|
و: شنۆ مێهرپه‌روه‌ر
بڵاوكراوه‌ی "شهروند"
سیسته‌می داگیركه‌ر ـ چه‌وسێنه‌ر
به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دا كه تاكه‌كان له‌خۆ نامۆ بكا, بۆئه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی
كه دڵخوازیانه له وجوودیان دا بیكاته باوه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی كه‌سه‌كان (واته تاكه‌كانی
كۆمه‌ڵگا) ببنه وته‌بێژ و سه‌رچاوه‌ی زوڵم و زۆری و داپڵۆسین شێوه‌یه‌ك له
تواندنه‌وه (ئاسملاسیۆن) و ئه‌و شته‌ی كه به گوێی دا ده‌خوێندرێ بێ ئه‌م لاو
ئه‌ولا به‌جێی بگه‌یه‌نێ و ته‌نانه‌ت ئه‌و له خۆ نامۆ بوونه‌ش وه‌ك واقیع و
راستی‌یه‌ك قه‌بووڵ بكا. لێره دایه كه بزووتنه‌وه شۆڕشگێڕیه‌كان له پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ هه‌ر شێوه زوڵم و زۆری و بێ‌عه‌داله‌تیه‌ك راده‌وه‌ستن و ئه‌و چینه‌ی
كه ئه‌م بیروباوه‌ڕه درۆیین و بێ بنه‌مایانه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاندن له هه‌وڵی
ئه‌وه‌دان كه خۆیان بدۆزنه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و باوه‌ڕه راسته‌قینه و
ئینسانیه‌ی خۆیان. فیمینیزم (Feminism) یه‌كێك له‌و بزوزتنه‌وه خه‌باتگێڕانه‌یه
كه دژی هه‌ر جۆره پێكهاته‌یه‌كی پیاوانه و دیكتاتۆریانه‌یه, بزووتنه‌وه‌یه‌ك
كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له هه‌وڵی جێ‌گۆڕكێی ده‌سه‌ڵاتی پیاوانه بۆ ژنانه نیه.
به‌ڵكو بزووتنه‌وه‌یه‌كه به ته‌واوه‌تیی دژی زوڵم و چه‌وساندنه‌وه.
فیمینیزم (بزوتنه‌وه‌یه‌كی خه‌باتگێڕانه‌ی دژ به زوڵم و چه‌وسانه‌وه‌ی مێژوویی
له‌سه‌ر ژن) له بازنه‌ی بزووتنه‌وه‌ی "ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین" به بارودۆخ و وه‌زعییه‌تی
ئێستا, یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌كانی رووناكبیری‌یه.
رووناكبیر له هیچ قۆناغ و كات و ساتێكی ژیانی دا ناتوانێ سه‌باره‌ت به وه‌زعییه‌تی
ئێستای خۆی كه‌مته‌رخه‌م بێ. له‌وه‌ی را كه مرۆڤ و كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی هیچ
كات به‌وه‌ی كه ویستوویه‌تی یا له راستی دا به داخوازی یا "ئیده‌ئالی" خۆی
نه‌گه‌یشتووه و هه‌موو هه‌وڵدانێكیش بۆ گه‌یشتن به پێگه‌یشتن و "ئیده‌ئاله" . كه‌وابوو
مرۆڤی وشیار و رووناكبیر به‌رده‌وام به‌رهه‌ڵستكاره. مرۆڤێك كه هه‌موو كات چاوه‌ڕوانی
گه‌یشتن به باڵاترین بارودۆخه‌كانه له دژی وه‌زعییه‌تی هه‌نووكه‌یی خۆی خه‌بات
ده‌كا.
كه‌وایه فیمینیزم بزوتنه‌وه‌یه‌كی جیهانی‌یه به دژی زوڵم و سته‌م و چه‌وسانه‌وه
كه ژنانیش به‌شێكی به‌رچاوی ئه‌م خه‌باته جیهانیه‌ن. ژنان به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی
داسه‌پاوی پیاوسالارانه به درێژایی مێژوو به‌مانای راسته‌قینه‌ی "وشه" چه‌وساونه‌ته‌وه
و له‌وان نه ته‌نیا كه‌ڵكی یه‌ك لایه‌نه و نابه‌رامبه‌ری جنسی ته‌نیا پیاوانه
وه‌رگیراوه (دانانی حه‌ره‌مسه‌را له كۆندا و به كاڵا كردنی ژن له چاخی نوێ
دا كه هه‌ردووكیان ریشه‌كه‌یان له زیاده‌ڕۆیی و تێرنه‌بوونی پیاو دایه), زوڵم
و سته‌میشیان پێ ره‌وابینراوه (به‌هۆی دووگیان بوونی, زاووزێ و به‌رپرسایه‌تی
گه‌وره كردنی منداڵ و دایك بوون و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كه‌ڵكی خراپ لێ وه‌رگرتن
له‌لایه‌ن پیاوه‌وه. ئه‌م ناڕه‌وایی یانه یه‌خسیر كردنی بیر و هزر و جه‌سته‌ی
ژنه كه ده‌بێته هۆی لاواز بوونی هێزی له‌ش و هه‌ستی ژن. روونه به له‌به‌رچاوگرتنی
ئه‌وه‌ی كه رووح و بیر و هزری مرۆڤ كه له بنه‌ڕه‌تدا دیالكتیكی و ته‌نانه‌ت
به‌واتای ئه‌مرۆیانه "پلورالستی" و فره‌یی كارده‌كا, جۆری مرۆڤایه‌تی ئاگاداری
ئه‌م كاره‌ساته‌ی ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالارانه‌یه, له‌باری چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی
یه‌وه, به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كه جۆرێك پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی له‌قۆناغی
سته‌می وه‌رزێری و چوون بۆ قۆناغی "به‌ربه‌رییه‌ت" و هه‌روه‌ها شارستانیه‌ت و
جۆر و پێكهاته‌ی پیاوانه بوو, ئه‌م هه‌ڵسووكه‌وت و ناڕه‌زایه‌تیانه كه دیاره
هاوكات له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ری بیر و هزری مرۆڤ به‌هێزتر بووه, به شێوه‌یه‌كی
لێبڕاوانه ده‌چێته پێش و كاریگه‌ری ده‌بێ .
سه‌ده‌ی بیسته‌م سه‌ده‌یه‌كی ئاوه‌زمه‌ندی بوو. ئه‌گه‌رچی ئه‌م
ئاوه‌زمه‌ندییه‌تیه له پێشتر و له دوای رێنسانس و سه‌ده‌ی رۆشنگه‌ری یه‌وه
هاته ئاراوه، به‌ڵام به له‌به‌رچاو گرتنی چوونه پێشی زانست و تیكنۆلۆژی و
له بنه‌ڕه‌تدا له دوای هاتنه نێو قۆناغی شه‌پۆلی سێهه‌م (موج سوم) به واتای
"الوین تافلر" زۆربه‌ی به‌شه دواكوتووه‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی
روونكرده‌وه و رووناكایی‌یان پێ‌به‌خشرا. چوونه سه‌ری هزر و بیری مرۆڤ له
كۆتایی‌یه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م دا بووه هۆی تێك چوونی پارسه‌نگی هێز و
"الوین تافلر" گوته‌نی بووه هۆی جێ‌گۆڕكێی هێز و ده‌سه‌ڵات، نه ته‌نیا له
باری سیاسی‌یه‌وه به‌ڵكوو له باری ئخلاقیشه‌وه هه‌ڵس و كه‌وتی باشیشی
به‌خشی.
سه‌ده‌ی بیسته‌م شاهیدی بزووتنه‌وه‌ی زۆر گرینگ دژی "ئیستعمار" و "ئیستكبار"
و"ئیستسمار" بووه.
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازه‌كان، هه‌رچه‌ند ئێستاش برێك جار به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی
پیاوانه‌وه سه‌ركوت كراوه وده‌كرێ تا راده‌یه‌ك زۆربه‌رین و به‌ربڵاو له هه‌موو
شوێنێكی ئه‌م دنیایه په‌ره ده‌ستێنێ. ده‌ڵێی مرۆڤی ئه‌مرۆیی ( به ژن و
پیاوه‌وه) ئیتر ناچنه ژێر باری تووند‌و تیژی و ده‌سه‌ڵاتی یه‌ك لایه‌نه‌ی
داسه‌پاوی دیكتاتۆره‌كان. هه‌رچه‌نده زۆر كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن كه
ده‌سه‌ڵات ته‌نیا روخساری گۆراوه، به‌ڵام ئه‌مه شتێكی روون و به‌رچاوه، وه‌ك
لێكدانه‌وه‌ی (دریدا) له فۆرم و روخساردا پێك هاته شكێنی كراوه و نێوه‌رۆكیشی
به ناچاری به‌شێوه‌ی دیالیكتیك تووشی ئاڵ‌و گۆری ده‌بێ. ئێمه له دنیای
ئه‌مرۆ هه‌ر له سه‌ده‌ی بیسته‌م دا شاهیدی تێكچوون و شكانی زۆر گه‌ڵاڵه و
روخساری دارێژراو بووین كه به‌رواڵه‌ت پیرۆز بوون، وه‌ك: پاشایه‌تی له ئێران
دا، سۆسیالیزمی سۆڤیه‌تی پێشوو و له‌و بابه‌ته‌ش، بزووتنه‌وه چریكیه‌كانی
(پارتیزانی) ئامریكای لاتین، هه‌ڵوه‌شانی پێك هاته‌ی "ده‌سه‌ڵاتی سپی" له
ئه‌فریقای باشوور هاتنه سه‌ركاری " ره‌شی" ماندێلا و .............. .هتد
هه‌رچه‌ند كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته قوربانی زۆری داوه، به‌ڵام
هیچی له‌گه‌ڵ ناكرێ و ئه‌وه‌ش شتێكی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه له ئاكامدا چاكه و
جوانی، جێگای خراپه‌و ناحه‌زی ده‌گرێته‌وه.
فیمینیسم وێرای ریشه‌ی زمانه‌وانی كه بۆ ژن ده‌گه‌رێته‌وه، له‌و چه‌مكه‌دا
له‌باری مانایی‌یه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بووه به‌دژی زوڵم و چه‌وساندنه‌وه و
ده‌سه‌ڵاتی پیاو سالارانه و باوك سالارانه كه ژن و پیاو، ره‌ش و سپی، پیرو لاو
سه‌ره‌نجام به‌شێكی زۆر له كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی‌یه.
به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌رۆ پیاوسالاریه جیهانیه‌كان هه‌مووكات له هه‌وڵی
ئه‌وه‌دان كه ئه‌م بزووتنه‌وانه ته‌نیا بخه‌نه پاڵ مه‌سه‌له‌ی ژن، ژن و پیاوی
فیمینیست (feminist) و خه‌باتێك كه بۆ وه‌ده‌ست هێنانی هه‌موو مافه ره‌واكانی
ئینسان به ژن و پیاوه‌وه به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك هه‌ڵسووران و چالاكیان هه‌یه،
تاوانبار ده‌كه‌ن به هه‌وڵدان بۆ پاوانخوازی و ژن سالاری.
نابێ ئه‌وه‌ش له بیربچێ كه ئه‌گه‌ر قه‌راره ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك سالارانه له
كۆمه‌ڵگا وه‌رگیرێته‌وه ده‌سه‌ڵاتی ژنانه له جێگای دابندرێ، ته‌نیا
شێوه‌كه‌ی گۆراوه و ئه‌مه‌ش روونه‌كه مه‌به‌ستی فیمینیزم به مانای
راه‌سته‌قینه‌ی نیه. كه‌وابوو به هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ی كه وشیارانه ئاگایانه
له‌ژێر ناوی رووناكبیر به‌مانای راسته‌قینه‌ی خۆی له كۆمه‌ڵگایه‌كی وشیاردان
و نارازی به وه‌زعی ئێستان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌ره‌وا ئینسانی‌یه‌كانی
كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی كه نیوه‌یان ژنانی چه‌وساوه و زوڵم لێكراو و هه‌ڵسوورن
ده‌توانرێ پێیان بگوترێ فیمینیست.
هه‌م ژن و هه‌م پیاو ده‌توانن فیمینیست بن، هه‌ر به‌و شێوه‌ییه‌ی كه پیاو سالاریش
ده‌توانێ ژنانه و پیاوانه‌ش بێ، به‌و مانایه‌ی كه ژنان و پیاوانێك كه له
چوار چێوه‌ی فه‌رهه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی پیاوانه‌یان دا ده‌سه‌ڵاتیان
به‌ده‌سته‌وه‌یه و بۆ پاراستن و پاساودان و ریزكردنی شته گه‌وره و بچووك و
جۆراوجۆره‌كان له هه‌موو ماف و باوه‌ره ئینسانی و ئه‌خلاقییه‌كان ده‌توانرێ به
ئاسانی چاوپۆشی بكه‌ی.
نموونه‌ی ژنانی پیاو سالار ئه‌و ژنانه‌ی كه وه‌ك پیاو بیریان كردۆته‌وه
كیلۆباترا: گلدامایره‌كان، مارگرێت تااچره‌كان، له ئێستاش دا مادلێن ئۆلبرایت
........... بوونیان هه‌یه. |