|
به‌شی شه‌شه‌م: دۆزینه‌وه‌ی
وێنه‌كان‌و سه‌رچاوه‌ی چه‌كی تیرۆریسته‌كان
قۆڵبه‌سكردنی یوسف ئه‌مین، عه‌باس
راحل‌و كازم دارابی ده‌سكه‌وتێكی گرینگ بووله رووداوی میكۆنووس دا. سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌یكه پۆلیس ئه‌م سێ كه‌سه‌ی قۆڵبه‌س كردبوو به‌ڵام هیچ شێوه زانیاری‌یه‌كی
له‌سه‌ریان بڵاو نه‌ده‌كرده‌وه‌و پاشان روون بۆوه كه یوسف ئه‌مین‌و عه‌باس راحل "دوو
به‌ندكراوی لوبنانی"، نكۆڵیان له ناسیاویان له‌گه‌ڵ كازم دارابی كردوه. دوو
پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌كی گرینگی تلویزیۆنی ئاڵمان به ناوی "كۆنتراسكه"
خاتوو سۆزان ئۆپاڵكا‌و ئاغای لۆبێر زیگمون، پێوه بوون سه‌باره‌ت به گیراوه‌كان "
یوسف ئه‌مین، عه‌باس راحل‌و كازم دارابی" به‌رنامه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن. به‌ڵام بۆ
نیشاندانی شووناسی ئه‌و سێ‌كه‌سه پێویستیان به وێنه‌كانیان هه‌بوو، له هه‌موان
گرینگتر وێنه‌ی دارابی بوو كه ده‌یتوانی به‌ڵگه‌یه‌كی باش بێ بۆ پێوه‌ندی ده‌وڵه‌تی
كۆماری ئیسلامی‌و تیرۆری میكۆنووس.
ئه‌وان پێوه‌ندی به په‌رویز ده‌ستماڵچی‌یه‌وه ده‌گرن‌و داوای لێ ده‌كن له‌م
باره‌وه یارمه‌تی‌یان بكات تا له ئه‌گه‌ری ته‌حویل دانه‌وه‌ی كازمی دارابی به
ده‌وڵه‌تی ئێران پێشگیری بكرێت.
له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
ئاغای دارابی پێشتر له‌گه‌ڵ رێكخراوێك كاری ده‌كرد به ناوی "رێكخراوی
خوێندكارانی موسوڵمان"، هێندێك له خوێندكارانی موجاهیدینیش له‌م رێكخراوه‌دا
بوون، دواتر ئه‌وان جیا بوونه‌وه. یه‌كه‌م كارێك كه من كردم پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵ
هێندێك له‌و موجاهیدینانه گرت تا بزانم ئه‌وان وێنه‌یه‌كی دارابیان لا په‌یدا ده‌بێ،
له‌ودا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووم. دارابی ماوه‌یه‌ك له قوتابخانه‌یه‌كی فه‌ننی له
دێهلی ده‌یخوێند. من پێوه‌ندیم به‌وێوه گرت‌و ده‌مه‌ویست له رێگای ناسیاوێكی
خۆمانه‌وه وێنه‌یه‌كی دارابی له په‌روه‌نده‌كه‌دا ده‌ركێشم. له‌وێشدا سه‌رنه‌كه‌وتم.
گوتیان پۆلیس هاتووه‌و په‌روه‌نده‌كه‌ی بردووه.
