|
به‌شی حه‌وته‌م: ئیدیعانامه‌ی
دادستانی ئاڵمان
نزیك به حه‌وت مانگ دوای به‌ڕێوه‌چوونی
تیرۆری میكۆنووس له مانگی مه‌ی‌دا دادستان ئیدیعانامه‌ی خۆی ئاماده كرد‌و
پێشكه‌ش به دادگای به‌رزی بێرلینی كرد. دادستان له ئیدیعانامه‌ی ساڵی 1993ی
خۆی‌دا ئاماژه‌و پێداگری له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌داڕێژی تیرۆری رێبه‌رانی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران له ریستورانی میكۆنووس له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی
كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد. دوای دووهه‌مین شه‌ڕی جیهانی بۆ یه‌كه‌مین جار
دادستانی ئاڵمان باسی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی هێنایه گۆڕێ.
حه‌مید نه‌وزه‌ری "به‌رپرسی كانونی په‌نابه‌ران له بێرلین" ده‌ڵێ:
ده‌وڵه‌تی ئێران وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م تیرۆره ناسراو دادستان وتی ده‌یسه‌لمێنێ
كه وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی‌و وه‌زیره‌كه‌ی "عه‌لی فه‌لاحیان"
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م كاره‌ساته بوون.
دوای نزیك به سێ حه‌وتوو لێكۆڵینه‌وه دادگای به‌رزی بێرلین ئیدیعانامه‌ی
دادستانی قبووڵ كرد‌و كاره سه‌ره‌تایی‌یه‌كانی دادگا رێكخرا. 28ی ئۆكتۆبری
1993 وه‌ك رۆژی ده‌سپێكردنی دادگا دیاری كرا. ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی له
هه‌وڵ‌دابوو پێش به به‌ڕێوه‌چوونی دادگا بگرێ. رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی له
به‌رانبه‌ر به‌ڕێوه‌نه‌چوونی دادگادا ئاماده بوون گه‌لێك ئیمتیاز به ده‌وڵه‌تی
ئیسرائیل بده‌ن. به‌ڵام كار له ده‌ستی ئاڵمان چووبووه ده‌رێ.
حه‌مید نه‌وزه‌ری له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌ڵێ:
سێ حه‌وتوو پێش له ده‌ستپێكردنی دادگا عه‌لی فه‌لاحیان له‌گه‌ڵ تاقمێكی دیكه
راسته‌وخۆ هاتنه ئاڵمان بۆ ئه‌وه‌ی ئیمتیاز بده‌ن. ئیشمیت باوئێر وه‌زیری
راوێژكار له ده‌وڵه‌تی ئاڵمان گوتی: فه‌لاحیان چوارجار داوای لێكردبوو بۆ
هێندێك شت یارمه‌تیی ئاڵمان بدات: بارمته‌كان ئازاد بكات، ئیمتیاز به ئیسرائیل
بدات، بارمته‌كانی ئیسرائیلی ئازاد بكات‌و هێندێك كاری دیكه بكه‌ن كه ئه‌وان
له وڵامدا وتبوویان:كار له ده‌ستیان چۆته ده‌رێ‌و كه‌وتۆته ده‌ستی ده‌زگای
دادوه‌ری‌و ئێمه ناتوانین هیچ گوشارێكیان بخه‌ینه سه‌ر.
مێهدی ئیبراهیم زاده ده‌ڵێ:
ئیشمیت باوئیر كه له كاتی ده‌وڵه‌تی "هیلمۆت كۆڵ"دا وه‌زیری رێكخستنی
رێكخراوه ئه‌منییه‌تی‌یه‌كان بوو، دانی به‌وه‌دا نا كه عه‌لی فه‌لاحیان له سه‌فه‌ری
ئۆكتۆبری 1993ی خۆی‌دا بۆ ئاڵمان داوای لێ كردوه كه پێش به به‌ڕێوه‌چوونی
دادگا بگرێ:
ئه‌وه‌یكه له پێشنیاره‌كه‌ی ئێران بۆ مه‌عامه‌له له‌گه‌ڵ ئاڵمان زۆرجێی سه‌رنج‌و
تێڕامان بوو‌و له شایه‌تی دانی ئیشمیت باوئێر له دادگاش دا ده‌ركه‌وت ئه‌وه
بوو كه كۆماری ئیسلامی ئاماده بوو ژماره‌یه‌ك له بارمته‌كانی ئیسرائیلی كه
له ده‌ستی حیزبوڵڵا دیل بوون ئازاد بكات. ئه‌وه له دۆخێك‌دا بوو كه زۆرجار
كۆماری ئیسلامی وتووێژی له‌گه‌ڵ ئیسرائیلی به خه‌تی سووری نیزامیی‌ئیسلامی
ناوبردبوو.
داواكاری كۆماری ئیسلامی‌و وه‌زیری ئه‌منیه‌تی ئه‌م وڵاته له ده‌وڵه‌تی
ئاڵمان بۆ پێشگیری له به‌ڕێوه‌چوونی دادگا ئه‌م پرسیاره‌ی درووست كرد كه
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ستی له تیرۆری رێبه‌رانی كورددا
نه‌بووه بۆچی خوازیاری به‌ڕێوه‌نه‌چوونی ئه‌م دادگایه‌یه‌و ئاماده‌یه
ئیمتیازگه‌لێك بدا.
تۆمه‌تبارانی قۆڵبه‌سكراو خۆیان ئاماده‌ی به‌رگری ده‌كرد. بۆ هه‌ركام له
تۆمه‌تباره‌كان دوو پارێزه‌ری دیاری كرا‌و (تسخیری) له باشترین پارێزه‌ره‌كانی
ئاڵمان هه‌ڵبژێردرا.
حه‌مید نه‌وزه‌ری ده‌ڵێ:
پارێزه‌ره‌كانی دادگای میكۆنووس له به‌ناوبانگترین پارێزه‌ره‌كانی جه‌نایی
بوون‌و زۆربه‌یان له دادگاگه‌لێكی وه‌ك دادگای میكۆنووس پارێزه‌ری
تۆمه‌تباره‌كانیان ده‌كرد.
كازمی دارابی جیا له دوو پارێزه‌ری دیاری‌كراو (تسخیری)، پارێزه‌رێكی
دیكه‌شی هه‌بوو.
پرسیار ئه‌مه‌یه كه خه‌رجی ئه‌م پارێزه‌ره گرانقیمه‌تانه كێ ده‌یدا؟
حه‌مید نه‌وزه‌ری له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌ڵێ: پارێزه‌ری سێهه‌می دارابی،
یه‌كێك له گرانقیمه‌تترین پارێزه‌ره‌كانی ئاڵمان بوو. شاره‌زایان ده‌یانگوت: بۆ
ئه‌م سێ ـ چوار ساڵه بۆ نموونه ده‌بێ یه‌ك میلیۆن ماركی وه‌رگرتبێ. ئه‌مه
بوو كه كه‌سێ جیا له ده‌وڵه‌تی ئێران نه‌یده‌توانی ئه‌م خه‌رجانه دابین بكا. |