|
به‌شی پێنجه‌م: قۆڵبه‌س كردنی
تیرۆریستان
دوای تیرۆری میكۆنووس، كاربه‌ده‌ستانی
پۆلیسی ئاڵمان رایانگه‌یاند كه ئه‌گه‌ریكی زۆر هه‌یه كه بكوژان له ئاڵمان وه‌ده‌ر
كه‌وتبن. ده‌نگۆیه‌كی به‌هێز له ئارادابوو كه ده‌وڵه‌تی ئاڵمان، بڕیاری به
پۆلیسی ئاڵمان داوه هه‌وڵ بۆ قۆڵبه‌س كردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی تیرۆره‌كه نه‌ده‌ن.
چونكی به وه‌ها گرتن‌و قۆڵبه‌ستكردنێك، ئه‌گه‌ری شێوانی پێوه‌ندی نێوان دوو ده‌وڵه‌تی
ئێران‌و ئاڵمان له ئارادا بوو.
په‌رویز ده‌ستماڵچی له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌ڵێ:
ئاڵمانی‌یه‌كان (ده‌وڵه‌تی ئاڵمان) پێیان وابوو به گیران‌و قۆڵبه‌سكردنی به‌كرێگیراوانی
كۆماری ئیسلامی، زنجیره عه‌مه‌لیاتێكی تیرۆریستی به‌ڕێوه ده‌چێت كه ئه‌منییه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی‌یان ده‌خاته مه‌ترسی‌یه‌وه‌و گیانی هاووڵاتیان ده‌خاته مه‌ترسی‌یه‌وه‌و
له ئاكامدا سیاسه‌تیان ئه‌وه بوو كه درێژه‌یان به كات ده‌دا تا وه‌كوو
تیرۆریستان له ئاڵمان نه‌مێنن.
رابردووی كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ها نیگه‌رانی‌یه‌كی هه‌ڵده‌گرت. به‌ڵام به
پێی راپۆرته‌كان هه‌موو بكوژان ئاڵمانیان به‌جێ نه‌هێشتبوو. ده‌زگای سیخوڕی
بریتانیا پۆلیسی ئاڵمانی ئاگادار كردبۆوه كه بكوژان هێشتا له ئاڵمان ماونه‌ته‌وه‌و
دوو كه‌سیان له ماڵی برای یوسف ئه‌مینن. رۆژی 4ی ئۆكتۆبری 1992 پۆلیسی
ئاڵمان هێرشی برده‌سه‌ر ماڵی یوسف ئه‌مین‌و دوو كه‌سیان به ناوه‌كانی "یوسف ئه‌مین
و عه‌باس راحل" قۆڵبه‌س كرد.
مێهدی ئیبراهیم زاده ده‌ڵێ:
عه‌باس راحل كه‌سێك بوو كه ئه‌ركی لێدانی تیری خه‌لاسی له‌سه‌رشان بوو. یوسف
ئه‌ركی راوه‌ستان له‌به‌ر درگای له‌سه‌رشان بوو بۆ ئه‌وه كه‌س له ریستورانه‌كه
وه‌ژوور نه‌كه‌وێ.
یوسف ئه‌مین‌و عه‌باس راحل لوبنانین‌و له دادگا روون بۆوه كه هه‌ردووكیان له
ساڵه‌كانی 1985و1986 له ده‌ورووبه‌ری شاری ره‌شت‌و له ئۆردووگایه‌كی سوپای
پاسداران بۆ ماوه‌ی 6 مانگ ده‌وره‌یان دیبوو. دوای به‌شدارییان له شه‌ڕی
ناوخۆیی لوبنان چووبوونه ئاڵمان. به‌ڵام ئه‌م دوو كه‌سه له به‌ڕێوه‌به‌رانی گه‌ڵاڵه‌كه
بوون.
عه‌باس راحل دوای گیرانی بێده‌نگ ده‌بێ به‌ڵام دوایی چه‌ند رۆژ یوسف ئه‌مین
دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناو ورده‌كاری‌یه‌كی زۆری له شێوه‌ی چۆنیه‌تی
تیرۆره‌كه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی سه‌ره‌كی پشت په‌رده ئاشكرا كرد.
مێهدی ئیبراهیم زاده ده‌ڵێ:
شوێن په‌نجه‌ی گیراوه‌كان‌و یه‌ك له‌وان عه‌باس راحل به چه‌كه‌كه‌وه مابوو.
چه‌كه‌كه دوای تیرۆره‌كه له نێو كیفێكی وه‌رزشیدا فڕێ درابووه پاركینگێكی
ماشینه‌كان. چه‌كه‌كه له رێگای ئیتلاعاته‌وه گه‌یشتبووه ده‌ستی كازم دارابی.
كازمی دارابی كازرونی ئێرانی‌یه‌كی ناسراوه كه له ساڵی 1983 له ئاڵمان
بووه له به‌رانبه‌ر حه‌ره‌كه‌ته ئیعتیرازی‌یه‌كانی خوێندكاران كه به دژی
كۆماری ئیسلامی رێكیان ده‌خست به توندی هه‌ڵوێستی ده‌گرت‌و وه‌ك مۆره‌یه‌كی
توندڕه‌وی كۆماری ئیسلامی ناسراوه‌و دوو، سێ جاریش بڕیار بوو له ئاڵمان
وه‌ده‌رنرێ.
حه‌مید نه‌وزه‌ری له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌ڵێ: كازمی دارابی ساڵی 1980
هاوكلاسی من بوو، دووراودوور یه‌كترمان ده‌ناسی‌و من ده‌مزانی كه ئه‌و
لایه‌نگری رێژیمه‌و له خۆپیشاندانه‌كاندا كه له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌كانی
كۆماری ئیسلامی‌دا به بۆنه‌ی زه‌خت خستنه سه‌ر زیندانیانی سیاسی رێكده‌خرا،
كازمی دارابی سه‌رده‌سته‌ی تاقمی حیزبوڵڵا‌و ئێرانی‌و لوبنانی بوو كه
به‌رگری له باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ده‌كرد.
كازمی دارابی جیا له به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كان به قازانجی كۆماری
ئیسلامی‌و ئه‌ندامبوون له رێكخراوی ئیتلاعات‌و ئه‌منییه‌تی ئێران، پێشینه‌ی
دیكه‌شی له بنكه‌ی پۆلیسی ئاڵمان‌دا هه‌بوو.
ناوی كازم دارابی له كاره‌ساتی شاری ماینس دا هه‌بوو كه گرووپه
حیزبوڵڵایی‌یه‌كانی لایه‌نگری ئێران ئه‌ندامانی خۆیانیان له سه‌رانسه‌ری
ئاڵمان كۆ كرده‌وه‌و له مانگی مارسی 1982 هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و خه‌وتنگه
(خوابگا)یانه‌ی كه خوێندكارانی ئوپۆزیسیۆنی كۆماری ئیسلامی تێیدا ده‌ژیان‌و
خوێندكارێكی ئاڵمانی له‌م رووداوه‌دا گیانی له‌ده‌ست دا. یه‌كێك له گیراوانی
ئه‌م رووداو كازمی دارابی بوو.
دوای رووداوی شاری ماینس كازمی دارابی به 8 مانگ زیندانی مه‌حكووم كرا،
به‌ڵام به ده‌ستێوه‌ردانی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی‌و
باڵوێزخانه‌ی ئێران له بۆن‌و هه‌وڵی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان بڕیار درا
ناوبراوی تا كۆتایی خوێندن له ئاڵمان بمێنێته‌وه.
حه‌مید نه‌وزه‌ری ده‌ڵێ:
جیا له دارابی ئه‌وانی تر وه‌ده‌رنران. كازمی دارابی تا ئه‌و رۆژه‌ی كه وه‌ك
به‌شدار له تیرۆری دادگای میكۆنووس قۆڵبه‌س كرا، خوێندكار بوو. دیاره كه ئه‌م
مۆره‌یه بۆ ده‌وڵه‌تی ئێران چه‌نده بایه‌خی هه‌بووه كه به تایبه‌ت
ویستوویانه له ئاڵمان بمێنێته‌وه.
مێهدی ئیبراهیم زاده:
دارابی له تیرۆری میكۆنووس دا رۆڵی "تداركاتچی" واته رێكخستنی له ئه‌ستۆوه
بووه‌و كه‌سێك بووه كه لوبنانی‌یه‌كانی بۆ ئه‌م كاره دۆزیوه‌ته‌وه. له
راستی‌دا دارابی رۆڵی رێكخستنی كاره‌كانی هه‌بووه بۆجێ‌به‌جێ كردنی دانی
تیرۆره‌كه. ئاماده كردنی خانووی جێی متمانه بۆ تیرۆریسته‌كانیش له ئه‌ستۆی
دارابی بووه.