ده‌ستماڵچی به زیگمون ده‌ڵێ: له وه‌ده‌ستهێنانی وێنه‌ی دارابی‌دا سه‌ركه‌وتوو
نه‌بووه. به‌ڵام چه‌ند رۆژ دوای‌گه‌ڕانه‌وه‌ی له سه‌فه‌ری دێهلی له كاتی
گوێدان به په‌یامه زه‌بتكراوه ته‌له‌فۆنیه‌كانیدا، سه‌رنجی بۆ لای په‌یامێك
راده‌كێشرێ كه ئیداره‌ی ئاگاهی بۆی دانابوو. ده‌ستماڵچی پێوه‌ندی به
ئیبراهیم زاده‌وه ده‌گرێ‌و لێی ده‌پرسێ كه ئایا ئێوه‌ش وه‌ها په‌یامێكتان بۆ
هاتووه؟ ئیبراهیم زاده ده‌ڵێ: پۆلیس چه‌ند وێنه‌یه‌كی له ماڵی برای یوسف
ئه‌مین وه‌ده‌ست هێناوه‌و داوای له‌و كردوه وێنه‌كان چاو لێبكات‌و
به‌ڕێوه‌به‌رانی تیرۆره‌كه شناسایی بكات. ئیبراهیم زاده ده‌ڵێ: له ئاڵبۆمی
پۆلیس دا چاوی به وێنه‌ی دارابی، عه‌باس راحل‌و یوسف ئه‌مین كه‌وتوه.
ده‌ستماڵچی بڕیارده‌دا كه ئه‌م وێنانه وه‌ده‌ستبهێنێ، پێوه‌ندی به پۆلیسه‌وه
ده‌گرێ. پۆلیس داوای لێده‌كات بۆ دیتنی وێنه‌كان بچێته بنكه‌ی پۆلیس.
ده‌ستماڵچی داواكه‌ی پۆلیس قبووڵ ناكات. به بیانووی ئه‌وه‌ی كه خاوه‌ن
كاره‌كه‌ی ئیزنی پێ نادات‌و ناتوانێ به‌رده‌وام شوێنی كاره‌كه‌ی به‌جێ
بێڵێ. به پۆلیس پێشنیار ده‌كا وێنه‌كان ببه‌نه شوێنی كاری ده‌ستماڵچی.
په‌رویز ده‌ستماڵچی له‌م باره‌وه ده‌ڵێ:
پێش ئه‌وه‌یكه ئه‌وان بێن من مونشی‌یه‌كه‌ی خۆم تێگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ بڕیار وایه
چه‌ندكه‌سێك بێن بۆ ئێره‌و كاریان به منه. ئه‌گه‌ر دیتت من له‌گه‌ڵ میوانه‌كان
چووم بۆ شوێنێكی دیكه، بڕۆ سه‌رمێزه‌كه‌یان چاولێبكه، ئه‌گه‌ر دیتت ئاڵبۆمێكی
كراوه له‌وێیه، هه‌ڵیبگره‌و بیبه كۆپی لێ هه‌ڵگره. ئه‌وان هاتن‌و دانیشتن‌و
من خه‌ریكی چاو لێ‌كردن له وێنه‌كان بووم. ئاغای ئیبراهیم زاده له په‌نامه‌وه
خه‌ریكی باسكردن له وێنه‌كان بوو. له ناكاو بێده‌نگ بووم‌و وام نیشاندا كه
ماندووم. پێشنیارم به میوانه‌كان كرد كه زۆر ماندووم‌و چیدیكه ناتوانم
چاولێبكه‌م، ئه‌گه‌ر حه‌زتان لێیه چێشتخانه‌و شوێنی پشوودان رووبه‌رووی ئێره‌یه
با بچین قاوه‌یه‌ك بخۆین، ئه‌وانه‌ش با لێره بن. ده‌ستماڵچی پێوه‌ندی به
ئۆپاڵكا‌و زیگمونه‌وه ده‌گرێ‌و پێیان ده‌ڵێ وێنه‌كانی وه‌ده‌ست هێناوه. ئه‌وان
بۆ وه‌رگرتنی وێنه‌كان ده‌چن بۆ ده‌فته‌ری ئاغای ده‌ستماڵچی.
ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
وێنه‌یه‌ك بوو له دارابی، عه‌باس راحل‌و یوسف ئه‌مین، واته سێ كه‌س له تیمی
تیرۆر كه قۆڵبه‌س كرابوون. ده‌ست له ئه‌ستۆی یه‌كتری، له شوێنی كاری ئاغای
دارابی. له‌وانه‌یه ئیچوه باوه‌ڕ نه‌كه‌ن، خاتوو ئۆپاڵكا‌و ئاغای زیگمون له
خۆشی وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌م وێنه‌یه پێیان سه‌رعه‌رز نه‌ده‌كه‌وت.
هیچكات پێیان وا نه‌بوو ئێمه حه‌وتوویه‌كه به‌دوای ئه‌م وێنه‌وه‌ین‌و له ناكاو
وێنه‌ی هه‌رسێ كه‌سمان به‌ده‌ست له ئه‌ستۆی یه‌كتری په‌یدا كردوه.
بڵاو بوونه‌وه‌ی وێنه‌ی دارابی، راحل‌و یوسف ئه‌مین، له به‌رنامه‌ی تلویزیۆنی
"كۆنتراسكه"دا هه‌ڵایه‌كی زۆری لێ كه‌وته‌وه‌و به‌یانی رۆژی دواتر بنكه‌ی
ئاگاهی ده‌ستماڵچی بانگ كرد‌و داوای لێ‌كرد كه قبووڵی ئه‌وه بكات كه ئه‌و
وێنه‌كانی داوه به به‌رنامه‌ی "كۆنتراسكه". ده‌ستماڵچی دانی به‌وه‌دا نه‌نا،
چونكی هه‌ڵگرتنی وێنه له ئاڵبۆمی پۆلیس كارێكی نایاسایی‌یه.
ده‌ستماڵچی له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌ڵێ:
پێویس بوو من ئه‌و كاره بكه‌م بۆ ئه‌وه‌یكه ئێمه بتوانین به شێوه‌یه‌ك ئه‌م
كاره به‌ره‌وپێش به‌رین. ئه‌م كاره‌ی من زه‌ره‌ری له كه‌س نه‌داوه. ئێمه
ده‌مانویست ئه‌م به‌ربستانه بشكێنین‌و ئه‌م رێگایه بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێش
به به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌م په‌روه‌نده‌یه نه‌گیردرێ.
هه‌نگاوێكی دیكه كه رێخۆشكه‌ری ئاماده بوونی ئیدیعانامه‌ی دادستان بوو، روون
بوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و چه‌كه بوو كه رێبه‌رانی كوردی پێ كوژرابوو.
هه‌روه‌ك پێشتر گوێبیستی بوون تیرۆریسته‌كان ئه‌و تیربارو كۆڵته‌ی كه پێی تیری
خه‌لاسیان به قوربانیانه‌وه نابوو له جانتایه‌كی وه‌رزشی‌و له پیشانگایه‌كی
ماشین دا به‌جێیان هێشتبوو، پۆلیس ئه‌و چه‌كانه‌ی دۆزیه‌وه. لوبێرزیگمون له
رێگای یه‌كێك له هاوڕێیانیه‌وه له ئیداره‌ی ئاگاهی پێده‌زانێ كه ئه‌و
كۆڵته‌ی كه شناسایی كراوه له كۆی ئه‌و چه‌كانه‌یه كه ساڵی 1972 له‌لایه‌ن
ئیسپانیاوه ته‌حویلی ئه‌رته‌شی شاهه‌نشاهی دراوه‌و دوای شۆڕشی 1979 كه‌وتۆته
ده‌ستی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
باسی شناسایی چه‌كی تیرۆره‌كه‌ی میكۆنووس ده‌گاته بڵاوكراوه‌كان، به‌ڵام
ده‌وڵه‌تی ئاڵمان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا نه‌ده‌دیت كه سه‌رچاوه‌ی چه‌كه‌كان‌و
به‌ستراوه‌ییان به ده‌وڵه‌تی ئێران رابگه‌یه‌نێت. ئه‌م گومانه له نێو
ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ئوپوزیسیۆنی ئێرانی (له تاراوگه)و هه‌روه‌ها
بنه‌ماڵه‌ی قوربانیه‌كانیشدا هه‌بوو كه ده‌وڵه‌تی ئاڵمان ده‌یه‌وێ مه‌سه‌له‌كه
پوش به‌سه‌ر بكات‌و نایه‌وێ ناوی كۆماری ئیسلامی زه‌ق بێته‌وه. په‌رویز
ده‌ستماڵچی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وانێكی لاوی ئاڵمانی ناسیاوی په‌یدا كردبوو‌و
یه‌ك دوو جارێكیش وێنه‌ی بڵاونه‌كراوه‌و هێندێك هه‌واڵی پێدابوو كه بڵاوی
