|
پارتی دێمۆکڕاتی
کوردستان له‌و په‌ڕِی گه‌شه‌کردن دا بوو. ته‌نانه‌ت زۆر جاران له گۆڤار و ڕۆژنامه‌کانی
ئێرانیش دا بابه‌ت و هه‌واڵی له سه‌ر ده‌نووسرا. له سه‌ر پێشنیار و ڕێنوێنیی یه‌کێک
له هاوکلاسه‌کانم کتێبی " از مهاباد خونین تا کرانه‌های ارس" م له کتێبخانه‌ی مه‌دره‌سه
وه‌رگرت و خوێندمه‌وه که باسی ڕۆیشتنی بارزانییه‌کانی بۆ روسیه ده‌کرد. ئه‌وه
یه‌که‌م هه‌نگاوی من بۆ لای سیاسه‌ت و به‌شداری کردن له کۆڕی باسه سیاسییه‌کاندا
بوو. سه‌رئه‌نجام من و براکانم گه‌یشتینه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که ته‌ورێز به‌جێ
بێڵین و بگه‌ڕێینه‌وه کوردستان و له مه‌هاباد ده‌رس بخوێنین.
کاتێک گه‌ڕامه‌وه له مه‌دره‌سه‌ی
محه‌ممه‌د ڕه‌زاشا نێونووسیم کرد و ده‌ستم کرد به‌خوێندن. هه‌ر له ڕۆژه‌کانی یه‌که‌م
دا هه‌ستم پێ‌کرد که فه‌رق و جیاوازییه‌کی زۆر له نێوان مامۆستاکانی مهاباد و ته‌ورێز
هه‌یه. ته‌نانه‌ت له نێو مامۆستاکانی مهابادیش ئه جیاوازییانه به‌دی ده‌کرا.
کۆمه‌ڵێك له مامۆستاکان یه‌ک له‌وان کاک سادق خۆیان زۆرتر به قوتابییه‌کانه‌وه
ماندو ده‌کرد. قوتابی له هه‌ر جێگایه‌ک تووشیان بووبان و پرسیاریان لێ کردبان
دڵسۆزانه وڵامی پرسیاره‌کانیان ده‌دا‌وه. هه‌ر له‌و کاته‌ش دا قه‌ت نومره‌یان له
خۆڕا نه‌ده‌دا به قوتابییه‌کان. به تایبه‌تی کاک سادق زۆرجاران ده‌یگوت من له
فێرکردن ماندوو نابم و بۆ فێرکردنیش شوێن و کاتی تایبه‌ت مانایه‌کی نیه. ئه‌گه‌ر
ڕاستت ده‌وێ هه‌ڵس و که‌وتی وی هانی دام که منیش پاش ته‌واو کردنی خوێندن کاری
مامۆستایی بۆ خۆم هه‌ڵبژێرم. هه‌ر له‌سایه‌ی زه‌حمه‌ت و خۆماندو کردنی ئه‌و
مامۆستایانه‌ش بوو که ژوماره‌یه‌کی به‌رچاو له قوتابییه‌کانی مهاباد توانیان بۆ
درێژه‌پێدانی خوێندن بچنه دانیشگا گه‌وره‌کان و له باشترین ڕشته‌کان دا درێژه به
خوێندن بده‌ن. هه‌ر بۆیه‌ش داموده‌زگاکانی ساواک به مه‌به‌ستی پێش‌گرتن به‌و ڕه‌وته
به‌شێکی هه‌ره زۆری له‌و مامۆستایانه سێ مانگ پێش ته‌واو بوونی ساڵی خوێندن بۆ
شاره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان دوورخسته‌وه و به‌کرده‌وه باری په‌روه‌رده‌و
فێرکردنیان له مهاباد شێواند.
پرسیار : دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕٍش له کۆێ کاک د. سه‌عید ده‌بیننه‌وه؟
کاک قاسم : دوای دوورخستنه‌وه‌ی مامۆستاکانیش و تێکچوونی وه‌زعی په‌روه‌رده‌و فێر
کردنی مهابادیش دڵمان له مهاباد نه‌ده‌بۆوه. هه‌ر بۆیه ساڵی دواتریش هه‌ر له
مهاباد درێژه‌م به خوێندن دا. به‌ڵام کاتێک هه‌ستم پێ‌کرد که ساواک ته‌نانه‌ت له
ناو مه‌دره‌سکانیش دا قوتابییه‌کانی خستۆته ژێر چاوه‌دێری، پاش ته‌واو بوونی ساڵی
خوێندن گه‌ڕامه‌وه ته‌ورێز و پۆلی پێنجه‌م و شه‌شه‌می ده‌بیرستانم له‌وێ خوێند و
ئیدی تا سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران به خزمه‌ت کاک سادق نه‌گه‌یشتمه‌وه.
کاتێک کۆنگره‌ی چواره‌می حیزب به‌سترا منیش که ئه‌وکات له سه‌رده‌شت وه‌ک ده‌بیری
ڕه‌یازی کارم ده‌کرد، له لایه‌ن کۆمیته‌ی ناوه‌ندییه‌وه بۆ کۆنگره‌ی چواره‌می
حیزب بانگهێشت کرام و به مافی ده‌نگ دانه‌وه له‌و کۆنگره‌یه‌دا به‌شداریم کرد و
پاش چه‌ند ساڵ دووری له یه‌کتر به خزمه‌ت مامۆستای دێرینم گه‌یشتمه‌وه.
پرسیار : له کۆنگره‌ی 4 ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کاک سه‌عید بۆ یه‌که‌م
جار به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵده‌بژێردرێ، له‌وێدا دوو جه‌ریانی
بیرکردنه‌وه له گۆرێ‌دا بووه، هه‌ڵوێستی کاک د.سه‌عید چی بووه؟
کاک قاسم : له‌و کۆنگره‌یه‌دا هه‌ر وه‌ک پاشانیش ده‌رکه‌وت دوو بۆچوونی به‌ته‌واوی
جیاواز له نێو ئه‌ندامانی کۆنگره‌دا هه‌بوو. به‌شێک له ئه‌ندامانی کۆنگره به
ئاشکرا لایه‌نگرییان له حیزبی تووده و خۆ به‌ستنه‌وه به‌و حیزبه‌وه ده‌کرد و
پاشانیش به نێوی په‌یڕه‌وانی کۆنگره‌ی چواره‌م که به تاقمی حه‌وت که‌سی
ناوبانگیان ده‌رکرد، له ژێر دروشمی خه‌باتی دژی ئیمپریالیستی و به بیانووی ئه‌وه
که گۆیا ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دژی ئیمپریالیسته و ده‌بێ پشتیوانیی لێ بکرێ، له
حیزب جیابوونه‌وه. به‌شی دووهه‌م ئه‌و که‌سانه بوون که ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
سوسیالیزمیان وه‌ک عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌لاوه په‌سند بوو باوه‌ڕێکی قولیشیان
به سه‌ربه‌خۆیی حیزب و دێمۆکڕاسی و مافی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لانی بن ده‌ست به‌گشتی
و نه‌ته‌وه‌ی کورد به تایبه‌تی هه‌بوو. له‌و بواره دا دوکتور سادق لێبڕاوانه
دیفاعی له سه‌ربه‌خۆیی حیزب ده‌کرد دژی هه‌ر چه‌شنه خۆ به‌ستنه‌وه‌یه‌ک
ڕاده‌وه‌ستا.
پرسیار : له‌ماوه‌ی نێوان گۆنگره‌کانی پێنجه‌م و شه‌شه‌می حیزب رۆڵی کاک سه‌عید له
دارێژانی سیاسه‌ته‌کانی حیزب چۆن به‌رچاو ده‌که‌وت؟ به گشتی شاخسه فیکرییه‌کانی
کاک د.سه‌عید ئه‌و کاته چیی بوون؟
کاک دوکتور سادق به‌شی هه‌ره زۆری کاره‌که‌ی له ڕێبه‌رایه‌تیی حیزب‌دا
به‌رپرسایه‌تیی کۆمیسیۆنی ته‌بلیغات و ڕاگه‌یاندنی حیزب بوو. هه‌ر وه‌ک پێشتریش
باسم کرد دوکتور سادق باوه‌ڕێکی قووڵی به عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و دێمکڕاسی و
مافی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌بوو. له‌و بواره‌دا ئه‌گه‌ر چاوێک به ئاڕشیوه‌کانی هه‌ر
دووک به‌شی ئه‌و کۆمیسیۆنه دا بخشێنینه‌وه بۆمان ده‌ر ده‌که‌وێ که ئه‌و دوو
به‌شه تا چ ڕاده‌یه‌ک له به‌ره‌وپێش بردن و په‌ره دانی ئه‌و بیره بۆچوونانه
چالاک بوون. جگه له‌وانه‌ش بیرۆکه‌ی سوسیالیزمی دێمۆکڕتیک له نێوان کۆنگره‌ی
پێنجه‌م و شه‌شه‌می حیزب دا هاته گۆڕێ. له‌و بواره‌دا کاک دوکتور سادق له
چه‌سپاندنی ئه‌و بیرۆکه‌یه‌دا ماندویی نه‌ناسانه خه‌باتی کرد له نێو به‌ده‌نه‌ی
حیزب دا په‌ره‌ی پێ دا.
پرسیار : وه‌ک باستان کرد له کۆنگره‌ی شه‌شه‌م پیشتیوانێکی زۆر قایمی
بیر‌وبۆچونه‌کانی کاک د.قاسملوو بووه له‌سه‌ر سوسیالیزمی دێموکراتیک . بی ئه‌و ،
ئه‌و ئه‌سله‌ش نه‌ده‌چه‌سپی، هه‌ر خۆی باوه‌ڕی به‌و بۆچوونانه هه‌بوو یان له‌به‌ر
د. قاسملوو بوو؟
کاک قاسم : من هه‌ر له سه‌ره‌تادا باسم کرد کاک دوکتور سادق وه‌ک مروڤێکی به
پرینسیب قه‌ت دوو یان چه‌ند مه‌سه‌له‌ی جیاوازی تێکه‌ڵ نه‌ده‌کرد. ئه‌و بۆ هه‌مو
شتێک سنوورێکی هه‌بوو. بۆ وی دۆستایه‌تی شتێک بو و سیاسه‌ت و بۆچونی سیاسیش شتێکی
ده‌یکه. ڕاسته ئه‌و به هه‌موو وجودیه‌وه دوکتور قاسملووی وه‌ک ڕێبه‌رێکی
لێوه‌شاوه قه‌بووڵ بوو، به‌ڵام هه‌ر له‌و کاته‌شدا زۆر جاران له سه‌ر زۆر
مه‌سه‌له دیفاعی له بیر و بۆچونه‌کانی خۆی ده‌کرد له به‌رانبه‌ر دوکتور قاسملو
دا هه‌ڵوێستی ده‌گرت. هه‌ر بۆیه ڕاشکاوانه ده‌توانم بڵێم دوکتور سادق وه‌ک
پشتیوانێکی قایم له زۆر بواردا ته‌نانه‌ت هانده‌ری دوکتور قاسملوو بوو.
پرسیار : له ماوه‌یه‌دا کاک د.سه‌عید به‌رپرسی ته‌شکیلات و راگه‌یاندنی حیزبی
بووه، له پێوه‌ندی له‌گه‌ل چه‌سپاندنی بیروبۆچوونه‌کان و هێنانه گۆرێی ئیده‌ی
تازه‌دا چ ده‌ورێکی هه‌بووه.
کاک قاسم : پێش ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر باسه‌که پێم خۆشه ئه‌وه‌ش بلێم که‌دوکتور سادق
شاره‌زایییه‌کی ته‌واوی به سه‌ر زمانی فه‌ڕانسه‌وی دا هه‌بوو. هه‌ر بۆیه له
ڕێگای خوێندنه‌وه‌ی گۆڤار و گوێ ڕاگرتن له ڕادیۆکانی ده‌ره‌وه به خێرایی
ئاگاداری گۆڕا‌نكارییه‌كان و بیر و ڕای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بۆوه و به چاوێکی
ره‌خنه‌گرانه‌ش سه‌یری دکردن. دیاره له‌و سه‌رده‌مه‌ش دا ئاڵ و گۆڕه‌کان له ئاستی
نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی دا زۆر به‌خێرایی ده‌هاتنه کایه‌وه و دوکتور سادقیش
زۆر شاره‌زایانه لێکدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌کردن و ئه‌وانه‌ی که ده‌گه‌ڵ هه‌ل و
مه‌رجی خه‌باتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان ده‌هاتنه‌وه و به شێوه‌یه‌کی زانستیانه
ده‌یبردنه نێو به‌ده‌نه‌ی حیزبه‌وه. له‌و بواره‌دا له هه‌ردوک میکانیزمی
ڕاگه‌یاندن و کلاسی ده‌وره‌کانی کادر له فێرگه‌ی حیزب دا زۆر زانایانه که‌ڵکی
وه‌رده‌گرت. له به‌شی ڕاگه‌یاندن دا به نووسینی وتار و بابه‌ت و له
له‌ده‌وره‌کانی کادریشدا به ده‌رس گوتنه‌وه و باسی حزوری ده‌گه‌ڵ کادره‌کان.
پرسیار : هه‌ڵوێستی کاک د. سه‌عید له کۆنگره‌ی 8 دا چۆن بوو؟ بۆ کاک سه‌عید وه‌ک
خاڵی نیشانه ده‌ژمێردرا.
کاک قاسم : دیاره من بۆ خۆم له کۆنگره‌ی هه‌شته‌م دا ئه‌ندامی کۆنگره نه‌بووم.
به‌ڵام پێش کۆنگره هێندێک باس له ئاستی ڕێبه‌رایه‌تی حیزب‌دا هاتبوونه کایه‌وه.
کۆمه‌لێک له کادر و ئه‌ندامانی ڕێبه‌رایه‌تی پێیان وا بوو که شێوه‌ی خه‌بات ده‌بێ
بگۆڕدرێ و ڕیبه‌رایه‌تیی حیزب سه‌ر سنوره‌کان به‌جێ بهێڵێ و کۆمه‌ڵێک کادر و
پێشمه‌رگه‌ی گه‌نجی به‌تواناش جار به جار له ناوخۆی وڵات‌دا خۆ نیشان بده‌ن.
به‌ڵام به‌شێک له ئه‌ندامانی ڕێبه‌رایه‌تی به‌تایبه‌تی دوکتور قاسملوو و دوکتور
سادقی نه‌مر و کادرو پێشمه‌گه‌کانێش به‌گشتی ئه‌و کاره‌یان وه‌ک ئاشبه‌تاڵ سه‌یر
ده‌کرد قه‌بوڵیان نه‌بوو. له‌و پێوه‌ندییه‌دا ته‌نیا ئیشاره به قسه‌کانی یه‌کێک
له ئاندانی ڕیبه‌رایه‌تیی پێش کۆنگره‌ی هه‌شته‌م ده‌که‌م که له‌کۆنگره دا
ده‌ڵێ( ئه‌گه‌ر که‌ڵیش ئه‌وه‌نده خوێن بدا ده‌که‌وێ.)
به‌ڵام بۆچی دوکتور سادق وه‌ک خالێ نیشانه ده‌بژێردرا؟ ئه‌و مه‌سه‌له
ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه که ئه‌و تاقمه ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش که دژایه‌تیی دوکتور
سادق و دوکتور قاسملوویان ده‌کرد ده‌یانزانی که بۆخۆیان مه‌ردی ئه‌و مه‌یدانه
نین و له لایه‌کی دیکه‌وه دوکتور قاسملوویان وه‌ک دێمۆکڕاتێکی ڕاسته‌قینه به
ته‌وای ناسیبوو. له‌و باره‌وه ده‌یانویست دوکتور قاسملوویان بۆ مه‌یدانی دیپلۆماسی
ده‌ره‌وه هه‌ر هه‌بێ، به‌ڵام دوکتور قاسملوویه‌کی به‌ته‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی به که‌ڵکی
خراپ وه‌رگرتن له دێمۆکڕات بوونی وی هه‌ر بڕیارێکی پێیان خۆش با به سه‌ریدا
بسه‌پێنن. کاتێکێش ده‌یاندی که دوکتور سادق وه‌ک پشتیوانێکی قایم له په‌نای دوکتور
قاسملوو ڕاوه‌ستاوه زۆر سروشتی بوو که ببێته خاڵی نێشانه.
پرسیار: به‌وه‌ی که جه‌نابت له سکرتاریای حیزب کارتان ده‌کرد ، کاک سه‌عید چۆن
هه‌واڵی شه‌هید بوونی کاک د.قاسملووی بیست، چ هه‌ستێکی هه‌بوو؟
کاک قاسم : باشم له بیره رۆژی جێژنی قوربان بوو کادر و ئه‌ندامانی کومیسیۆنه‌کانی
ده‌فته‌ری سیاسی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژی جێژن بوو نه‌هاتبوونه‌وه سه‌ر کاره‌کانیان.
من ده‌گه‌ڵ کاک حه‌سه‌ن شه‌ڕه‌فی له پێش سکرتاریا له‌بن ساباتێک دانێشتبووم. بێ‌سیم
چییه‌که‌ی ده‌فته‌ری سیاسی هات کاک حه‌سه‌نی بانگ کرد. پاش نزیک به چاره‌گه
سه‌عاتێک کاک حه‌سه‌ن گه‌ڕاوه. به‌ڵام زۆر مات بوو، ڕه‌نگی بزڕکابوو. له‌به‌ری
هه‌ستام و لێم پرسی کاک حه‌سه‌ن بۆ وا تێکچووی ڕینگت سپی هه‌ڵگه‌ڕاوه. کاک حه‌سه‌ن
له حالێک‌دا قسه‌ی بۆ نه‌ده‌هات به تاسه‌وه گوتی ماڵمان وێران بوو چۆن مات نه‌بم
دوکتور تیرۆر کراوه. من خۆم قه‌ده‌رێک حه‌به‌سام، قسه‌م بۆ نه‌ده‌هات، نه هێزی
ئه‌ژنۆم مابوو که ڕاوه‌ستم نه عه‌رز وه‌خۆی ده‌گرتم که دانیشم. چاکم له بیر
نه‌ماوه که کێ کاک دوکتور سادقی ئاگادار کرده‌وه، به‌ڵام باشم له‌بێره
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که بۆخۆشی ره‌نگی بزڕکابوو له سکرتاریا کۆی کردینه‌وه پێی
گوتین که نابێ نێشان بده‌ین که ڕووخاوین و وره‌مان به‌رداوه. دوایه په‌یامێکی
کورتی بۆ هه‌مووکۆمیته‌کانی حیزب نارد. له په‌یامه‌که‌دا ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی
نووسی " دوکتور شه‌هید کراوه، به‌ڵام شۆڕش به‌رده‌وامه." پاشان فه‌رمووی
ماشێنه‌کان بنێرن به‌دوای کادره‌کاندا با بێنه‌وه ده‌فته‌ر بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌واڵه‌که‌یان پێ ڕابگه‌یه‌نین. به‌ڵام ده‌گه‌ڵ هه‌مووی ئه‌وانه‌ش زۆر به ڕوونی
له دیمه‌ن و روخساری ده‌ر ده‌که‌وت که خه‌می مامۆستای شه‌هیدی هه‌مو جه‌سته‌ی
داگرتبوو. ته‌نانه‌ت کاتێک بۆ رێز گرتن له یادی شه‌هیدانی کاره‌ساته‌که له سه‌ر
گۆڕی شه‌هیدان قسه‌ی ده‌کرد چه‌ند چارێک کوڵی گریان له ئه‌وکی ده‌وه‌ستا قسه‌ی بۆ
نه‌ده‌کرا.
پرسیار : دوای شه‌هیدبوونی د.قاسملوو کاک سه‌عید ده‌بێته سکرتێری گشتی. زۆر که‌س
باس له‌وه ده‌که‌ن که جێگه‌ی د.قاسملوو په‌تاڵ نه‌بووه .ئه‌وه به چ مانا دێ ،
ئایا به‌راستی د. سه‌عید توانیبووی له هه‌موو بواره‌کاندا به‌تایبه‌تیی دیپلۆماسی
ئه‌و بۆشاییه پر بکاته‌وه؟
کاک قاسم : دیاره پێش ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر وڵامی پرسیاره‌که پێویسته ئه‌وه ڕوون
که‌مه‌وه که کاک دوکتور سادق بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به‌رپرسایه‌تیی کومیسیۆنی
ته‌شکیلات و له ساڵی 1366وه تا کاتی شه‌هیدبوونی مامۆستای گه‌وره و نه‌مرمان
دوکتور قاسملووی نه‌مر ئه‌رکی جێگری سکرتێری گشتی حیزبی به ئه‌ستۆوه گرتووه.
هه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ببوو به هۆی ئه‌وه که کاک دوکتور سادق له نێو حیزب دا
وه‌ک زانایه‌کی به توانا و مودیرێکی لێزان بناسراێ. له ئاستی ده‌ره‌وه‌شدا به
له‌به‌رچاوگرتنی پله‌ی خوینده‌واری و زانستی و به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین مه‌ئمورییه‌تی
حیزبی له ده‌ره‌وی وڵات خاوه‌نی ئه‌زمونێکی زۆری دیپڵۆماسی بوو. به‌ڵام تا ئه‌و
کاته‌ی دوکتور قاسملووی نه‌مر شه‌هید کرا، ئه‌وه‌نده به ته‌وازوع بوو که قه‌ت
نه‌یده‌ویست و هه‌وڵی نه‌ده‌دا فه‌خر به خه‌ڵک و ئه‌ندامانی حیزب بفرۆشی.
به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش پڕ کردنه‌وه‌ی جێگای ڕێبه‌رێکی وه‌ک دوکتور قاسملوو له
هه‌لومه‌رجێکی سه‌ختی خه‌بات دا کارێکی هه‌ر وا هاسان نیه. گرتنه‌وه‌ی جێگای
نه‌فه‌ری یه‌که‌م له هه‌ر ڕێکخراوێک دا کارێکی گه‌لێک به زه‌حمه‌ته. به تایبه‌تی
ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێبه‌ره‌ش دوکتور قاسملوو بێ و ڕێکخراوه‌که‌ش حێزبێکی مه‌سئولی وه‌ک
حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران که ده‌گه‌ل دڕنده‌تریی هێزی کۆنه‌په‌رستی وه‌ک
کۆماری ئیسلامی به‌ره‌و ڕوویه. لێره‌دایه که ڕاده‌ی زانایی و گه‌وره‌یی دوکتور
سادق ده‌ر ده‌که‌وێ. له‌و بواره‌دا ڕاشکاوانه ده‌توانم بڵێم له ماوه‌یه‌کی زۆر
کورت‌دا تیشکی هیوا و هومێدی خسته‌وه ناو دڵی هه‌موو دوستان و لایه‌نگرانی حیزب و
له مه‌یدانی دیپڵۆماسیی ده‌ره‌وه‌ش دا سه‌رکه‌وتوانه پێگه‌ی حیزبی پاراست و
بۆشایییه‌کانی پڕ کرده‌وه.
پرسیار : دوای ئه‌وه‌ی که ده‌بێته سکرتێر زۆر له هاوڕێیانی کاک سه‌عید باسی
کۆمه‌ڵه ئاڵوگۆڕێك ده‌که‌ن که له خۆیدا پێکی دێنێ له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا. ئایا
ئه‌وه کارێکته‌رانه له ناکاو سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن یان هه‌بوون و ده‌رینه‌ده‌خستن؟
کاک قاسم : هه‌ر وه‌ک له پرسیاره‌که‌ت ده‌رده‌که‌وێ ده‌بێ باسی کارێکته‌ری شه‌هیدی
نه‌مر دوکتور سادقی شه‌ره‌فکه‌ندی له دوو سه‌رده‌می جیاواز دا بکه‌ین. پێش هه‌موو
شتێک ده‌بێ ئه‌وه ڕوون که‌مه‌وه که کارێکته‌ری هه‌ر تاکێک وه‌ک شتێکی ده‌رونی
ده‌گه‌ڵ تاکه‌که له‌دایک ده‌بێ، ده‌گه‌ڵی ده‌ژی. به‌ڵام زۆر جار ئه‌رک و کار شوێن
له سه‌ر کارێکته‌ری تاک داده‌نێ و له هه‌مان کاتێش دا کاڕێکته‌ری تاک شوێن
ده‌خاته سه‌ر شێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوون و ئاکام و ڕاندومانی هه‌وڵ و ئه‌رکه‌کان. زۆر
جاری واش هه‌یه که خه‌ڵکی ده‌ور و به‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌رک و کاری تاک خانه‌ی
کارێکته‌ری تاک دیاری ده‌که‌ن و بێ له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌رک و هه‌ل و مه‌رجی
به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکه‌که قه‌زاوه‌ت ده‌که‌ن و هه‌ڵوێسته‌کانی ڕۆژانه و کاتێ تاک
ده‌که‌نه بناخه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و قه‌زاوه‌ته‌کانی خۆیان. به‌و کورته
تێ‌بینیه‌وه من دێمه سه‌ر ئه‌سڵی وڵامه‌که. له‌و بواره‌دا ده‌بێ بلێم ئه‌و
لێوه‌شاوه‌یی و توانا‌و کارێکته‌رانه‌ی کاک دوکتور سادق که له سه‌رده‌می سکرتێری
دا تێیدا به‌دی ده‌کران، کارێکته‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بوون. به‌ڵام ئه‌و له‌به‌ر
ته‌وازوع دلفراوانی و هه‌ل و مه‌رجناسییه‌ك که هه‌یبوو به پێویستی نه‌ده‌زانی خۆی
بێنێته پێشێ بڵێ منیش هه‌م. بۆ کاک دوکتور سادق کردار‌و کرده‌وه گرینگ بوو نه‌ک
خۆنیشاندان.
پرسیار : له سه‌رده‌می سکرتێری کاک سه‌عیددا چه‌ند رووداوێکی گرینگ روویان‌دا.
یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه که ئه‌و پێشبینییانه‌ی که له کۆنگره‌ی 6 ده‌یانکرد ،وه‌ک
ئاماژه‌تان پێ‌کرد کاک سه‌عیدیش سه‌خت لایه‌نگری بوو، له سه‌ر بلووکی سوسیالیستی و
سوسیالیزم وه‌راستده‌گه‌رێ. له راپورتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیشدا کاک د. سه‌عید
ئاماژه‌ی پێده‌کا، ره‌خنه له تیورییه‌کانی مارکس و لینین ده‌گرێ و پی له‌سه‌ر
کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی داده‌گرێته‌وه. ئه‌و کات کاک سه‌عید ئه‌و بۆچوونانه‌ی چۆن
گه‌ڵاله ده‌کرد؟
کاک قاسم : كاک دوکتور سادق به له‌به‌رچاوگرتنی پله‌ی زانستی و توانایی‌یه‌ك که
له باری لێکدانه‌وه‌ی هه‌ل ومه‌رجی نێونه‌ته‌وه‌یی و شاره‌زایی له سه‌ر مێژووی
بزووتنه‌وه‌کانی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لانی جیهان و ئاکامه‌کانی ئه‌و بزووتنه‌وانه‌دا
هه‌یبوو خاوه‌نی جیهانبینییه‌كی تایبه‌تی بوو، ئه‌و بۆی ده‌ر که‌وتبوو که نه
دێمۆکڕاسی به ته‌نها ده‌توانێ به‌خته‌وه‌ریی بۆ گه‌لانی جیهان به دواوه بێ و نه
دابین کردنی ژیانی ڕۆژانه‌ش به ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ئه‌و گه‌ڵاڵانه‌ی که له
لایه‌ن ده‌سه‌لاتداران و نوێنه‌رانی چین و تاقمه جۆراجۆره‌کانه‌وه به سه‌ر خه‌ڵک
دا ده‌سه‌پێندرێن ده‌توانن وڵامده‌ره‌وه‌ی وێست و داخوازه‌کانی گه‌لان بن. هه‌ر
بۆیه‌ش ئه‌و شێلگیرانه هاوکات ده‌گه‌ڵ خه‌بات بۆ دابین کردنی عه‌داڵه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی و سۆسیالیزمێک که وڵامده‌ره‌وه‌ی ویست و ئامانجه‌کانی هه‌مو گه‌لان
بێ، له پێناو وه‌ده‌ست هێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی و ڕزگاریی نه‌ته‌وه بن
ده‌سته‌کان به گشتی و نه‌ته‌وه‌ی کورد به تایبه‌تی بوێرانه خه‌باتی ده‌کرد.
پرسیار : رووداوێکی گرینگی دیکه‌ی ئه‌و کات راپه‌ڕینی کوردستانی عیراق و
کۆچه‌ره‌وه‌که‌ی ساڵی 1991 ه . کاک سه‌عید ئه‌و کات و پێشتریش زۆری له‌سه‌ر
هاوچاره‌نووسییه‌تیی پارچه‌کانی کوردستان جه‌ختی ده‌کرده‌وه. ئه‌و بۆچوونه‌ی ئه‌و
کات چۆن پراکتیزه کردووه؟
کاک قاسم : هه‌ر وه‌ک له پرسیاره که‌ش دا ئاماژه‌ی پێ کراوه، شه‌هیدی نه‌مر
دوکتور سادق بڕوایه‌کی قووڵی به هاو چاره‌نووسیی نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌بوو. ئه‌و
له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو که بزوتنه‌وه‌ی کورد له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان
به‌شێکه له بوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌گشتی و سه‌رکه‌وتن و شکانه‌که‌شی
سه‌رکه‌وتن و نسکۆی هه‌موو گه‌لی کورده. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا لێبڕاوانه بۆ
هاوکاری و هاوخه‌باتی ده‌گه‌ڵ هێزه کوردستانییه‌کان تێده‌کۆشا و خه‌باتی ده‌کرد.
شه‌هیدی نه‌مر له‌و بواره‌دا له هه‌ردووک سه‌رده‌می کۆڕه‌وه‌که و دامه‌زرانی
حکومه‌تی هه‌رێم کوردستان به کرده‌وه نیشانی دا که قازنج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
نه‌ته‌وه‌ی کوردی پێ له سه‌روی قازنج و به‌رژه‌وه‌ندیی تاکه حیزبی و تاکه
که‌سییه.
له سه‌رده‌می کۆڕه‌وه‌که دا سه‌ره‌ڕای ناله‌باری وه‌زعی ژیانی کادر و پێشمه‌رگه‌و
بنه‌ماڵه‌کان و ئه‌ندامانی حیزب له بناری قه‌ندیل و باقی بنکه و باره‌گاکانی حیزب
له سه‌ر سنووره‌کان، ده‌رگای بۆ ئه‌و خه‌ڵكه کرده‌وه و له ڕێگای ڕادیۆ و
ڕه‌هه‌نده‌کانی دیکه‌ی پێوه‌ندێشه‌وه خه‌ڵکی کوردستانی ئاگادار کرده‌وه که به
هاواری خوشک و براکانیانه‌وه بچن و یارمه‌تیان بکه‌ن.
له سه‌رده‌می دامه‌زرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کۆردستانیش دا ڕیبه‌ری پایه‌به‌رزمان
دوکتور سادق له پێناو سه‌قامگیر بوون و پاراستنی ئه‌و حکومه‌ته تازه و
ده‌سه‌ڵاته‌ی کورد هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی حیزبی وه‌لا نا و نه‌ترسانه و بێ
چاوه‌روانییه‌كی تایبه‌تی پشتیوانی لێده‌کرد و سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی به
سه‌رکه‌وتنی هه‌مو نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌زانی و پێوه‌ندیه‌کی قورس و قایمی ده‌گه‌ڵ
ئه‌و حکومه‌ته‌و هه‌موو حێزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان دامه‌زراند.
پرسیار : یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی شه‌هید د.قاسملوو ئه‌وه بوو که له کاتی
رێبه‌رایه‌تیکردندا، رێبه‌ری درووست کرد. ئه‌و مێتوده تا چه‌نده کاک سه‌عید
پیره‌وی لێده‌کرد؟ هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ هاوکارانی و ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌ری و
ئه‌ندامان به گشتی چۆن بوو.
کاک قاسم : دوکتور سادقی نه‌مر باوه‌رێکی قولی به‌وه هه‌بوو که داهاتوو هی
لاوه‌کانه و ده‌بێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی حیزب و درێژه‌دان به خه‌بات نهنه‌سڵێكی به
توانا‌و شاره‌زا په‌روه‌رده بکرێ. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه له دوو بواردا
هه‌نگاوی زۆر بنه‌ڕه‌تیی هه‌لێناوه.
له پله‌ی یه‌که‌مدا ئیمکاناتێکی زۆری بۆ گه‌نج و لاوه‌کانی بنه‌ماڵه‌کانی کادر و
پێشمه‌رگه‌کان پێک هێنا که له شاره‌کانی کوردستانی باشووردا درێژه به خوێندن
بده‌ن و له درێژخایه‌ندا خۆیان پێبگه‌یه‌نن.
له پله‌ی دووهه‌مدا زۆری هه‌وڵ ده‌دا بۆ پێگه‌یاندنی کادر و ئه‌ندامانی حیزب،
هه‌موو ئۆرگانه‌کانی حیزب بکا به فێرگه‌یه‌ک. له‌و بواره‌دا له‌و ئۆرگان و
به‌شانه‌دا که ده‌ستی پێیان ڕاده‌گه‌یشت وه‌ک مامۆستایه̴ |