|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: شه‌هید
دوکتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی ::. |
|
دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی رێبه‌رێكی شۆڕشگێڕ، مودیرێكی به‌مشور! | |
01-07-1386
ره‌حیم ره‌شیدی
تیرۆری رێبه‌ری شۆڕشگێڕ‌و لێهاتوی كورد دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی، سكرتێری
گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، كاك فه‌تاح عه‌بدولی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی‌و نوێنه‌ری ئه‌وكاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات، كاك هومایون ئه‌رده‌ڵان، نوێنه‌ری حیزب له ئاڵمان، كاك نوری دێهكوردی
دۆستی حیزبی دێموكرات، له رێكه‌وتی 26ی خه‌رمانانی ساڵی 1371ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر
به 17ی سپتامبری 1992ی زایینی، جیا له درێژه‌ی سیاسه‌تی له‌نێوبردنی كه‌سایه‌تییه
بلیمه‌ته‌كانی جوڵانه‌وه‌ی كوردایه‌تی، هه‌وڵی سه‌رلـێ شێواندن‌و
داماوكردنی بزوتنه‌وه‌و چاوترسێن كردنی خه‌ڵكی كوردستانی له پشت بوو. ئامانجێك
كه به شاهیدیی مێژوی سوری كوردستان، به له داردانی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د،
تیرۆری دڵڕه‌شانه‌ی سه‌رداری ناوداری كورد، دوكتور قاسملوو به‌دی نه‌هاتبوو، هه‌رگیز
به‌دی نایه. |
 | |
ئاشكرایه بزوتنه‌وه‌ی ماف
ویستانه‌ی كۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵكی كوردستان به كۆكردنه‌وه‌ی باشترین، به‌وه‌جترین‌و
فیداكارترین رۆڵه‌كانی كوردستان له ده‌وری خه‌باتی ئازادیخوازانه بۆ رزگاری له
چه‌وسانه‌وه‌و سته‌می هه‌مه‌لایه‌نه‌ی زاڵ به‌سه‌ر وڵات‌دا، توانیویه‌تی
تاكو هه‌نوكه له به‌رانبه‌ر سه‌دان‌و بگره هه‌زاران پیلانی جۆراوجۆری
دوژمنانی ره‌نگاوڕه‌نگی ماف‌و ئازادییه ره‌واكانیدا راوه‌ستێ‌و سه‌ره‌ڕای
هه‌مو ئاسته‌نگ‌و دژوارییه‌كان، له ئاكامدا پاش ئه‌و هه‌مو ناسۆر‌و زامه به‌ژانانه‌ی
له رێگای كوشتاری به‌كۆمه‌ڵ، سوتاندن، دوورخستنه‌وه، ئێعدام‌و زیندانی‌كردن،
كه ئامانجی كپ كردن‌و ده‌مكوتكردنی بزوتنه‌وه‌ی ره‌واو به‌رحه‌قی خه‌ڵكی
كوردستان بوه، به‌ئاكام نه‌گه‌ییوه‌و به‌ره‌یه‌كی ئه‌وتۆ له گرتنه‌به‌ری
وه‌ها رێباز‌و سیاسه‌تێكی زیانبارو زاڵمانه وه‌چنگ به‌ڕێوه‌به‌رانی نه‌كه‌وتوه،
تاكو رۆله‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر دریژه‌دان به خه‌بات بۆ گه‌یشتن به
مافه‌كانیان به‌رده‌وا‌م بن، ناكه‌وێ.
ئاشكرایه داگیركه‌رانی كوردستان له‌م به‌ستێنه‌دا‌و بۆ راماڵینی ده‌نگی
حه‌قبێژی خه‌ڵكی كورد كه خۆی له دوو توێی بزوتنه‌وه‌ی میللی ـ دێموكراتیكی
خه‌ڵكی كوردستاندا ده‌بینێته‌وه، هه‌وڵیان داوه له رێگای قیزه‌ونی
ره‌شه‌كوژی‌و تیرۆری رێبه‌رانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌وه چۆك به‌م بزوتنه‌وه‌یه
دابده‌ن‌و سه‌ری به‌رزی پێ نه‌وی بكه‌ن‌و به‌سه‌ریدا زاڵ بن‌و
ئاسه‌واری لـێ نه‌هێڵن.
داگیركه‌رانی كوردستان هه‌رچه‌نده باش له‌و واقیعیه‌ته مێژویی‌یه
تێگه‌ییون‌و تێ ده‌گه‌ن، ویستی نه‌ته‌وه‌یی‌و دێموكراسیخوازیی خه‌ڵكی
كوردستان ویستێكی گشتی‌و جه‌ماوه‌ر‌ییه، به‌و حاڵه‌شه‌وه دایم هه‌ولیان
داوه‌وه‌و ده‌یده‌ن كه بزوتنه‌وه‌ی كورد به پیلانی جۆراوجۆر‌و داڕشتن‌و
به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی چه‌واشه‌كارانه‌ی بێ‌بناخه له زه‌ریای بێ پایانی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك داببڕن، به خه‌یاڵی خاوی خۆیان تاكو ساكار بتوانن
ته‌فروتونای كه‌ن‌و بیتوێننه‌وه، پاشان سه‌رینی متمانه‌و بێ خه‌یاڵی
له‌بن سه‌ر بنێن‌و بێ دڵه‌ڕاوكێ پاڵی لـێ بده‌نه‌وه‌و نیزامی دڵخوازی خۆیان
دامه‌زرێنن‌و ئه‌سپی خۆیانی تێدا تاو بده‌ن.
له كه‌س شاراوه نیه دوژمنانی هاتنه‌دیی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان پاش
داماوی‌و بێ ئاكامی‌و خێرنه‌دیتویی له‌م رێگاچارانه كه به‌رهه‌می ئه‌قڵی
دیكتاتۆرانه‌و كاڵفامی‌و خۆفریوده‌رییه، هه‌وڵیان داوه به تیرۆری
رێبه‌ران‌و كه‌سایه‌تییه كاریزماتیكه‌كانی بزوتنه‌وه به مه‌به‌سته
دڵخوازه‌كانی خۆیان بگه‌ن، ئه‌وه‌ی به كوشتاری سه‌دان‌و بگره هه‌زاران
كه‌س له رۆڵه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بۆیان جێبه‌جێ نه‌كراوه، هه‌وڵیان
داوه به تیرۆری چه‌ند رێبه‌ر‌ێك به ئاكامی بگه‌یه‌نن.
هه‌رچه‌نده دوژمنانی دڵڕه‌قی خه‌ڵكی كوردستان به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و
رێكاره توانیویانه برینی به‌ژان‌و زامی قورس بخه‌نه سه‌ر جه‌سته‌و
قه‌ڵافه‌تی زامدارو خوێناویی كوردستان، به‌ڵام به‌وحاڵه‌ش به شاهیدیی دۆست‌و
دوژمن، نه‌یان توانیوه بزوتنه‌وه‌ی ره‌وای خه‌ڵكی كورددستان توشی داماوی‌و
زه‌بونی‌و ده‌سته‌وه‌ستانی بكه‌ن. خه‌باتی روو له گه‌شه‌ی ئێستای
رۆله‌كانی خه‌ڵكی كورد‌و باقیی گه‌لانی ئازارچێشتووی ئێران ئه‌و راستییه به
باشی ده‌سه‌لمێنن كه دیكتاتۆره‌كان لانیكه‌م له‌مباره‌وه ره‌نج
به‌خه‌سارن.
كـێ هه‌یه ئه‌و راستییه نه‌زانێ پاش تیرۆری به‌ژانی دوكتور قاسملوو، له‌و
هه‌لومه‌رجه سه‌خت‌و دژواره‌دا، دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی یاری وه‌فادارو
درێژه‌ده‌ری رێبازی سیاسیی دوكتور قاسملوو، به ئیراده‌یه‌كی پۆڵایینه‌وه
وه‌كو قوتابییه‌كی كارامه‌و لێهاتو ئاڵای خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیی
به‌ده‌سته‌وه گرت‌و به هاوكاری‌و هاودڵی‌و فیداكاریی كادر‌و
پێشمه‌رگه‌كان‌و پشتیوانیی فره‌چه‌شنی كۆمه‌ڵانی خه‌باتگێڕی خه‌ڵكی
كوردستان، به پاڵپشتی هێزه برا دێموكرات‌و ئازادیخوازه‌كانی دۆست، به كاری
به‌رچاوو به پێداگریی له‌سه‌ر پراكتیزه‌كردنی بیر‌و روانگه ئینسانییه‌كانی
دوكتور قاسملوو له ژیان‌و خه‌باتی رۆژانه‌دا، نه‌چه‌مینی حیزبی پێشڕه‌وی
خه‌ڵكی كوردستانی ئێرانی بۆ هه‌میشه‌و بۆ هه‌مو قۆناخه ئاسته‌مه‌كان كرده
كولتورو نه‌ریتێكی نه‌گۆڕ، به‌چه‌شنێك كه كۆستی جه‌رگبڕی دوكتور قاسملوو به
هه‌موو قورسایی خۆیه‌وه به شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ به سیمای ماته‌مباری حیزبی
دێموكراتی كوردستانه‌وه به‌دیار نه‌كه‌وێ.
دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی ئه‌و رێبه‌ره به‌مشوره بوو كه به تێكۆشانی
ماندویی‌نه‌ناسانه‌ی خۆی له پێشخستن‌و ئیداره‌كردنی ئۆرگانه‌كانی "رادیۆ
ده‌نگی كوردستانی ئێران"و رۆژنامه‌ی "كوردستان"، ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به تێكۆشان، دڵسۆزی، به‌بڕشتی، به‌رنامه‌و
راوێژ پێشی خستن‌و بۆ هه‌تاهه‌تایه جێ‌په‌نجه‌و مۆرك‌و باندۆری كاری كاك
سه‌عید وه‌كو ئه‌ستێره‌ی گه‌ش‌و چرای رێ‌نوێن به‌سه‌ر كار‌و تێكۆشانی ئه‌م
ده‌زگایانه‌وه دیار‌و ئاشكارو روونه‌و بۆ لـێ فێر بوون ده‌شێ.
دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی ئه‌و جوامێره‌یه كه له نێو كۆڕی گه‌رم‌و گوڕی
هاوسه‌نگه‌رانیدا، به كه‌سایه‌تییه‌كی خاكی‌و خه‌ڵكی، ساكار‌و ده‌م به‌بزه،
قانع‌و خه‌ڵك ویست‌و خۆنه‌ویست، دادپه‌روه‌ر، دادپه‌روه‌رخواز به‌ناوبانگ
بوه. له هه‌مان حاڵ‌دا، له كاتی سه‌خت‌و دژوار‌دا رێبه‌رێكی به‌بڕشت،
به‌باندۆر، جه‌سورو خۆڕاگر بوه كه له ده‌یان رووداوی ترسناكی هێرشی
هه‌وایی‌و زه‌مینی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا ئه‌م ئازایه‌تی‌و
جه‌ساره‌ته شۆڕشگێڕانه‌ی لـێ بینراوه‌و ئێستا ئیدی ئه‌و
هه‌ڵسوكه‌و‌تانه‌ی دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی له بیر‌و مێشكی هاوسه‌نگه‌رانیدا
وه‌كو به‌شێك له كاریگه‌ری‌و لێهاتویی ئه‌م نه‌مره له ره‌وتی خه‌باتی
نه‌ته‌وه‌ییدا دێنه ئه‌ژمارو بۆ هه‌تاهه‌تایه جێگای شانازی‌و فه‌خری
رۆله نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورده.
له راستیدا هه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه به‌رچاوو شۆڕشگێڕانه‌یه بوه هۆی
ئه‌وه‌ی كه سه‌رده‌مدارانی قین له دڵی كۆماری ئسلامیی ئێران هه‌مو توانا‌و
ده‌ستمایه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێران له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا بۆ له نێوبردنی ئه‌م
خه‌باتگێڕه وه‌گه‌ڕ بخه‌ن تاكو له‌گه‌ڵ پۆلێك له تێكۆشه‌رانی دیكه‌ی
هاوبیرو باوه‌ڕیدا ترسه‌نۆكانه ده‌رفه‌تیان لێبێنن‌و له كردارێكی
ره‌شه‌كوژیدا جه‌سته‌ی پیرۆزیان شه‌ڵاڵی خوێن بكه‌ن.
