|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: کۆمه‌ڵایه‌تی ::. |
|
بزووتنه‌وه‌ی ژنان‌و جیهانی ئیسلام |
|
سه‌رچاوه: roozonlin
شیرین عیبادی ؛ و: ئاواره جه‌لالی
به ده‌گمه‌ن وڵاتێك په‌یدا ده‌بێ كه ژنان تێیدا تووشی هه‌ڵاواردنگه‌لی قانوونی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بووبن. هه‌رچه‌ند هێندێك جار ئه‌م چه‌وساندنه‌وه‌یه به نهێنی‌و
هێندێك جاریش به ئاشكرایه‌و هێندێك جاری دیكه‌ش ده‌بێته قانوونی. له هێندێك
كاتدا، هه‌رچه‌ند قانوون پێ‌له‌سه‌ر یه‌كسانی‌و به‌رابه‌ری ژنان‌وپیاوان داده‌گرێ،
به‌ڵام له كرده‌وه‌دا جی‌به‌جێ ناكرێ‌و پێشێلی ده‌كا، له ئاكامدا ئه‌وه‌ی به‌ڕوونی‌و
به ئاشكرایی ده‌بینرێ، نایه‌كسانی ژنان‌و پیاوانه له جیهاندا. هه‌رچه‌ند ئه‌م
دیارده‌یه له نێو وڵاتاندا‌و له فه‌رهه‌نگه جیاجیاكاندا به ڕێژه‌یی جیاواز وه‌به‌رچاو
ده‌كه‌وێ. ته‌نانه‌ت له رۆژئاواش دا ژنان سكاڵای خۆیان به ده‌ست نه‌بوونی ده‌رفه‌تگه‌لی
یه‌كسانه‌وه هه‌ڵ ده‌ڕێژن، به‌ڵام ژنان به هۆی ئه‌و دوو ئه‌ركه جیاوازه‌ی كه
هه‌م له ماڵ‌و هه‌م له كۆمه‌ڵگادا له ئه‌ستۆیانن، كه‌متر ده‌توانن به گوێره‌ی
پێویست له‌و مافانه‌یان كه‌ڵك وه‌ربگرن، یا وه‌كی دیكه ناتوانن له‌و ده‌رفه‌تانه‌ی
كه بۆیان دێته پێش، بۆ بردنه سه‌ری ئاستی وشیاری‌و گه‌شه‌ی خۆیان كه‌ڵك وه‌ربگرن.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌یه كه ده‌بینین له زۆربه‌ی وڵاتانی ئورووپایی‌و
ئامریكایی‌دا رێژه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه پۆسته گرینگه‌كان وه‌ده‌ست دێنن، له
پیاوان كه‌متره.
هه‌ر به‌م هۆیه‌یه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش پارلمانی ئورووپا قانوونێكی په‌سند
كرد كه به شێوه‌یه‌ك لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناچار كرد كه ژماره‌یه‌كی یه‌كسان
له ژنان‌و پیاوان بۆ كاندیداتۆریی پارلمانی ئورووپا بناسێنن به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش
ژنان هێشتا له بواری كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له
پیاوان له دواترن. ئه‌گه‌ر چاوێك به ڕێژه‌ی ئه‌ندامه‌تیی ژنان له پارلمانی
وڵاتانی ئورووپادا كه له راستیدا نیشانه‌ی پێشكه‌وتوویی ژیاری رۆژئاوان بكه‌ین،
ئه‌وكات بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه ته‌نانه‌ت ژنان له‌م وڵاتانه‌شدا، تا چ ئه‌ندازه
توانیویانه له‌و ده‌رفه‌تانه‌ی كه بۆیان هاتوونه‌ته پێش، كه‌ڵك وه‌ربگرن. ئه‌گه‌ر
هێندێك وڵاتی وه‌كوو وڵاتانی ئیسكاندیناوی لێ‌ده‌ركه‌ین، له زۆربه‌ی وڵاتانی
ئورووپایی رێژه‌ی وه‌زیرانی پیاو زۆرتره له وه‌زیرانی ژن. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی
پۆسته گرینگه ئابوورییه‌كانیش له پاوانی پیاوان دان‌و رێژه‌ی ژنانی كاربه‌ده‌ست
له‌م چه‌شنه پۆستانه‌دا زۆر كه‌مه.
به‌ڵام باروودۆخی ژنان له وڵاتانی ئیسلامی‌دا، به شێوه‌یه‌كی دیكه‌یه‌و له
ئاستگه‌لی جیاوازدا‌و له ڕاستیدا به گوێڕه‌ی قانوونگه‌لی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و
وڵاتانه زۆر ناحۆش‌و دڵته‌زێنه.
دیاره له‌م وڵاتانه‌شدا دیارده‌ی هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی به گوێره‌ی وڵاته‌كه
جیاوازیی هه‌یه. له عه‌ره‌بستانی سعوودی ژنان تا چه‌ند ساڵ له‌مه‌وپێش، ته‌نانه‌ت
خاوه‌نی ناسنامه نه‌بوون، واته له بنه‌ڕه‌ته‌وه له مافی هاووڵاتی بوون بێ‌به‌ش
بوون. ئێستا كه حیسابی هاووڵاتییان بۆ ده‌كرێ، به‌و حاڵه‌ش له زۆربه‌ی مافه‌كانی
خۆیان بێ‌به‌شن. ئه‌وان نه‌ك هه‌ر مافی به‌شداری كردنیان له كار‌و چالاكییه
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌كاندا نیه، ته‌نانه‌ت مافی لێ‌خوڕینی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی
خۆشیان نیه. له زۆربه‌ی وڵاتانی دیكه‌ی ئیسلامی‌دا یه‌ك له‌وان ئێران، هه‌رچه‌نده
ژنان به هاووڵاتیی ده‌ژمێردرێن، به‌ڵام به هاووڵاتیی پله دوو له قه‌ڵه‌م ده‌درێن‌و
له‌و مافانه‌ی كه پیاوان هه‌یانه، بێ‌به‌رین. فره ژنی له زۆربه‌ی وڵاته
ئیسلامییه‌كاندا بڕه‌وی هه‌یه. له هێندێك ناوچه‌دا، رێز، حورمه‌ت‌و پێگه‌ی ژنان
به ژماره‌ی كوڕه‌كانیانه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه. ته‌نانه‌ت له هێندێك ناوچه‌دا،
ژنان به نێوی كوڕه‌كانیانه‌وه بانگ ده‌كرێن‌و نێویان ناهێنرێت! به‌ڵام پرسیاری
سه‌ره‌كی لێره‌دایه كه هۆكاری ره‌وتی ناله‌باری ژنان له وڵاته ئیسلامییه‌كاندا
چیه؟ ئیسلام ئاینێكه دان به یه‌كسانیی مرۆڤه‌كان، بێ له‌به‌رچاوگرتنی نه‌ژاد‌و
جنس، چین و.... ده‌نێ.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له وڵاته ئیسلامییه‌كاندا ده‌بێته هۆی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ مافی
ژنان كو‌لتور یان سونه‌تی پیاوسالارانه‌یه كه به هۆی پاشكه‌وتنی ره‌وتی
مۆدێرنیته له‌م كۆمه‌ڵگایانه‌دا ئه‌م دیارده‌یه له چاو كومه‌ڵگا رۆژئاوایی‌یه‌كان
زۆر زه‌قتره.
كولتووری پیاوسالاری نه‌ته‌نیا ژنان ده‌چه‌وسێنێته‌وه به ره‌گه‌زێكی پله‌دوویان
ده‌زانێ، به‌ڵكوو ده‌بێته هۆی چه‌وساندنه‌وه‌ی پیاوانیش‌و له‌گه‌ڵ دێموكراسی‌دا
ناكۆكه، و له‌گه‌ڵ بیروباوه‌رگه‌لی جیاواز‌و ئایدۆلۆژیاكانی دیكه، توانای هه‌ڵكردنی
نیه‌و باوه‌ڕیشی به یه‌كسانیی مرۆڤه‌كان نیه.
ئه‌م كولتووره هه‌روه‌ك چۆن له سه‌رله‌به‌ری وڵات‌دا، به چاوی منداڵ چاو له
هاووڵاتییان ده‌كا كه پێویستیان به چاودێری‌و بڕیار بۆدان له لایه‌ن گه‌وره‌و
خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وه هه‌یه‌و باوه‌ڕی به به‌شداریی ئه‌وان له به‌ڕێوه‌بردنی
كار‌وباری په‌یوه‌ندیدار به خۆیانه‌وه نیه. هه‌ر به‌و ره‌نگه‌ش ژنانیش نه‌ته‌نیا
له كۆمه‌ڵدا به‌ڵكوو له بنه‌ماڵه‌كانی خۆشیاندا وه‌ك "ره‌گه‌زی دووه‌م" حیساب
بۆ ده‌كا.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پشتگیری له كولتووری پیاوسالاری له وڵاتانی ئیسلامی‌دا ده‌كه‌ن،
بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵات‌و به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی خۆیان به هه‌زاران رێسا‌و
قانوونی ئاینییان گۆریون دیسانه‌كه‌ش هه‌روا ده‌یانگۆڕن.
به‌ڵام له‌و جێگایه‌ی كه باس دێته سه‌ر چاوخشاندنه‌وه به سه‌ر ڕێساگه‌لی
پارێزه‌ری له ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاری، چ له‌بواری سیاسه‌تی كۆمه‌ڵدا‌و چ له
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مافی ژنان، له پشت ده‌مامكی داكۆكی له "شوناسی نه‌ریتی‌و"
باوه‌ڕه مه‌زهه‌بییه‌كانه‌وه به‌رهه‌ڵستی هه‌ر چه‌شنه گۆڕانكارییه‌ك ده‌بنه‌وه
كه به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان بخاته مه‌ترسییه‌وه. به‌ڵام له ئاستی دنیای
ئیسلامیشدا هه‌روه‌ك باقیی شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهان، ڕه‌وتی رووله پێشی داوا
ڕه‌واكانی ژنان به كه‌س به‌رزه‌وت ناكرێ. ئه‌مڕۆ له ئێران‌و توركیه ڕا بگره
هه‌تا نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بستان، له باكووری ئه‌فریقا هه‌تا ئاسیای ناوه‌ندی‌و
له هێند ڕا بگره هه‌تا ئه‌ندونیزی، بزاڤی یه‌كسانیخوازی ژنان، له ئاست‌و قه‌باره‌ی
جیاوازدا، كه‌وتۆته رێ. سه‌ره‌نجام رۆژێك ئه‌م بزاڤه، خۆی وا له كولتووری
پیاوسالاری كه به بێهووده هه‌وڵ ده‌دا خۆی له پشت ده‌مامكی بایه‌خه مه‌زهه‌بی
و خۆ جێییه‌كاندا بشارێته‌وه ده‌كا كه مل بۆ داواكارییه‌كانی ڕا بكێشێ. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |