|
به‌شی یه‌كه‌م: "حوكمی
دادگای به‌رزی بێرلین دژ به كۆماری ئیسلامیی ئێران"
ئاماده‌كاری به‌رنامه‌كه عه‌لی
سه‌جادی: له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئیسلامیی‌یه‌وه تا ئێستا به پێی ئه‌و زانیاری‌یانه‌ی
كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیونی كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه،
زیاتر له 260 كه‌س له هاووڵاتیانی ئێرانی‌و تێكۆشه‌رانی سیاسی له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات تێرۆر كراون‌و كوژراون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا كه له ته‌واوی ئه‌م تێرۆرانه‌دا
نیزامی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌میشه وه‌ك تاوانباری پله یه‌ك ناسراوه. به‌ڵام
ته‌نیا په‌روه‌نده‌ی یه‌ك له‌وان، واته تیرۆری رێبه‌رارنی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران (دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی سكرتێری گشتیی حیزب، فه‌تاح عه‌بدوولی
نوێنه‌ری حیزب له ئورووپا، هومایون ئه‌رده‌لان‌و نوری دێهكوردی‌هاوكار‌و
دیلمانجی دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی) له ئاڵمان‌و و له ریستورارنی میكونوس، له
بێرلین‌و له شه‌وی پێنج شه‌ممه 17ی سێپتامبری 1992، مه‌حكوومییه‌تی نیزامی
كۆماری ئیسلامی لێكه‌وته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ته‌واوی هه‌وڵ‌و تێكۆشانی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی، لقی یه‌كی
لادادگای به‌رزی بێرلین دوای دادگایی‌یه‌ك كه نزیك به 5 ساڵی خایاند‌و به
وته‌ی رۆژنامه‌ه‌كانی ئاڵمان یه‌كێك له پڕ خه‌رجترین دادره‌سی‌یه‌كانی مێژووی
ئه‌م وڵاته بووه، دوای گوێدان به شایه‌تی دانی 180 شایه‌ت‌و تاوتوێ كردنی
هه‌زاران لاپه‌ڕه به‌ڵگه، رۆژی پێنجشه‌ممه (10ی ئاوریلی 1997) حوكمێكی 400
لاپه‌ڕه‌یی ده‌ركرد كه تیایدا كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ك گه‌ڵاڵه داڕێژه‌ر‌و
به‌ڕێوه‌به‌ری تیرۆره‌كه مه‌حكووم كرا. ئه‌مه له مێژوودا بۆ یه‌كه‌مین جاره كه
ژماره‌یه‌ك له رێبه‌رانی وڵاتێك كه هێشتا له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات پاڵیان داوه‌ته‌وه،
به تیرۆر‌و كوشتن تاوانبار ده‌كرێن‌و دادگا بۆ یه‌ك له‌وان ئایه‌توڵڵا عه‌لی فه‌لاحیان،
وه‌زیری ئیتلاعات‌و ئاسایشی كۆماری ئیسلامی حوكمی گرتن‌و قۆڵبه‌س كردنی ده‌ركرد‌و
هێندێكی دیكه‌ی وه‌ك ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی، رێبه‌ری نیزامی به مه‌به‌ستی
وڵامدانه‌وه به هێندێك پرسیار بانگهێشتی دادگا كرا.
له به‌شێك له‌م حوكمه مێژوویی‌یه‌دا هاتووه: دوای تاوتوێ كردنی هه‌موو به‌ڵگه‌و
مه‌دره‌كه‌كان به‌م ئاكامه گه‌یشتین كه تیرۆری رێبه‌رانی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران، نه كرده‌وه‌یه‌كی بێ به‌رنامه به هۆی ناكۆكی‌یه‌كانی
نێوخۆی ئوپۆزیسیون بووه، به‌ڵكو ده‌قیقاً به سه‌رنج دان به به‌ڵگه‌كان، رێبه‌ری
سیاسیی ئێران له ته‌واویه‌تی سیستمی ده‌سه‌ڵاتدارێتی‌دا له پشت ئه‌م كرده‌وه
جینایه‌تكارانه‌یه‌وه بووه‌و راوه‌ستاوه.
قازی‌یه‌كانی دادگا له به‌شێكی دیكه‌ی حوكمه‌كه‌دا هێناویانه: تاوانبار نه
قوربانیه‌كانی خۆیانیان ناسیووه‌و نه پێوه‌ندی‌یه‌كی شه‌خسیشیان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا
هه‌بوه، به‌ڵكو ئه‌م كوشتاره به هۆی به‌ستراوه‌یی تاونبار به نیزامی سیاسیی
ئێران‌و مه‌ئموور بوونیان له لایه‌ن ده‌زگاكانی ئیتلاعاتی‌و ئه‌منییه‌تی‌یه‌وه
به‌ڕێوه‌چووه. كازم دارابی، یوسف ئه‌مین، عه‌باس راحل‌و ئه‌وانی تر وه‌ك مۆره‌ی
حیزبوڵڵایی‌و به‌ستراوه‌ییان به نیزامی سیاسیی ئێران‌و به ده‌ستورو فه‌رمانی
به‌رزترین كار به‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌م كاره‌یان به‌ڕێوه بردوه.
كه وابوو ئه‌م تیرۆره تیرۆرێكی سیاسی‌یه‌و چونكی ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی
ئێران له پشت ئه‌م تیرۆره‌وه بووه، ئه‌م تیرۆره تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی‌یه.
به‌م شێوه‌یه دادگایی بێرلین، ناسراو به دادگای میكونوس، ده‌وڵتی كۆماری
ئیسلامی ئێرانی وه‌ك نیزامێكی جینایه‌تكار ناوزه‌دكرد كه له تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی
به مه‌به‌ستی بردنه پێشی ئامانجه‌كانی خۆی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ.
به بۆنه‌ی پێكهێنانی كۆنگره‌ی ئه‌نتێرناسیوناڵ سوسیالیست له 14 تا 18ی
سێپتامبری 1992دا رێبه‌رانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له بێرلین بوون.
ئه‌وان له دوانیوه‌رۆی رۆژی پێنجشه‌ممه له ریستورانی میكۆنووس كه خاوه‌نه‌كه‌ی
ئێرانی‌یه‌ك به ناوی ته‌بیب غه‌فاری بوو به مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن‌و دانیشتن
له‌گه‌ڵ تێكۆشه‌رانی سیاسیی ئێران كۆبوونه‌وه‌و له كاتی خواردنی شێودا
هێرشیان كرایه سه‌رو له 9 كه‌سی ئاماده له‌سه‌ر سفره‌ی شام، 4 كه‌سیان كوژران.
خاوه‌نی ریستورانه‌كه بریندار بوو‌و 4 كه‌سی دیكه‌ش به سڵامه‌ت رزگاریان بوو (په‌رویز
ده‌ستماڵچی، مێهدی ئیبراهیم زاده، مه‌سعوود میرراشد، ئه‌سفه‌ندیار سادق زاده)
مێهدی ئیبراهیم زاده سه‌باره‌ت به شێوه‌ی هه‌ڵكه‌وتنی رێستورانه‌كه ده‌ڵێ:
رێستورانی میكۆنووس له شه‌قامی پراگی شاری بێرلین هه‌ڵكه‌وتووه كه شه‌قامێكی
بۆنبه‌سته، به‌و مانایه كه ماشین ناتوانێ تیایدا تێپه‌رێت به‌ڵام نه‌فه‌ر ده‌توانێ
به پیاده تیایدا هاتوچۆ بكات.
په‌رویزی ده‌ستماڵچی دوای 2جار قسه كردن له‌گه‌ڵ نوری دێهكوردی به ته‌له‌فوون،
ده‌روات بۆ ریستوران. ناوبراو له‌م باره‌وه ده‌ڵێ: كاتێك كه من گه‌یشتم، نوری
دێهكوردی‌و دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی‌و هومایون ئه‌رده‌ڵان‌و فه‌تاح عه‌بدولی له‌وێ
بوون. عه‌زیز غه‌فاریش خه‌ریكی چێشت لێنان بوو. دوای ماوه‌یه‌ك موجته‌با ئیبراهیم
زاده‌ش هات. ئه‌ویان له گۆڕینی كاته‌كه ئاگادار كردبووه. دوو كه‌سی دیكه‌شی
لێ‌بوو (به هه‌ڵكه‌وت له‌وێ بوون)و له‌سه‌ر داوای نوری دێهكوردی له‌سه‌ر مێزه‌كه
دانیشتبوون.
مێهدی ئیبراهیم زاده سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی باسه‌كانی نێوان رێبه‌رانی كورد‌و
تێكۆشه‌رانی سیاسیی ئێران له رێستورانی میكۆنووس ده‌ڵێ: ناوه‌رۆكی وتوێژه‌كان
له‌سه‌ر داخوازی‌یه نه‌ته‌وه‌یه‌یه‌كان‌و دێموكراسی بۆ ئێران‌و له راستی شێوه‌ی
سه‌قامگیر كردنی دێموكراسی له ئێران‌و ئه‌وه‌یكه ئۆپۆزیسیۆن ده‌بێ چ یه‌كیه‌تی‌و
هاوكاری‌یه‌كیان پێكه‌وه هه‌بێ‌و چ شتگه‌لێكیان له‌نه‌زردابێ كه بتوانن رۆژێك
یارمه‌تی به سه‌قامگیری دێموكراسی له ئێران بكه‌ن.
په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ: له‌و شه‌وه‌دا باس له تیرۆره‌كانی رێژیم كرا له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات، باس له مه‌رگ‌و ژیان كرا. دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی به منی گوت: من له
كوردستان بووم، له شاخ‌و كێوه‌كان كه له‌گه‌ڵ چه‌ند پێشمه‌رگه دانیشتبووین‌و
باسمان له مه‌رگ‌و ژیان ده‌كرد، یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كان هه‌ستاو به‌سه‌ر بنه‌گیایه‌ك
دا بازێكی دا‌و گوتی: كاك سه‌عید نێوان مه‌رگ‌و ژیان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه. به داخه‌وه
ئه‌و شه‌وه‌ش ئه‌و كاره‌ساته رووی دا. |