ئاشكرایه ئه‌م كرداره‌ی رێژیمی ئێران وه‌كو هه‌مو كرده‌وه‌كانی دیكه‌ی
ئه‌و رێژیمه، بگره پتریش له لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستان‌و بیروڕای
پێشكه‌وتنخوازه‌وه كه‌وته به‌ر بێزاری‌و نه‌فره‌ت له‌و رێژیمه‌و
كرده‌وه‌كانی.
ئایه‌تۆڵڵاكانی ده‌وڵه‌تی ئێران ئه‌گه‌ر له كوشتار‌و تیرۆره‌كانی دیكه‌دا
به خه‌رجكردنی میلیۆنان دۆلار له داهات‌و ده‌ستمایه‌ی خه‌ڵكی ره‌ش‌و ڕِوتی
ئێران توانیبوویان جێ په‌نجه‌ی خۆیان له‌م تیرۆرانه‌دا ون بكه‌ن‌و به‌م
هه‌نگاوه بواری دیكه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كوشتار‌و جینایه‌ت له دژی
به‌رهه‌ڵستكارانی سیاسیی خۆیان بڕه‌خسێنن، ئه‌وا له پاش تیرۆری دوكتور
شه‌ره‌فكه‌ندی‌و هاوڕێكانی، به‌هۆی وشیاریی بیروڕای گشتی‌و جیددی‌بوونی
په‌ره‌سه‌ندنی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تیی ئێران‌و له ئاكامدا به‌هۆی
سه‌ربه‌خۆیی، ئازایه‌تی‌و هه‌وڵی بێ وچانی هه‌مو ئه‌و كه‌سایه‌تی،
رێكخراو‌و ناوه‌ندانه كه په‌رۆشی جێبه‌به‌جێ‌بوونی دادپه‌روه‌ری بوون، به
ئاكام نه‌گه‌یشت‌و سه‌رتاپای نیزامی كۆماری ئیسلامی‌و كاربه‌ده‌ستانی هه‌ره
سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته جه‌هه‌نده‌مییه وه‌كو گه‌ڵاڵه‌داڕێژ،
بڕیارده‌رو جێبه‌جێكه‌ری كوشتاری تیرۆریستیی 26ی خه‌رمانانی 1371ی هه‌تاوی،
له شاری بێرڵینی ئاڵمان ناسێندران. بڕیارێك كه پاش زۆر زه‌خت‌و زۆری سیاسی‌و
دوای نزیك به چوار ساڵ لێكۆلینه‌وه هاته ئاراوه.
شایانی باسه رێژیمی ئێران هه‌مو هه‌وڵێكی خۆی دا بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وتی
به‌ره‌وپێشچونی كاری دادگای میكۆنووس په‌ك بخا، یان لانیكه‌م به‌لارێیدا
به‌رێ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌مو رێگایه‌كیان گرته‌به‌ر، به‌ڵام به
ئاكامی دڵخواز نه‌گه‌یشتن‌و به خۆشییه‌وه دادپه‌روه‌ری سه‌ركه‌وت.
ته‌نانه‌ت به دانانی له‌وحی بیره‌وه‌ریی شه‌هیدانی میكۆنوس له 20ی ئاوریلی
2004دا ریسوایی‌یه‌كه‌ی رێژیمی ئێران بۆ هه‌میشه له مێژودا جێی گرت.
ئێستا رۆڵه‌كانی گه‌لی كورد له هه‌لومه‌رجێكدا یادی دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی،
كاك فه‌تاح عه‌بدولی‌و هومایون ئه‌رده‌ڵان ده‌كه‌نه‌وه كه بیر‌و رێگای
ئه‌م تێكۆشه‌رانه بۆته چرای رێگای خه‌باتیان‌و له هه‌مان كاتدا
به‌ڕێوه‌به‌رانی كوشتاری میكۆنوس لای خه‌ڵكی ئازادیخواز‌و دێموكراتی دنیا
به‌گشتی‌و كۆمه‌ڵانی نیشتمانپه‌روه‌ری خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌تی، بۆ
هه‌میشه نه‌فره‌ت لێكراو‌و بێزراوه. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |