|
به‌شی سێهه‌م: بێ بنه‌مایی
یه‌كه‌مین تۆمه‌تلێدانه‌كان
تا ئه‌و كات (كاره‌ساتی
ریستورانی میكۆنووس) ده‌یان كه‌س له نه‌یارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات كوژرابوون‌و به‌رده‌وام دوای ئه‌م كوشتارانه ده‌نگۆی زۆر به هێز له لایه‌ن
كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه بڵاو ده‌بۆوه كه كه‌سانی سه‌ر به ئۆپۆزیسیۆنی
كۆماری ئیسلامی یه‌كتریان كوشتووه.سه‌باره‌ت به روداوی ریستورانی میكۆنووسیش
سه‌ره‌تا دادستانی ئاڵمان‌و باڵوێزی كۆماری ئیسلامی له‌م وڵاته‌دا دژبه‌رانی
كۆمای ئیسلامی‌یان تاوانبار كرد.
مێهدی ئیبراهیم زاده: یه‌كێك له رزگاربووانی كاره‌ساتی میكۆنووس ده‌ڵێ: ئێمه
له به‌رانبه‌ر ئه‌م تۆمه‌تلێدانه ناره‌وایانه‌دا ده‌ستمان دایه له قاودان‌و
روونكردنه‌وه‌ی بیروڕای گشتی‌و به تایبه‌ت په‌رویز ده‌ستماڵچی له‌م باره‌وه
رۆڵێكی باشی گێڕا. په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ: به‌یانی رۆژی دواتر خۆم گه‌یانده
شوێنی رووداوه‌كه‌و له كۆڕی سه‌ردان هه‌واڵنێر، وێرای باسكردن‌و گێڕانه‌وه‌ی
رووداوه‌كه قامكی تاوانباركردنم به‌ره‌و كۆماری ئیسلامی راداشت.
له رووداوی ریستورانی میكۆنووس 17ی سێپتامبری 1992 سێ كه‌س له رێبه‌رانی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران: (سادق شه‌ره‌فكه‌ندی، فه‌تاح عه‌بدولی‌و
هومایون ئه‌رده‌ڵان) ده‌سبه‌جێ كوژران‌و نوری دێهكوردی كه به توندی بریندار
ببوو گوێزرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌و دوای دیاری كردنی شوێن په‌نجه (انگشتنگاری)و
وێنه هه‌ڵگرتنه‌وه له شوێنی رووداوه‌كه‌و هێندێك كاری دیكه، نزیك به
كاتژمێر یه‌ك‌ونیوی شه‌و رزگار بووانی كاره‌ساته‌كه‌یان گواسته‌وه بۆ بنكه‌ی
پۆلیس تا راپۆرتی پۆلیس به قسه كردنی ئه‌وان ته‌كمیل بكرێ. له‌به‌ره به‌یانیی
18ی سێپتامبر‌و هاوكات له‌گه‌ڵ ته‌كمیل بوونی راپۆرتی سه‌ره‌تایی پۆلیسی
بێرلین، هه‌واڵ گه‌یشت كه نوری دێهكوردیش له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست داوه.
له‌م باره‌یه‌وه په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
ته‌واوی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی دۆستایه‌تی 20 ساڵه‌و خه‌باتی هاوبه‌شمان له پێش
چاومدا‌و له‌یه‌ك سات دا تێپه‌ڕین. نزیك به 6ی به‌یانی بوو، له بنكه‌ی پۆلیس
هاوسه‌ری نوری دێهكوردیم دیت. هه‌ر كه منی دیت ده‌ستی كرده ئه‌ستۆم‌و دایه‌و
قوڵپه‌ی گریان‌و پێی وتم: ئه‌گه‌ر نوری شتێكی لێ بێت من چی بكه‌م. پێم شتێكی
وانیه مه‌گری. شۆهره به‌دیع، هاوسه‌ری نوری دیكهموردی كه به ته‌له‌فون
برایه‌كی دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی له رووداوه‌كه ئاگادار كرابۆوه‌و له كوژرانی
هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌واڵ نه‌بوو، خۆی گه‌یاندبۆوه بنكه‌ی پۆلیس. ناوبراو ده‌ڵێ:
كه‌س پێی نه‌ده‌وتم كه له راستی‌دا چ قه‌وماوه.
