|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: شه‌هید
دوکتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی ::. |
|
په‌یامی حیزب‌و كه‌سایه‌تییه‌كان له گۆڕِستانی پێرلاشیز
به‌بۆنه‌ی پازده‌ساڵه‌ی تیرۆری دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی‌و
هاوڕێیانی |
|
01-07-1386
په‌یامی دوكتور بێرنارد
گرانژۆن، به‌رپرسی پێشوی رێكخراوی پزیشكانی جیهان
دۆستانی به‌ڕێزی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران!
بۆ هه‌موان رونه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له ساڵانی دواییدا له ئێران ده‌سه‌ڵاتدار
بوون، به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ بایه‌خه به‌رزه‌كانی ئازادی، دێموكراسی،
لائیسته‌و دادپه‌روه‌ریی بێگانه بوون.
پاش تیرۆركرانی دوكتور قاسملو‌و كاك عه‌بدوڵڵا كه خه‌باتیان بۆ به‌رگریكردن له‌م
بایه‌خه به‌رزانه ده‌كرد، پازده ساڵ له‌وه‌پێش، نۆره‌ی كاك سه‌عید، كاك فه‌تاح‌و
دوو هاوڕێی دیكه‌یان هات كه به گولله‌ی قاتڵان‌و تێرۆریسته‌كان شه‌هید بكرێن.
له هه‌ردوو حاڵه‌تدا، ده‌زگا سیخوڕییه‌كانی رێژیم بوون كه ناجوامێرانه ده‌ستیان
بۆ چه‌ك برد، ئه‌و چه‌كه‌ی كه به درێژایی مێژو هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتداره
تێرۆریسته‌كان كه‌ڵكیان لـێ وه‌رگرتوه. روونه كه هه‌م له ڤیه‌ن‌و هه‌م له
بێرلین، ئه‌م قاتڵانه به هاوده‌ستی‌و بێده‌نگی‌كردنی زلهێزه ئوروپایی‌یه‌كان،
چه‌ند كه‌س له باشترین مرۆڤگه‌لی داكۆكیكار له ئامانجه به‌رزه‌كانی گه‌لی
كورد تیرۆر بكه‌ن، به‌ڵام له هه‌ردوكی ئه‌م تیرۆرانه‌دا، قاتڵان نه‌یانتوانی
ئامانج‌و بیر‌وباوه‌ڕه‌كانی دوكتور قاسملو‌و دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی له نێو به‌رن.
چونكه له لایه‌ك، ئه‌م ئامانج‌و بیر‌وباوه‌ڕه‌انه له لایه‌ن خه‌ڵكی ئێرانه‌وه
كه به دژایه‌تی له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی تاریكبیری رێژیم خه‌بات ده‌كه‌ن، رۆژ له‌دوای
رۆژ له په‌ره‌گرتن دایه. له لایه‌كی دیكه‌وه یاد‌و بیره‌وه‌ریی ئه‌م شه‌هیدانه،
له پێناوی دابین‌كردنی بایه‌خه به‌رزه‌كانی جێی باوه‌ڕی ئه‌وان درێژه به خه‌بات
ده‌دا.
هه‌مو دۆستانی ئێوه له رێكخراوی پزیشكانی جیهان كه ئه‌مڕۆ 16ی سێپتامبری
2007 له شاری مارسێی كۆبوونه‌ته‌وه، تا كۆتایی‌یه‌كانی هه‌فته وه‌ك ساڵانی
رابردو، باس له بار‌ودۆخی كوردستان ده‌كه‌ین.
وێڕای وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی شوێندانانی ئه‌م بیره‌وه‌رییه، جارێكی دیكه راده‌گه‌یه‌نین
كه به هه‌مو هه‌ستمانه‌وه له گه‌ڵتانین‌و خۆمان له خه‌م‌و شادی‌و خه‌باتان بۆ
ئازادی به‌شدار ده‌زانین.
ئاره‌زوی پێشكه‌وتن بۆ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و له ریزه‌كانی یه‌كگرتوو
تێكۆشه‌ری ده‌خوازین.
دوكتور گرانژۆن
16/9/2007
په‌یامی حیزبی كۆمۆنیستی فه‌رانسه
دۆستانی به‌ڕێزی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران!
