|
ئا:شنۆ مێهرپه‌روه‌ر
سه‌رچاوه: ایران امروز ؛ خبرگزاری دانشجویان ایران
روانینی شك‌وگوماناوی له
نێوان ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌دا زۆر جاران خولقێنه‌ری توندوتیژی قه‌تڵه و
قوربانیانی ئه‌م روانین و بیركردنه‌وه دواكه‌وتوانه كچان و ژنانێكن كه هاوسه‌ر
یان باوك و براكانیان له پاك بوونیان به شك‌وگومانن، و وه‌به‌ر هێرشیان ده‌ده‌ن.
ئه‌م ژنانه، زوڵم لێكراوانی تووند و تیژییه‌كن كه زیاتر له شك و گومانی بێ
بنه‌ماوه سه‌رچاوه ده‌گرێ. چوون‌و سه‌ری هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار به‌م جۆره
جینایه‌تانه له كاتێك دایه كه شه‌رع و یاسا له سه‌ر پێویستی پاراستنی مافه‌كانی
ژنان پیچی داده‌گرێ، به‌ڵام به بوونی هێندێك نه‌ریتی دواكه‌وتوانه و نابه‌جێ
و له ژێر پێی خستن و پێشێل كردنی یاساكانی سزادان ، به‌رده‌وام توندوتیژی و
تاوانه‌كانی له‌م شێوه‌یه بواری بۆ ده‌ره‌خسێ.
ئه‌مانه‌ش نمونه‌ی له‌و شێوه‌ن:
- پیاوێك له رووی گومانه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ی، له دوای 29 ساڵ ژیانی هاوسه‌رێتی،
له پێش چاوی منداڵه‌كانی كوشت كه گوایا خیانه‌تی پێكردوه، به‌و په‌ری شانازی‌یه‌وه
كوشتی و كوشتنی ژنه‌كه‌ی قوبوڵ كرد و هیچ هه‌ستی به په‌شیمانیش نه‌كرد.
- تازه بووكێكی 19 ساڵه بوو به قوربانی دوو دڵیی و گومانی مێرده‌كه‌ی و
به لێدانی قه‌مه له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ست دا‌و كاتێكیش مه‌ئموورانی
لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌روه‌نده ئیدعای هاوسه‌ره‌كه‌ی كه گوایا ژنه‌كه‌ی له گه‌ڵ
لاوێك به ناوی شه‌هاب پێوه‌ندی هه‌بووه ، هه‌ڵسه‌نگاند ده‌ركه‌وت له راستی دا
كه‌سێك به ناوی شه‌هاب هه‌ر بوونی نی‌یه.
- خزمه‌تكارێكی قوتابخانه ژنه‌كه‌ی خۆی كوشت به‌و هۆیه‌وه كه پێوه‌ندی نا شه‌رعی
بووه له گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه.
- بوكێكی لاو دوای تێپه‌رینی ته‌نیا 48 كاتژمێر له ژیانی هاوبه‌شیان له لایه‌ن
مێرده‌كه‌یه‌وه خنكێندرا.
- ته‌رمی ئه‌نجن ئه‌نجن كراوی ژنێك كه مێرده‌كه‌ی لێی به شك و گومان بووه
له چۆمی كاروون دا دۆزرایه‌وه.
- كچێكی 17 ساڵه له دوای ده‌ست درێژی كرانه سه‌ری له لایه‌ن یه‌كێك له
كه‌س و كاره‌كانیه‌وه، له لایه‌ن باوك و براكانیه‌وه سوتێندرا. دایك و باوكی
كچه‌كه بكوژه‌كانیان به‌خشی و ووتیان كه خۆی سووتاندوه ده‌ست درێژی كه‌ریش
ئازاد كرا.
- كچێكی 15 ساڵه كه بابی وای بۆ ده‌چوو مامی ده‌ست درێژی كردبێته سه‌ری ،
سه‌ر برا.
- كچێكی 13 ساڵه كه ده‌ست درێژی كرابووه سه‌ر، له لایه‌ن براكانی و به
یارمه‌تی مامه‌كانی له به‌رزای كێوێكه‌وه هه‌ڵداشترا.
- كچێك به ناوی مریه‌م به ده‌ستی باوكی كوژرا. باوكیشی له كۆبوونه‌وه‌ی
دادگا گوتی: " خاڵی ده‌ست درێژی كردۆته سه‌ری و ئه‌منیش پارێزگاریم كردووه
له شه‌ره‌ف و نامووسم" .
- كچێكی 12 ساڵه ته‌نیا به هۆی ئه‌وه‌ی كه كارتێكی پیرۆزیایی بێ ئیمزای
پێ بووه و نه‌یتوانی‌وه بیسه‌لمێنێ كه كارته‌كه‌ی له كوێ هێناوه،
كوژراو..............
ئه‌مانه نموونه‌یه‌كن له هه‌واڵی ئه‌و رووداوانه نموونه‌یان ده‌بیستن و به
ده‌ربرینی ناره‌حه‌تیه‌ك به لایاندا تێده‌په‌رین به بێ ئه‌وه‌ی كه به
شێوه‌یه‌كی لێبراوانه بیر له ژیانی پێشێل كراوی مرۆڤێك بكه‌ینه‌وه به شك و
گومان بوون، توندترین شێوه‌ی سزادان له لایه‌ن كه‌س و كاری زۆر نزیكه‌وه بۆ
ئه‌و ژ و كچه بێ په‌نایانه‌ی كه تووشی تاوانێك نه‌بوون یان قوربانیی
توندووتیژی جنسی جه‌نایه‌تكارێكن كه زۆرجان له سزادان هه‌ڵدێن.كووشتن و قه‌تڵی
له‌م شێوه‌یه له‌حاڵێكدا له ئێران‌دا رووده‌دات كه شه‌رع و یاسای بنه‌ڕه‌تی
له‌سه‌ر پاراستنی مافی هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ به‌تایبه‌ت ژنان زۆر پێداگیریان
كردوه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م یاسا‌و رێسایانه له‌به‌ر چاو نه‌گیراون تا ئه‌و
راده‌یه‌ی كه بوه‌ته هۆی زۆری كاری نابه‌جێ و ناپه‌سه‌ندی وه‌ك بێ‌به‌ش
بوون له مافه كۆمه‌لاَیه‌تی و ئینسانیه‌كان و هه‌ڵسووكه‌وتی تووندووتیژیانه
ودژی ئینسانی وه‌ك ئتزارو ئه‌زیه‌ت و ئه‌شكه‌نجه‌و برینداركردن و كوشتن سه‌باره‌ت
به ژنانی لێ كه‌وتوه‌ته‌وه.بیرووبۆچوونی شه‌رعی مه‌راجعی ته‌قلید سه‌باره‌ت
به‌و قه‌تڵانه‌ی كه به هۆی شك و گوومانه‌وه رووده‌ده‌ن.
هه‌واڵ نێری خوێندكارانی ئێران داوای له مه‌راجعی ته‌قلید كرد كه سه‌باره‌ت
به‌و قه‌تڵانه‌ی كه به‌هۆی ناموسی و شك وگوومانه‌وه رووده‌ده‌ن رای شه‌رعی
خۆیان ده‌رببڕن.
ئیسنا پرسی: زۆر نموونه دیتراوه كه هه‌ندێك له بنه‌ماڵه‌كان له سه‌ر بناغه‌ی
شك وگوومان كچه‌كانیان كه به سه‌رپێچی كه‌ریان ده‌زانن ده‌یان كووژن؟!
بابوانیین بیروورای شه‌رعی له‌م باره‌وه چیه؟
ئایا حووكمی سه‌رپێچی كچێك و لادانی كووشتنه؟
بیروورای"ایت الله مه‌كارمی سیرازی" له‌م پێوه‌ندیه‌دا ئه‌وه‌یه كه (كچێك كه
مێردی نه‌كردوه و كاتێك تووشی كاری خراپ ده‌بێت "نعوز بالله" تاوانی كووشتن
نیه، به‌ڵكوو به پێی حووكمی دادوه‌ری شه‌رعی سزاكه‌ی لێدانی به قامچیه.)
به پێی راگه‌یه‌ندراوی "ایت الله سیستانی:ئه‌م كاره جینایه‌ته‌وده‌بێ قه‌ساس
بكرێ و واشی دابنێین كه كارێكه نابه‌جێ رووی داوه، ده‌بێ حاكم شه‌رعی
حووكمه‌كه‌ی دابنێ‌و كه‌سانی دیكه مافی به‌رشێوه‌بردنی ئه‌و كاره‌یان نیه.
"ایت الله نوری هه‌مه‌دانی" له‌و باره‌وه ده‌ڵێ:ده‌بێ له‌م جۆره نموونانه‌دا
سه‌ردانی دادوه‌ره ئیسلامیه‌كان بكرێ وئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه قه‌تڵێك
رووی دابێ بكووژ ده‌بێ قه‌ساس بكرێ.
بۆوچونی "ایت الله موزاهریش" به‌م شێوه‌یه‌یه:ئه‌م جۆره قه‌تڵانه قه‌تڵی
به‌ئه‌نقه‌سته و سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش بكووژ ده‌بێ قه‌ساس بكرێ.تاوانی بكووژ زۆر
گه‌وره‌یه.
سه‌ره‌رای سوور بوونی مه‌راجعی ته‌قلید له سه‌ر پێویستی سزادانی قه‌ساسی
تاوانبار به قه‌تڵ به بڕوای هه‌ندێك له بڕیاراتی حقووقی، یاساكانی سزادان
ئیشاره به نموونه‌ی جیاوازی دیكه ده‌كا به شێوه‌یه‌ك رووداوی قه‌تڵ
له‌لایه‌ن باوك یا مێرد پاساو ده‌ده‌نه‌وه وئاكامه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه سزایه‌كی
گوونجاو له‌گه‌ڵ تاوانی قورسی قه‌تڵ له‌به‌ر چاو بگیردرێ.به پێی ماده‌ی 220ی
یاسای سزای ئیسلامی، باوك یا باپیر منداڵێكی بكووژێ،قه‌ساس ناكرێ وبه‌دانی
خویچن بایی به میراتگری كووژراوو هه‌روه‌ها ئه‌شكه‌نجه كردن مه‌حكووم
ده‌كرێ.به پێی ماده‌ی 360 ی یاسای ئیسلامی هه‌ركاتێك پیاوێك ژنه‌كه‌ی خۆی
له‌كاتی كاری سێكسی‌دا له‌گه‌ڵ پیاوی بیانی‌دا ببینێ و ئاگای له‌وه بێ كه
ژنه‌كه‌ی به ره‌زامه‌ندی خۆی ئه‌وكاره‌ی كردوه ده‌توانێ هه‌ردووكیان
بكووژێ.
حووكمی لێدان و ئازار و ئه‌زیه‌ت و ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌م پێوه‌ندیه‌دا هه‌روه‌ك
قه‌تڵه.
ئێستا له زۆربه‌ی ئه‌و په‌روه‌ندانه‌ی كه باس كران. ئه‌گه‌ر بكوژ
هاوسه‌ره‌كه‌ی له كاتی روودانی ئه‌و كاره‌دا نه‌دیتبێ وه ته‌نیا لێی دوو دل
بێ یا به لێبوردنیشی له لایه‌ن كه‌سانی نزیكی كوژراوه‌كه‌وه ته‌نانه‌ت
كه‌متریتن سزاشی بۆ دیار ناكرێ و وه له دای خوێنبای خۆی بوێرێ .
- ئه‌و قه‌تڵانه‌ی كه به هۆی شك و گومانه‌وه رووده‌ده‌ن هیچ پاڵپشتی‌یه‌كی
شه‌رعی و یاسایی یان نی‌یه . له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌م یاسایانه‌دا
دادوه‌ری " تشخیسی" دیوانی به‌رزی وڵات به پێداگری له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه
ته‌نیا یه‌ك نموونه له قه‌تڵه نامووسی یه‌كان له شه‌رع و یاساا قبوول كراوه
گوتی كه : ئه‌و قه‌تڵانه‌ی كه به هۆی شك‌و گومانه‌وه رووده‌دا هیچ
پاڵپشتی‌یه‌كی شه‌رعی و یاسایی یان نی‌یه و وه تاواتنباران ده‌بێ قه‌ساس
بكرێ، .
"حجت الاسلام علی اسغرباغانی" به هه‌واڵًنێری ئیسنای وت:له‌باری یاسایی و
شه‌رعیه‌وه قه‌تڵه نامووسیه‌كان به سێ ده‌سته دابه‌ش ده‌كرێن.به‌شێكیان كه
پێویسته بمرن ئه‌وه‌یه كه پیاوێك ،پیاوێكی بێگانه له جێی نووستنی یان
له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌گه‌ی ببینێ،هه‌ربۆیه له یاسا‌و شه‌رعیشدا هاتوه كه ئه‌و
پیاوه‌ی ئه‌و رووداوه‌ی دیبێ، ده‌توانێ ئه‌و ژن و پیاوه به‌لارێ‌داچوه
بكووژێ.هه‌روه‌ها درێژه‌ی پێدا و وتی:ماده‌ی 360ی یاسای سزای ئیسلامی له
شه‌رعیشدا هاتوه كه جێگایه‌ك به‌رێوه چوونی سزا پێویستی به سه‌ردانی دادگا و
پێكه‌شكردنی سكاڵا‌و مه‌حكووم بوونی ژن و پیاو وبه‌رێوه‌چوونی حووكم نیه، هه‌ر
ئه‌م نموونه‌یه.
قازی دیاری كردنی دیوانی به‌رزی وڵات ده‌ڵێ :قسه لێره‌دایه پیاوێك كه ئه‌م
ناپه‌سه‌نده ناشیرینه‌ی دیتوه ،ئه‌گه‌ر بیهه‌وێ له دوای سكاڵا یا ته‌نانه‌ت
شاهیدیش دا بڕوا ،ژن و پباوه‌كه ئه‌و شوێنه به‌جێ ده‌هێڵن و ئه‌وكاته پیاو
ناتوانی بیسه‌لمێنێ كه ده‌ست درێژی كه‌ر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كاری
ناشه‌رعی به‌ڕێوه بردوه.باغانی پێداگری ده‌كاو ده‌ڵێ:دیاره كاتێ كه ئه‌م
دوو قه‌تڵه روو بدات پیاو ده‌بێ له دادگادا بسه‌لمێنێ كه ئه‌م دوانه له
كاتی كاری سێكسی دابوون و ئه‌گه‌ر نه‌توانێ بیسه‌لمێنێ ،قه‌ساسی
ده‌كه‌ن.دیاره ده‌بێ بگووترێ كه سه‌لماندنی زۆر زه‌حمه‌ت نیه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ژن و مێردێك كه له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌كووژرێن، ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك شوێنی قه‌تڵه‌كه
ببینێ، باوه‌ڕ ناكا كه مێردی ژنه‌كه به زۆره مڵێ ئه‌م شوێن و جێگایه‌ی بۆ
قه‌تڵ درووست كردبێ وپێكی هێنابێ‌ً و ژن و پیاوی له‌م حاڵه‌ته‌دا كووشتوه‌و
دیاره ده‌بێ پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌ی‌كانی پزشكی یاسایی ئه‌مه بسه‌لمێنن
.به‌رپرسی لقی 13 ی‌دیاریكردنی دیوانی به‌رزی وڵات گووتی:ئه‌گه‌ر پیاو خۆی
سكاڵای به‌رز كردبێته‌وه له‌به‌ر پاراستنی بنه‌ماڵه‌و نامووس وگرینگی
كه‌رامه‌تی مووسڵمان حووكمه‌كه به‌ڕێوه ده‌با.ئه‌و به‌رپرسه شێوه‌ی دوه‌می
قه‌تڵه نلمووسیه‌كانی به حاڵه‌تێك ناو برد كه پیاو له‌گه‌ڵ ژنێك به‌ته‌نیا
پێكه‌وه بن، وتی:ئه‌گه‌ر له‌و حاڵه‌ته‌دا پیاو خیزانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پیاوێكه
دیكه‌دا ببینێ كه پێكه‌وه‌ن به ته‌نیایی به گوومانی ئه‌وه‌ی كه پێوه‌ندی
ناشه‌رعیان هه‌بوه بكووژێ، به قاتڵ و بكووژ داده‌نرێ و له دادگا ئه‌گه‌ر
ئه‌وه بسه‌مێندرێ كه پێوه‌ندی ناشه‌رعیان نه‌بوه ,قه‌ساس بۆ بكووژ دیاری
ده‌كرێ .باغانی له درێژه‌دا وتێ:ده‌قی یاسا‌و ره‌وایه‌تیش له‌سه‌ر ئه‌وشته
پێداگری ده‌كا كه كووشتن به هۆی شك وگوومانه‌وه كه كاری ناشیرین و
ناپه‌سه‌ند ده‌بێ قه‌ساس بكرێ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاو ئیدعای ئه‌وه بكا كه خوێنی
كژراوه‌كه‌م پی حه‌ڵاڵه " مهدورالدم" بووه ، یاساش پێی له سه‌ر نه‌بوونی
قه‌ساس و خوێن بایی ئه‌و هه‌یه ز به‌لام ئه‌گه بروای قاتل له سه‌ر مهدورالدم
بوونی كوژراو له دادگادا بسه‌ڵمێندرێ كه بكوژ هه‌ر به‌م مه‌به‌سته ئه‌وانی
كوشتوه نه به هۆی دیكه، ده‌گوترێ كه كوشتنه‌كه كوشتنی به ئانقه‌سته
وته‌نیا خوێن بایی هه‌یه و قه‌ساسی نابێ.
- یاسا له بواری مهدورالدم بووندا گومانی هه‌یه .
باغانی له درێژه‌دا به باس كردنی ئه‌وه‌ی كه یاسا له بواری مهدورالدم دا
بووندا گومانی هه‌یه و وه بیری هێنایه‌وه له پێداچوونه‌وه‌یه‌ك له یاسای
سزای ئیسلامی‌دا روده‌دا ده‌بی تایبه‌تمه‌ندی یه‌كانی مهدورالدم له یاسا دا
شیی بكرێته‌وه.به پێداگرتن له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و قه‌تڵانه‌ی به هۆی شك
وگوومانه‌وه رووده‌ده‌ن شیاوی قه‌ساسن،گووتی:ده‌بێ ئه‌م باسه له یاسادا باس‌و
شی بكرێته‌وه.
ـ پێوه‌ندی ناشه‌رعی له‌هه‌ر حاڵه‌تێكدا رووبدات یاوی ئه‌وه نیه سزای
كووشتنی بۆ دیاری بكرێ.باغانی وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێوه‌ندی
ناشه‌رعی له هه‌رحاڵه‌تێك دا رووبدات شیاوی قه‌تڵ و كووشتن نیه.روونی
كرده‌وه:بۆنموونه كه‌سێك له‌گه‌ڵ خێزانی پیاوی كه‌سێكی دیكه‌دا پێوه‌ندی
نائاسایی و ناشه‌رعی ببه‌ستێت،به‌مه‌رجێك سه‌ڵت بێ له روانگه‌ی یاسا
وشه‌رعه‌وه تاوانه‌كه‌ی كووشتن نیه، به‌ڵكوو لێدانی 100 قامچی‌یه.كه‌وابوو
ئه‌و قه‌تڵانه‌ی كه به‌هۆی پێوه‌ندی ناشه‌رعیه‌وه به‌ڕێوه ده‌چن و دوایی
ئه‌و كه‌سانه له دادگادا وه‌ك كه‌سی"مهدوورالدم" ناوی ده‌به‌ن،ده‌بێ باسی
لێوه بكرێ وشی بكرێته‌وه و لیره‌شدا یاسا پێویستی به شیكردنه‌وه هه‌یه كه
"مهدورالدم" كێیه؟!
پاشان ده‌ڵی:گریمان ته‌نانه‌ت كاری سێكسی و تێكه‌ڵ بوونی جه‌سته‌یی كه‌سێك
له‌گه‌ڵ خێزانی كه‌سێكی دیكه به شێوه‌ی ناشه‌رعی بێت ئه‌و كاتیش نابێ ئه‌م
لادانه یاسایی و شه‌رعیه ببێته هۆی داسه‌پانی بڕیاری كووشتن. له‌م
حاڵه‌ته‌دا ده‌بێ ئه‌و كه‌سه سه‌ردانی دادگا بكات و مافی ئه‌وه‌ی نیه كه
خۆی كه‌سێك بكووژێ،ته‌نانه‌ت له پێوه‌ندی َ كاری سێكسی‌له‌گه‌ل كه‌سانی زۆر
نزیكیش ده‌بێ له‌دادگادا بسه‌لمێنێ‌َ و دادگا سزای ئیعدام دیاری بكا.
باغانی راده‌گه‌یه‌نێ ئه‌م شیكردنه‌وه ده‌بێ له یاسادا بگوونجیچندرێ و ئه‌م
شتانه ده‌بێ لێك جیا بكرێته‌وه و تا قه‌تڵی نامووسی و كووشتن به هۆی شك و
گوومان به مه‌به‌ستی پێوه‌ندی ناشه‌رعی و نایاسایی روو نه‌دات.
ـ ئه‌گه‌ر كچێك به تاوانی قسه‌كدن له‌گه‌ڵ كوورێك بكووژرێ،بككۆژ ده‌بێ ئیعدام
بكێ. ئه‌و به ره‌خنه گرتن به هه‌بوونی ئه‌و قه‌تڵانه‌ی كه له هه‌ندێك له
پارێزگاكانی وڵات‌دا له لایه‌نی خزمی زۆر نزیكه‌وه كه كچێك به‌نیازه له‌گه‌ڵ
كوورێك پێكه‌وه ژیانی هاوبه‌ش پێك بهێنن ،پێكه‌وه قسه‌یان كردوه ده‌ڵێ: شه‌رع
ئیزنی داوه كوورێك كه نیازی پێكه‌وه ژیانی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كچێكدا هه‌یه،
رووخسار‌و قژی كچه‌كه‌ی نه‌ك جارێك و دووجار تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه ده‌ره‌تانی
بینینی هه‌بێ بیبینێ و به هۆی ئه‌و روانینه‌وه نابێ كووره‌كه سزا بدرێ و
كوور مافی خۆیه‌تی قسه له‌گه‌ڵ كچێك بكا كه به نیازه ژیانی هاوبه‌ش
له‌گه‌ڵی پێك بێنێ و ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش ئه‌و كچه به تۆمه‌ت بكووژێ ده‌بێ بكووژ
ئیعدام بكرێ.مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه دایك و باوكی كووژراو لێی خۆش بن و بیبوورن.
ـ به پێی یاسا ژن كاتێ كه هاوسه‌ره‌كه‌ی له حاڵی خیانه‌تدا ده‌بینێ مافی
ئه‌وه‌ی نیه كه بیكووژێ.باغانی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئایا ژنیش
مافی هه‌یه له‌كاتی بینینی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ژنێكی دیكه‌دا به گوومانی
پێوه‌ندی ناشه‌رعی و نایاسایی پیاوه‌كه بكووژێ یان نا ؟وه‌بیری هێنایه‌وه
:ئه‌م مافه ته‌نیا بۆ پیاو دیاری كراوه نه‌ك بۆ ژن.یاسا پاساو بۆ هێنانه‌وه بۆ
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه سی‌لمێنده‌ری ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پیاوه خاوه‌نی ماڵه و
ده‌بێ ماڵ به‌ڕێوه ببا و ژنیش به رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته‌دا
ده‌توانێ سكاڵا‌و داوای خۆی به‌رێته داداگا و ئه‌گه‌ر له دادگاشدا تاوانی پیاو
سه‌لمێندرا، پیاو به تاوانی "زنای محصنه" ده‌كوژرێ.
ـ فه‌رهه‌نگ سازی و ده‌سكاری كردنی یاسا پێویسته بۆ پێگیری كردن له‌و
قه‌تڵانه‌ی كه به‌هۆی شك وگوومانه‌وه رووده‌ده‌ن .
حووسه‌ینی پارێزه‌ری دادگووسته‌ریش به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێندێك له
پێوه‌ندی له‌م جۆره كه بێشك بوونه كه هیچ له‌راستی نزیك نیه به
هه‌واڵنیچری یاسایی ئیسنای وت:پێگه‌ی تاوان له كووشتان دا ئه‌گه‌ر به
ئه‌نقه‌ست بێ، له سه‌رووترین پله به‌ندی دا ده‌بێ و ئه‌گه‌ریش له رووی
ئه‌نقه‌سته‌وه نه‌بوونی له ریزی تاوانه نائه‌نقه‌سته‌كاندا داده‌نرێ و
ناتوانرێ به‌ته‌واوی بگووترێ كه تاوان له چ ریزێكدایه. ئه‌گه‌ر ئه‌و
قه‌تڵانه‌ی كه به هۆی گوومانه‌وه رووده‌ده‌ن بیسه‌لمێنێ كه كووشتن له‌رووی
ئه‌نقه‌سته‌وه رووی داوه، به تاوانێكی گه‌وره داده‌نرێ و ئه‌گه‌ر
سه‌لمێندراش كه ئه‌و كه‌سه له حاڵه‌تێكی ده‌روونی باش و هه‌مواردا نه‌بوه
،به قه‌تڵی نائه‌نقه‌ست ده‌ژمێردرێ و ئه‌مانه‌ش هۆی سه‌ره‌كی تاوانن.ئه‌و بۆ
پێشگیری له روودانی ئه‌م جۆره قه‌تڵانه، له‌سه‌ر پێویستی فه‌رهه‌نگ سازی
ده‌سكاری كردنی یاسا پێداگری ده‌كاو به ئاماژه پێكردن به‌وه‌ی كه هه‌موو
ئه‌مانه گرینگ‌ترین به‌رشێوه‌بردنی یاسایه، وه‌بیری هێنایه‌وه:"هۆی تاوان له
راهێنان و بارهێنان و فه‌رهه‌نگ و قازی ودادوه‌ر دا كوورت ناكرێته‌وه به‌ڵكوو به
مه‌سه‌له ئابووریه‌كانی سه‌رچاوه ده‌گرێ."
حووسه‌ینی، له هه‌لوومه‌رجی ئێستادا یاساكان به ناته‌واو داده‌نێ و یه‌كێك له
هۆیه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی تاوان له كۆمه‌ڵگادا به كه‌مته‌رخه‌می و ئاسانكاری
لێ پرسینه‌وه به‌تاوانه‌كانی ناه برد.
ـ سه‌رچاوه‌ی ئه‌و قه‌تڵانه‌ی كه به‌هۆی شك و گوومانه‌وه رووده‌ده‌ن
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ له خوار بوونی تێگه‌یشتنی تاوانباران.هه‌روه‌ها مه‌سعوود
خووسره‌وی پارێزه‌ری دادگووسته‌ری له‌م پێوه‌ندیه‌دا به هه‌واڵنێری یاسایی
ئیسنا ده‌ڵێ:سه‌رچاوه‌ی ئه‌و قه‌تڵانه‌ی كه به‌هۆی شكوگوومانه‌وه روو ده‌ده‌ن
له خواره‌وه بوونی ئاگایی تاوانباران به‌م قه‌تڵانه‌یه.له‌راستیدا ئه‌گه‌ر
ئامارێك له تاوانبارانی قه‌تڵ بگرین تێ‌ده‌گه‌ین كه ئه‌م جۆره قه‌تڵانه زۆرتر
له‌نێو كه‌سانی تێ‌نه‌گه‌یشتوو رووده‌ده‌ن.ئه‌م نائاگاهیه‌ش له‌وانه‌یه به‌هۆی
له‌سه‌رێ یا له خوارێ بوونی ته‌مه‌ن یان به‌هۆی نزم بوونی راده‌ی
نه‌خوێنده‌واری یا ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌لێن زانست و بیركردنه‌وه‌بێ.ئه‌و له
درێژه‌دا ده‌ڵی:هه‌رچه‌نده راده‌ی ئاگایی زۆرتر بێ تووندوتیژی له‌ئاكامدا
كه‌متر تووشی قه‌تڵ و لێدان ده‌بێته‌وه .ئه‌و قه‌تلانه‌ی كه به‌هۆی شك
وگوومانه‌وه ووده‌ده‌ن له نێوان هاوسه‌رانێكدا رووده‌دا ناسینی پێویستیان
له‌سه‌ر یه‌كتری نه‌بێ و له‌راستیدا له پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش
خوێندنه‌وه‌یه‌كی نادرووست هه‌یه.مرۆڤێك كه تێگه‌یشتوو و ساغ و سڵامه‌ت بێ ئیزن
به خۆی‌نادات كه كه‌س بكووژێ.
ـ ئه‌و قه‌تڵانه‌ی كه له‌رووی شك وگوومانه‌وه رووده‌ده‌ن به قه‌تڵی
به‌ئه‌نقه‌ست ناژمێردرێن.خووسره‌وی له‌م پێوه‌ندیه‌دا ده‌ڵێ: ئه‌و قه‌تڵانه‌ی
به‌هۆی شك وگوومانه‌وه رووده‌ده‌ن له ریزێك كه به قه‌تڵی ئه‌نقه‌ست
ناژمێردرێن داده‌نرێَن به‌وهۆیه‌ی كه كه‌سێك كه‌سێكی دیكه‌ی له رووی شك
وگوومانه‌وه بكووژێ له‌باره‌ی زه‌ینی و مێشكیشه‌وه مروڤێكی ته‌واو نیه‌و
تووشی هه‌ڵچوون و ئاڵۆزی بوه بۆیه ناتوانین بیخه‌ینه ریزی قه‌تڵه به
ئه‌نقه‌سته‌كان.به وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی كه‌ی هیچ مرۆڤێكی ساغ و سڵامه‌ت و
ته‌ندرووست ته‌نها به‌هۆی شك وگوومانه‌وه ناتوانێ كه‌سیچكی تر بكووژێ،
ده‌ڵًێ: ئه‌م جۆره كه‌سانه به هۆی ناره‌حه‌تی ده‌روونیه‌وه نابێ به
ئازاردان له كۆمه‌ڵگادا بگه‌ڕێن ،ده‌بێ ده‌وڵه‌ت بیانخاته ژێر چاوه‌دێری
پزشكیه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاگایان له خۆیان نیه و له‌وانه‌یه سه‌رله‌نوێ
تووشی تاوان ببنه‌وه.
ـ یاسای سزادان ناته‌واوه.
خووسره‌وی له پێوه‌ندی له یاساكانی پێڕاگه‌یشتن به‌و قه‌تڵانه له رووی شك
وگوومانه‌وه رووده‌ده‌ن ده‌ری‌ده‌بڕێ كه له بنه‌ره‌تدا یاساكانی ئێمه له
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی سزایی‌دا به‌راده‌یه‌ك ناته‌واوه كه ناتوانرێ
پێی بگووترێ یاسا و ده‌توانرێ بگووترێ له بنه‌ره‌ته‌وه له مه‌سه‌له‌ی
سزاداندا یاسایه‌كمان نیه.به‌تایبه‌ت له یاساكانی پێوه‌ندی دار به كووشتن و
لێدان و ئازار و ئه‌زیه‌تدا.چونكه یاسای حه‌د و قه‌ساس وه‌ڵامده‌ری ئێتای
كۆمه‌ڵگا نیه.ئه‌م پارێزه‌ره‌ی دادگووسته‌ری له‌سه‌ر پێًویستی فه‌رهه‌نگ سازی
بۆ پێشگیری له روودانی قه‌تڵی نامووسی پێداگری ده‌كا و ده‌ڵێ:ئه‌وه
فه‌رهه‌نگه‌كانن كه ده‌روونی مرۆڤه‌كان نه‌رم و نیان باردێنن.
ـ یاسادانه‌ر ده‌بێ راشكاوانه‌و لێ‌بڕاوانه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ قه‌تڵی
نامووسی و ئه‌و قه‌تڵانه‌ی له رووی شك وگوومانه‌وه روو ده‌ده‌ن وه‌ك قه‌تڵی
به‌ئه‌نقه‌ست هه‌ڵسووكه‌وت بكا.هه‌روه‌هاماف ناس و پارێزه‌رێكی دادگووسته‌ریش
پێگری ده‌كا مه قه‌تڵه نامووسیه‌كان بواری ئابڕووی گشتی تاواندا ده‌بێ به
هۆی دادوه‌ر و حكوومه‌ت به‌دوای دا بچێت و له‌گه‌ڵ سه‌رپێچی كه‌ریش
هه‌ڵسووكه‌وتی یاسایی بكرێ.
بێهناز ئه‌شته‌ری،په‌ره‌پێدانی قه‌تڵ له رووی شك وگوومانه‌وه و مه‌سه‌له‌ی
نامووسیه‌وه و هۆیه‌كانی په‌ره‌پێده‌ری نا ئه‌منی له وڵات‌دا ناو ده‌با و هه‌ر
له‌م پێوه‌ندیه‌دا به هه‌واڵ نێری یاسایی ئیسنا ده‌ڵێ:ئه‌وه‌ی كه له‌ژێر
ناوی قه‌تڵی نامووسی له ئێران‌دا هه‌یه ته‌نیا له یه‌ك بواردا رێگ
ای یاسایی هه‌یه كه به پشت به‌ستن به ماده‌ی 630 ی یاسای سزادانی
ئیسلامی ته‌نیا مێرد مافی هه‌یه ته‌نیا له حاڵێكدا خێزانه‌كه‌ی له كاتی
كاری سێكسی‌دا له گه‌ڵ پیاوێكی بێگانه‌دا بیبینێ و دڵنیابێ له ره‌زامه‌ندی
ژنه‌كه |