|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: کۆمه‌ڵایه‌تی ::. |
|
10خاڵی گرینگ له په‌روه‌رده‌ی باشی منداڵان دا |
|
ئا: عه‌لی بداغی
گرینگ‌ترین ئه‌رك‌و به‌رپرسایه‌تیی دایكان‌و باوكان په‌روه‌رده‌كردن‌و بارهێنانی
منداڵه‌كانیانه. ئه‌وه ره‌فتاری شیاو‌و دژكرده‌وه گونجاوه‌كانی دایكان‌و
باوكانه كه داهاتووی منداڵی له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێ. له‌م وتاره‌دا باس له 10
خاڵی كورت به‌ڵام گرینگ‌و سوودبه‌خش له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ی سه‌ركه‌وتوانه‌ی
منداڵان كراوه.
ئێمه وه‌ك دایكان‌و باوكان جۆرێ منداڵه‌كانمان بخه‌مڵێنین كه خۆیان خۆش بوێ، هه‌ستی
متمانه به‌خۆ بوونیان تێدا به‌هێزتر بكرێ‌و وا هه‌ست بكه‌ن خۆشه‌ویست‌و جێی سه‌رنجی
ئێمه‌ن. ره‌چاو كردنی ئه‌م 10خاڵی خواره‌وه یارمه‌تیی منداڵه‌كانمان ده‌دا كه
هه‌ست به ئاسوده‌یی‌و ئاسایش بكه‌ن.
1ـ كه‌ڵكوه‌رگرتن له كاته‌كانی پێكه‌وه بوون: بڕوا به خۆبوونی منداڵه‌كه‌ی
ئێوه ژێر كاریگه‌ریی چۆنیه‌تیی ئه‌و كاتانه‌دا شكڵ ده‌گرێ كه له‌گه‌ڵیدا تێكه‌ڵاون،
نه‌ك چه‌ندایه‌تیی‌و كه‌م‌و زۆری ئه‌و كاتانه. ئێمه له ژیانی رۆژانه‌و به‌و
هه‌موو سه‌رقاڵی‌یانه‌ی هه‌مانه زۆرتر له بیری كار‌و هه‌وڵی رۆژانه‌مان داین‌و
كاتێك منداڵه‌كه‌مان قسه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كا سه‌د له سه‌دی سه‌رنج‌و فیكرمان له
لای ئه‌و نیه‌و زۆرجار وا ده‌نوێنن كه گوێمان بۆ گرتوون. ئه‌گه‌ر بێتوو كاتێكی
به‌كه‌ڵك‌و به‌سود بۆ منداڵه‌كانمان له ژیانی رۆژانه‌ماندا ته‌رخان نه‌كه‌ین (ئه‌و
كاتانه‌ی هه‌موو سه‌رنج‌و بیر‌و هۆشمان لای ئه‌وان بێ) ئه‌وا ورده ورده زۆر
ئاكار‌و ره‌فتاری نه‌گونجاو له‌ودا سه‌رهه‌ڵ ده‌دا. له لای منداڵ ئه‌وه زۆر زۆر
گرینگه كه ئێمه سه‌رنج‌و بایه‌خی پێ‌ده‌ده‌ین.
2ـ قسه هیچی تیێ‌ناچێ، كرده‌وه زۆر باشتره: له‌وانه‌یه رۆژانه ده‌یان داوا
له منداڵه‌كانمان بكه‌ین. ئه‌وان مێشكیان پڕه له قسه‌كانی ئێمه، بۆیه با ئێمه‌ش
هه‌وڵ بده‌ین زۆرترین داوایان بۆ جێبه‌جی بكه‌ین.
3ـ یارمه‌تیی منداڵه‌كه‌تان بده‌ن با هه‌ست به تواناكانی خۆی بكا: ئه‌گه‌ر بێتوو
ئێوه ئه‌م رێگایه‌ی نیشان نه‌ده‌ن، ئه‌و بۆ خۆی زۆر رێگه‌ی نه‌گونجاو بۆ ده‌رخستنی
تواناكانی خۆی تاقی ده‌كاته‌وه.
رێگه گونجاوه‌كان بریتین له: راوێژیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، مافی هه‌ڵبژاردنیان پێ‌بده‌ن،
رێگه‌یان پێ‌بده‌ن له حیساب كردنی خه‌رج‌و داهات‌و ده‌ركه‌وتی ماڵی یارمه‌تیتان
بده‌ن، جاروبار كاروباری چێشت لێنان به‌وان بسپێرن. منداڵی 3ساڵه ده‌توانێ سه‌وزی
بشواته‌وه، سفره راخا‌و نانیش دابنێ. ئێمه بۆ خۆمان هه‌موو ئه‌و كارانه ده‌كه‌ین،
چونكی بۆ ئێمه بێ ژانه‌سه‌ره، به‌ڵام ئاكامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌منداڵه‌كه‌مان
هه‌ست به كه‌مایسی ده‌كا.
4ـ لێیان گه‌ڕێن با بۆ خۆیان ئه‌نجامی كاره‌كانیان ئه‌زموون بكه‌ن: منداڵه‌كه‌تان
كارێك ده‌كا، له‌پێش دا له خۆتا بپرسن كه "ئه‌گه‌ر من لێی گه‌ڕابام چ ده‌بوو"
كاتێك ئێمه به‌رده‌وام له هه‌موو شتێكدا‌و ته‌نانه‌ت شتێك كه پێویستیش ناكا ده‌خاڵه‌ت
ده‌كه‌ین، ئاشكرایه كه منداڵه‌كانمان له ئه‌زموون كۆكردنه‌وه‌و بینینی ئاكامی
كاره‌كانیان بێبه‌ش كردوه.
5ـ لێی گه‌ڕێن شاره‌زای یاسا‌و رێساكانی نێو خێزان بێ: جاری وایه گه‌یشتن به
ئاكامێك ئه‌وه‌نده دوور ده‌كه‌وێته‌وه كه ناتوانین به ئاسانی ئه‌زموونیان بكه‌ین.
له‌و كاتانه‌دا ده‌بێ بیر له ئاكامێكی گونجاو بكه‌ینه‌وه. بۆ وێنه منداڵه‌كه‌مان
كتێبێكی خۆی له ماڵی هاوڕێ‌یه‌كی به جێ‌هێشتووه‌و نای هێنێته‌وه. ئێوه دێن‌و
حه‌وتوویه‌ك به‌سه‌ری‌دا ده‌بۆڵێنن. ئه‌و كاره ته‌نیا ره‌نجانی ئه‌وی تێدایه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ خۆتان بچن كتێبه‌كه‌ی بۆ بێننه‌وه‌و به‌ڵام به‌قه‌رار پاره‌ی
كتێبه‌كه له رۆژانه یا حه‌وتووانه‌كه‌ی كه‌م بكه‌نه‌وه، هه‌م ئه‌وه‌تان شاره‌زای
یاساكانی خێزان كردوه‌و هه‌م دڵی ئه‌ویشتان راگرتووه.
6ـ كه‌متر تووشی كونتاكت‌و پێك هه‌ڵپرژان بن: له‌وانه منداڵه‌كه‌تان له كاتێكی
تایبه‌ت دا به قسه‌ی ناخۆش یان به تووڕه بوون تاقیتان بكاته‌وه. ئێوه ده‌بێ
له‌و كاته‌دا به هێمنی به جێی بێڵن‌و بچنه ژوورێكی دیكه.
7ـ جیاوازی له نێوان ره‌فتاری منداڵه‌كه‌تان‌و كه‌سایه‌تی‌یه‌كه‌ی دابنێن: قه‌ت
به مناڵه‌كه‌تان مه‌ڵێن كه تۆ "خراپی"، چونكی ئه‌و كاره وره‌ی ده‌ڕوخێنێ.
تێی بگه‌یه‌نن كه ئێوه نه‌ك ناخۆشتان ناوێ، بگره زۆریش خۆشتان ده‌وی به‌ڵام
كاره‌كه‌تان به دڵ نه‌بووه. تێی بگه‌یه‌نن كه بۆ خۆی "خراپ" نیه به‌ڵكوو كاره‌كه‌ی
هه‌ڵه‌یه.
8ـ هاوكات لێبڕاو‌و دڵۆڤان بن: بۆ وێنه پێی ده‌ڵێن كه زوو خۆی ساز بكا به سه‌یاره
ده‌چینه سه‌یران. ئه‌گه‌ر كوو له ماوه‌ی دیاریكراودا جلوبه‌رگی له‌به‌ر نه‌كردبوو،
لێی قه‌ڵس مه‌بن، چونكی ئه‌و ده‌توانێ له سه‌یاره‌كه‌ش دا ئه‌و كاره بكا. به‌ڵام
پێی بڵێن كه ده‌بوا حه‌تمه‌ن تا ئه‌و كاته خۆی ساز كردبا. ئه‌وه زۆر گرینگه كه
منداڵه‌كه‌مان تێ‌بگا له رووی خۆشه‌ویستی‌یه‌وه كارێكمان لێی ده‌وێ یان له
رووی تووڕه‌یی!
9ـ بیركردنه‌وه له ئه‌نجامی كار زۆر گرینگه: ئێمه هه‌موو كات ده‌مانه‌وێ زۆر
زوو هه‌موو شتێك بخه‌ینه ژێر ركێفی خۆمان‌و بۆوه‌ش هه‌موو رێگه‌یه‌ك تاقی ده‌كه‌ینه‌وه.
له ئاكامدا منداڵه‌كه‌مان هه‌ست به‌وه ده‌كا كه له ژێر گوشاردایه. ئێمه چمان
له‌وان ده‌وێ، ده‌بێ به‌كرده‌وه‌ش فێری بكه‌ین. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر تووڕه بووین‌و
ده‌ستمان لێ به‌رز كرده‌وه‌و لێمان دا ] ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێشتر پێمان گوتبی كه
لێدان‌و ده‌ست به‌رز كردنه‌وه هه‌ڵه‌یه[ ئه‌و ئه‌وه‌مان لێ فێر ده‌بێ كه ده‌توانێ‌و
بۆی هه‌یه بۆ ده‌ستخستنی داواكه‌ی په‌نا بۆ زه‌برو گوشار‌و زۆر به‌رێ!
10ـ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌تان شه‌ففاف‌و روونبێژ بن: ئه‌گه‌ر پێتان وایه نابێ له
نێو دووكان دا چلۆره بخوا یان ئه‌و شته‌ی داوای ده‌كا بۆی بكڕدرێ، نێو
چاوانتان تاڵ‌و مۆن مه‌كه‌ن، زۆر له‌سه‌ره‌خۆ و به رووگه‌شی پێی بڵێن‌و به قسه‌شی
مه‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ئێوه به روونی قسه‌تان له‌گه‌ڵ كرد، ئه‌ویش فێر ده‌بێ زیاتر
رێزتان لێ بگرێ.
په‌روه‌رده‌ی شیاو درووستی منداڵ كارێكی ئه‌وه‌نده دژوار‌و ئاڵۆز نیه، به‌ڵام
جێبه‌جێ كردنه‌كه‌ی‌و وردبینی‌و هیممه‌ت‌و پشوو درێژی ده‌وێ‌و دایكان‌و باوكان
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێ له‌سه‌ری سوور‌و لێبڕاو بن. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |