|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: کۆمه‌ڵایه‌تی ::. |
|
توند‌وتیژی‌و لێدانی منداڵ، شێوازێكی غه‌ڵه‌تی په‌روه‌رده |
|
عه‌لی بداغی
یونیسێف، رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له
راپۆرتێكی خۆی‌دا ده‌ڵێ كه له 35 وڵاتی قارره‌ی ئاسیادا له‌هه‌ر 8 منداڵ شه‌شیان
له بنه‌ماڵه‌كانی خۆیاندا له‌گه‌ڵ جۆری توند‌وتیژی به‌ره‌وروون. له‌و نێوه‌دا
پیاوان زۆرتر له ژنان منداڵه‌كانیان ئازار ده‌ده‌ن‌و منداڵانی كچیش زیاتر له
كوڕان توند‌وتیژی‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێ.
هه‌ر ئه‌و ئاماره‌ی یۆنیسێف پێمان ده‌ڵی كه 50 له سه‌دی بنه‌ماڵه‌كان باوه‌ڕیان
به توندی‌و تیژی‌و ته‌مبێ كردنی منداڵه‌كانیان وه‌ك یه‌كێك له شێوازه‌كانی
په‌روه‌رده هه‌یه. به‌ڵام چ هۆكارێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی توند‌وتیژی وه‌ك
شێوازێكی په‌روه‌رده له بنه‌ماڵه‌و ناوه‌نده‌كانی خوێندن‌و په‌روه‌رده‌دا ره‌چاو
بكرێ؟
لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه كه له كۆمه‌ڵگا دواكه‌وتووه‌كان یان ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی
كه یاسا‌ورێساكان له‌سه‌ر بنه‌ما‌و ته‌وه‌ری "زۆر"و هێز جێگیر بوون‌و لۆژیك‌و مه‌نتیق
له‌وێ‌دا ده‌وری كه‌متر ده‌بینن، ته‌مبێ كردن دژوارترین، كه‌م خه‌رجترین‌و له هه‌مان
حاڵ‌دا خراپ ترین دژكرده‌وه‌یه.
منداڵانی ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه فیر ده‌بن كه "به‌ڵێ" بۆ هه‌موو شتێكی گه‌وره‌كان
بڵێن‌و سه‌ر بۆ هه‌موو داوایه‌كی ئه‌وان داخه‌ن‌و بۆیان نیه كه قه‌ت وشه‌ی "نا"
به‌كار بێنن و ئه‌گه‌ر بۆ جارێ وشه‌ی "نا"و "نایكه‌م" بێته سه‌ر زاریان، له‌گه‌ڵ
ته‌مبێ‌و توند‌وتیژی به‌ره‌وروو ده‌بنه‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش كاتێكیش گه‌وره ده‌بن،
تاقه‌تی بیستنی وشه‌ی "نا"ی منداڵكانیان نابێ‌و له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر "نا" بۆ
داوه‌یه‌كیان بگوترێ، ئه‌وا په‌نا به‌رنه به‌ر توند‌وتیژی‌و ته‌مبێ كردنی
منداڵه‌كانیان. له‌خۆڕا نیه كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری منداڵان له كۆمه‌ڵگای
باوك سالاردا یان خه‌مۆكن یان شه‌ڕانی‌و مه‌یله‌وتوند‌وتیژین.
بۆیه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ جیهانێكی بێ‌هه‌راو پڕ له هێمنی‌و ته‌باییمان هه‌بێ،
ده‌بێ له یه‌كه‌م هه‌نگاودا به‌ڕه‌نگاری شێوازه‌كانی توند‌وتیژی نواندن له
بنه‌ماڵه‌دا ببینه‌وه. بنبڕ كردنی توند‌وتیژی له بنه‌ماڵه سه‌ركه‌وتن له
دنیایه‌كی بێ‌شه‌ڕ‌و قڕه‌دا مسۆگر ده‌كا.
زۆرجار توند‌وتیژی له‌لایه‌ن كولتووره‌كانی كۆمه‌ڵگادا ره‌وایی‌یان پێ ده‌درێ‌و
ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌كان زۆر ئاسایی وه‌ری ده‌گرن‌و له قاڵبی نۆرمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌دا
جێی ده‌خه‌ن. ئه‌مه‌ش هۆكاری ده‌روونی هه‌یه. كاتێك ئێمه قسه‌ی خۆمان ببه‌ینه
سه‌ر، په‌نا بۆ توند‌وتیژی ده‌به‌ین، یانی كاتێك ئێمه فێری رێزگرتن له‌خۆمان نه‌بووین‌و
له منداڵی‌یه‌وه به هه‌ست به سووكایه‌تی‌كردن گه‌وره بووین، ئاسایی ده‌بێ كه
رێز بۆ خه‌ڵكی دیكه‌ش دانه‌نێین‌و منداڵانیش كه هه‌م چووكه‌و هه‌م بێ‌ده‌سه‌ڵاتن،
گه‌وره‌ترین‌و زۆرترین قوربانییانی پریشكی ئه‌م توند‌وتیژی‌و سووكایه‌تی پێ‌كردنه‌ن.
توندی‌و تیژی نواندنی دایكان‌و باوكان هۆكاری بزر بوون‌و له‌ناو چوونی باوه‌ڕ‌و
متمانه به‌خۆ بوون‌و ته‌بایی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یه. كاریگه‌ریی ئه‌وه‌ش
درێژخایه‌ن‌و به‌رده‌وامه‌و هه‌ر ئه‌و منداڵه له گه‌وره‌ساڵی‌دا ده‌بێته
باوكێكی هێرشبه‌ر‌و منداڵه‌كه‌ی خۆی ئازار ده‌دا.
ئه‌گه‌ر له په‌روه‌رده‌ی بنه‌ماڵه‌دا لۆژیك‌و مه‌نتیق گوتاری زاڵ بێ، ده‌توانین
به‌سه‌ر زۆر قه‌یراندا زاڵ ببین، به‌ڵام له‌هه‌ر جێیه‌كدا شێواز‌و رێكاری په‌روه‌رده‌یی‌و
زانستی‌و رێوشوێنی عه‌قلانی‌و مه‌نتیقی‌مان بۆ چاره‌سه‌ریی ناكۆكی‌یه‌كانی بنه‌ماڵه‌و
خێزان نه‌بێ، توند‌وتیژی وه‌ك ته‌نیا رێگه‌چاره ره‌چاو ده‌كرێ‌و به‌كار ده‌هێندرێ.
ئه‌وه شتێكی روونه كه منداڵ له رێگه‌ی دیتن‌و بینین زۆرترین شت فێر ده‌بێ،
نه‌ك له رێگه‌ی بیستن‌و ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و ده‌بێته سه‌رمه‌شقی فێربوون.
منداڵ له دایك‌و باوكی فێر ده‌بێ كه چۆن ره‌فتار بكا. دایك‌و باوكێك كه به‌سه‌ر
یه‌كتردا ده‌گوڕێنن، ده‌بۆڵێنن‌و په‌نا ده‌به‌نه به‌ر توند‌وتیژی، له‌هه‌مان
كاتدا ئه‌وه‌یان فێری منداڵه‌كه‌یان كردوه كه "ئه‌گه‌ر كه‌سێك قسه‌یه‌كی كرد كه
به دڵی تۆ نه‌بوو یان كارێكی پێچه‌وانه‌ی دڵخوازی تۆی كرد، بۆت هه‌یه چیت
پێخۆشه به‌سه‌ری بێنی، لێی ده‌ی، لێی تووڕه بی‌و به‌سه‌ری‌دا بگوڕێنی."
با له خۆمان ڕا ده‌ست پێ‌بكه‌ین، بۆ بنبڕكردنی توند‌وتیژی له جیهان، با توند‌وتیژی
له خێزان‌و بنه‌ماڵه‌دا بنبڕ بكه‌ین كه ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌كه‌م‌و سه‌ره‌كی له‌م
پێناوه دایه. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |