|
سه‌رجه‌م گه‌لانی ئێران
به هه‌مو وزه‌و تواناوه له هه‌وڵی ئه‌وه دابون كه به هێنانه سه‌ركاری
حكومه‌تێكی خه‌ڵكی كۆتایی به مرۆڤكوژی‌و دیكتاتۆری بێنن. له‌و سه‌روبه‌نده‌دا
كۆمه‌ڵێك ئاخوندی هه‌لپه‌رست ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆِرشیان پاوان كرد. له به‌ر ئه‌وه‌ی
ئاخونده به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوه‌كان‌و له سه‌روی هه‌مویان شه‌خسی خومه‌ینی، ده‌یانزانی
بیروڕاكه‌یان له‌گه‌ڵ خواستی گه‌لانی ئێران‌دا ناگونجێ، بڕیاریان دا له هه‌رچه‌شنه
كار‌و ئامرازێك بۆ پاراستن‌و مان‌و مه‌وجودیه‌تی كۆماری ئیسلامی كه‌ڵك وه‌ربگرن.
ئه‌وه‌ی له‌م وتاره‌دا ده‌كه‌وێته
به‌رباس و لێدوان، ئاوڕێكی خێرا به‌سه‌ر چۆنیه‌تی عه‌مه‌لیاتی تێرۆری نه‌یارانی
كۆماری ئیسلامی له لایه‌ن ده‌زگاكانی زانیاری رێژیمه‌وه‌یه كه تاقه مه‌به‌ست
له‌م تێرۆرانه‌دا له‌نێوبردنی نه‌یاران بۆ پارستنی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه.
گرینگ‌ترین ده‌زگا جاسوسی‌و تێرۆریستییه‌كانی رێژیمی ئێران بریتین له:
ـ وه‌زاره‌تی "ئیتلاعات"ی كۆماری ئیسلامی
ـ داموده‌زگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران (هێزی قودس)
ـ ده‌زگای جاسوسیی ئه‌رته‌ش
ـ كۆمیته‌ی عه‌مه‌لیاتی تایبه‌ت (ویژه)
1ـ وه‌زاره‌تی ئیتلاعات: له یاسا‌و ئایینامه‌ی نێوخۆیی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی
ئێران‌دا، ئه‌م وه‌زاره‌ته ئه‌ركی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری بۆ پارستنی ئاسایشی
وڵاتی له ئه‌ستۆیه، به‌ڵام له راستیدا گرینگ‌ترین ده‌زگای جاسوسیی رێژیم كه به
"واواك" ناسراوه، واته، "وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی‌و ئه‌منییه‌تی وڵات" گرینگ‌ترین
ئه‌ركی ئه‌م ده‌زگایه تێرۆری كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی‌یه.
ئه‌م وه‌زاره‌ته بێجگه له هه‌وڵی تێرۆری كه‌سایه‌تییه ناسراو و نه‌یاره‌كانی
رێژیم كۆمه‌ڵێك ئه‌ركی دیكه راده‌په‌ڕێنێ، له‌وانه:
الف) ـ پاراستنی ئاسایشی نێوخۆیی: ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج‌و تێڕامانه، له‌م به‌شه‌دا
"واواك" به كه‌ڵك وه‌رگرتن له بوجه‌یه‌كی زۆر كه بۆی دیاری كراوه، هه‌وڵی
ئه‌وه ده‌دا كه سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه كیانی ده‌سه‌ڵات ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه،
بدۆزێته‌وه تا به دڕندانه‌ترین شێوه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵدا بكا. جێ‌به‌جێ‌كردنی
ساڵانه‌ی ده‌یان ئێعدامی خه‌ڵكی بێ‌تاوان، ئه‌شكه‌نجه‌دانی دژی مرۆڤانه‌و...
كه له لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆن‌و رێكخراوه‌كانی پارستنی مافی مرۆڤ له‌قاو ده‌درێ له
ریزی ئه‌م ئه‌ركه دژه‌مرۆییانه‌ی وه‌زراه‌تی ئیتلاعاته.
ب) ـ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له ده‌ره‌وه‌ی وڵات: كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری‌و به‌تایبه‌تی
له وڵاتانی دراوسێی ئێران‌و ئه‌و وڵاتانه‌ی كوردی تێدا ده‌ژی یه‌كێكی دیكه
له ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه له‌م به‌شه‌دا
تێكدانی ئه‌زمونی سه‌ركه‌وتوی باشوری كوردستانه چونكه واده‌زانێ كه ئه‌م ئه‌زمونه
باندۆری له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان‌و به تایبه‌تی كوردستانی ئێران
هه‌یه، به‌م چه‌شنه به هه‌مو هێز‌و تواناوه له لایه‌ك بیر له تێكشكاندنی ئه‌م
ئه‌زمونه ده‌كاته‌وه‌و له لایه‌كی دیكه‌وه له رێگای ده‌زگا سیخۆڕه‌كانی
خۆیه‌وه له هه‌وڵی تێرۆری كادر‌و ئه‌ندامانی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی دایه،
دیارترین‌و به‌رچاوترین تێرۆره‌كان شه‌هیدكردنی زیاتر له 150 كادر‌و پێشمه‌رگه‌ی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له لایه‌ن سیخۆڕه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی
ئیتلاعات له باشوری كوردستانه.
ج) ـ هاوكاری كردنی كۆمیته‌ی تایبه‌ت "واواك": یه‌كێك له گرینگرترین
ئه‌ندامه‌كانی كۆمیته‌ی عه‌مه‌لیاتی تایبه‌تی‌یه كه ئه‌م كۆمیته‌یه‌ی رێژیم
پاش شه‌هید كردنی دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی‌و هاوڕێیانی له ئاڵمان له دادگای
میكۆنوس په‌رده له‌سه‌ر جینایه‌ته‌كانی لادرا كه له به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م
وتاره‌دا به وردی له‌سه‌ری ده‌دوێین.
بۆ ئه‌وه‌ی "واواك" وه‌ك گرینگ‌ترین ده‌زگای جاسوسیی رێژیم، له ئه‌ركه‌كانی
سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنێ. له لایه‌ن پارلمانی وڵات یاسای تایبه‌تی بۆ
داڕێژراوه‌و بۆ ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵێك ئیمتیازی به‌رچاو دانراوه كه بریتین
له:
ئه‌لف ـ دابین‌كردنی خانووبه‌ره‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌ندامه‌كان.
ب ـ دابین‌كردنی خه‌رجی‌و پشتیوانی به‌هێزی ماڵی.
ج ـ كاتێك له ده‌روه‌ی وڵات ئه‌ندامێكی گیرا، موچه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی دوقات
ده‌بێ.
د ـ به پێی بیر‌و ئه‌ندیشه‌ی كۆنه‌په‌رستانه‌ی خۆیان، زۆرجار به‌رپرسان بۆ
ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته باس له پاداشتی ئاسمانیش ده‌كه‌ن]!![
2) ـ ده‌زگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران (هێزی قودس):
له‌م چاخه‌دا، بۆ پاراستنی نه‌زمی نێوخۆیی وڵات له هێزه‌كانی ئاسایش كه‌ڵك
وه‌رده‌گرن كه له ئێران‌دا ئه‌م هێزه به "هێزی ئێنتیزامی" ناوی ده‌ركردوه،
به پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوی جیهان، لایه‌نی دیكه‌ش له ئێران بۆ
پاراستنی ئاسایشی وڵات له لایه‌ن خومه‌ینییه‌وه پێكهات‌و جگه له پاراستنی
ئاسایشی وڵات، ئه‌م هێزه ئه‌ركی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی شۆڕش، رزگاركردنی قودس له
رێگای كه‌ربه‌لاوه... له ئه‌ستۆ گرت.
سوپای پاسداران یه‌كێك له‌و ئۆرگانانه‌یه كه راسته‌وخۆ فه‌رمان له رێبه‌ری
وڵات وه‌رده‌گرێ‌و گوێڕایه‌ڵی هیچكام له ده‌زگاكانی ئیجرایی وڵات نیه. پاش
ئه‌وه‌ی كه ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد بوو به سه‌رۆك كۆمار، سوپا ده‌سه‌ڵاتی گه‌لێك له
جاران زیاتر بوو و زۆربه‌ی وه‌زیره‌كان، باڵوێزه‌كان‌و ... هتد. هه‌ر ئه‌و
كه‌سانه‌ن كه له رابردودا له سوپای پاسداران كاریان كردوه. جگه له پاراستنی
نه‌زمی نێوخۆیی ئه‌م ئه‌ركانه‌ش له ئه‌ستۆی سوپای پاسدارانه:
ئه‌لف ـ پاراستنی به‌رپرسه‌كانی رێژیم.
ب ـ سه‌ركوتكردنی راپه‌ڕینه‌كانی نێوخۆ به‌گشتی‌و راپه‌ڕینگه‌لی كورد به
تایبه‌ت.
ج - پشتیوانی له بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌كان.
دـ كڕینی چه‌ك‌و چۆڵ بۆ ئه‌نجامدانی عه‌مه‌لیاتی تیرۆر.
و ـ وه‌ده‌ستخستنی زانیاری ته‌كنیكی بۆ پرۆژه ناوكییه‌كانی رێژیم.
ه ـ كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی جاسوسی له زۆربه‌ی گونده‌كان له ئێران بۆ چاودێری‌و
ئاشكراكردنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی دژی رێژیم ده‌كه‌ونه گه‌ڕ.
ئه‌وه‌ی له ئه‌ركه‌كانی سوپای پاسداران ده‌بێ زیاتر له هه‌موان
لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێ هه‌وڵی ئێستراتێژیك‌و به‌رنامه داڕێژه‌راوی
سوپایه بۆ یارمه‌تیدانی بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌كان. زۆرترین بودجه‌ی وڵاتی ئێران
له لایه‌ن رێژیمه‌وه، خه‌رجی عه‌مه‌لیاتی نیزامی، تێرۆریستی‌و یارمه‌تیدان
به بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌كان ده‌كرێ.
به پێی ئه‌وه‌ی كه رێژیمی ئێران یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین سێكوچكه‌ی
شه‌ڕانگێزییه، شنه‌بای دێموكراسی له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین رێژێمی ئیسلامیی
وه‌زاڵه هێناوه، به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كۆماری ئیسلامی بۆی بكرێ‌و به
یارمه‌تیدانی بزوتنه‌وه ئیسلامییه رادیكاڵ‌و فێنده‌منتاڵه‌كان له هه‌وڵی
تێكدانی ئه‌زمونه سه‌ركه‌توه‌كانی كولتوری نوێی دێموكراسی‌و ده‌سه‌ڵاتی
خه‌ڵكی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست دایه. ئه‌م گروپانه كه له‌م قۆناخه‌دا
یارمه‌تی له ئێران وه‌رده‌گرن ئه‌مانه‌ن:
ئه‌لف - بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له فه‌له‌ستین.
ب ـ بزوتنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ل.
ج ـ بزوتنه‌وه‌ی "اخوان المسلمین" له میسر.
س ـ سوپای مه‌هدی له عێراق.
د - هێزی ئیسلامیی سوپای حیزبوڵڵای لوبنان.
ه ـ جه‌هادی ئیسلامی فه‌له‌ستین‌و "جوندولئیسلام"
3) ـ ده‌زگای زانیاریی ئه‌رته‌ش:
ئه‌رته‌ش له هه‌ر وڵاتێكدا وه‌ك هێزی بنه‌ڕه‌تی بۆ پاراستن‌و دابین‌كردنی
ئه‌منیه‌تی سنوره‌كانی وڵات داده‌مه‌زرێ. ئه‌ركی ئه‌رته‌ش له هه‌ر وڵاتێكی
خاوه‌ن سه‌روه‌ریدا پێش‌گرتن له هه‌ر هێرشێكی ده‌ره‌كی بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی
وڵاته‌كه‌یه‌تی. به‌ڵام له كۆماری ئیسلامی‌دا، له نێو ئه‌رته‌شی وڵات‌دا به‌شێك
دامه‌زراوه به ناوی ده‌زگای زانیاری كه نه‌ته‌نیا پاراستنی سنوره‌كانی
وڵاتی له ئه‌ستۆ نیه، به‌ڵكو وه‌ك به‌شێكی هه‌ستیار هاوكاری كۆمیته‌ی
عه‌مه‌لیاتی تایبه‌تی تێرۆری نه‌یارانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی له
ئه‌ستۆیه.
له 26 خه‌رمانانی ساڵی 1371ی هه‌تاوی د.شه‌ره‌فكه‌ندی‌و هاوڕێیانی كه له
كۆنگره‌ی ئێنتێرناسیۆنال سۆسیالیست گه‌ڕابونه‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێران
دانیشتنیان هه‌بوو له لایه‌ن تیرۆریستانی كۆماری ئیسلامییه‌وه درانه‌به‌ر
ده‌ستڕێژو تێرۆركران كه پاش پێنج ساڵ لێكۆڵینه‌وه له‌و جینایه‌ته له ئاكامی
راگه‌یاندنی حوكمی دادگاكه‌دا كۆمیته‌یه‌ك به گه‌ڵاڵه‌داڕێژه‌ری ئه‌و تیرۆره
ناسێندرا كه ناوی كۆمیته‌ی عه‌مه‌لیاتی تایبه‌ت بوو.
4) ـ كۆمیته‌ی عه‌مه‌لیاتی تایبه‌تی (ویژه): هه‌روه‌ك له سه‌ره‌تاوه هێمامان
بۆ كرد، له دادگای میكۆنوس دا په‌رده له‌سه‌ر جینایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی
هه‌ڵدرایه‌وه. یه‌كێك له‌و ده‌زگا نهێنییانه‌ی كۆماری ئیسلامی كه له دادگای
میكۆنوس‌دا ئاشكرا بوو كۆمیته‌یه‌ك بوو به ناوی "كۆمیته‌ی عه‌مه‌لیاتی
تایبه‌تی (ویژه)".
بۆ راپه‌راندنی به‌رنامه‌ی تێرۆری نه‌یارانی سیاسی كۆماری ئیسلامی له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌م كۆمیته‌یه دامه‌زرابوو كه ئه‌ندامه‌كانی بریتی بوون له:
رێبه‌ری نیزام، سه‌رۆك كۆمار، وه‌زیری ده‌ره‌وه، وه‌زیری ئیلاعات، فه‌رمانده‌ی
سوپای پاسداران كه ئه‌و كات:
ئه‌لف ـ رێبه‌ری نیزام: عه‌لی خامنه‌یی
ب ـ عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ره‌فسه‌نجانی (سه‌رۆكی ئێستای مه‌جلیسی خێبره‌گانی
رێبه‌ری) سه‌رۆك كۆمار
ج ـ عه‌لی فه‌لاحیان (وه‌زیری ئیتلاعات)
دـ عه‌لی ئه‌كبه‌ر ولایه‌تی (وه‌زیری ده‌ره‌وه)
ه ـ فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران (موحسێن ره‌زایی)، بوون.
بۆ ئه‌نجامدانی تیرۆری هه‌ر نه‌یارێكی سیاسیی رێژیم، گه‌ڵاڵه‌ی تیرۆره‌كه له‌م
كۆمیته‌یه‌دا تاوتوێ ده‌كرا‌و پاش ئیمزای ئه‌و چوار كه‌سه‌ی كه باسمان كردن،
شه‌خسی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری نیزام دواجار ئیمزای ده‌كرد‌و گه‌ڵاڵه‌كه
ئاماده‌ی ئه‌نجامدان ده‌بوو، كه دواتر به هاو ئاهه‌نگی باڵوێزخانه‌كانی
ئێران‌و شه‌خسی باڵوێزی ئێران له‌و وڵاته‌ی كه ده‌بوایه تیرۆره‌كه‌ی
ئه‌نجامدرابا، كاره‌كه به ئه‌نجام ده‌گه‌یشت.
له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه بۆ سه‌رجه‌م ئه‌وكه‌سانه
ئه‌نجامده‌ری تێرۆره‌كان بوون وه‌ك ئه‌ندامانی باڵوێزخانه‌كانی ئێران پاسپۆرتی
دیپلۆماتیكیان بۆ ده‌رده‌كرا كه ئه‌گه‌ر هاتو ئه‌ندامێك گیرا، بتوانێ له
مافه‌كانی تایبه‌ت به یاسای دیپلۆماسی له به‌ریبوونی سیاسی كه‌ڵك وه‌رگرێ‌و
توشی زیندانیكردن نه‌بێ.
لێره‌دا ناكرێ هه‌وڵی مرۆڤ دۆستانه‌و دادپه‌روه‌رانه‌ی قازییه سه‌ربه‌خۆكانی
ده‌زگای قه‌زایی ئاڵمان له بیر بكه‌ین، پاش تیرۆری شه‌هید كاك د.سادق
شه‌ره‌فكه‌ندی، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دادگای
قه‌زایی ئاڵمان به ته‌واوه‌تی سه‌ربه‌خۆیی خۆی پاراست‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك
نه‌چوه ژێرباری ئه‌و زه‌خت‌و گوشارانه‌ی كه له لایه‌ن رێژیمی ئێران بۆ
به‌لاڕێدا بردنی ره‌وتی ئاسایی‌و دادپه‌روه‌رانه‌ی دادگا ده‌خرایه سه‌ری. هه‌ر
ئه‌و قازییه ئازا‌و چاونه‌ترسانه بون كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی چڕ‌وپڕیان له
هه‌مبه‌ر ئه‌و كرده‌وه تێرۆریستییه‌و دژه مرۆڤانه‌یه ئه‌نجام دا‌و پاش پێنج ساڵ
كاری به‌رده‌وام له بڕیارێكی مێژویدا، كاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی ئێرانی
وه‌ك ئه‌نجامده‌رانی سه‌ره‌كیی ئه‌و جینایه‌ته سامناكه به جیهان ناساند‌و
حوكمی گرتنی عه‌لی فه‌لاحیان وه‌زیری ئیتلاعاتی پێشووی ئێرانیان ده‌ركرد‌و
په‌رده‌یان له‌سه‌ر كاره دژه مرۆڤییه‌كانی ئه‌و كۆمیته‌یه لادا‌و نهێنییه‌كانی
ده‌زگای تیرۆری رێژیمی ئیسلامی‌یان له‌قاو دا.
دیاره هه‌ر له‌و دادگایه‌دا هه‌وڵێك بۆ ناساندنی ئه‌نجامده‌رانی تێرۆری
هزرڤان‌و پێغه‌مبه‌ری ئاشتی كاك د. قاسملووی نه‌مریش درا به‌ڵام به‌داخه‌وه
سات‌و سه‌ودا ئابورییه‌كانی ئوتریش ئه‌و مه‌سه‌له گرینگه‌ی خسته په‌راوێزه‌وه.
لێره‌دایه ده‌بێ ده‌ستخۆشی‌و ماندونه‌بوونی به‌و قازیه سه‌ربه‌خۆ‌و
بلیمه‌تانه‌ی ده‌زگای قه‌زایی ئاڵمان بڵێین، دڵنیایان بكه‌ینه‌وه كه بۆ
هه‌تاهه‌تایه ئه‌و هه‌وڵه مرۆڤ دۆستانه‌یان له پێش چاو‌و له ده‌رونی
ئه‌ویندارانی رێگا‌و رێبازی قاسملو‌و شه‌ره‌فكه‌ندی رێبه‌ره دایه.
ژێده‌ر:
1ـ ئیسكۆرت به‌ره‌و تاران، پیترپلیچ، و: حه‌سه‌ن ئه‌یوب زاده.
2ـ سه‌فه‌ری بێ‌گه‌ڕانه‌وه، كاك سه‌ید سه‌لام عه‌زیزی. |