تا ئه‌وكات ده‌یان كه‌س له ئوپوزیسیۆنی كۆماری ئیسلامی، له شاپوور
به‌ختیاره‌وه بگره تا فه‌ره‌یدون فه‌رۆخزاد‌و حسێن مه‌زلومان له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات كوژرابوون. به‌رده‌وام دوابه‌دوای ئه‌م كوشتارانه ده‌نگۆی زۆر به هێز له
لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه كه‌سانی سه‌ر به
ئوپوزیسیۆنی ئێرانی ده‌ستیان له كوشتنی یه‌كتری‌دا هه‌بووه‌و لایه‌نگه‌لێكی
وه‌ك موجاهیدنی خه‌لق یان كورده شۆڕشگێڕه‌كانیان به به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م
كوشتارانه تاونبار ده‌كرد. به‌ڵام به‌رده‌وام توێژینه‌وه‌كانی پۆلیسی وڵاتانی
جۆراوجۆر ئه‌م ده‌نگۆیانه‌یان ره‌تده‌كرده‌وه. سه‌باره‌ت به رووداوی ریستورانی
میكۆنووسیش سه‌ره‌تا دادستانی ئاڵمان‌و باڵوێزی كۆماری ئیسلامیش له رێگای
باڵوێزی ئه‌وكاتی خۆیه‌وه زۆر بێ‌شه‌رمانه رایگه‌یاند: ئێمه له‌م رووداوه
به‌داخین!!!و لایه‌نه ره‌قیبه‌كانی تاوانبار كرد.
په‌رویز ده‌ستماڵچی: كاتێك كه له بنكه‌ی پۆلیس گه‌رامه‌وه‌و بۆ ماڵ، دیتم
رادیۆ‌و ته‌له‌ویزیونه‌كان هه‌موویان باس له رووداوی شه‌وی رابردوو ده‌كه‌ن كه
له ریستورانی میكۆنووس ته‌قه كراوه‌و لایه‌نه‌كانی ئوپوزیسیونی كۆماری
ئیسلامیی ئێران: كورده‌كان‌و ئێرانی‌یه‌كان یه‌كتریان كوشتووه. هیچ سه‌نه‌د‌و
به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له گۆڕێ‌دا نه‌بوو.
مێهدی ئیبراهیم زاده‌ش ده‌ڵێ:
ئێمه به روونی ده‌مانزانی‌و جیا له كۆماری ئیسلامی ئێران هیچ دوژمنێكمان بۆ
ئه‌م قوربانیانه‌و خۆمان نه‌ده‌دیت‌و ته‌نیا ئاماژه‌مان به‌ره‌و كۆماری ئیسلامیی
ئێران بوو. ئێمه خۆمان گه‌یانده بیروڕای گشتی‌و وتووێژ‌و چاوپێكه‌وتنی زۆرمان
كرد، به تایبه‌ت په‌رویز ده‌ستماڵچی كه زمانی ئاڵمانی باشتر ده‌زانی. ئێمه
هه‌وڵمانداوه ره‌هه‌نده‌كانی جه‌نایه‌ه كه له روانگه‌ی خۆمانه‌وه باس
بكه‌ین. ئه‌م كاره‌مان هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هه‌وڵ‌و تێكۆشانی هه‌مه‌لایه‌نه‌و
یه‌كپارچه‌ی ئوپوزیسیون كه تا ئه‌و كات هێندێك نه‌رمترو هێندێكیش توند كاریان
ده‌كرد، به‌ڵام له‌و كاته‌دا هه‌موویان به یه‌كپارچه‌یی هاتنه مه‌یدان‌و بۆ
راگه‌یاندنی راستی‌یه‌كان. هاوكات رێكخراوی سیخوڕی ئینگلیس زانیاری‌یه‌كی دا
به رێكخراوی ئیتلاعاتی ئاڵمان كه بكوژان ئێستا له فڵان شوێن دا خه‌ریكی
ژیانن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه هێندێك له كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منییه‌تیی ئاڵمان له
هه‌وڵدا بوون كه خێرا كۆتایی به مه‌سه‌له‌كه بێنن‌و نێوی كۆماری ئیسلامی
نه‌یه‌ته نێو ناوان، به‌ڵام هه‌وڵی ئوپوزیسیۆنی ئێرانی ئه‌وانی ناچار كرد كه
كاری له‌سه‌ر بكه‌ن‌و وه‌دوای ئه‌م زانیاریانه كه‌ون.
