|
ئه‌فراسیاب گرامی
ئه‌نتیگونا ده‌ڵێ: "ئه‌وه‌ی من ده‌بێت له ئه‌ستۆی بگرم مه‌رگێكی جوانه".
له بارودۆخی ئێستاكه‌ی
جیهان‌و دنیای پڕ له گۆڕان‌و گۆڕانكاریی زانست‌و تیكنۆلۆژی‌دا، گوتاره فه‌رهه‌نگییه‌كان‌و
توێژینه‌وه‌و راڤه‌كردنی دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ورێكی سه‌ره‌كی له
پانتایی رۆژنامه، گۆڤار، راگه‌یاندنه‌كان‌و میدیاكانی جیهاندا ده‌گێڕن‌و له
لایه‌ن لێكۆڵه‌وه‌رانی زانستی كۆمه‌ڵناسی‌و ده‌رون ناسییه‌وه ده‌خرێنه به‌ر
باس‌و شرۆڤه‌وه. له راستیدا دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خۆسه‌ر‌و بێ هیچ پێشینه‌یه‌ك‌و
هۆكارێك سه‌رهه‌ڵ ناده‌ن، دیاره فاكته‌رگه‌لێكی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه كه
دیارده‌یه‌كی باو‌و گشتگیر له كۆمه‌ڵگادا به فره‌جۆری‌و فره‌چه‌شنی ده‌خوڵقێنێ‌و
كۆمه‌ڵگا تووشی قه‌یرانێكی ده‌ست‌و پێ‌گیر ده‌كا. یه‌كێك له‌و دیارده فره‌باو
گشتگیره‌ی جیهانی ئه‌وڕۆكه "خۆكوژیه"، ئه‌و دیارده دزێوه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌ی
مرۆڤ كه ئه‌مڕۆ، رووبه‌ڕوی هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆته‌وه‌و وه‌ك راستییه‌كی
حاشاهه‌ڵنه‌گر‌و نه‌خۆشییه‌كه سه‌رده‌مییانه به‌رۆكی هه‌زاران كه‌سی گرتوه‌و
له هه‌رچوار قوژبنی دنیاوه له بیابانی مه‌رگێكی له خۆنامۆبوون‌و ناسروشتی
ده‌كه‌ونه به‌نداوی ئه‌م مه‌رگه ئه‌فسووناوییه‌وه. خۆكوژی دیارده‌یه‌كی باو‌و
سه‌رده‌میانه، نه‌ته‌نیا وڵاتانی جیهان سێهه‌م به‌ڵكوو وڵاتانی هه‌موو جیهان ئه‌م
نه‌خۆشیه داوێنگیریان بووه‌و پێوه‌ی ده‌ناڵێن‌و تا دێ روو له‌گه‌شه سه‌ندن‌و
زۆر بوون ده‌كا‌و رۆژانه هه‌زاران مرۆڤ له‌بن چه‌تره‌نامۆكه‌یدا ون ده‌كا. پێشینه‌ی
خۆكووژی وه‌ك دیارده‌یه‌كی مێژووی كۆن هه‌ر بووه‌و مرۆڤی كۆنیش پێوه
ناڵاندویه‌تی. له سه‌رده‌می كۆیله‌تی‌و هاوكات گلادیاتۆره‌كان، كۆیلله‌كان بۆ
رزگاربوون له ده‌ست ئه‌ربابه‌كانیان خۆكوژییان به باشترین رێگا چاره ده‌زانی،
سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست‌و رێنسانس به هۆی قه‌یرانی سیاسه‌تی ئه‌نگیزاسیۆن (بنه‌بڕكردنی
بیروڕا) رۆشنبیران خۆیان ده‌كوشت، زاڵبوونی نیزامی سه‌رمایه‌داری‌و گه‌ڕانی سه‌رمایه
كرێكاران‌و هه‌ژاران دخاته مه‌ترسی‌و ئازاره‌وه كه خۆكوشتن به رێگای ئازادی‌و
قوتاربوون ده‌زانن، شه‌ڕه‌كانی ماڵوێرانكه‌ره‌كانی یه‌كه‌م‌و دووهه‌م جیهانی‌دا،
جیا له ماڵوێرانی‌و ئاكامه‌كانی ئه‌و دووشه‌ڕه، كۆمه‌ڵێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌وه‌كانی
شه‌ڕ‌و دوای شه‌ڕ داده‌نێ كه راسته‌وخۆ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی
خۆكوژی هه‌بوو. ئه‌وڕۆكه له هه‌زاره‌ی سێهه‌م‌و پێشكه‌وتنی تێكنۆلۆژیی دیارده‌ی
خۆكوژی ده‌بێته خوركه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیی‌و تا دێ په‌ره‌ده‌ستێنێ‌و
روو له زیاد بوون ده‌كا.
خۆكوژی له دو وشه‌ی لاتینی Sui به‌مانای "خود"و Caedere به مانای " كوشتن"
وه‌رگیراوه‌و ئێستاكه به شێوه‌ی، "خۆكوشتن" ناسراوه و دیارده‌یه‌كی گومناوه
له لایه‌ن لێكۆڵه‌رانه‌وه‌یه. یه‌كه‌مجار ئه‌م چه‌مكه له لایه‌ن "دفونن"ی
فه‌رانسه‌وی له ساڵی 1737.ز. به‌كار هێنرا. له‌سه‌ربنه‌مای پێناسه‌ی گشتی
له‌سه‌ر خۆكوژی، ته‌نیا رێگا‌و ئاخرین رێگاچاره‌ی مرۆڤی خۆكوژ بۆ له نێو بردنی
خودئاگایی مرۆڤ له باره‌ی خۆیه‌وه‌یه. هێندێك له زانایانی كۆمه‌ڵناسی له
سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه دیارده‌ی خۆكوژی وه‌ك بیر‌و هزرێكی نهێلیستی ناو
ده‌به‌ن‌و نهێلیسمی په‌ره‌سه‌ندوو له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م به
هۆكاری ئه‌م دیارده ده‌زانن‌و ده‌ڵێن كه تاك له خۆ‌و ژیانی ده‌وروبه‌ری خۆی
ماندوو بووه‌و بێ‌نۆرمی له كۆمه‌ڵدا ده‌بێته هۆی ئه‌وه كه تاكی خۆكوژ
مه‌رگی خۆی بكاته پرده‌بازی ده‌ربازبوون. "دوركهیم" ده‌ڵێ: خۆكوژی مه‌رگێكی
ئاگایانه به هۆی كرده‌وه‌یه‌كی راسته‌وخۆی مرۆڤه‌و ئاكامه‌كه‌شی سڕینه‌وه‌ی
ژیانه. له لایه‌كی دیكه‌وه "ئیدون شناید مه‌ن" ده‌ڵێ: خۆكوژی و له‌ناو بردنی
خود به هۆشیارییه‌وه‌و هۆكاره‌كه‌شی ناره‌حه‌تی‌و ئازاری مرۆڤه له چه‌ند
ره‌هه‌نده‌وه كه بۆ رزگاری له‌و ئازارانه، سڕینه‌وه‌ی ژیانی به چاكترین
چاره‌سه‌ر ده‌زانێ. كۆمه‌ڵناسه لیبڕاڵه‌كان خۆكوژی به هۆكاری نه‌بوونی
ئازادیی تاكه‌كه‌سی ده‌زانن‌و له‌و باوه‌ڕه‌دان نه‌بوونی ئازادیی تاكه‌كه‌سی
مرۆڤ تووشی له خۆنامۆبوون ده‌كا‌و ده‌رگا به‌ره‌و له نێوبردنی خۆی ده‌كاته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ماركسیسته‌كان به تێڕوانین له مه‌سه‌له‌ی ئابووری‌و
گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه: هۆكاری سه‌ره‌كیی هاندانی
مرۆڤ بۆ خۆكوژی چه‌وساندنه‌ه‌وی چینی كرێكار‌و سه‌رمایه‌دارییه كه ده‌بنه
هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. له‌م نێوه‌دا به هۆی ئاستی
به‌رزی دیارده‌ی خۆكوژی له نیو ژناندا، فیمینیسته رادیكاڵه‌كان به پێداگری
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵگای پیاوسالاری‌و چه‌وساندنه‌ه‌وی ژنان یه‌كێك له
هۆكاره‌كانی ژن به‌ره‌ولای خۆكوژییه، ده‌ڵًێن پیاوان گه‌وره‌ترین هۆكاری
توندوتیژی دژ به ژنان‌و ژنان كاتێك هه‌ست به هه‌ڵاواردن ده‌كه‌ن كه له لایه‌ن
پیاوانه‌وه ئازار ده‌درێن‌و له ئاكامدا ده‌بێته هۆی كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژانه‌و
كۆتایی به ژیانی خۆی دێنێ.
به‌ڵام به گشتی، بێ نۆرمی، خه‌مۆكی، له خۆنامۆبوون، هه‌ژاری، ترس‌و
تووڕه‌یی، ئه‌وین‌و خۆشه‌ویستی‌و...هتد، ده‌بنی ئسترسێكی ترسێنه‌ر كه هه‌موو
ده‌رگاكان داده‌خا‌و مرۆڤی خۆكوژ بۆ كردوه‌یه‌كی خۆكوژانه‌و مه‌رگێكی ئه‌نقه‌ست
له پێناو ده‌ربازبوون له كێشه‌كان، بۆ نه‌مان له دۆخێك‌دا كه ناتوانێ
چاره‌سه‌ریان بكا، رێگه‌یه‌كی داچڵه‌كێنه‌ر‌و توندوتیژانه هه‌ڵ‌ده‌بژێرێ‌و
كۆتایی به ژیانی خۆی دێنێ. ئه‌مانه هه‌مووی له رووی ده‌روونییه‌وه
هانده‌ر‌و پاڵنه‌ری مرۆڤن بۆ كرده‌یه‌كی خۆكوژانه. دیاره بۆ هه‌ر دیارده‌یه‌كی
قه‌یرانخوڵقێن هه‌موو لایه‌نه‌كانی سیاسی ـ كۆمه‌لایه‌تی ـ فه‌رهه‌نگی به‌رچاو‌و
كاریگه‌ره كه رێگا بۆ هه‌ڵبژاردنی مه‌رگ خۆش ده‌كه‌ن.
چوار هۆكاری گرینگ كه ده‌بنه پاڵنه‌ری مرۆڤی كورد بۆ په‌نابردنه‌به‌ر خۆكوژی:
1ـ هه‌ژاریی فه‌رهه‌نگی
یه‌كێك له‌و هۆكاره پاڵنه‌رانه‌ی كه ئه‌مڕۆ بۆته باو له هه‌بوونی دیارده‌یه‌ك
به ناو خۆكوژی، هه‌ژاریی فه‌رهه‌نگییه كه مرۆڤ له كۆمه‌لێك كه هه‌ژاریی
فه‌رهه‌نگی به‌سه‌ریدا زاڵه‌و رۆژانه ئه‌م كێشه‌ی سوننه‌ت‌و ده‌ربازبوون له
سوننه‌ت زۆر قه‌یرانی گه‌وره ده‌خوڵقێنێ‌و به تایبه‌تی ململانێی نه‌وه‌ی
كۆن‌و سوننه‌تی له گه‌ڵه نه‌وه‌ی نوێ‌و مودێڕن. كۆمه‌ڵگای كوردی له دۆخێك‌دا
كه به‌ناو دۆخی رێنسانسێكی خێرا هه‌نگاو ده‌نێ له لایه‌كه‌وه دامه‌نگیری
كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه وه‌ك دیارده‌ی خۆكوژی. ئه‌وه‌ی لێره‌دا شایانی
ئاماژه‌یه ئه‌وه‌یه كه ئیسلامیزه كردنی كۆمه‌ڵگا‌و ره‌هایی له سوننه‌ت
پێكه‌وه سه‌رقاڵی ململانێن، مرۆڤی خۆكوژ به تایبه‌تی لاوانی ئێستاكه‌و ژنان
له ئاپووره‌ی ئه‌م كولتووره ساوایه‌دا گرفتارن. هه‌ژاریی كولتووری كه كورد
به‌رۆكی گرتوه، مرۆڤی كوردی خستۆته نێو قه‌یرانێك كه توانای ده‌ربازبوون
له‌و كولتووره داسه‌پاوه به‌سه‌ر كولتوورێكی ساوادا نیه‌و له ئاكامدا نه‌مان
ده‌كاته رێگا چاره‌ی ده‌ربازبوون. شایانی باسه كه كولتوور بنه‌مایی
هه‌ركۆمه‌ڵگایه‌كی مودێڕن‌و شارستانیه‌تی مودێڕنه. له پاڵ ئه‌م كولتووره
داخراوه‌دا، ژنانی كورد رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆریان له راده‌ی خۆكوژی له
كوردستان دا هه‌یه‌و رۆژانه له‌ملاولا هه‌واڵی خۆسوتاندن یان خۆ
له‌داردان،...هتد ده‌بیسترێ. له كاتێكدا كه ژنی كورد به هۆی كولتورێكی داخراو
هێندێك نه‌ریتی كۆن‌و سوننه‌تی زاڵه‌وه، ناتوانێ خۆی ده‌رباز بكات‌و له
كۆتاییدا به په‌نابردنه به‌ر خۆكوژی كۆتای به ژیانی خۆی دێنێ‌و چاره‌نووسی
خۆی به ئاگر‌و نه‌وت ده‌سپێرێ.
2ـ قه‌یرانی شوناس
یه‌كێكی دیكه له‌و قه‌یرانانه‌ی كه له كۆمه‌ڵگای كوردیدا ده‌بێته پاڵنه‌ری
تاكی كورد به‌ره‌وه دیارده‌ی خۆكوژی، قه‌یرانی شوناسه كه له لایه‌ن تاكی
كورده‌وه وه‌ك نامۆبوون له‌خۆ تووشی بووه. له خۆنابوون دیارده‌یه‌كه كه به
تایبه‌تی له نێو لاوان‌دا زۆر به‌رچاوه‌و هۆكاره‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و
خه‌سارانه‌ی كه له كۆمه‌ڵگای كوردی كه‌وتوون هه‌رده‌م كوردستان له به‌رده‌می
هێرشدا بێ‌ئه‌مان نه‌بووه‌و جۆرێك له دوفاقێتی شوناس له هه‌موو جۆر شوناسێك‌و
هوییه‌تێك كه تاك خۆی بناسێ، توش بووه‌و له به‌رامبه‌ر شاڵاوێك Aله
خۆنامۆبووون‌و فه‌رامۆشی خۆناسین دایه. دوفاقێتی به هۆی ئاسمیله‌كردنی
فه‌رهه‌نگی ـ نه‌ته‌وه‌یی له لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه، قه‌یرانی شوناس له
لایه‌ن مرۆڤی كورده‌وه‌یه.
3ـ هه‌ژاری ئابووری
ئابووری بنه‌مایی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كه له پێناو گه‌شه‌كردن‌و ده‌سته‌به‌ركردنی
ئیمكانات له نێو كۆَمه‌ڵدا كاریگه‌ریی سه‌ره‌كیی‌هه‌یه. هۆكارگه‌لێك وه‌ك:
هه‌ژاری ونه‌داری، بێكاری، نه‌بوونی ئیمكاناتی بژێوی‌و... هتد، هۆكارگه‌ڵیكی
دیكه‌ن كه نه‌ته‌نیا كۆمه‌ڵگای كوردی توشیان بووه، به‌ڵكو وڵاتانی جیهان
سێهه‌میش به گشتی پێیانه‌وه ده‌ناڵێن‌و ده‌بنه پاڵنه‌ری دیارده ناسرووشتی‌و
دزێوه‌كانی كۆمه‌ڵگا كه یه‌ك له‌وان خۆكوژییه.
4ـ خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تی ـ ده‌روونی
بیروڕای پوچ، ناهۆمێدی، هه‌ست به گوناه كردن، ئیعتیاد، هه‌ست كردن به شكست،
قه‌یرانی توندی دژ به خۆشه‌ویستی، نه‌خۆشییه‌كانی ده‌رونی، نه‌خۆشییه‌كان
له‌شی كه ده‌بینه هۆی ناهومێدی به درێژیی به ژیان وه‌ك: ئه‌یدز، شێرپه‌نجه،
...هتد‌و كۆمه‌ڵێك خه‌ساری دیكه كه مرۆڤی كورد تووشیان بووه‌و رۆژانه له
ده‌ورووبه‌ی بنه‌ماڵه‌و كێشه‌كانی ناو بنه‌ماڵه، ته‌ڵاق، ده‌ستڕێژی جینسی بۆ
سه‌ر ژنان‌و كێشه‌ی نامووس‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر مرۆڤی كورد...هتد. خه‌ساره
كۆمه‌ڵایه‌تی ـ ده‌روونییه‌كان كه هه‌موو ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر فه‌زایه‌كی
ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی و نه‌بوونی میكانیزمێك بۆ چاره‌سه‌ری
خه‌ساره‌كان‌و لێكۆڵینه‌وه له‌و دیاردانه.
له كۆتایی دا ده‌توانم بلێم كه، هۆكاه سیاسییه‌كانیش‌و به تایبه‌تی له
لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته داسه‌پاوه‌كان به‌سه‌ر كورددا، ئاگر له‌خۆبه‌ردان له لایه‌ن
نه‌یارانی كورده‌وه هه‌موو كات مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی دوژمنانی كورد بووه.
ئاسمیلاسیون‌و سیاسه‌تی قه‌ده‌غه‌كردنی ئازادی له كورد، بنه‌بڕكردنی بیروڕا،
په‌ره‌دان به ئیعتیاد‌و ...هتد له‌مپه‌رن له به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌ی
كۆمه‌ڵگای كوردیدا. له ده‌ره‌نجامی ئه‌م كورته باسه‌دا بۆ ده‌ربازبوون له
په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی خۆكوژی‌و بوونه خۆراكی ئاگر، ئێمه ده‌بی خۆڕاگر
بین‌و هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری ماف‌و ئازادییه‌كانمان نه‌بین. فێری ماناداركردنی
ژیان بین‌و سه‌ره‌كی‌ترین هه‌وڵی ئێمه ئه‌وه‌یه سوود له تواناكانمان بگرین‌و
تاكێكی خودی‌و زۆرترین‌و دژوارترین رێگاكانی ژیان تاقیی بكه‌ینه‌وه. هه‌رگیز
نابێ وا تێ‌بگه‌ین كه رووخان‌و نه‌مانی رێگایه‌ك به‌رگری ده‌كات له ئامانج،
ژیان به مانای تاقی كردنه‌وه‌ی سه‌ختییه‌كانه، مانای خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر
له‌مپه‌ر‌و چه‌ڵه‌مه‌كانی سه‌ر رێگایه بۆ گه‌یشتن به لووتكه‌ی سه‌ركه‌وتن‌و
خۆشبه‌ختی‌و به‌خته‌وه‌ری.
|