كازمی دارابی له رێگای ئه‌مانی فه‌راهانی (باڵوێزی ئێران له بێرلین)و
جه‌وادی، ئه‌فسه‌ری ئه‌منییه‌تی باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له بۆن
پێوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ئیتلاعات‌و ئه‌منییه‌تی وڵات (واواك)ه‌وه هه‌بووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش بۆ باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی كاری ده‌كرد‌و به پێی
به‌ڵگه‌ی فه‌رمی باڵوێزخانه‌ی ئێران له ئاڵمان ناوبراو له ساڵی 1991دا وه‌ك
نوێنه‌ری ته‌واو بڕیارده‌ری كۆماری ئیسلامی له غورفه (دیوی) ئێران به
رێكخراوی ئیداره‌ی پیشانگاكانی بێرلین ناسێندرا. كازمی دارابی جیا له
خاوه‌ندارێتی به‌قاڵی‌و سه‌وزی فرۆشی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئیسلامیی
خوێندكارانیش بوو. پاشان دادگا ده‌ریخست كه دارابی له‌گه‌ڵ دوو كه‌س به
ناوه‌كانی به‌همه‌ن برنجیان‌و سابت دیانه‌ت گیلانی رێكخستنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی
ئیسلامی‌یان به‌ڕێوه بردوه. ئه‌م دوو كه‌سه‌ش به پێی به‌ڵگه‌كانی دادگا بۆ
واواك كاریان ده‌كرد. جیا له عه‌باس راحل‌و كازم دارابی كازرونی دوو كه‌سی
دیكه‌ش به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د عه‌تریس‌و عه‌تاوڵڵا ئه‌یاد گیران‌و قۆڵبه‌س كران
كه هه‌ردووكیان لوبنانی بوون.
پینج كه‌سی دیكه‌ش توانیان هه‌ڵێن‌و ئاڵمان به‌جێ بهێڵن. ئه‌م 5 كه‌سه به پێی
به‌ڵگه‌كانی دادگا بریتی بوون له: سی ئێرانی‌و دوو عه‌ره‌ب. گرینگ‌ترین كه‌سیان
عه‌بدولڕه‌حمان به‌نی هاشمی، هاووڵاتی ئێرانی بوو كه راسته‌وخۆ وه‌ك
ئه‌ندامێكی واواك له‌ژێر چاوه‌دێری ئایه‌توڵا عه‌لی فه‌لاحیان دا كاری ده‌كرد.
عه‌بدولڕه‌حمان به‌نی هاشمی هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه به تیربار ده‌سرێژی له
رێبه‌رانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كرد. دادگا سه‌لماندی كه ناوبراو
هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه له ساڵی 1987دا فرۆكه‌وانێكی ئێرانی له ژنێف تیرۆر
كرد. جیا له عه‌بدولڕه‌حمانی به‌نی هاشمی، كه‌سێكی دیكه به ناوی
محه‌ممه‌د‌و كه‌سێكی دیكه‌ش كه شۆفیریی مرسدێس بێنزه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ بوو
هه‌ردووكیان ئێرانی بوون و له ئاڵمان هه‌ڵاتن.
نه‌فه‌ری چواره‌م كه توانی خۆی ده‌رباز بكا ئه‌بووجه‌عفه‌ری ناو بوو. به پێی
به‌ڵگه‌كانی دادگای میكۆنووس دوای تیرۆره‌كه ئه‌بووجه‌عفه‌ر خۆی گه‌یانده
ئێران‌و بۆ ماوه‌یه‌ك له هۆتێل ئازادی له تاران مایه‌وه. پۆلیسی ئاڵمان له
دادگا شایه‌تی ئه‌وه‌ی دا كه هاوسه‌ری ئه‌بوو جه‌عفه‌ر چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ
هاوسه‌ره‌كه‌ی له هۆتێل به ته‌له‌فۆنی پێوه‌ندی گرتبوو. نه‌فه‌ری پێنجه‌میش
ناوی ئه‌بوو محه‌ممه‌د بوو كه به پێی دوایین زانیاری‌یه‌كانی دادگا یه‌كێك له
پارێزه‌رانی شێخ فه‌زلوڵڵا (یه‌كێك له رێبه‌رانی شێعه‌كان له لوبنان) بووه.
|