"و چ له به‌شی رۆژنامه‌ی ''كوردستان''دا كاریان
له‌گه‌ڵدا كردوه، شاهیدی بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن كه چ مامۆستایه‌كی نیازپاك‌و
دڵاوا بوو، چه‌نده به‌ته‌نگ ئه‌وه‌وه بوو ئه‌و كه‌سه‌ی كاری ده‌گه‌ڵ
ده‌كا به ئازادی‌و به ئاره‌زووی خۆی بنوسێ، هانده‌رت بوو، ده‌ستی ئاواڵه
هێشتبوویه‌وه بۆ ده‌ربڕینی ئیده‌كانت، نوسینی كه‌سی به‌لاوه سوك نه‌بوو،
كه‌سی له نووسین دڵ‌سارد نه‌ده‌كرده‌وه، به‌سه‌خاوه‌ته‌وه چاوی به
نووسینه‌كه‌یدا ده‌گێڕا، هه‌ڵه‌كانی ده‌ستنیشان ده‌كرد، راست‌و ره‌وانی
ده‌كرد، ئینجا بۆی شی ده‌كرده‌وه، هانی زیاتری ده‌دا بنوسێ، له نوسین باكی
نه‌بێ، شه‌هیدی نه‌مر ده‌یگوت: "ئه‌و كه‌سه هه‌ڵه ناكا كه كار ناكا،
كه‌سێك كار بكا هه‌ڵه‌ش ده‌كا، به‌ڵام مه‌رج ئه‌وه‌یه له ره‌وتی كاردا
هه‌ڵه‌كان راست بكاته‌وه، هه‌ر بۆیه نوسین بۆ كاك سه‌عید جێگایه‌كی
تایبه‌تیی هه‌بوو، ئه‌و ئازادیی گه‌لی كوردی له نوكی قه‌ڵه‌مدا به‌دی
ده‌كرد، هه‌مو هه‌وڵی ئه‌وه بوو نوسه‌ر پێ بگه‌یه‌نێ، ووسه‌رێك كه
ده‌رمانی ده‌ردی گرانی گه‌له‌كه‌ی ببینێته‌وه. كاك سه‌عید په‌نجه‌ره‌ی
روناكیی گه‌له‌كه‌ی دیتبۆوه، ده‌یزانی كورد ته‌نیا بۆ داكۆكیی له مان‌و
مه‌وجودییه‌تی خۆی په‌نای بردۆته به‌ر چه‌ك، كورد له شه‌ڕ بێزاره، هه‌مو
ره‌نج‌و ئازار‌و چاره ره‌شییه‌ك كه به‌سه‌ری هاتوه له شه‌ڕه‌وه
سه‌رچاوه‌ی گرتوه، بۆ كاك سه‌عید ئه‌مه روون‌و ئاشكرا بوو، ئه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆ كورد زیاتر پێویستێتی‌و هه‌ستی پێ ده‌كا خوێندنه، ته‌یاركردنی
مێشكێتی به نوری زانست. كاك سه‌عید له كاری رادیۆ‌و رۆژنامه‌ی "كوردستان"دا زۆر
وه‌سواس بوو، وردبینی‌و دیقه‌تێكی زۆری له خۆی نیشان ده‌دا، هه‌مو تێكۆشانی
ئه‌وه بوو كه هه‌ڵه‌یه‌ك له په‌خشی به‌رنامه‌كانی رادیۆدا روو نه‌دا كه
له‌سه‌ر حیزب ببێته ماڵ، له راستبێژی‌و پرستیژدان به ده‌نگی كوردستانی
ئێران‌دا ده‌ورێكی كارای هه‌بو، مودیرێكی شیاو بوو، ده‌یزانی چ ده‌كاو چیی
ده‌وێ، ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌نگی كوردستانی به وتاره‌كانی د‌ه‌وڵه‌مه‌ند
ده‌كرد، هه‌مو ئه‌و نوسراوانه‌ی كه بۆ بڵاوكردنه‌وه ئاماده ده‌كران چاوی
پێدا ده‌گێڕان، چ له باری زمانه‌وانی‌و چ له باری رامیارییه‌وه هه‌ڵه‌كانی
راست ده‌كردنه‌وه. گوێی لـێ ڕاده‌گرتی رێزی ئیده‌كانتی ده‌گرت، ئه‌گه‌رچی
هاوڕات نه‌بایه، فه‌زایه‌كی دۆستانه‌و پڕ له برایه‌تی له شوێنی كار پێك
ده‌هێنا، به قسه‌ی خۆش‌و نوكته‌ی جوان ته‌می خه‌می له دڵان د‌ه‌تاراند.
هیچكات هه‌ستت به ماندویه‌تی نه‌ده‌كرد، به بوونی كاك سه‌عید زیاتر شه‌وقی
كاركردنت تێدا به‌هێز ده‌بوو، به دڵگه‌رمییه‌وه ئه‌ركه پێ
ئه‌سپێردراوه‌كانت راده‌په‌ڕاند.
پ: ده‌توانن هێندێك بیره‌وه‌ریی خۆتان له‌گه‌ڵ دوكتۆر شه‌ره‌فكه‌ندی بۆ
خوێنه‌رانی به‌ڕێزی ''كوردستان'' باس بفه‌رمون؟
و: له ماوه‌ی ئه‌و ١٣ساڵ‌و چه‌ند مانگه‌ی كه شانازیی ئه‌وه‌م هه‌بوو
هاوڕێ‌و هاوكاری كاك سه‌عید بم، گه‌لێك بیره‌وه‌ریی تاڵ‌و شیرن هه‌ن.
به‌ڕاستی تێدا ماوم باسی كامیان بكه‌م، گێڕانه‌وه‌ی هه‌ر چركه‌ساتێكی ئه‌م
ماوه‌یه بۆخۆی چیرۆكێكی درێژه كه له حه‌وسه‌له‌ی ئه‌م ئاخافتنه‌دا
به‌ده‌ره، باسی جوامێری بكه‌م؟ باسی مرۆڤدۆستی بكه‌م؟ باسی ئازایه‌تی بكه‌م،
باسی چاونه‌ترسی‌و بوێری بكه‌م؟ یان باسی خاكی‌بوون، بێ‌ڕیایی‌و بێ فیزی
بكه‌م؟ یه‌كێك له‌م بیره‌وه‌رییانه كه شوێنێكی ئێجگار قووڵی له‌سه‌ر
مێشك‌و هه‌ستم دانا‌و ده‌توانم بڵێم بوو به پێوانه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی رێبه‌رێك له كاتی نه‌هامه‌تی له رۆژه سه‌خته‌كاندا،
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ٢١ساڵ له‌مه‌وپێش، واته بۆ ٢٥ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٦٥ی
هه‌تاوی، ئه‌و كاته‌ی بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی له گوندی كاولكراوی
''گه‌وره‌دێ'' پێم وایه ''گاوره‌دێ'' راست بێ، له ناوچه‌ی شینكایه‌تیی
كوردستانی باشور بوو، ئه‌و رۆژه رێوڕه‌سمی ئاهه‌نگی ٢٥ی گه‌لاوێژ ساڵڤه‌گه‌ڕی
دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به شكۆیه‌كی ته‌واوه‌وه
به‌ڕێوه‌چوو، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید "ئه‌فشین"و شه‌هید "ئاواره" له
دوو عه‌مه‌لیاتی جیاجیادا مزگێنی دوو سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان له دژی هێزه
مۆڵدراوه‌كانی كۆماری ئیسلامی له كوردستان، له رێگای ده‌نگی كوردستانی
ئێرانه‌وه دایه كۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵكی حیزب خۆشه‌ویستی كوردستان.
هه‌موو لایه‌ك سه‌رمه‌ستی رێزگرتن له‌و جێ‌ژنه مێژوییه‌و گوێگری ئه‌و
حه‌ماسه خوڵقاندنه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بوون، رۆژێكی خۆش‌و پڕ له شادیان
بردبوه سه‌ر، شه‌و باڵی ره‌شی به‌سه‌ر وڵات‌دا كێشابوو، هاوڕێیانی حیزبی بۆ
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی رۆژێكی نوێ له كار‌و تێكۆشانیان وچانیان گرتبوو له خه‌وی
گراندا بوون، شه‌و له نیوه‌ی تێپه‌ڕیبوو، مانگ له تاقی ئاسمان بوو، ئه‌ستێره
ده‌دره‌وشانه‌وه، چركه‌ی زه‌مان به هێوری له تێپه‌ڕیندا بوو، كاتژمێر
یه‌ك‌و حه‌ڤده خوله‌ك "١:١٧" دوای نیوه‌شه‌و بوو، له پڕێكی بوو به
گرمه‌هه‌ور، دنیا بوو به ئاور، ره‌هێڵه‌بارانی ئاگرو ئاسن بنكه‌و باره‌گاكانی
ده‌فته‌ری سیاسیی ده‌پێكا، له خوله‌كێكدا سه‌دان گولله تۆپ‌و خۆمپاره‌و
موشه‌كی كاتیۆشا شێتانه ده‌هاتنه خوارێ، كۆماری ئیسلامی له‌م ئاورب |