|
به‌شی هه‌شته‌م: ده‌سپێكردنی
دادگایی
سه‌ره‌ڕای سه‌رجه‌م ئه‌و
گوشارانه دادگا ده‌ستی به كاره‌كانی خۆی كرد‌و دادستان ئیدیعانامه‌ی خۆی
خوێنده‌وه. له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا حه‌مید نه‌وزه‌ری ده‌ڵێ:
دوای شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی به گوێره‌ی ئیدعانامه‌یه‌ك تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی
هاته گۆڕێ‌و ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م تیرۆره
ناسرا‌و دادستان وتی كه ده‌یسه‌ڵمێنێ كه وه‌زاره‌تی كۆماری ئیسلامیی‌و وه‌زیره‌كه
"عه‌لی فه‌لاحیان" كه ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ته‌و ئۆرگانێكی ره‌سمی
كۆماری ئیسلامی‌یه، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م رووداوه‌ن.
هاوسه‌ری نووری دێهكوردی "شۆهره به‌دیع" وه‌ك شایه‌تی یه‌كه‌م بانگ كرایه
دادگا:
شوهره به‌دیع ده‌ڵێ:
من وه‌ك شكایه‌تكه‌ری تایبه‌تی (شاكی خصوصی) هه‌ر له رۆژی یه‌كه‌می دادگاوه
تا كۆتایی دادگا، به جلی ره‌شه‌وه له‌وێ بووم. له رۆژه‌كانی یه‌كه‌می دادگا،
دادوه‌ره‌كان بڕیاریاندا یه‌كه‌م شایه‌ت بانگهێشتی شوێنی شایه‌تی دان بكه‌ن‌و ئه‌و
كه‌سه‌ش من بووم كه زۆریش ئاماده نه‌بووم. به‌ڵام چونكی ده‌مزانی شتێك جیا له
راستی‌یه‌كان ناڵێم، ده‌سبه‌جێ رۆیشتم‌و ده‌ستم كرد به وڵامدانه‌وه. هه‌ر له‌و
كاته‌وه كه ته‌له‌فونم بۆ كرابوو، ده‌مزانی كار كاری كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌و
له هه‌موو شوێنێك ئه‌وه‌م گوت‌و هه‌مووی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌م ره‌تكرده‌وه‌و له
دادگا كۆماری ئیسلامیم وه‌ك تاوانباری سه‌ره‌كی ناوزه‌د كرد. به سه‌رنجه‌وه له
ره‌وتی دادگا ورد بوومه‌وه.
به دوای خاتوو شۆهره به‌دیع دا ئه‌وانه‌ی وا له تیرۆره‌كه‌دا رزگاریان ببوو،
شایه‌تی‌یان دا‌و به وردی رووداوه‌كه‌یان گێڕایه‌وه. وردبینی‌و دادپه‌روه‌ری
دادوه‌ره‌كان‌و دادستان شوێنی له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك دانابوو.
شوهره به‌دیع ده‌ڵێ:
دادوه‌ره‌كان مرۆڤگه‌لێكی شه‌ریف‌و مرۆڤدۆست، دادپه‌روه‌رو وردبین بوون. به تایبه‌ت
سه‌رۆكی دادگا ناوبانگی به گه‌وره‌ترین‌و دادپه‌روه‌رترین دادوه‌ری دادگاكانی
ئاڵمان ده‌ركردبوو.
له نێو زیاتر له 180 شایه‌ت دا، شایه‌تی دانی دووكه‌س له لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی
دادگای میكۆنووس رۆڵی سه‌ره‌كی‌و روونكه‌ره‌وه‌ی هه‌بوو. یه‌كیان ئه‌بولحه‌سه‌ن
به‌نی‌سه‌در، یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كۆماری ئیسلامی‌و ئه‌ویتریان "ئه‌بولقاسم
مسباحی" ناسرا‌و به فه‌رهاد یان شایه‌تی ئیتلاعات‌و ئه‌منییه‌تی كۆماری ئیسلامی
بوو كه دوای پێ‌زانین به‌وه‌یكه دیكوژن‌و به‌رنامه‌یان بۆی هه‌یه له ئێران هه‌ڵات‌و
له رێگای به‌نی‌سه‌دره‌وه به دادگا ناسرا‌و شایه‌تی دا.
شۆهره به‌دیع ده‌ڵێ:
به‌راستی ئاغای به‌نی‌سه‌در رۆڵێكی سه‌رنجراكێشی گێڕا‌و زۆری یارمه‌تی به به‌ره‌وپێش
چوونی دادگا دا كه من‌و كچه‌كه‌م وه‌ك خۆمان زۆری سپاس ده‌كه‌ین كه بێ هیچ هه‌ڵوێستێك
كێشه‌كانی به جوانی روون ده‌كرده‌وه.
به‌نی‌سه‌در له رۆژنامه‌یه‌كه‌یدا "انقلاب اسلامی در هجرت" له زمان یه‌كێك له
سه‌رچاوه‌كانی خۆیه‌وه هێندێك زانیاری سه‌باره‌ت به تیرۆری میكۆنووس‌و به‌رێوه‌به‌رانی
بڵاوكرده‌وه كه سه‌رنجی دادستانی بۆلای خۆی راكێشا‌و داوای لێكرا بۆ شایه‌تی
دان بچێته دادگا.
حه‌مید نه‌وزه‌ری له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌ڵێ:
به‌نی‌سه‌در به‌شێك له‌و زانیارییانه‌ی كه مسباحی پێی بوو‌و هه‌روه‌ها ئه‌و
زانیارییانه‌ی خۆی كه له رێگای هێندێك سه‌رچاوه‌ی دیكه‌وه به ده‌ستی
هێنابوو، پێشكه‌ش به دادگای كرد. به‌نی‌سه‌در له سێ سه‌رچاوه قسه‌ی كرد‌و بۆ
ئه‌وه‌ی ناویان نه‌هێنێ به "A.B.C" ناوی سه‌رچاه‌كانی ده‌هێنا. سه‌رچاوه‌ی C
كه له‌گه‌ڵ رێكخراوی ئه‌منییه‌ت كاری ده‌كرد‌و توانی‌بوو له ئێران هه‌ڵبێ، ئه‌بولقاسم
مسباحی بوو. به‌نی سه‌در پێوه‌ندی‌یه‌كی له نێوان دادستان‌و مسباحی‌دا ساز كرد.
به‌ڵام شایه‌تی C یان ئه‌بولقاسم مسباحی كێ‌یه؟! له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا په‌رویز ده‌ستماڵچی
ده‌ڵێ:
ئاغای مسباحی له سه‌ره‌وه‌ی رێكخستنی تۆری تیرۆریزمی رێژیم له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات بوو‌و یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی ده‌زگای ئیتلاعات‌و ئه‌منییه‌تی ئێران‌و
هاوڕێی گیانی به گیانی سه‌عیدی ئیمامی بوو‌و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك
له‌و كه‌سانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات تیرۆریان به‌ڕێوه بردووه قسه‌ی كردبوو.
ئه‌بولقاسم مسباحی له كاتی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی 79دا 22 ساڵی ته‌مه‌ن بوو‌و یه‌كێك
له پارێزه‌رانی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی بوو. پاشان به فه‌رمانده‌ی پادگانێكی
تاران‌و دوو ساڵ دواتر ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی ناردی بۆ پاریس. له نێوه‌ڕاستی
1980ی زایینی‌دا ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه به گومانی به‌شداری كردن له بۆمب دانانه‌ووه‌كانی
فه‌ڕانسه، مسباحی له‌و وڵاته ده‌ركرد. ئه‌بولقاسم چووه ئاڵمان‌و پێوه‌ندی به
باڵًوێزخانه‌ی ئێرانه‌وه له هامبۆرگ گرت. ئاغای مسباحی له ساڵه‌كانی
1985و86دا تۆرێكی تیرۆریستی له ئورووپای رۆژئاوا پێكهێنا. ناوبراو له دادگادا
وتی: ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م تۆڕه تیرۆریستی‌یه له رێگای مزگه‌وته‌كانه‌وه كۆ ده‌كرانه‌وه‌و
كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی موسوڵمان له ئورووپای رۆژئاوا هه‌ر ئه‌و رێكخراوه‌ی كه
كازمی دارابی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌یئه‌ته‌كه‌ی‌دا بوو به‌ڕێوه‌به‌ریی كاره‌كانی
ده‌كرد. ئاغای مسباحی له دادگادا شایه‌تی ئه‌وه‌یدا كه دوای پێكهێنانی تۆڕی
تیرۆر له ئورووپا، به بڕیاری خومه‌ینی گه‌ڕایه‌وه ئێران تا سه‌باره‌ت به
ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات‌و ئه‌منیه‌ت هاوكاری كه‌سانی دیكه بكا.
مسباحی ده‌ڵی:
له باسه‌كانمان دا سه‌باره‌ت به ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات دوو بۆچوون
هه‌بو: یه‌كیان ئه‌وه‌یكه ئه‌م ئۆرگانه وه‌ك چاووگوێی كۆماری ئیسلامی كار
بكا‌و ئه‌وتریان ی‌ئه‌وه‌یكه ده‌بێ ئه‌م ئورگانه وه‌ك كوتكێك وابێ به‌سه‌ر
نه‌یارانی رێژیمه‌وه‌و مێشكیان بپرژێنێ.
به پێی شایه‌تی دانه‌كه‌ی ئاغای مسباحی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی له‌سه‌ر ڕای
دووهه‌م بوو "سه‌ركوتی ئوپوزیسیۆن". ئه‌م به‌شه له قسه‌كانی ئه‌بولقاسم مسباحی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه سه‌عید حه‌جاریان یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی وه‌زاره‌تی
ئیتلاعات‌و ئه‌منیه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ
هه‌واڵنێری خوێندكارانی ئێران "ایسنا"دا له خه‌رمانانی 1384 كردبوو، راست وه‌ك
یه‌ك ده‌چوون. به‌هه‌ر حاڵ ئه‌بولقاسم مسباحی به‌م رابردوه‌وه له ئورووپا
لانی‌كه‌م بۆ رێكخراوه سیاسی‌و ئه‌منیه‌تی‌یه‌كانی ئورووپا كه‌سێكی ناسیاو بوو.
په‌رویز ده‌ستماڵچی له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌ڵێ:
زۆربه‌ی سیاسه‌تڤانانی پله یه‌كی ئورووپا له حیزب‌و لایه‌نه جیاوازه‌كاندا
مسباحی‌یان ده‌ناسی، به‌و هۆیه‌ی كه له ساڵی 1988 تا 1989 ناوبراو پێی
ئه‌سپێردرابوو كه سه‌باره‌ت به ئازادی بارمته‌كانی رۆژئاوایی كه له ده‌ستی
حیزبوڵڵای لوبنان دا بوون بۆ وتووێژ بێته ئورووپا‌و ئا‌مریكا. |