|
به‌شی چواره‌م: روون بوونه‌وه‌ی
رۆڵی كۆماری ئیسلامی له رووداوی میكۆنووس دا
رۆژێك دوای تیرۆره‌كه،
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خۆڕسكی ئێرانی‌یه‌كانی دانیشتووی بێرلین له به‌رده‌م
پارێزگای بێرلین به‌ڕێوه چوو. حه‌مید نه‌وزه‌ری به‌رپرسی په‌نابه‌ران له
بێرلین ده‌ڵێ: له‌م كۆبوونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پارێزگار چاوپێكه‌وتن‌و قسه‌مان
كرد‌و پاشان هه‌موومان به‌ره‌و ریستورانی میكۆنووس چووین‌و له‌وێ رێوره‌سمێكمان
به‌ڕێوه برد.
پێوه‌ندی نێوان ئێران‌و ئاڵمان له‌و كات دا له باشترین دۆخی خۆیدا بوو، به‌و
پێیه كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منییه‌تی ئاڵمان له هه‌وڵ‌دا بوون قامكی تاوان ئاماژه
به كۆماری ئیسلامیی ئێران نه‌كات.
په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ: كۆماری ئیسلامی سیاسه‌تی ئه‌وه بوو كه به‌رده‌وام
زۆر هێرشبه‌رانه ده‌ستێدا بوونی خۆی ره‌ت ده‌كرده‌وه. هه‌ر له‌م كاته‌دا
بڵاوبوونه‌وه‌ی وتارێك له رۆژنامه‌ی ئاڵمانی "فوكوس" په‌رده‌ی له‌سه‌ر ده‌ستێدابوونی
كۆماری ئیسلامی هه‌ڵدایه‌وه‌و شكایه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران له رۆژنامه‌ی
"فوكوس" له‌گه‌ڵ شكست به‌ره‌وروو بوویه‌وه.
رۆژی دوای تیرۆره‌كه، دوانیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی "18ی سێپتامبری 1992"
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خۆڕسكی ئێرانی‌یه‌كانی دانیشتووی بێرلین له به‌رده‌م
پارێزگای بێرلین به‌ڕێوه چووبو.
حه‌مید نه‌وزه‌ری به‌رپرسی ناوه‌ندی په‌نابه‌رانی بێرلین ده‌ڵێ: له‌و كاته‌دا
پارێزگار له‌وێ نه‌بوو، ئێمه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌كه‌ی قسه‌مان كرد‌و نیگه‌رانی
خۆمان ده‌ربڕی. من له بیرمه ئه‌و كات رۆژنامه‌ی "كیهان" به ده‌ستمه‌وه بوو كه
له‌سه‌ر به‌رگه‌كه‌ی وتوێژی فه‌لاحیان كه له 30 ئووت وتبووی: ئێمه نفوزمان
كردۆته نێو حیزبی دێموكرات، چاپ كرابوو. ئه‌مه به‌ده‌ستی منه‌وه بوو. له‌و
خۆپیشاندانه‌دا بۆ راگه‌یه‌نه گشتی‌یه‌كانم خوێنده‌وه. پاشان له‌گه‌ڵ حه‌شیمه‌ته‌كه
به‌ره‌و ریستورانی میكۆنووس چووین‌و بۆ یادی ئه‌وان بێ‌ده‌نگیمان راگرت. حه‌وتوو
نه‌بوو كه له لایه‌ن ناوه‌ندی په‌نابه‌ران‌و زۆربه‌ی لایه‌ن‌و رێكخراوه سیاسی‌یه‌كانه‌وه،
رێوڕه‌سم‌و ناڕه‌زایه‌تی‌یه‌ك به‌ڕێوه نه‌چێت‌و ئه‌م كارانه تا ساڵی 1997 به‌شێك
له تێكۆشانی ئێمه بوو.
پێوه‌ندی ئێران‌و ئاڵمان تا كاتی تیرۆری رێبه‌رانی حیزبی دێموكراتی كوردستان
له ریستورانی میكۆنووس له یاشترین دۆخی خۆیدا بوو. حه‌مید نه‌وزه‌ری له‌م باره‌وه
ده‌ڵێ:
كاتێك كه خه‌ریكی به‌رنامه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی تیرۆره‌كه بوون، هه‌یئه‌تێكی پایه‌به‌رز
هاتبوون له‌گه‌ڵ هاوئاهه‌نگكه‌ری رێكخراوه ئه‌منییه‌تی‌یه‌كانی ئاڵمان‌و ده‌فته‌ری
سه‌دری‌ئه‌عزه‌می ئه‌وكات وت‌ووێژیان كرد‌و مه‌رجێكی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندی
نێوان دوو وڵات له‌سه‌ر جێ‌به‌جێ نه‌كردنی كاری تیرۆریستی له لایه‌ن كۆماری
ئیسلامیی ئێران بوو كه ئێران ئه‌مه‌ی قبووڵ كردبوو، ئه‌مه‌ش له دادگا هاتبۆوه
به‌ر باس. ئه‌وه‌یكه ئاڵمان، ئێران له‌ده‌ست خۆی بدات بۆ لابی‌یه‌كانی ئابووری
ـ سیاسی ئاڵمان به هیچ شێوه‌یه‌ك كارێكی ئاسان نه‌بوو. هه‌ر به‌م هۆیانه تا
كاتی قۆڵبه‌سكردنی تاوانبار هه‌ه‌وڵ ده‌درا ناكۆكیی نێوان كورده‌كان، ناكۆكی‌یه
نێوخۆیی‌یه‌كان به تایبه‌ت له لایه‌ن ئێرانه‌وه زه‌ق بكرێته‌وه.
ئیستراتیژی لایه‌نگرانی پێوه‌ندی نێوان ئاڵمان‌و ئێران ئه‌وه بوو كه: له
ئێران دوو جه‌ناح هه‌ن، جه‌ناحی توندڕه‌و به‌م كارانه ده‌یانه‌وێ زه‌ربه له جه‌ناحی
میانه‌ڕه‌و بده‌ن. له‌م نێوه‌دا ته‌نیا تێكۆشه‌رانی سیاسی‌و بنه‌ماڵه‌ی
قوربانیان‌و رزگار بووان بوون كه پێداگرییان له‌سه‌ر ده‌ستێدابوونی ئێران له
رووداوه‌كه‌دا ده‌كرد، ئه‌ویش ته‌نیا له‌سه‌ر هێندێك هۆكاری لۆژیكی (منگقی) وه‌ك
ئه‌وه‌یكه جیا له كۆماری ئیسلامی هیچ كه‌س‌و گرووپێك له‌م كوشتارانه قازانج وه‌رناگرێ،
ئه‌ڵبه‌ته له بواری دادوه‌ری‌یه‌وه ئه‌م شێوه هۆكار هێنانه‌وانه بایه‌خێكیان
نیه.
دوای به‌ڕێوه چوونی توێژینه‌وه سه‌ره‌تایه‌كان له لایه‌ن پۆلیسی بێرلینه‌وه
به هۆی بایه‌خی مه‌سه‌له‌كه‌و ئه‌وه‌یكه كوژراوه‌كان میوانی بێرلین‌و حیزبی
سوسیال دێموكراتی ئاڵمان بوون‌و هه‌روه‌ها گومان له‌وه‌یكه له‌وانه‌یه
ده‌وڵه‌تێك له پشت ئه‌م كوشتارانه‌وه بێت، لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر خرایه ئه‌ستۆی
پۆلیسی ئاڵمان‌و كۆمیسیونێك به ناوی میكۆنووس به 89 ئه‌ندامه‌وه كرایه
به‌ه‌رپرسی راپۆرتی ئه‌م رووداوه. له حاڵێكدا هێشتا كۆماری ئیسلامی به
سوێندخواردن ده‌ستێدا بوونی خۆی ره‌ت ده‌كرده‌وه.
په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
كۆماری ئیسلامی سیاسه‌تی ئه‌وه بوو كه به‌رده‌وام به ته‌واوه‌تی ده‌ستێدا
بوونی خۆی ره‌ت ده‌كرده‌وه‌و هێرشبه‌رانه كاری ده‌كرد . من له بیرمه حسێن
مووسه‌ویان باڵوێزی كۆماری ئیسلامی له "بۆن" وتوێژێكی له‌گه‌ل گۆڤاری
"ئیشپیگل" كردبوو. ناوبراو سوێندی خواردبوو كه ئێمه كارێكمان به‌م رووداوه
نه‌داوه، ئه‌مه شه‌ڕی خودی كورده‌كانه‌و ئوپوزیسیۆنه‌و یه‌كتری ده‌كوژن.
پاشان له دادگای میكۆنووس روون بۆوه‌و سه‌لمێندرا كه ئاغای موسه‌ویان نه
ته‌نیا له تیرۆری میكۆنووس به‌ڵكوو له تیرۆره‌كانی ئورووپادا رۆڵێكی
بنه‌ڕه‌تی گێڕاوه. ئاغای موسه‌ویان ئاماده نه‌بوو له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا له‌گه‌ڵ
رادیۆ فه‌ردا قسه بكات. له‌م كاته‌دا بڵاو بوونه‌وه‌ی وتارێك له رۆژنامه‌ی
"فوكوس" په‌رده‌ی له‌سه‌ر ده‌ستێدا بوونی كۆماری ئیسلامی له رووداوه‌كه
هه‌ڵدایه‌وه كه قۆناغێكی نوێی له لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌دواوه بوو.
"هوفرشولتر" نووسه‌ری ئه‌م وتاره‌ی فوكوس له یه‌كێك له هاوڕێانی خۆی كه
ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی 89 نه‌فه‌ره‌ی میكۆنووس بووه، ده‌بیستێ كه
لێكۆڵینه‌وه‌كان وا نیشان ده‌ده‌ن كه كۆماری ئیسلامی گه‌ڵاڵه دارێژهرو
به‌ڕێوه‌به‌ری كوشتاره‌كان بووه‌و به‌وانیان وتووه: كه‌سانێك كه راسته‌وخۆ
ده‌ستیان له كوشتاره‌كان دا بووه قۆڵبه‌س بكه‌ن‌و سزایان بده‌ن. به‌ڵام له
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێوه‌ندی‌یه‌كانی پشت په‌رده‌و ده‌ستێدابوونی ئۆرگانه‌كانی
كۆماری ئیسلامیی ئێران نابێ هیچ باسێك بكرێ‌و ئاكامی ئه‌م ڵێكۆڵینه‌وانه له
راپۆرتێكی سێ لاپه‌ڕه‌ییدا دراوه به ئۆرگانه پێوه‌ندیداره‌كان له ئاڵمان.
ئاغای هۆفرشولتر له وه‌ها نادادپه‌روه‌رییه‌ك زوێر ده‌بێ‌و به وه‌ده‌ست هێنانی
نوسخه‌یه‌ك له‌م راپۆرته‌و ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زیاتر وتارێك بڵاو
ده‌كاته‌وه بۆ یه‌كه‌مین جار بێ ئه‌وه‌یكه ئاماژ به سه‌رچاوه‌یه‌ك بكات،
وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ك گه‌ڵاڵه دارێژهرو
به‌ڕێوه‌به‌ری تیرۆری میكۆنووس ناوزه‌د ده‌كات. له‌گه‌ڵ باسكردنی هێندێك
ورده‌كاری وه‌ك چۆنیه‌تی هاتنی تیمی تیرۆر له ئێرانه‌وه‌و له‌م شتانه. بڵاو
بوونه‌وه‌ه‌ی ئه‌م وتاره بوو به هۆی ئه‌وه‌یكه باڵوێزی كۆماری ئیسلامیی
ئێران دژ به رۆژنامه‌ی فوكوس شكایه‌ت بكات‌و داوای 500 هه‌زار مارك زه‌ره‌روزیان
بكات. له دادگا‌و له به‌رانبه‌ر قسه‌كانی پارێزه‌ری كۆماری ئیسلامی‌دا له‌سه‌ر
درۆبوونی ناوه‌رۆكی وتاره‌كه ئاغای شولتر كۆپی سه‌نه‌ده سێ لاپه‌ڕه‌یه‌كه‌ی
كۆمیسیۆنی میكۆنووسی پێشكه‌ش به دادوه‌ر كرد‌و سه‌رۆكی دادگا دوای
ته‌ئیدكردنی دروست بوونی به‌ڵگه‌كه‌و هه‌ڵسه‌نگانی له‌گه‌ڵ وتاره‌كه‌ی هوفر،
ئیدیعای كۆماری ئیسلامیی ئێرانی ره‌ت كرده‌وه. ئه‌مه یه‌كه‌مین شكستی
كۆماری ئیسلامیی ئێران بوو بۆ پێشگیری له به‌ره‌وپێش بردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان‌و
به‌ڕێوه‌چوونی دادگای میكۆنووس. ئه‌مه سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی هێرشی
ئێرانی‌یه‌كانی دانیشتووی بێرلین‌و بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان بوو له راگه‌یه‌نه‌كان
بۆ كۆمه‌ڵگای ئاڵمان‌و خه‌ڵكی جیهان.
په‌رویز ده‌ستماڵچی له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌ڵێ:
دوای دادگایی كردنی بڵاوكراوه‌ی فوكوس ئێمه له‌گه‌ڵ كه‌سانێك ئاشنا بوین كه
له نێو تیمه‌كه‌دا هه‌واڵنێری زۆر باش بوون‌و ئه‌مانه له‌م توێژینه‌وانه‌ی كه
دواتر كردبوویان چ بۆ پۆلیس‌و چ بۆ كاره‌كانی ئێمه یارمه‌تی‌یه‌كی باشیان كردین
كه هه‌نگاو به هه‌نگاو ئێمه بتوانین به‌ره‌وپێش بچین‌و نیشان بده‌ین كه كار
كاری كۆماری ئیسلامیی ئێرانه. |