|
ناسر فه‌تحی
له خه‌رمانانی ساڵی 1382ی هه‌تاوی ڕا تا به‌ئێستا به تێپه‌ر كردنی سێ
فستیڤاڵ، جیا له ساڵی 1383، هه‌موو ساڵێك، به ده‌سپێشخه‌ریی دنیای منداڵان،
له نیوه‌ی دووهه‌می مانگی خه‌رمانان به‌ولاوه، كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی ره‌نگاوره‌نگی
فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری، ئه‌ده‌بی‌و وه‌رزشی و... كه له‌لایه‌ن منداڵانی نێو كه‌مپه‌كانی
حیزبی دێموكراته‌وه پێشتر ئاماده ده‌كرێن. ئه‌مساڵیش هه‌روه‌ك ساڵانی پێشوو "دنیای
منداڵان" پاشكۆی رۆژنامه كوردستان، قۆڵی به‌ڕێوه‌بردنی فستیڤاڵی سێهه‌مینی هه‌ڵ‌ماڵی‌و
ده‌ستی به كاره‌كانی خۆی كرد.
شایانی باسه له‌م فستیڤاڵه‌دا، به پێچه‌وانه‌ی
فستیڤاڵه‌كانی پێشوو، ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ری و راهێنه‌ریی منداڵه‌كان به‌ده‌ست
ئه‌و منداڵانه‌وه بوو كه له دوو فستیڤاڵی پێشوودا خۆیان پێ‌گه‌یاند بوو و، ئه‌مه‌ش
وای لێ‌كردبوون به له‌خۆ ڕا بینییه‌وه ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ریی فستیڤاڵی سێهه‌م
وه‌ئه‌ستۆ بگرن‌و، هه‌روه‌ك بینیشمان تا راده‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوو بوون.
كه باس له منداڵ ده‌كه‌ین ده‌بێ بزانین كه منداڵ ئه‌و بوونه‌وه‌ره پاك‌و
بێگه‌رده‌یه كه خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌كی ناسك‌و حه‌زوخولیایه‌كی گه‌وره‌یه، كه
ئێمه‌ی به‌ته‌مه‌ن گه‌وره‌و‌و به‌رپرسیارانی دوارۆژی كۆمه‌ڵگا، ده‌بێ به ته‌واوی
توانا‌مان بۆ په‌روه‌رده هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی منداڵان هه‌وڵ بده‌ین‌و ده‌س له كه‌مته‌رخه‌می
هه‌ڵ‌بگرین.
دیاره ئه‌مه‌ش ئاوات‌و ئامانجه‌كانی ئه‌م چه‌شنه فستیڤاڵانه‌یه‌و نه‌ك شتێكی‌تر.
دیكان، باوكان، مامۆستایان، قوتابخانه‌كان‌و كۆر‌و كۆمه‌ڵه په‌روه‌رده‌ییه‌كان، هه‌موو
وێڕای یه‌ك، ئه‌ركی وه‌دیهێنانی ئاوات‌و ئاره‌زوه‌كانی منداڵانیان له‌سه‌ر شانه‌و
ده‌بێ هه‌وڵی بێ‌وچان بده‌ن.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی فستیڤاڵی سێهه‌م ئه‌مساڵیش به ده‌ركی گرینگی ئه‌و
لایه‌نه په‌روه‌رده‌ییانه‌ی باس كران، به پێویستی زانی به مه‌به‌ستی وه‌دیهێنانی
به‌شێَِكی چووكه له ویست‌و داخوازییه‌كانی منداڵانی نێو حیزب فستیڤاڵی سێهه‌میش
پێك بێنێ. هه‌ر بۆیه، سه‌ره‌تا له‌ڵایه‌ن هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری فستیڤاڵ بۆ
هه‌ماهه‌نگی‌و ئاگادار كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كان‌و كه‌مپه‌كانی حیزب له چۆنێتیی
به‌ڕێوه‌چوونی فستیڤاڵ، وه‌ڤدێكی بۆ باس له‌سه‌ر فستیڤاڵ‌و شیكردنه‌وه‌ی
ئامانج، شێوه‌ی كار‌و بابه‌ته‌كانی فستیڤاڵ نێردرا بۆ ناوه‌نده‌كان تا له‌گه‌ڵ
به‌رپرسانی دیاریكرا‌و له‌و كه‌مپ یان ناوه‌نده قسه بكه‌ن‌و، به‌م كاره یه‌كه‌م
هه‌نگاو هاوێشترا. دواتر به‌شی وه‌رزشیی فستیڤاڵ ده رۆژی مه‌جال به گرووپه
وه‌رزشییه‌كان‌و وه‌رزشوانان دا تا له‌و ماوه‌یه‌دا خۆیان بۆ پێشبڕكێ وه‌رزشییه‌كانی
فستیڤاڵ ئاماده بكه‌ن. به‌دوای ئه‌و مه‌جاله، یه‌كه‌م به‌شی فستیڤاڵ به
ڕاكردنی خێرای شه‌ست میتری كه له نێوان نزیك به سه‌د منداڵ له ئاسته‌كانی
سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندیدا به‌ڕێوه چوو، ده‌ستی پێ‌كرد. بڕگه‌ی دووهه‌می به‌شی
وه‌رزشیی فستیڤاڵ، به به‌شداریی نزیك به چل كه‌س له منداڵانی قوتابخانه‌كانی
سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندی، له پێشبڕكێی دووچه‌رخه سواریدا، به‌ڕێوه چوو‌و، رۆژی
دواتر سه‌ركه‌وتوانی ئه‌م دوو بواره ڕاگه‌یه‌ندران كه خه‌ڵاته‌كانیان له ئاخرین
رۆژی فستیڤاڵ‌دا پێشكه‌ش كرا، هه‌روه‌ها، به‌شی وه‌رزشیی فستیڤاڵ له یه‌كی خه‌رمانانه‌وه
ئاماده‌كاریی پێشبڕكێكانی ریزگوڵی وه‌ئه‌ستۆ گرت‌و ده‌ستیان به كاره‌كانی ئه‌م
به‌شه‌ش كرد. هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی به‌شی وه‌رزشیی فستیڤاڵ به دابه‌شكردنی
منداڵه‌كان به‌سه‌ر سێ قۆناخ، ریزگوڵ بۆ كچانی سه‌ره‌تایی، ریزگوڵ بۆ كچانی
ناوه‌ندی، ریز گوڵ بۆ كوڕانی سه‌ره‌تایی، توانییان له ماوه‌ی پانزده رۆژدا
به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه ئه‌م به‌شه له چالاكییه‌كانی فستیڤاڵ به‌رێوه
ببه‌ن. جێی ئاماژه پێ‌كردنه كه له‌رۆژه‌كانی 20تا 30ی گه‌لاوێژ له‌لایه‌ن به‌شێك
له به‌ڕێوه‌به‌ری فستیڤاڵ دوو ده‌وره پێشبڕكێی نووسین به‌ڕێوه‌چوو كه له‌و به‌ینه‌دا
نزیك به هه‌شتا بابه‌تی جۆراوجۆر له دوو ئاستی ته‌مه‌نیی سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندی‌چوونه
كێ‌به‌ركێوه‌و له ئاكامدا ناوی سه‌ركه‌وتوانی ئه‌م به‌شه‌ش دنرا تا له‌رۆژی
ئاخری فستیڤاڵ‌دا بخوێندرێته‌وه‌و خه‌ڵات بكرێن.
به‌شی فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بێ‌و هونه‌ریی فستیڤاڵ دوای نزیك به دوومانگ
راهێنان‌و بارهێنانی منداڵه‌كان رۆژی 18ی خه‌رمانان به شێوه‌ی فه‌رمی ده‌ستیان
كرد به نومایشدانی بابه‌ته‌كانی خۆیان.
ئه‌م به‌شه له فستیڤاڵ كه له ساڵۆنێكی بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب‌دا به‌ڕێوه‌چوو،
شه‌ش رۆژی خایاند كه هه‌موو رۆژێ كاتژمێر پێنجی دوانیوه‌ڕۆ به‌رنامه‌كان ده‌ستیان
پێ‌ده‌كرد‌و كاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ كۆتایی‌یان پێ ده‌هات، بۆ وێنه
رێزی به‌رنامه‌كانی رۆژی یه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه بوو:
شانۆیه‌ك به‌ناوی كۆڵكه زێرینه له نووسینی مه‌نسوور فه‌تحی‌و ده‌رهێنانی مه‌تین
فه‌تحی،كه شانۆیه‌كی هێمایی بوو بۆ كردنه‌وه‌ی فستیڤاڵ. سروودی وڵاته‌كه‌م،
سروودێك بوو كه بۆ فه‌رمی كردنی رێوره‌سمه‌كه، له‌لایه‌ن به‌شێك له منداڵانی
ناوه‌ندی یه‌كه‌وه پێشكه‌ش كرا. دواتر به‌رێز كاك مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی
حیزب، چه‌ند وته‌یه‌كیان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ فستیڤاڵ‌دا پێشكه‌ش كرد.
په‌یامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی فستیڤاڵ، سروودی رزگاری، په‌یامی منداڵانی
نێو كه‌مپه‌كانی حیزبیش به‌شێكی دیكه بوون له ریزی به‌رنامه‌كانی رۆژی یه‌كه‌م.
بڕگه سه‌ره‌كییه‌كانی فستیڤاڵ كه له ریزی به‌ندی به‌رنامه‌كانی هه‌موو
رۆژێكی فستیڤاڵ‌دا هاوبه‌ش بوون، بریتی بوو له: شانۆ، هه‌ڵپه‌ركێ، سروود،
گۆرانی، شێعر خوێندنه‌وه، چیرۆك گێڕانه‌و‌و كۆرس، كه به گشتی ئه‌م به‌شانه
زیاتر له شه‌ست بڕگه‌ی بۆ شه‌ش رۆژی فستیڤاڵ پڕ كردبۆوه.
رۆژی ئاخری فستیڤاڵ (23/6/1385) له راستی‌دا هه‌روه‌ك گوتمان رۆژی دابه‌شكردنی
خه‌ڵاته‌كان به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتوان له فستیڤاڵ دابوو.
له رۆژی ئاخردا په‌یامه‌كانی به‌شی هه‌ڵسه‌نگاندنی شانۆكان، هه‌ڵپه‌ركێكان،
نووسینه‌كان له‌لایه‌ن نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه پێشكه‌ش كرا‌و، په‌یامی هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی
به‌شی وه‌رزشیش له‌لایه‌ن نوێنه‌ری ئه‌م به‌شه‌ش خوێندرایه‌وه، دوابه‌دوای په‌یامه‌كان
گرووپێكی كاراته‌ی شۆتۆكان پێكهاتوو له منداڵانی ناوه‌ندی یه‌كی كوردستان‌و
به ڕاهێنه‌ری كاك خالید سه‌فه‌ری‌و به هاوكاریی جه‌ماڵ نه‌سیرزاده، هاتنه
سه‌ر سێن‌و نومایشێكی وه‌رزشییان به‌ڕێوه برد. به‌دوای ئه‌و نومایشه وه‌رزشییه
نۆبه به دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتوان گه‌یشت كه له‌م به‌شه‌دا
زیاتر له 300 خه‌ڵاتی ره‌نگا‌وره‌نگ به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتواندا دابه‌ش كرا. لێره‌دا
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له فستیڤاڵ‌دا خه‌ڵاتیان وه‌رگرتوه ناوه‌كانیان
زۆرن، به‌داوای لێ‌بووردنه‌وه ناویان ناهێنین .
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌م فستیڤاڵه بریتی بوون له:
گیابه‌ند نستانی، ئاكۆ مینبه‌ری، ئاسكه عوسمانی، ره‌حیم ئه‌حمه‌دی‌پوور، هانا
ناسری، ئاكام نستانی، كه‌یوان ئه‌مینی، ئاریاكۆ ره‌حیمی، ئه‌ژین به‌هرامی،
ئاكام قادری، رێباز فه‌لاحی، سارێژ حه‌كیمزاده، شه‌هلا مورته‌زازاده، تریفه
فاتحی، كه‌ریم محه‌ممه‌دی، فه‌رهاد سالحی، عه‌بدوڵا عه‌لی‌پوور، برایم شیری،
گۆران بابایی، حه‌سه‌ن ره‌زایی، ئه‌یوب شه‌هابی‌راد، |