په‌رویز ده‌ستماڵچی دوای رووداوه‌كه كه هه‌وڵ‌و تێكۆشانی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ
بۆ روون بوونه‌وه‌ی شووناسی به‌ڕێوه‌به‌رانی تیرۆره‌كه. نه‌ته‌نیا له‌به‌ر هۆی
ئه‌وه‌یكه به شێوه‌یه‌كی ئه‌خلاقی خۆی له به‌رانبه‌ر دۆستانی تیرۆركراویدا
به‌رپرسیار ده‌زانێ به‌ڵكوو .... ده‌ستماڵچی له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: بیرم
كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر من ملكه‌چ بم‌و خۆ به ده‌سته‌وه بده‌م‌و هیچ نه‌ڵێم، پێش
ئه‌وه‌یكه ئه‌وان فیزیكی من له نێو به‌رن، من له باری رۆحی‌یه‌وه جه‌سته‌ی
خۆم له‌نێو بردوه‌و مردووم‌و ناتوانم به‌و شێوه‌یه بژیم. له ئاكامدا هه‌ر ئه‌و
شه‌وه بڕیارم دا بمێنمه‌وه‌و به‌ره‌نگاری بكه‌م‌و هه‌وڵ بده‌م روون بێتوه مه
ئه‌م تیرۆره كاری كۆماری ئیسلامیی ئێرانه.
په‌رویز ده‌ستماڵچی به‌یانیی رۆژی دوهه‌می رووداوه‌كه پێوه‌ندی به
رۆژنامه‌ی "بێرلینێرسایتۆنگ"و "ورێنركریف" یه‌كێك له به‌رپرسانی هه‌مان
رۆژنامه‌وه ده‌گرێت. ورێنركریف وتووێژ له‌گه‌ڵ ده‌ستماڵچی سازده‌كات.
ده‌ستماڵچی رای خۆی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی كاره‌ساته‌كه باس ده‌ات‌و
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شوێنی رووداوه‌كه.
ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ: كه گه‌ڕامه‌وه بۆ شوێنی رووداوه‌كه دیتم نزیك به 200 تا
300 رادیۆ‌و ته‌له‌ویزیون‌و هه‌واڵنێری جیهان له‌وێ كۆبوونه‌ته‌وه. پۆلیس
گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی داخستبوو‌و كه‌سیش نیه بڵێ چی قه‌وماوه. رۆیشتمه پێشه‌وه‌و وتم
دوێنێ لێره بووم، له ریستوران‌و له نێو رووداوه‌كه . كه ئه‌مه‌م وت،
هه‌موویان هێرشیان بۆ لای من هێنا، منیش رووداوه‌كه‌م له یه‌ك دوو ده‌قیقه‌یه‌كدا
زۆر به كورتی بۆ گێڕانه‌وه‌و وتم: ئه‌م تیرۆره به ده‌ستی كۆماری ئیسلامی‌و
ده‌زگاكانی ئیتلاعاتی ئێران به‌ڕێوه چووه. له‌م كاته‌دا چه‌ند كه‌سێك له‌وێ
بوون كه لانی كه‌م بۆ روانینی ئه‌وكاتی من جێی گومان بوون‌و پێم وابوو هه‌ر
ئێستا سه‌رم ده‌بڕن. دوای ئه‌م قسانه‌ی من‌و وتووێژم له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌نه‌كان،
بۆچوونه‌كان تۆزێك گه‌ڕابوونه‌وه‌و له‌م كاته‌دا دادستان هات‌و پێی وتم: ئێمه
ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌ده‌ین كه كاری خود لایه‌نه‌كانی ئوپوزیسیون بێت، یان
له‌وانه‌یه حكوومه‌تێك له‌پشت رووداوه‌كه‌وه بێ. |