بكاته‌وه، ئه‌ویش له رۆژنامه‌ی پڕتیراژی "بێسێڤ"دا بڵاوی كردبوونه‌وه. له‌م
پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
یه‌كێك له‌م وێنانه، وێنه‌یه‌كی عه‌باس راحل بوو كه له سه‌وزی‌فرۆشی ئاغای
دارابی‌دا خه‌ریكی سه‌وزی خاڵی كردن بوو، پێم وت ئه‌مه وێنه‌ی ئه‌و كه‌سه‌یه
كه به ده‌مانچه تیری خه‌لاسی به قوربانیانه‌وه ناوه‌و كه‌س نیه‌تی. به
راستی خۆشم ئه‌م وێنانه‌م نه‌بوو. ئێمه ئه‌م وێنه‌یه‌مان كۆپی كردبوو. ئه‌وان
ئه‌م وتاره‌یان له لاپه‌ڕه‌ی 3 دابه‌زاند.
ده‌ستمالچی له‌م كاره زۆر زوێر ده‌بێ، چونكی بڕیار وابوو له لاپه‌ڕه یه‌ك دا
چاپ بكرێ. هه‌واڵنێره‌كه به‌ڵێنی پێ‌ده‌دا ئه‌مجاره‌یان حه‌تمه‌ن له لاپه‌ڕه
یه‌كدا هه‌واڵه‌كانی بۆ داده‌به‌زێنێ. دوای ئه‌وه‌یكه ده‌ستماڵچی له شناسایی
چه‌كه‌كه‌و پێوه‌ندی راسته‌وخۆی به كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه ئاگدار ده‌بێ به
دوای هه‌واڵنێری لاودا ده‌چێ.
ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
پێم وت ده‌مه‌وێ شتێكتان پێ بده‌م‌و ئه‌گه‌ر ناتانه‌وێ له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كدا
دایبه‌زێنن چاپی مه‌كه‌ن. من به‌ڵگه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ خۆم بردبوو كه به هیچ
شێوه‌یه‌ك پێوه‌ندی به‌م چه‌كه‌وه نه‌بوو. ژماره‌ی په‌روه‌نده‌ی میكۆنووسم له
سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه نووسی. به‌ڵگه‌كه‌م له دووره‌وه راگرت‌و پێم وت: من
ناتوانم ئه‌م به‌ڵگه‌یه بده‌م به ئێوه. ئه‌مه ژماره‌ی په‌روه‌نده‌كه‌یه، من
ده‌یخوێنمه‌وه‌و ئێوه بینووسن‌و پاشان له پیوه‌ندیی‌یه گشتی‌یه‌كانی پۆلیس
پرسیار بكه‌ن بزانن ئه‌مه په‌روه‌نده‌ی میكۆنووسه یان نا! له خۆمه‌وه
ژماره‌یه‌كم خوێنده‌وه، چه‌كی میكۆنووس، كۆڵتی میكۆنووس له رێكه‌وتی
1972وه‌وه فرۆشراوه به ئه‌رته‌شی شاهه‌نشاهی، له كوێ فرۆشراوه ئه‌مه‌م پێ
نه‌گوتن. پێی وتم ده‌بێ تۆ ئه‌وه‌مان پێ بڵێی. وتم ئیمكانی نیه، چونكی پێیان
وتم نه‌ڵێم. گوتی نه‌خێر وانابێ، من ده‌بێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌كه‌م قسه بكه‌م،
ئه‌م به‌ڵگه‌یه زۆر گرینگه. وتم ناتوانم به‌ڵام ده‌توانم كارێك بكه‌م. من
له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و به‌ڵگه‌یان پێ داوم قسه ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر
ئه‌وان رازی بوون من به فاكس بۆتان ده‌نێرم. به‌ڵام مه‌رجێكم هه‌یه، ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ له لاپه‌ڕه یه‌ك دایبه‌زێنن. له خۆڕا ئه‌و شته‌م ده‌گوت،
چونكی كه‌س ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی پێ نه‌دابووم.
وتی باشه بزانم به‌رپرسه‌كه‌م چی‌ده‌ڵێ: پاش چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك هاته‌وه‌و وتی
به‌رپرسه‌كه‌م قبووڵی كردوو رازییه. منیش رۆیشتمه‌وه ماڵێ‌و دوای كاتژمێرێك
ته‌له‌فوونم بۆ كرده‌وه‌و پێم وت ناهێڵن من ئه‌و به‌ڵگه بده‌م به ئێوه. به‌ڵام
مۆڵه‌تیان داوم نوسخه‌یه‌كی ده‌سخه‌تی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌تان بۆ بنێرم،
ده‌تانه‌وێ؟! وتی بینێره. منیش به ده‌سخه‌ت نووسیم: چه‌كی ژماره ئه‌وه‌نده،
كۆڵتی فڵان له ئێرانه‌وه هاتوه‌و خاوه‌نی ژماره سریاڵی فڵانه‌و له ساڵی
1972وه‌وه به جێی ئیسپانیا نووسیم ئاڵمان. زانیاری‌یه‌كان راست بوون، ته‌نیا
وڵاته‌كه هه‌ڵه بوو. رۆژی دووشه‌ممه بوو كاتژمێر 6ی به‌یانی زه‌نگیان بۆ
لێدام. دیتم لوبێرزیگمون، ئه‌و دۆسته‌م بوو كه له تلویزیۆن كاری ده‌كرد، پێی
وتم ده‌ستماڵچی هیچت بیستووه؟ وتم نا چی بووه؟ وتی رۆژنامه‌ی "بێسێڤ" له
لاپه‌ڕه یه‌ك دا هه‌واڵێكی بڵاو كردۆته‌وه كه ده‌وڵه‌تی ئاڵمان چه‌كه‌كه‌ی
داوه به ئێران!!و ئه‌م راپۆرته له ئاسۆشیتێدپرێس‌و زۆر له رۆژنامه‌كانی
دونیا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له هه‌واڵده‌ره نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كاندا به
شێوه‌یه‌كی نادروست بوو به هۆی دژكرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان. كاتژمێرێك دواتر
دادستانی گشتیی ئاڵمان له كۆنفرانسیكی چاپه‌مه‌نی‌دا ده‌ڵێ: راسته كه ئه‌و
كۆڵته‌ی كه له تیرۆری میكۆنووس دا كه‌ڵكی لێ وه‌رگیراوه له كۆماری
ئیسلامی‌یه‌وه هاتووه‌و له ساڵی 1972دا ته‌حویلی ئێران دراوه به‌ڵام
ده‌وڵه‌تێك كه ئه‌م كۆڵته‌ی به ده‌وڵه‌تی ئاڵمان داوه ئیسپانیایه نه‌ك
ئاڵمان.
ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
دادستانی گشتیی ئاڵمان له هه‌ڵوێستێكی راشكاوانه‌دا رایگه‌یاند كه چه‌كی
تیرۆری میكۆنووس له ئێرانه‌وه هاتووه.
دانپێدانانی دادستانی گشتیی ئاڵمان به‌وه‌یكه چه‌كی تیرۆری میكۆنووس له
ئێرانه‌وه هاتووه خاڵێكی گرینگ‌و به‌رچاو بوو له په‌روه‌نده‌ی ئه‌م
رووداوه‌دا. |