|
به‌شی دووهه‌م: له ریستورانی
میكۆنووس چ قه‌وما؟!
كاتژمێر 5و17 ده‌قیقه‌ی شه‌و
بوو، رێبه‌رانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌گه‌ڵ تێكۆشه‌رانی سیاسیی
ئۆپۆزیسیۆنی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ریستورارنی میكۆنووس خه‌ریكی وتووێژ
كردن بوون، تێرۆریسته‌كان وه‌ژوور كه‌وتن:
په‌رویز ده‌ستماڵچی‌له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌ڵێ:
خه‌ریك بوو له‌گه‌ڵ دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی قسه‌م ده‌كرد‌و رووم له دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی
بوو، ئاغای میرراشد هاته نێو قسه‌كه‌مان، من ویستم ئاور بده‌مه‌وه‌و چاو له
میرراشد بكه‌م تا بزانم چی ده‌ڵێ: دیتم دوو لاقی به‌هێز هاتنه لای من‌و له
نێون من‌و ئاغای میرراشد راوه‌ستان. ویستم چاو له سه‌روچاوی بكه‌م‌و بزانم كێیه،
تیربارێك هاته نزیك دم‌و چاوم‌و له مه‌ودای چه‌ند سانتیمتری چاوی مندا به‌ره‌ورووی
دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی ده‌ستی كرد به ته‌قه كردن‌و من سی‌دانه قاپۆره (پووكه)
فیشه‌كم دیت. ئه‌و كاته‌ی كه تیرباره‌كه رووبه‌روی دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی بۆوه
ئێستاش له زه‌ینم دایه‌و ئه‌وه‌یكه موجته‌با ئیبراهیم زاده هاواری كرد "كوڕه‌كان!
تیرۆره"و هه‌ر دوو ده‌ستی هێنا كه نووری دێهكۆردی‌و ئه‌وی تر بكێشێته ژێر
مێزه‌كه‌و ده‌نگی ئاغای میرراشد ئێستاش له گوێم‌دا ده‌زرینگێته‌وه كه روو به
نوری هاواری كرد: نوری، دوكتور بۆچی واتان لێ هاتووه؟!
مه‌سعوود میرراشد كه رووی له دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی بوو، بكوژه‌كه‌ی نه‌دیبوو،
به‌ڵام دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی بكوژه‌كه‌ی دیبوو: نه‌فه‌رێك به دم‌وچاوی
وداپۆشراوه‌وه كه تیربارێكی به‌ده‌سته‌وه بووه. دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی كه ئه‌م
نه‌فه‌ره‌ی به‌م شێوه‌یه دیتبوو، ره‌نگی په‌ڕیبوو. میرراشد پێی وابوو دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی
سه‌كته لێی داوه، له كاتێك دا به وته‌ی په‌رویز ده‌ستماڵچی، كاتێك دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی‌بكوژه‌كه
ده‌بینێ، مه‌رگیش به چاوی خۆی ده‌بینێ.
مێهدی ئیبراهیم زاده له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌ڵێ:
من كه چاوم به مه‌سعوود كه‌وت له راستی‌دا هه‌ستم كرد كه تووشی سه‌رسوڕمان
بووه، چون له راستی‌دا ئه‌و هاواری له دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی كردبوو‌و رووی
كرده موجته‌باو لێی پرسی: دوكتور بۆ وای لێ هاتووه؟
ئه‌م پرسیاره ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ناوبراو شتێكی له دم‌وچاوی دوكتوردا
دیوه. هه‌ر له‌و كاته‌دا كه ئه‌م پرسیاره له لایه‌ن مه‌سعووده‌وه كرا، ده‌نگێك
له پشتی مه‌سعووده‌وه بیسترا، جنێو بوو كه به شێوه‌یه‌ك ئێمه‌ی ده‌گرته‌وه،
جنێوه‌كه "مادر قحبه‌ها" بوو... .
په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
من كه‌وتمه حاڵه‌تێكی سه‌یره‌وه. واته رووبه‌رووی من خه‌ریك بوو قه‌تڵێك به‌ڕێوه
ده‌چوو، تیرۆر ده‌كرا. بی ئه‌وه‌ی كه به خۆم بزانم له‌سه‌ر كورسی‌یه‌كه‌م، به
پشت دا كه‌وتم. هه‌ر كه من كه‌وتم، دوای یه‌ك دوو، سێ چركه فه‌تاحی عه‌بدولیش
كه‌وته لای من، سێ سانتیمترێك له من دوور بوو، ئه‌ویش مه‌ترسی‌یه‌كی هه‌ست
پێكردبوو به‌ڵام له‌وانه‌یه له من دره‌نگتری هه‌ست پێكردبێ. چونكی كاتێك كه
كه‌وتمه لای من دیتم زاری پڕ ببو له خوێن‌و فیشه‌كه‌كه له دڵی دابوو، من
چیدیكه ته‌كانم نه‌خوارد. دوو جار ده‌سترێژكرا. دوای دوو جار ده‌سترێژكردن به
تیربار بۆ ماوه‌یه‌ك بێ‌ده‌نگی ده‌ورووبه‌ری داگرت، من هه‌ر له‌وێ كه‌وتبوومه
ژێر مێزه‌كه‌وه، چاوه‌كانم كرده‌وه، له ژێر مێزه‌كه‌وه كه ده‌مڕوانیمه ئه‌و
شوێنه‌ی كه تیربار به‌ده‌سته‌كه‌ی لێ راوه‌ستابوو، واته ئه‌و شوێنه‌ی كه
پێشتر من لێی دانیشتبووم، له‌م كاته‌دا من ده‌ستێكم دیت به كۆِڵته‌وه تیری خه‌لاسی
به دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی‌یه‌وه نا.
مێهدی ئیبراهیم زاده ده‌ڵێ: خۆشم نازانم چۆن بوو خۆم خسته ژیِر مێزه‌كه. نوری
له لای منه‌وه دانیشتبوو، ویستم له‌گه‌ڵ خۆم بیكێشمه ژێر مێزه‌كه، كاتێك كه
ویستم ئه‌و كاره بكه‌م‌و خه‌ریك بوو رامده‌كێشا فیشه‌كێكی به‌ركه‌وت. ئه‌وه
هه‌ستی من بوو له‌و كاته‌دا. چونكی من كه ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته‌یه‌م كرد چاوه‌كانم
توند به‌ستبوو‌و چاوه‌ڕوان بووم‌و ده‌مگوت ئێستاش نۆره‌ی من ده‌گاتێ‌و تیرێكم وێ
ده‌كه‌وێ، یان ده‌مگوت لێم دراوه‌و ئه‌وه خه‌ریكم بیر له هێندێك شت
ده‌كه‌مه‌وه. زۆر سه‌یر بوو: ده‌نگی كورسی، ده‌نگی توندی لاقی تیرۆریستان،
ده‌نگی شكانی شیشه‌و دوایه‌ش ده‌نگی ده‌ستڕێژ‌و هاتوو چۆی قاپووره فیشه‌ك كه
وه‌ك ته‌رزه داده‌بارینه سه‌ر زه‌وی. دوا ده‌نگه ده‌نگ بڕا.كاتێك كه ده‌نگه
ده‌نگ بڕا ماوه‌یه‌ك بوو، چه‌ند چركه سانیه، ده‌قه‌یه‌ك یان دوو ده‌ق نازانم،
ناتوانم به وردی بیڵێم، به‌ڵام هه‌ر ئه‌ونده ده‌زانم: هه‌رچی بوو یان
هه‌ركه‌س‌و ئێستاش ئیدی هیچ نه‌ماوه. یه‌كه‌م دژكرده‌وه‌ی من ئه‌وه بوو كه
ده‌ستم كرد به بانگ كردنی دۆسته‌كانم، وتم: په‌رویز، مه‌حموود، دوكتور، نووری.
یه‌كه‌م جار كه با‌نگم كردن چاوم به‌سرابوو. من وڵام دانه‌وه‌ی مه‌حموود‌و
په‌رویزم گوێ لێ بو كه وتیان: ها... ها...، دوای ئه‌وه‌یكه ئه‌م وڵامانه‌م
بیست چاوم كرده‌وه. كه چاوم كرده‌وه دیتم، نوری كه‌وتوه به‌سه‌ر مندا. هێشتا
خه‌ریكی هه‌ناسه لێدانه، به‌ڵام خوێن له سینگی ده‌هات‌و كراسه‌كه‌ی منی
خوێناوی كردبوو. خوێن‌و شیشه‌و قاپووڕه فیشه‌ك تێكه‌ڵ ببوون. چه‌ند كورسی‌یه‌ك
كه‌وتبون. له‌و لاتره‌وه فه‌تاح عه‌بدولی‌و ئه‌رده‌ڵان كه‌وتبوونه سه‌ر زه‌وی،
هه‌ر دووكیان به پشته‌وه كه‌وتبون‌و هه‌ناسه‌یان نه‌ده‌دا. دوكتوریش هه‌ر له‌و
شوێنه‌ی كه دانیشتبوو به‌ره‌ولای نووری لار ببوه‌وه‌و سه‌ری تۆزێك به پشت دا
كه‌وتبوو هه‌ناسه‌ی نه‌ده‌دا. عه‌زیزی غه‌فاریش (خاوه‌ن رێستۆرانه‌كه)
رووبه‌رووی شه‌ره‌فكه‌ندی كه‌وتبوو سه‌ر زه‌وی. ئه‌ویش هاواری ده‌كرد‌و قسه‌ی
ده‌كرد‌و ده‌ستی به زگیه‌وه گرتبوو، دیار بوو كه ئه‌ویش فیشه‌كی به‌ر
كه‌وتووه. فیشه‌كیان له زگ‌و لاقی غه‌فاری دابوو.
په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
هومایون ئه‌ده‌ڵان دوو فیشه‌كی به‌ر كه‌وتبوو، به‌ڵام نه‌مردبوو‌و ته‌نیا بێهۆش
ببوو. له‌و كاته‌دا به هۆش دێته‌وه‌و سه‌ری هه‌ڵدێنێ. ئه‌و كه‌سه‌ی كه تیری
خه‌لاس به شه‌ره‌فكه‌ندی‌یه‌وه ده‌نێ ده‌بینێ كه هومایون زیندووه ده‌گاته
سه‌ری‌و فیشه‌كێك به سه‌ری‌یه‌وه ده‌نێ. له‌م كاته‌دا ئه‌م بیره له كه‌لله‌ی
دام كه ئه‌مانه تیری خه‌لاس به هه‌موومانه‌وه نانێن‌و هه‌ر ئه‌م كاره‌ش كرا.
ئه‌وان دوای كوشتنی هومایون هه‌ڵاتن. دوای ئه‌وه‌یكه ئه‌وان هه‌ڵاتن من ده‌نگی
ئیبراهیم زاده‌م بیست كه دانه به دانه بانگی كردین (به نێو). ده‌یه‌ویست
بزانێ كێ ماوه‌و كی مردووه. پاشان ئێمه هه‌ستاین‌و له ژێر مێزه‌كه هاتینه
ده‌رێ، سێ كه‌س كوژرابوون: دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی، هومیایون‌و فه‌تاح عه‌بدولی.
نوری دێهكوردی 7 فیشه‌كی به‌ر كه‌وتبوو، هێشتا هه‌ناسه‌ی ده‌كێشا، دیمه‌نێكی
دڵته‌زێن بوو، زۆر دڵته‌زێن. كاتێك كه هه‌ستام 2 كه‌س كه‌وتبوونه سه‌ر زه‌وی.
دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی له‌سه‌ر كورسی‌یه‌كه‌ی 2 ره‌گباری لێدرابوو‌و 2 تیری
خه‌لاسیش. نوری دێهكوردی دم‌وچاوی پڕ بوو له خوێن. هێشتا هه‌ناسه‌ی ده‌كێشا.
له‌م حاڵه‌ته‌دا كه ناوبراو خه‌ریكی هه‌ناسه كێشان بوو بۆ ساتێك ده‌ستم رۆیشت‌و
ویستم له باوه‌شی كه‌م‌و پێم وابوو پێویستی به منه، چه‌ند سانتیمترێك ده‌ستم
مابوو بگاته دم‌وچاوی، خێرا كشامه‌وه دواوه‌و ترسام نه‌كا ده‌ست له دم‌وچاوی
بده‌م‌و حاڵه‌تی بشێوێنم‌و ئه‌مه ببێت به هۆی مردنی.
دوای هه‌ڵاتنی بكوژان پیاوێكی ئاڵمانی كه مشته‌ری هه‌میشه‌یی رێستۆرانی
میكۆنوس بوو ده‌سبه‌جێ به ته‌له‌فوون رووداوه‌كه به پۆلیس راده‌گه‌یه‌نێ‌و
په‌رویز ده‌ستماڵچی ته‌له‌فۆن بۆ مێهران به‌راتی، دۆستی نزیكی خۆی ده‌كات‌و
پێی راده‌گه‌یه‌نێ كه میوانانی میكۆنووس تیرۆر كران. |