|
ئا: شنۆ میهرپه‌روه‌ر
سه‌رچاوه: سایت اخبار روز ؛ به‌شی فارسی رادیۆ ئاڵمان
جێگای سه‌رسووڕمانه كه
بزانین منداڵ ئازاری له جیهان دا له خراپترین شێوه‌ی خۆی‌دایه! به شێوه‌یه‌ك
كه ته‌نیا له ئه‌مریكادا ساڵانه زیاتر له یه‌ك میلیۆن منداڵ ده‌كه‌ونه به‌ر
زۆر شێوه‌ی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی.
هه‌ژاری بێ‌وێنه له دنیادا مندالاَن بۆلای بازرگانی سێكس، پاڵ پێوه ده‌نێ.
به پێی ئامار، ئه‌م بازرگانیه یه‌كێك له به‌داهات ترین لقه‌كانی بازرگانیه له
دنیای ئه‌مرۆدا.
به پێی ئاماری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌یان هه‌زار منداڵ له تایله‌ند،
كامبوج، ئێران بۆ كاری سێكسی زۆره‌ملێ پاڵ پێوه نراون و له زۆر ولاَتی دیكه
هه‌ژاری مندالاَنی ناچار كردوه كه بچنه نێو تۆڕی بازرگانی جیهانیی سێكسی
مندالاَنه‌وه. ئاماره ره‌سمیه‌كانی ئێران وانیشان ده‌دا كه‌له‌و ولاَته‌دا نزیكه‌ی
بیست هه‌زار منداڵی سه‌رشه‌قام هه‌یه، به‌لاَم رێكخراوه ناده‌وڵه‌تیه‌كان ژماره‌ی
سی و پێنج هه‌زار منداڵ، ئه‌ویش ته‌نیا بۆ شاری تاران، ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئاماری بلاَوكراوه له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO)و
رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی پشتیوانی مافه‌كانی مندالاَن (ICDO) سالاَنه زیاتر له
پێنج میلیۆن منداڵ له سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌كه‌ونه به‌رئازار و ئه‌زییه‌ت و كه‌ڵكی
خراپیان لێ وه‌رده‌گیرێ كه 14% تا 17% یان ده‌بێته هۆی مه‌رگی مندالاَن.
"دان توله" به‌رپرسی به‌رنامه ئاسیایی‌یه‌كانی یونسێف، كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش
له باشووری رۆژهه‌لاَتی ئاسیادا، به‌رپرسایه‌تی ئه‌م رێكخراوه جیهانیه‌ی له
رێكخستنی كاروباری مندالاَنی بوومه‌له‌رزه لێدراوی له ئه‌ستۆ بووه و ته‌جروبه‌ی
به نرخی له‌م پێوه‌ندیه‌دا هه‌یه، سه‌باره‌ت به هه‌ل و مه‌رجی ناله‌باری
مندالاَنی بێ سه‌رپه‌ره‌ستی دنیا ده‌ڵێ:
"ده‌بێ هه‌ل و مه‌رجێك پێك بهێندرێ تا ئه‌م مندالاَنه بتوانن له شوێنی ژیانیان،
كه خوویان پێی گرتووه، بمێننه‌وه. گواستنه‌وه‌ی ئه‌م مندالاَنه له شوێنی
ژیانیان و بردنیان بۆ شوێنێكی دیكه و ولاَتێكی دیكه كه نه‌ناسراوه و له‌گه‌ڵ
خه‌ڵكه‌كه و دانیشتوانه‌كه‌ی بێگانه و غه‌ریبن، هه‌ل و مه‌رجێكی خراپی ده‌روونیان
بۆ پێك دێنێ و زیانی جیسمی و رۆحی زۆریان پێ ده‌گه‌یه‌نێ."
یونسێف، سندووقی مندالاَنی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بۆ جێ‌به‌جێ
كردنی به‌رنامه‌كانی خۆی له پێناو باشتر بوونی وه‌زعیه‌تی مندالاَنی هه‌ژاری
دنیادا پێویستی به یارمه‌تی هه‌یه. ئه‌م رێكخراوه جیهانی‌یه له بواری به‌رێوه‌چوونی
گه‌لاَڵه‌ی بنچینه‌یی له ولاَتانی دنیا وه‌ك: دابین كردنی ئاوی خواردنه‌وه،
ده‌واوده‌رمان و خواردن بۆ مندالاَنی جیهان، پێویستی به یارمه‌تی لێبڕاوانه‌ی
ولاَتانی پیشه‌سازی هه‌یه.
خاتوو "هاید ماری و یچورك تسویل" وه‌زیری یارمه‌تی بۆ كاروباری ئاوه‌دانی
ئاڵمان، له‌م پێوه‌ندیه‌دا ده‌ڵێ: له سه‌رتاسه‌ری دنیادا 246 میلیۆن منداڵ و
مێرمنداڵ له ته‌مه‌نی 5 تا 17 ساڵی دا ده‌ژین كه بۆ دابین كردنی ژیانی خۆیان
و بنه‌ماڵه‌كانیان ناچارن له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی مووچه‌یه‌كی زۆر كه‌م دا
كاربكه‌ن. له زۆربه‌ی ولاَتانی باشووری سه‌حرای ئافریقادا، راده‌ی ئه‌و
مندالاَنه‌ی كه توانای چوونه قوتابخانه‌یان هه‌یه زۆر كه‌مه و ئه‌مه‌ش له
كاتێك دایه كه به‌خت و شانسی كوڕان بۆ چوونه قوتابخانه زۆر سه‌رتره له كچان.
ئاماره‌كان وا نیشان ده‌ده‌ن كه 43%مردنی مندالاَنی دنیا له قاره‌ی ئافریقادا
روو ده‌ده‌ن، له قاڕه‌یه‌ك كه ته‌نیا 12% ی حه‌شیمه‌تی دنیای له‌خۆ گرتووه.
ئامارێك له‌وه راچڵه‌كێنه‌رتر ئه‌وه‌یه كه 90% مندالاَنی بێ سه‌رپه‌رست كه
باوك و دایكه‌كانیان به هۆی تووش بوون به نه‌خۆشی ئێیدز گیانیان له ده‌ست
داوه هه‌ر له‌م قاره‌یه‌دا ده‌ژین.
یونسێف، سه‌ندووقی مندالاَنی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاندووه
كه سالاَنه 30هه‌زار منداڵ به هۆی برسیه‌تی و خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس گیانیان
له ده‌ست ده‌ده‌ن.
منداڵ ئازاری بۆ چواربه‌ش دابه‌ش ده‌بێ:
كه‌ڵكی خراپ وه‌رگرتنی جه‌سته‌یی، سه‌رنج پێنه‌دان و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی
فیزیكی، كه‌ڵكی خراپ وه‌رگرتنی سێكسی و كه‌ڵكی خراپ وه‌رگرتنی جه‌سته‌یی و
ئازار و ئه‌زییه‌تی رۆحی و ده‌روونی منداڵ
به پێی ڕاپۆرتی رێكخراوی (WHO) كه سه‌ربه‌خۆیه، زیاتر له نیوه‌ی منداڵ
ئازارییه‌كان به هۆی ترسی مندالاَن یان بنه‌ماڵه‌كان له‌به‌ر ئابڕوو چوونیان
تۆمار ناكرێن یان به‌هۆی كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندی‌داره‌وه به دوادا چوونی بۆ
ناكرێ كه 85% ئه‌م ڕاپۆرته بلاَو نه‌كراوانه پێوه‌ندی به ولاَتانی ئاسیایی
و گه‌شه نه‌كردووه‌وه هه‌یه.
نزیكه‌ی 70 تا 85 هه‌زار منداڵ له سه‌رانسه‌ریی دنیادا له ئاكامی منداڵ
ئازاری ده‌مرن كه به‌شی ئا‌مریكا و ولاَتانی ئورووپایی و گه‌شه‌نه‌كردوو له
ژێر مه‌جموعه‌ی كه‌ڵكی خراپ وه‌رگرتنی سێكسی و رۆحی و هه‌ستی زیاتر له
ولاَتانی ئافریقا و ئاسیایی له حاڵی گه‌شه نه‌كردوو یان گه‌شه‌نه‌كردوو دایه.
له كاتێك دا ئافریقا و ئاسیا زۆرترین نموونه‌ی منداڵ ئازاری له جیهان دا وه‌ك
63% له بورای به‌زۆره ملێ كار پێكردن و كه‌ڵكی خراپ وه‌رگرتنی جینسی و
مه‌یلی بۆ خۆی ته‌رخان كردوه. ئا‌مریكا و ئورووپا به هه‌بوونی رێژه‌ی 85%
منداڵ ئازاری له بواره‌كانی زیان وێكه‌وتوویی جینسی و ده‌روونی سه‌رچاوه
گرتوو له گیروگرفتی بنه‌ماڵه‌یی، له ریزی هه‌ره پێشه‌وه‌دان. له راپۆرته
لیكۆڵراوه سه‌لمێندراوه‌كان دا هاتووه كه له ئامریكادا یه‌كێك له هه‌ر هه‌شت
كوڕ و یه‌كێك له هه‌ر چوار كچێك پێش له گه‌یشتن به ته‌مه‌نی 18 ساڵی
ده‌كه‌ونه به‌ر ده‌ست درێژی. ئه‌م ئاماره له ئورووپادا به تایبه‌ت ولاَتانی
(باكووری رۆژئاوا) و ناوه‌ندی ئۆرووپا بۆ هه‌ر كوڕ له هه‌ر شه‌ش كه‌س و یه‌ك كچ
له هه‌رسێ كه‌س ده‌گۆڕدرێ. له ئافریقا و ئاسیادا ئه‌م ئاماره جیاوازه، له
ئافریقا هه‌ركچێك له 12 كچ و هه‌ر كوڕێك له 19 كوڕ ده‌كه‌ونه به‌رده‌ست درێژی
جینسی و ئازار و ئه‌زییه‌ت ده‌درێن.
له به‌رامبه‌ردا، منداڵ ئازاری به شێوه‌یه‌كی دژوار له كاری زۆره‌مڵێ و بۆ
وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌كان و ئازاری رۆحی ـ ره‌وانی له ئاسیا و ئه‌فریقا زیاتر
له چوار تا شه‌ش به‌رامبه‌ری ئه‌مریكا و ئورووپا دایه، له ئا‌مریكا 90% ئازاره
جه‌سته‌ییه‌كانی منداڵان له ماڵه‌وه ڕوو ده‌دا، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر منداڵێكی
گه‌وره‌تر له ماڵ دا هه‌بێ. له زۆربه‌ی نزیك به ته‌واوی ئه‌م ڕووداوانه،
منداڵ له ترسی مه‌ترسی‌یه‌كانی دواتر حاشا له مه‌سه‌له‌كه ده‌كا. ئامار نیشان
ده‌دا كه زۆربه‌ی نیشانه‌كانی منداڵ ئازاری یان له لایه‌ن مندالاَن یان
بنه‌ماڵه‌كانه‌وه حاشایان لێ ده‌كرێ و تۆمار ناكرێن.
منداڵ ئازاری چییه؟
منداڵ ئازاری كاتێك ڕووده‌دا كه هه‌ڵس وكه‌وتی خراپ به ڕاده‌یه‌ك گه‌یشتبێ كه
مندالاَنی زیان پێگه‌یشتوو له لایه‌ن جه‌سته‌یی و رۆحی و ره‌وانی زیانیان پێ
ده‌گا. كاتێك كه منداڵ ده‌كه‌وێته ژێر ئازاری رۆحی و ده‌روونی زیانی پێ
ده‌گا و كاریگه‌ریی ئه‌م زیانه‌ش له‌وانه‌یه له ته‌واوی ته‌مه‌نی‌دا له گه‌ڵی
دابێ، و منداڵ له باوه‌ڕبه‌خۆ بوون، سه‌ركه‌وتن له كار و خوێندن و پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و رۆحیه‌ی شاد و گه‌شاوه بێ‌به‌ش ده‌كا.
كه‌ڵك وه‌رگرتنی جه‌سته‌یی له منداڵ ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه:
لێدان، خستنه خواره‌وه، پێلاقه لێدان، خنكاندن، راتڵه‌كاندن یا ڕاوه‌شاندنی
توند، لێدان به هۆی كه‌ره‌سته‌یه‌ك، سووتاندن به شقارته (شه‌مچه) و سیگار و
كه‌ل و په‌لی گه‌رم، سووتاندن به ئاوی گه‌رم، خستنه خواره‌وه‌ی منداڵ بۆ نێو
ئاو و ڕاگرتنی له نێوی‌دا، به‌ستنه‌وه‌ی ده‌ست وپێی منداڵ، ئاماده‌نه‌كردنی
كه‌ره‌سته‌ی خواردن و خواردنه‌وه‌ی باش بۆ منداڵ.
ـ سه‌رنج پێ نه‌دان و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی فیزیكی كه پێوه‌ندی به گه‌شه‌ی
منداڵه‌وه هه‌یه، ده‌توانێ چه‌ند ته‌وه‌ر بگرێته خۆ وه‌ك: دابین نه‌كردنی
ئیمكاناتی پێویست وه‌ك خانووی له بار و جل و به‌رگی پێویست راگرتنی منداڵ له
فه‌زایه‌كی به‌ستراوه و داخراودا، به‌ته‌نێ راگیرانی منداڵ بۆ ماوه‌یه‌كی دوور
و درێژ، دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی ده‌رمانی له كاتی نه‌خۆشی منداڵ دا،
ڕاگرتنی منداڵ له هه‌لومه‌رجێك و وه‌زعییه‌تێكی مه‌ترسی‌داردا.
چه‌مكی كه‌ڵكی خراپ وه‌رگرتنی جینسی و ئازاری جیسمی منداڵیش ده‌توانێ
چه‌ندین نموونه‌ی وه‌ك: ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر منداڵ، ناچار كردنی منداڵ بۆ
كاری سێكس، نیشان دانی وێنه‌ی غه‌یره ئه‌خلاقی ...، ناچار كردنی منداڵ بۆ
ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه پێوه‌ندی سێكسی هه‌بێ، وێنه گرتن له گه‌ڵ
منداڵ له كاتی جل له‌به‌ردا نه‌بوونی، گێڕانه‌وه‌ی قسه‌وباس و حیكایه‌تی خراپ
و دوور له ڕه‌وشت و .... بگرێته خۆی.
ـ سه‌باره‌ت به ئازار و ئه‌زییه‌ته رۆحی و ده‌روونییه‌كانی منداڵ ده‌بێ
بگوترێ كه منداڵ له لایه‌ن دایك و باوكه‌كانه‌وه ده‌كه‌وێته به‌ربێ میهری و
خۆشه‌ویستیی و بایه‌خیان پێنادرێ و یان به‌كارێك تاوانباریان ده‌كه‌ن، یان
ده‌یانترسێنن، ئه‌مانه‌ش له ده‌سته‌ی چواره‌می ئه‌م ریزبه‌ندییه داده‌نرێ.
راتڵه‌كاندن یا ڕاوه‌شاندنی تووندی منداڵێك یه‌كێك له شێوه تایبه‌تیه‌كانی
منداڵ ئازارییه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر جاران ئه‌م كرده‌وه‌ییه بۆته هۆی مه‌رگی
مندالاَن. له‌م كرده‌وه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر پێنج تا بیست چركه ئه‌م كاره به‌رده‌وام
بێ ده‌توانێ ببێته هۆی تێك چوون و سه‌ره‌نجام راوه‌ستانی مێشكی منداڵه‌كه.
ـ چۆن بزانین كه منداڵێك كه‌وتۆته به‌ر ئازار و ئه‌زییه‌ت؟
له‌وه‌دا كه زۆربه‌ی مندالاَن له رۆژدا له كاتی یاری كردن دا بریندار یان شین
بوونه‌وه‌یه‌ك به له‌ش و جه‌سته‌یانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ، جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌م
نیشانانه له‌گه‌ڵ نیشانه‌ی منداڵ ئازاری‌دا بڕێك ئاسان نی‌یه.
به‌لاَم، ئه‌گه‌ر ئه‌م نیشانانه له‌گه‌ڵ كه‌م بوونه‌وه‌ی چالاكیی ده‌رسی و
كۆمه‌لاَیه‌تی منداڵ، تووندوتیژی و هێرش بردنی رۆحی، هه‌ڵس و كه‌وتی نائاسایی
و ترس و دڵه‌ڕاوكێ، مه‌یلی له سیگار كێشان و مه‌وادی بێهۆشكه‌ر و ئه‌لكۆڵ بوو
ده‌توانی بگه‌یته ئه‌و ئاكامه‌ی كه منداڵ كه‌وتووه‌ته به‌ر ئازار‌و ئه‌زییه‌تی
جه‌سته‌یی وسێكسی.
یه‌كێك له نیشانه هه‌ره به‌رچاو ڕوونه‌كان ئه‌گه‌ر منداڵ كه‌وتبێته
به‌رئازاروئه‌زییه‌ت زیادبوونی ترس و بێزاری‌یه له گه‌وره‌كان. ئه‌مه‌ش
سه‌باره‌ت به‌و مندالاَنه‌ی كه خۆیان نه‌كه‌وتوونه‌ته به‌ر ئازاروئه‌زییه‌ت،
به‌لاَم كرده‌وه‌ی له‌م شێوه‌یان بینیوه، ڕووده‌دا. دیاره ده‌بێ ئه‌وه‌ش
بگوترێ كه بڕێك جار كۆمه‌ڵێك له‌م نیشانه دابه‌ش كراونه ده‌توانێ یه‌ك جێ
ڕووبدا كه له كرده‌وه‌ی پان و به‌رین و چه‌ند لایه‌نه‌ی منداڵ ئازاری
سه‌رچاوه ده‌گرێ.
ـ ئه‌وانه‌ی منداڵ ئازاری ده‌كه‌ن، كێن؟
ئه‌وانه به نیشانه‌ی دیاری خۆیان جیا ده‌كرێنه‌وه، كه‌سانی منداڵ ئازار
رۆحیه و ده‌رونێكی ناكۆمه‌لاَیه‌تی، تووندوتیژ ، ترسنۆك و به‌لارێ‌دا چوویان
هه‌یه. به‌كار هێنانی ئه‌لكوڵ و مه‌وادی موخه‌دیر له نێو ئه‌م جۆره كه‌سانه‌دا
بره‌وی هه‌یه و كه‌ڵك له گۆڤار، كه‌ره‌سته‌و فیلمی خراپ و به دوور له
ئه‌خلاقی ئینسانی وه‌رده‌گرن. به گشتیی چ ژن و چ پیاو له پێكهێنانی ژیانی
هاوبه‌ش خۆی دوور ده‌گرێ یان ژیانێكی باشی نیه. دایك و باوكانێك كه نه‌خۆشی
منداڵ ئازاری‌یان هه‌یه به گشتی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه،
به‌تایبه‌ت دراوسێ و جیرانه‌كانیان دووری ده‌گرن، یان له كۆبوونه‌وه‌كانی
پێوه‌ندیدار به قوتابخانه‌ی منداڵان ئاماده نابن. |