حیزبی كۆمۆنیستی فه‌رانسه یاد‌و بیره‌وه‌ریی هه‌مو كادر‌و رێبه‌رانی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران كه له لایه‌ن رێژیمی دیكتاتۆریی ئێرانه‌وه
ناجوامێرانه تێرۆر كران، به‌رز ده‌نرخێنێ.
حیزبی كۆمۆنیستی فه‌رانسه له پازده‌هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی یادی شه‌هیدانی پایه‌به‌رزتان،
له‌سه‌ر هاوپێوه‌ندی‌و پشتیوانیی خۆی له خه‌باتی ئێوه له پێناو دێموكراسی،
دادپه‌روه‌ری‌و مافی مرۆڤ له ئێران پێ داده‌گرێ.
ژان فات، به‌رپرسی پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان
پاریس 15/9/2007
په‌یامی خاتوو دانیه‌ل میتران، به‌رپرسی رێكخراوی
فرانس لیبرته
دۆستانی به‌ڕێزی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران!
له پازده‌هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی شه‌هیدبوونی دڵهه‌ژێنی دوكتور سادقی شه‌ره‌فكه‌ندیی
نه‌مر، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و هاوڕێیانی فه‌تاح عه‌بدولی،
هومایون ئه‌رده‌ڵان‌و نوری دێهكوردی، ده‌رحه‌ق به یاده‌وه‌ریی ئه‌وان‌و رۆڵێك
كه له داكۆكی له ئازادیی گه‌لی كورد گێڕایان، رێز ده‌گرم‌و یادیان به‌رز راده‌گرم.
من ئه‌وان له بیر ناكه‌م‌و هیوادارم كار‌و كرده‌وه‌ی نمونه‌و بێ‌هاوتای ئه‌وان
له لایه‌ن ئه‌و خه‌باتگێڕانه‌ی بۆ ناساندنی شوناس‌و كولتوری كوردان خه‌بات ده‌كه‌ن،
چرای رێگایان بێ.
دانیه‌ل میتران
پاریس 12ی سێپتامبری 2007
په‌یامی حیزبی سۆسیالیستی فه‌رانسه
هاوڕێیان‌و دۆستانی هێژای حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران!
نامه‌ی بانگهێشت كردنتان بۆ به‌شداری له رێوڕه‌سمێ كه رۆژی 16ی سێپتامبری
2007 به بۆنه‌ی پانزده‌هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی تێرۆری دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی
سكرتێری گشتی حیزبه‌كه‌تان له گۆڕستانی "پێرلاشێز" به‌ڕێوه‌ده‌چێ، به‌ده‌ستمان
گه‌یشت. ئه‌م جینایه‌ته له 17 سێپتامبری 1992 له بێرلین روی دا و ئه‌مه‌ش له
حاڵێكدا بوو كه ئه‌م هاوڕێیانه بۆ به‌شداری كردن له كۆنگره‌ی ئێنترناسیۆنال
سۆسیال هاتبوونه ئه‌م شاره.
ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌ر پرۆگرامه كارییه‌كانی له پێش دیاریكراوی خۆمان
ناتوانین له‌م رێوڕه‌سمه‌دا به‌شداری بكه‌ین ئێجگار به‌داخین به تایبه‌ت به‌ڕٍێز
كه‌ریم پاكزاد.
له حیزبی سوسیالیستی فه‌رانسه، هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵ دوكتور سه‌عید،
هاوسه‌نگه‌ری دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملو، ئاشنایه‌تیان په‌یدا كرد، هه‌میشه ئه‌ویان
وه‌ك رێبه‌رێكی سیاسی گه‌وره به تایبه‌تمه‌ندیگه‌لێكی دیار‌و به‌رچاو و به یه‌كێك
له خه‌باتگێڕانی به باوه‌ڕ له رێگه‌ی وه‌دیهاتنی دێموكراسی‌و مافی دادوه‌رانه‌و
ره‌وای كورده‌كان له ئێران‌دا ده‌زانن.
هاوڕێیانی خۆشه‌ویست!
پازده‌ساڵ له تێرۆری دوكتور سه‌عید‌و هاوڕێیانی تێپه‌ڕ ده‌بێ. به‌ڵام خه‌باتی
ئه‌وان له ئێران كه مافی مرۆڤ‌و ئازادییه‌كانی شارۆڤه‌ندان، رۆژانه له‌لایه‌ن
رێژیمی كۆماری ئیسلامی پێشێل ده‌كرێ، ئه‌مڕۆكه بۆته كرده‌وه‌یه‌كی رۆژانه.
حیزبی سوسیالیستی فه‌رانسه، سه‌ره‌ڕای به گرینگ زانینی ئه‌م رێوڕه‌سمی
رێزلێنانه، جارێكی دیكه له سه‌ر هاوگرتویی‌و پشتیوانی خۆمان له حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و هێزه پێشكه‌وتنخوازه‌كانی ئێرانی كه بۆ سه‌ركه‌وتنی
ئاشتی، دێموكراسی‌و پێشڤه‌چون له‌م وڵاته‌دا خه‌بات ده‌كه‌ن، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه.
له‌گه‌ڵ سڵاوی گه‌رمی سۆسیالیسته‌كانی فه‌رانسه
"موریس براود" به‌رپرسی ده‌فته‌ری پێوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی حیزبی سوسیالیستی
فه‌رانسه
پاریس 14 سێپتامبری 2007
په‌یامی هه‌یئه‌تی سیاسی ـ ئیجرایی رێكخراوی فه‌داییانی
خه‌ڵكی ئێران (ئه‌كسه‌رییه‌ت)
دۆستان‌و هاوڕێیانی به‌رێز!
17ی سێپتا‌مبر رۆژێكه كه جینایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی،
رێبه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و هاوڕێیانی فه‌تاح عه‌بدولی،
هومایون ئه‌رده‌ڵان‌و نوری دێهكوردی له كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی
له رێستۆرانی میكۆنوسی بێرلین تێرۆر كرد. ئێمه ئه‌و جینایه‌ته‌ی كۆماری ئیسلامی
هه‌رگیز فه‌رامۆش ناكه‌ین‌و به‌ش به‌حاڵی خۆمان ناهێڵین بیره‌وه‌ری تاڵی ئه‌م
كاره‌ساته له درێژه‌ی زه‌ماندا له یاده‌وه‌ری مێژوی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌مان پاك
بێته‌وه. ئه‌م مرۆڤانه به هۆی جیابیری‌و داكۆكیی له ئازادی قوربانیی
تیرۆریزمی حكومه‌تی بون. شه‌ره‌فكه‌ندی‌و هاوڕێیانی كه له رۆژی 17ی
سێپتامبری 1992 تێرۆر كران، دژ به سه‌ره‌ڕۆیی، هه‌ڵاواردن‌و نابه‌رابه‌ری بوون‌و
بۆ دابین‌كردنی مافی مرۆیی‌و بنه‌ڕه‌تیی خه‌ڵكی كوردستان له ئێرانێكی
دێموكراتیكدا خه‌باتیان ده‌كرد.
ئامانجی كۆماری ئیسلامی له تێرۆری رێبه‌ری نه‌مر دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی ته‌نیا
له نێوبردنی جه‌سته‌یی ئه‌و نه‌بوو. رێژیم له بوونی ئه‌و له سه‌ره‌وه‌ی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و رۆڵێك كه ده‌یتوانی له ئه‌ستۆی بگرێت ده‌ترسا.
كۆماری ئیسلامی كه له زانست‌و بوێری سیاسی، خووی دێموكراتیك، وره‌یه‌كی
مرۆڤانه‌و ئاشتیخوازانه‌و پێبه‌ندیی قورس‌و قایمی شه‌ره‌فكه‌ندی بۆ دابین‌كردنی
خواسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ئاگادار بوو، له هه‌وڵه‌كانی ئه‌و بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی
جوڵانه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان‌و هاوكاری هێز، حیزب‌و رێكخراوه دێموكراتیكه‌كانی
ئێران نیگه‌رانییه‌كی قووڵی هه‌ست ده‌كرد، بڕیاری دا به تێرۆری شه‌ره‌فكه‌ندی
له خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان‌و جوڵانه‌وه‌ی دێموكراسی له ئێران‌دا زه‌برێكی
كاری بوه‌شێنێ. دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی له نێو هه‌مو خه‌باتگێڕانی ئۆپۆزیسیۆنی
دێموكراتی ئێران كه‌سایه‌تییه‌ك بوو كه رێزی تایبه‌تییان بۆ داده‌نا. بایه‌خ‌و
حورمه‌ت دانان بۆ شه‌ره‌فكه‌ندی له نێو خه‌ڵك‌و حیزب‌و رێكخراوه سیاسییه‌كانی
ئۆپۆزیسیۆنی ئێران به هۆی رێبازی سیاسی‌و حیزبی‌و كه‌سایه‌تی جێگه‌ی متمانه‌ی
به‌ڕێزیان بوو، ئاكاری شه‌ره‌فكه‌ندی متمانه خوڵقێنه‌ر بوو و له خواستی ره‌وای
خه‌ڵكی كوردستان به هه‌مان باوه‌ڕ‌و كرده‌وه‌گه‌لێك داكۆكی ده‌كرد كه شه‌هیدی
نه‌مر قاسملو‌و سه‌مبولی بوو. له‌ده‌ستچون‌و نه‌بوونی شه‌ره‌فكه‌ندی ئازارێكی گه‌وره‌یه
بۆ جوڵانه‌وه‌ی دێموكراتیكی ئێمه‌و خه‌ڵكی كوردستانی ئێران.
دۆستان‌و هاوڕێیان!
ئێمه هاوده‌ردی هه‌ره قووڵی خۆمان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان، دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی،
فه‌تاح عه‌بدولی، هومایون ئه‌رده‌ڵان، نوری دێهكوردی، ئه‌ندامان‌و رێبه‌رایه‌تیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و هۆگرانی ئه‌م حیزبه ده‌رده‌بڕین
بیره‌وه‌ری‌و ناویان به‌ڕێز بێ
هه‌یئه‌تی سیاسی ـ ئیجرایی رێكخراوی فه‌داییانی خه‌ڵكی ئێران (ئه‌كسه‌رییه‌ت)
شه‌ممه 15ی سێپتامبری 2007
په‌یامی هاوبه‌شی دوكتور فلۆرانس وێبر و دوكتور
فرێدریك تیسۆت له كاربه‌ده‌ستانی پێشوی رێكخراوی یارمه‌تییه پزیشكییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان
دۆستانی به‌ڕێزی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران!
15 ساڵ له تێرۆری "كاك سه‌عید"و هاوڕێیانی له شاری بێرلین تێپه‌ڕ ده‌بێ. به‌ڵام
به‌سه‌رچونی زه‌مان به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێ، دۆستایه‌تییه‌ك كه له نێوان
ئێمه‌و دوكتور سه‌عید دروست ببوو هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی كه له
زمانی فه‌رانسه‌ییدا ئێجگار شاره‌زا بوو، هه‌میشه به روخۆشی‌و لێهاتوییه‌ك كه
تایبه‌ت به خۆی بوو له گروپه پزێشكییه‌كانی سه‌ر به رێكخراوی یارمه‌تییه
پزیشكییه‌كان پێشوازی‌و میوانداری ده‌كرد. به‌ڕێزیان كه بۆ ئێرانێكی دێموكراتیك‌و
كوردستانێكی خودموختار، ژیانی له هه‌لومه‌رجی سه‌خت‌و دژوار‌دا هه‌ڵبژارد بوو،
به‌ڵام دایم روخۆش‌و دلۆڤان بوو.
دوكتور سه‌عید كه‌سایه‌تییه‌كی بیرمه‌ند‌و هه‌ڵكه‌وتو بوو، ئه‌وه‌ش كارێكی كردبوو
كه دوكتور نیگاكان به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ لای خۆی رابكێشێ. بیره‌وه‌رییه‌كانی
هه‌رگیز له بیرناچێته‌وه. له به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌ی كه گیانیان فیدا كرد تا
رۆژێك كورده‌كان به مافه ره‌واكانی خۆیان له چوارچێوه‌ی پاراستنی فه‌رهه‌نگ‌و
داب‌و نه‌ریتی خۆیان ده‌ستیان رابگا، سه‌ری كڕنۆش داده‌نوێنین‌و له پازده‌هه‌مین
ساڵوگه‌ڕی رێزگرتن له بیره‌وه‌رییه‌كانیان، به‌دڵێكی پڕ له داخ‌و كه‌سه‌ر،
خۆمان له پاڵ ئێوه‌و رێوڕه‌سمه‌كه‌تان به شه‌ریك ده‌زانین.
دوكتور سه‌عید، ئێمه هه‌رگیز له بیرت ناكه‌ین.
دوكتور فلۆرانس وێبر، به‌رپرسی پێشوی رێكخراوی یارمه‌تییه پزشكییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان
دوكتور فرێدریك تیسۆت له كاربه‌ده‌ستانی پێشوی رێكخراوی یارمه‌تییه پزشكییه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان
پاریس 14/9/2007 |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |