|
ن: سڕاجدین ئه‌دیب؛ وه‌رگێڕان
له فارسیه‌وه: شنۆ مێهرپه‌روه‌ر
له‌وه‌ڕا كه پێكهاته‌ی
ئایینی‌و مه‌زهه‌بی كۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌كان، ئیزنی چالاكی به فمینیزم نادا،
بزوتنه‌وه‌ی فمینیزم بۆ مانه‌وه‌و درێژه‌دان به چالاكییه‌كانی خۆی ناچارن، بڕوا‌و
خواست‌و داواكارییه‌كانی خۆی له چوارچێوه‌ی ئیسلامی‌دا بگونجێنێ‌و به زمانی
ئایینی راڤه‌یان بكا. روانگه‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بۆ ئایین روانگه‌یه‌كی جیاواز‌و،
ئایین به جودا له سیاسه‌ت ده‌زانی‌و زۆر به پارێزه‌وه باسی خوێندنه‌وه‌یه‌كی
نوێ له ئایین ده‌كه‌ن. بیروباوه‌ڕی ئه‌وان له باسی به‌رابه‌ریی مافه‌كاندا یه‌كسانه‌و
له‌م پێوه‌ندییه‌دا هه‌نگاو بۆ نه‌هێشتنی سنووره ره‌گه‌زییه‌كان هه‌ڵ‌ده‌گرن.
دیاره هه‌ڵسه‌نگاندنی روانگه‌ی فمینیسمی ئیسلامی، وێڕای باسكردنی پێگه‌ی ژن
له روانگه‌ی ئیسلامییه‌وه، له‌باری هاتنه سه‌ر دنیاوه، جیاوازییه‌ك له نێوان
ژن‌و پیاودا نابینێ‌و هه‌ردوو به خاوه‌ن ئیختیار‌و ئه‌رك وه‌خۆگر‌و به‌رپرسیار ده‌زانێ
كه بۆ كامڵ بوون ده‌بێ هه‌نگاو هه‌ڵ بگرن. له‌م وتاره‌دا هه‌وڵ ده‌درێ،
گرینگ‌ترین مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م بزوتنه‌وه له‌م پێوه‌ندییه‌دا بۆ گه‌یشتن به مافی
وه‌ك یه‌ك، ره‌دكردنه‌وه‌ی به‌كه‌م زانینی ژنان، یه‌كسانی‌و به‌رابه‌ریی نێوان
ژن‌و پیاو، خۆ به زیاتر زانینی پیاو به‌سه‌ر ژندا‌و وه‌ده‌ستهێنانی به‌رابه‌ریی‌و
هه‌روه‌ها له دوایین به‌شی ئه‌م وتاره‌ش له روانگه‌ی رێنوێنییه‌كانی ئیسلامه‌وه
فمینیزم هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ كه ئیسلام له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌حی بونیادنراوه، به‌ڵام
فمینیزم مرۆڤ ده‌كاته سه‌رچاوه‌ی شه‌رع‌و وه‌حی به پێویست نازانێ. فمینیزم
خوازیاری مافی وه‌ك یه‌ك له نێوان ژن‌و پیاو له هه‌موو كاروباره‌كاندایه‌و
خوازیاری كۆمه‌ڵگایه‌كه له‌ودا ژن‌و پیاو، سه‌رووتر له ره‌گه‌ز، له هه‌موو به‌رپرسایه‌تییه‌كان،
رۆلی وه‌ك یه‌ك هه‌ڵ بژێرن. فمینیزم تایبه‌تمه‌ندییه ژنانه‌كان به تایبه‌تمه‌دیگه‌لی
باشتر‌و بانتر داده‌نێ‌و ره‌گه‌زی نێرینه به هۆی ژێرده‌سته‌یی ژن ده‌ناسێنێ.
له حاڵێكدا كه له ئیسلامدا، ژن‌و پیاو له‌یه‌ك ره‌گه‌زن، به‌ڵام له بواری ئه‌رك‌و
ماف‌دا جیاوازن، تایبه‌تمه‌ندییه ژنانه‌ۆ پیاوانه‌كان هیچ كام له‌وی دیكه زیاتر
نیه‌و ئیسلام نه‌هێشتنی زوڵم‌و سته‌م له‌سه‌ر ژنان له رێگای‌گۆڕانی روانگه‌كان،
شاره‌زایی ژن‌و پیاو به مافه‌كانیان‌و كه‌سایه‌تیی یه‌كتر‌و نوسین‌و كۆكردنه‌وه‌ی
به‌رنامه ئه‌خلاقییه‌كان ده‌زانێ. ئێستاش له‌سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆره‌وه چاوێك به
گرینگ‌ترین ئامانجی بزوتنه‌وه فمینیستیه‌كاندا ده‌خشێنن.
گرینگ‌ترین ئامانجی بزووتنه‌وه فمینیستییه‌كان:
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه فمینیزم بزوتنه‌وه‌یه‌كی فیكریی یه‌كده‌ست نیه، به‌ڵام
هه‌موو فمینیسته‌كان تێ‌ده‌كۆشن بیرۆكه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه تا له ژێر تیشكیدا ژنان
پێگه‌ی خۆیان بدۆزنه‌وه‌و بۆ رزگاری خۆیان تێ‌بكۆشن، له‌و رووه‌وه كه لێكۆڵه‌ره‌وه
فمینیسته‌كان خوازیاری كۆتایی هێنانی سته‌م‌و چه‌وسانه‌وه له‌سه‌ر ژنانن،
هاوڕان. تیئۆرییه فمینیستییه‌كان ده‌بێ بایه‌خگه‌لێك بێننه به‌رباس كه له
روانگه‌ی ئه‌خلاقییه‌وه جێگای په‌سند بن. تیئۆریی‌گه‌لێك كه له راستیدا یه‌كگرتوو
بن، به‌ڵام هه‌موو بیرۆكه فمینیستییه‌كانی ئێستا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌توانێ
چ شتێك به به‌ڵگه بهێننه‌وه؟ ده‌بێ چ شتێك باس بكه‌ی‌و شیی بكه‌یته‌وه؟ و
كام باسی‌و شیی كردنه‌وه روون كه‌ره‌وه‌یه؟ بیروڕای جیاوازیان هه‌یه. به‌و
حاڵه‌شه‌وه ده‌توانی فمینیزم به بزوتنه‌وه‌یه‌ك بۆ ده‌ست راگه‌یشتن به مافه‌كانی
ژنان‌و ئیدئۆلۆژییه‌ك بۆ ئاڵ‌و گۆڕی كۆمه‌ڵگا دابنێی‌و مه‌به‌ست‌و ئامانجیشی
لابردنی هه‌موو جۆره جیاوازی دانان‌و هه‌ڵاواردنێكی ره‌گه‌زیی‌و چینایه‌تییه‌له‌سه‌ر
ژن، فمینیزم له قۆناخی هزر‌و گه‌ڵاڵه كردنی به‌رنامه‌دا بۆ ئه‌و ئامانجانه‌ی
تێ ده‌كۆشێ:
1ـ هه‌وڵدان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافی وه‌ك یه‌ك له‌گه‌ڵ پیاوان.
یه‌كه‌مین ناره‌زایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ژنانی كرێكار، له كارگه‌ی چنین‌و
رستنی نیۆیۆرك له هه‌لومه‌رجێكی ناله‌باری كاردا له رێكه‌وتی 8ی مارسی ساڵی
1857 زایینی‌دا له شێوه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌كی فه‌رهه‌نگی‌و كولتووری ده‌ستی
پێكرد‌و خوازیاری حه‌قده‌ست‌و مووچه‌ی وه‌ك یه‌ك‌و یه‌كسان له گه‌ڵ پیاوان بوو.
ئه‌وان یه‌كسان بوونی مووچه‌ی حه‌قده‌ستی ژن‌و پیاویان وه‌ك هێمای به‌رابه‌ری
دوو ره‌گه‌ز ده‌ناسی. له شه‌پۆلی یه‌كه‌مدا ژنان له‌سه‌ر ئه‌وبڕوایه بوون كه
ده‌توانن له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێستا دا، پێگه‌ی خۆیان باشتر بكه‌ن،
دروشمه‌كانیان رزگاری‌و وه‌ده‌ستهێنانی مافی وه‌ك یه‌ك و یه‌كسان له‌گه‌ڵ
پیاوان بوو.
حاڵه‌تی گشتیی باسه‌كه پێوه‌ندی به مافی ئابووریی ژن له كۆمه‌ڵگا دا
هه‌یه، به تایبه‌تی وێڕای ئه‌و هه‌مووه به‌ربه‌سته تونده ئابووری‌و
كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كه بنچیان له دڵی مێژوودا داكوتاوه. ئه‌گه‌ر، به درێژایی
سه‌ده‌كان ده‌سه‌ڵاتداران، مافی خاوه‌ندارییه‌تییان بۆ ژنانیان له‌به‌رچاو
نه‌ده‌گرت‌و پاش پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش، ژنیان به گوێڕایه‌ڵ‌و خزمه‌تكار‌و
پیاوانیش به خاوه‌ندارو فه‌رمانڕه‌وای ئه‌و ده‌زانی، فمینیزم له‌م روانگه‌وه
ناره‌زایه‌تی‌و هاوارێكه به‌م هه‌موو نابه‌رامبه‌ری‌و نایه‌كسانیه، به
تایبه‌تی به‌و نادادپه‌روه‌رییه ئابوورییانه‌و ئه‌و هه‌ڵاواردنه ئابوورییانه‌ی
له‌مه‌ڕ ژنان كه ره‌گ‌و ریشه‌یه‌كی قووڵیان هه‌یه. كه ته‌نانه‌ت پاش
ناره‌زایه‌تیی به‌ربڵاوی ژنان له سه‌ده‌كانی رابردوه‌وه تا ئه‌مڕۆ له
زۆربه‌ی وڵاتاندا، بیرۆكه‌ی به‌رامبه‌ریی حه‌قده‌ست‌و مووچه‌ی ژن‌و پیاو هێشتا
وه‌دی نه‌هاتوه.
2ـ هه‌وڵدان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌كه‌م گرتنی ژنان.
له رابردوویه‌كی كۆندا به هۆی رێگرتن له خوێندنی ژنان و بارهێنان له
هاوكێشه ئابوورییه‌كان‌و پۆلێن به‌ندی بایه‌خه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ژن به
بوونه‌وه‌رێكی ژێر ده‌سته ده‌ژمێردرا. له زۆربه‌ی نموونه‌كاندا، سه‌رچاوه‌ی
مافه‌كانی ژنان شێوه روانگه‌یه‌ك بوو كه ژنی به ره‌گه‌زی دووه‌م داده‌نا.
له ئایینی زه‌رده‌شتی دا، ژنێك كه منداڵه‌كه‌ی به مردوویی له دایك بایه،
نه‌ده‌بوا تا سێ شه‌و رۆژان ده‌ستی بۆ هیچ شتێك ببردبایه‌و له پاش ئه‌وه‌ش
ده‌بوایه به میزی مانگا خۆی شوستبا‌و بڕێك له‌وه‌شی خواردباوا، تا خاوێن
بایه‌وه.
له ئایینی یه‌هوودییش په‌یكه‌ره‌ی حه‌وایان به سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ده‌رده
بێ‌ده‌رمانه‌كان‌و خه‌م‌و خه‌فه‌ته دڵته‌زێنه‌كانی مرۆڤایه‌تی ده‌ناساند‌و
له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوون كه ژن له لای خودا، كه‌ساس‌و داماو، له خوڵقانه‌وه
ناته‌واوو له پادداشیشدا زیانكار‌و زه‌ره‌رمه‌نده، و له سوننه‌ت‌و دابونه‌ریتی
عه‌شیره‌تدا، ژن گوێ له مستێكی بێ ده‌سه‌ڵاته، له ئاست مێرده‌كه‌یدا.
هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر بۆ ژیانی هاوبه‌ش به ده‌ست باوك‌و دایكی كچه بوو، و
ته‌ڵاق‌و جیابوونه‌وه‌ش ته‌نیا له رووی مه‌یل‌و پێ‌خۆشبوونی پیاوه‌وه به‌ڕێوه
ده‌چوو. له ئایینی مه‌سیبَحییه‌تدا ته‌نیا مریه‌میان (د.خ) به مرۆڤێكی خاوه‌ن
روحی هه‌میشه‌یی‌و هه‌تاهه‌تایی ده‌زانی‌و ژنانی دیكه‌یان له نێوان مرۆڤ و
چوارپێ داده‌نا. قه‌شه‌كان له كۆمه‌ڵگای ئایینی فه‌ڕانسه له ساڵی 586ی
زایینی‌دا پاش باسێكی زۆر سه‌باره‌ت به ماهییه‌تی ژن، گوتیان ژن مرۆڤه، به‌ڵام
بۆ خزمه‌ت كردن به پیاو خوڵقاوه‌و له دایك بوو. ژن له باوك‌و مێرد میراتی
پێ‌نادرێ‌و ته‌نیا بۆ زاوزێ‌و په‌روه‌رده‌و گه‌وره‌كردنی منداڵ‌و ئیداره‌ی ماڵ
به‌كه‌ڵكه. له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌فریقادا، زكوزاكردن، چنینی حه‌سیر،
چاندنی گیا‌و ئاوداشتنی زه‌وی له‌و ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیانی ژنانن. زیاتر
منداڵان به قسه‌كانی دایك گرنگی ناده‌ن‌و بۆ بچوكترین مه‌سه‌له ته‌نانه‌ت
شه‌قه‌زلله‌ش له دایكیان ده‌ده‌ن، سه‌یر‌و سه‌مه‌ره‌تر له هه‌مووان ئه‌وه‌یه كه
ژن بۆ خۆی ئه‌م باودۆخه به شتێك ئاسایی‌و دادپه‌روه‌رانه ده‌زانێ.
3ـ پێداگری له سه‌ر نه‌بوونی یه‌كسانیی‌و به‌ارمبه‌ریی نێوان ژن‌و پیاو.
یه‌كێكی دیكه له ئامانجه‌كانی فمینیزم، له ئه‌سڵی باڵا ده‌ست نه‌بوونی پیاو
به‌سه‌ر ژندایه كه له‌چاو ئامانجه‌كانی دیكه‌ی فمینیزم روانینێكی
مه‌نتیقی‌تره، چونكه له‌سه‌ر به‌رابه‌ری‌و یه‌كسانیی نێوان ژن‌و پیاو هاوڕان‌و
به‌لانی‌كه‌مه‌وه له روانگه‌ی ئاناتۆمییه‌وه ژن‌و پیاو به جیاواز داده‌نێ.
ئه‌م روانینه یان كاریگه‌ری له روانگه‌كانی پاش مودێڕن هه‌یه كه له‌سه‌ر ئه‌و
بڕوایه‌ن له شوناسی ژنانه‌دا، چ له روانگه‌ی ژیان‌و چ له روانگه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه، توانایی پۆزه‌تیڤ‌و باشی هه‌یه كه رۆڵی دایك، توانایی
بارهێنان‌و به‌رپرسایه‌تی ژنان ده‌باته سه‌رێ‌و له‌م روه‌شه‌وه ئه‌وان به‌گشتی
حاشا له سیستمی بنه‌ماڵه ده‌كه‌ن. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا داوای رۆڵی
یه‌كسانی ژن‌و پیاو له ئه‌رك‌و به‌رپرسایه‌تییه‌كانی بنه‌ماڵه‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا
ده‌كه‌ن.
5ـ هه‌وڵدان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافی یه‌كسانی:
بیرچه‌وتی‌و روانگه‌ی زاڵمانه‌و چه‌وسێنه‌رانه‌ی هێندێك له سیاسه‌تمه‌داران
بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه پێشێلكرانی مافه ره‌واكانی ژنانی‌و چه‌سپاندنی بێ
به‌شییه‌كانیان شێوه‌یه‌كی قانوونی به خۆیه‌وه بگرێ. ئه‌و په‌ڕی ئه‌م
هه‌ڵاواردنه له مه‌سه‌له‌كانی بنه‌ماڵه‌دا وه‌ك پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌شی،
جیابوونه‌وه‌و بژێو. خۆی ده‌رده‌خا‌و هه‌ر بۆیه كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی
ژنان به‌و شێوه‌یه‌ی كه باوه، پێشینه‌یه‌كه دوور‌و درێژی هه‌یه، واته له
كاتی ده‌ركه‌وتنی سیمۆن دۆبوار‌و گه‌ڵاڵه‌ی بیرۆكه‌ی یه‌كسانیی ژن‌و پیاو كه
له چوارچێوه‌ی رێبازی فه‌لسه‌فیی ئیگزیستانسیالیزمدا هاته به‌رباس. داوای
یارمه‌تیی توێكاری زانستی‌و فیزیۆلۆژیك بۆ سه‌لماندنی به‌رابه‌ریی دوو ره‌گه‌ز
كرا.
ده‌توانین گرینگ‌ترین داخوازییه‌كانی ئه‌م روانگه‌یه له 8 داوادا باس بكه‌ین.
1ـ مافی ده‌نگدانی ژنان،
2 ـ نه‌هێشتنی له‌شفرۆشی
3ـ به‌فه‌رمی ناسینی مافه‌كانی ئه‌و منداڵانه‌ی كه ته‌نیا باوك یان دایكیان
هه‌یه
4ـ ئازادی له‌بار بردنی كۆرپه‌ڵه
5ـ مافی هه‌بوونی منداڵ له پیاوی دڵخوازی خۆیان
6ـ به فه‌رمی ناسینی ئازادی چێژ وه‌رگرتنی جنسی
7ـ ماقی به‌قه‌شه بوونی
8ـ به‌فه‌رمی ناسینی Homosexual(هم جنس گرایی) هۆمۆسێكشواڵ
له‌وه‌ی ڕا كه هێندێك له داخوازییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئایینه ئاسمانییه‌كان‌و
سیستمی بنه‌ماڵه دژایه‌تیان هه‌بوو. هه‌ر بۆیه له‌سه‌ره‌تاوه خواست‌و
داواكارییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆردا، به‌ره‌و ڕِوو بوو.
بنه‌ماكانی فمینیزمه ئیسلامییه‌كان:
پێویسته له سه‌ره‌تادا باسی خوێندنه‌وه‌ی فمنیزمه ئیسلامییه‌كان بۆ فمینیزم
بكه‌ین. به بڕوای ئه‌وان فمینیزم بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی
یه‌كسانیخوازه، نه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئیدئۆلۆژیك. له‌وه ڕاكه فمینیزم به‌ده‌ر
له لایه‌نگریی ئیدئۆلۆژیك نیه، ده‌توانرێ به پاراستنی پێناسه‌و شوناسی
ئیسلامییه‌وه فمینیزم بێ‌و هه‌م داكۆكیی له ماف‌و ئازادییه‌كانی ژنانیش بكا.
ئه‌وان ره‌خنه له فمینیزمی رۆژئاوایی ده‌گرن‌و به پێشكه‌ش كردنی رێكارێك بۆ
هه‌موو ژنانی جیهان به له‌به‌رچاو گرتنی مه‌رجی فه‌رهه‌نگی و ناوچه‌یی
له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوون كه جێ‌به‌جێ نابێ.
خوێندنه‌وه‌ی ئایین:
فمینیزمی ئیسلامی، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه له چوارچێوه‌ی رێوشوێنه
ئایینیه‌كاندا داكۆكی له مافه‌كانی ژنان بكا. هێندێك، فمینیزمی ئیسلامی وا لێك
ده‌ده‌نه‌وه، كه له‌بواری یه‌كسانیی‌و دادپه‌روه‌ریی ره‌گه‌زی له
چوارچێوه‌ی بایه‌خه ئیسلامییه‌كان دایه. به شێوه‌یه‌كی گشتیی فمینیسته
ئیسلامییه‌كان به‌تایبه‌ت فمینیسته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، باوه‌ڕیان به جیایی
دین له سیاسه‌ت هه‌یه به‌ڵام هێندێكیان به ڕاشكاوی باس له‌و مه‌سه‌له‌یه
ناكه‌ن، به‌ڵام ده‌ستیان داوه‌ته خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ له ئایین. كه به
راده‌یه‌كی زۆر هاوته‌ریبی له گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی نوێ مسۆگه‌ر ده‌كا،
خوێندنه‌وه‌یه‌ك له ئایین كه كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به پێگه‌ی هه‌ڵسووڕانی
بیرمه‌ندان‌و كارێكی عورفی ده‌زانێ. له‌مه‌ڕا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه پاشگری
ئیسلامی له پاش وشه‌ی فمینیزم، له نێوه‌رۆكدا به‌رته‌سكت ناكاته‌وه‌و سنوورت
بۆ دیاری ناكا. واته ئیسلامی بوونی فمینیزم به‌و مانایه نیه كه لقه
فمینیستییه‌كان هه‌موو ئامانج‌و رێكاره‌كانی خۆیان له ئیسلام وه‌رگرتبێ. به‌ڵكوو
نیشانه‌ی به‌دواودا چوونی ئامانجه فمینیستییه‌كان‌و ئه‌و رێكارانه‌یه كه خۆیان
له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بیاتێكی تا راده‌یه‌ك ئایینی رێك ده‌خه‌ن، نه ئه‌وه‌ی كه ئایین
به پاڵوێنه‌ی ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤایه‌تی بزانن.
ئه‌م ده‌سته‌یه كه ئیشاره به سێكۆلار بوون ناكه‌ن، گۆرانكاری حكومگه‌لێ له
شه‌رعدا به پێویستی به‌دوادا چوون ده‌زانن‌و له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه
روانگه‌كان له حوكمه شه‌رعییه‌كانه‌وه بۆ مه‌به‌سته ئایینیه‌كان بێ‌و به‌و
پێیه ده‌بێ، سه‌رله‌نوێ راڤه‌ی وانه ئایینییه‌كان بكه‌ین.
خوێندنه‌وه‌ی یه‌كسانی‌و به‌رامبه‌ری:
یه‌كسانی له روانگه‌ی فمینیسته ئیسلامییه‌كانه‌وه، رێك هه‌ر ئه‌و مانای
وه‌كهه‌ڤی‌و به‌رامبه‌رییه ده‌به‌خشێ كه ئه‌وان له هه‌ڵوێسته‌كانی خۆیاندا بۆ
هه‌ڵگرتنی سنووره‌كانی نێوان دوو ره‌گه‌ز ره‌چاویان ده‌كه‌ن، واته یه‌كسانی
به‌و مانایه كه له نێوان دوو مرۆڤی هاوره‌گه‌زدا دێته گۆڕێ، ده‌بێ هه‌ر به‌و
واتایه‌ش بۆ ژن‌وپیاو له‌به‌رچاو بگیردرێ.
هێندێك له فمینیسته ئیسلامییه‌كان به ئاشكرا ڕاده‌گه‌یه‌نن، كه جیاوازییه
سروشتییه جێگیر بووه‌كانی نێوان ژن‌وپیاو نابێ ببنه هۆی جیاوازیگه‌لی
شه‌رعی‌و حقووقی له نێوانیاندا، ده‌بێ بڵێین یه‌كسانی به‌و مانایه‌ی
سه‌ره‌وه، نه‌ته‌نیا پێگه‌یه‌كی ئایینیی نیه، به‌ڵكوو به‌پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و
رێنماییه ئایینیه‌كانیشه.
ئه‌وه‌ی ئایین پێی له‌سه‌ر داده‌گرێ، دادپه‌روه‌ری‌و ژنیش وه‌ك پیاو، مرۆڤێكه
كه خاوه‌نی لێهاتوویی‌و به‌هره مرۆڤانه‌یه‌كانه. خواوه‌ند به‌پێی حیكمه‌تی
خۆی بۆ رێكخستنی كاروباری كۆمه‌ڵگا هێندێك جیاوازیی له خولقاندندا بۆ ژن‌وپیاو
له‌به‌رچاو گرتوه‌و چاوه‌روانیی جۆراوجۆری له‌م دوو ره‌گه‌زه‌ش هه‌یه‌و ئه‌ركی
جیاوازیشی بۆ دیاری كردون.
له‌هه‌رحاڵدا ئه‌وه‌ی كه له پێگه‌ی ئایینییه‌وه ده‌توانرێ دانی پێیدا
بهێنرێ، هاوسه‌نگی‌و هاوترازییه نه‌ك وێكچوونی فمینیسته ئیسلامییه‌كانی
نێوخۆی وڵات خوازیاری دژه ژنی یان به‌رامبه‌ری له هه‌موو بواره‌كاندا نین،
هه‌ر به‌م هۆیه‌وه پێداگری له‌سه‌ر پێگه‌ی به‌رزی ژن له ماڵدا ده‌كه‌ن، وبه
بڕوای ئه‌وان ئامانجی بزووتنه‌وه‌ی ژنان ده‌بێ له‌گه‌ڵ رۆڵه‌كان‌و رێزدانان
به‌رامبه‌ر به ئه‌ركه جیاوازه‌كانی ژن‌وپیاو بێ.
خوێندنه‌وه‌ی ئازادی:
ئازادی، چه‌مكێكه كه فمینیسته ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان زیاتر له سه‌ری
سوورن. له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه ئازادی پێوه‌ندییه‌كی قووڵی له‌گه‌ڵ تاك
ته‌وه‌ریی به‌مانا رۆژئاوایی‌یه‌كه‌ی هه‌یه‌و له كولتووری رۆژئاواوه
هه‌ڵ‌هێنجراوه، له‌م روانگه‌یه‌دا، مرۆڤه‌كان ئازادن له‌وه‌ی‌كه به نیازن
به‌رێوه‌ی ببه‌ن تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه ئازادی كه‌سانی دیكه پێشێل نه‌كه‌ن.
به‌ڵام پێداگریی فمینیزمه ئیسلامییه‌كان له‌سه‌ر پاراستنی بایه‌خه
مه‌عنه‌وییه‌كان، ئه‌وان له روانگه لیبرالیستییه‌كان جیا ده‌كاته‌وه، چوونه
ده‌ره‌وه‌ی ژن له ماڵ به ئیزنی مێرد هه‌م به‌هۆی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی
ئازادیی ژن‌و هه‌م به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز و جیاوازیی
دانه‌رانه‌یه، هه‌ڵ‌وه‌شاویه.
ده‌توانی له‌روانگه‌ی فمینیسته‌كانی نێوخۆوه، باسی ئازادیی زیاتر له پۆششی
دڵخواز‌و پێویستیی چاكبوونی پێوه‌ندیی بنه‌ماڵه‌یی بناسی، ده‌نا ئه‌وان له
باسی تێئۆریكدا، نه‌كه‌وتوونه‌ته شرۆڤه‌كردنی چه‌مكێكی راست‌و دروست له
ئازادی. به‌بڕوای ئه‌وان ئه‌و حوكمانه‌ی كه به ڕواڵه‌ت سنووردار‌و
به‌رته‌سكراو دێنه به‌رچاو، له راستیدا به‌دوای په‌ره‌پێدانی ئازادییه
مرۆڤایه‌تییه‌كاندان. بۆ نموونه، حیجاب‌و داپۆشین به یه‌كێك له‌و رێگایانه
ده‌زانێ كه ده‌بێته یه‌كێك له كۆسپه‌كانی سه‌ر رێی گه‌شه‌كردن‌و تێكه‌ڵ به
كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌بێ.
خوێندنه‌وه‌یه‌ك له بنه‌ماڵه:
فمینیزمی ئیسلامی پێداگری له‌سه‌ر پاراستنی بنه‌ماڵه‌و رۆڵی دایكایه‌تی‌و
ئه‌ركی ژن له‌وێدا، دهكاو هه‌ر به‌م هۆیه دژایه‌تی له‌گه‌ڵ هۆمۆسێكسوال
دهكاو له‌م روانگه‌وه بنیادی بنه‌ماڵه‌و دایك له بنه‌ره‌تدا گیر‌وگرفت خولقێن
نیه، لایه‌نگرانی ئه‌م روانگه‌یه له بنه‌ماڵه‌ی نه‌ریتی كه له‌سه‌ر بنه‌مای
پیاو سالارییه، ره‌خنه ده‌گرن، ئامانجی ئه‌وان پێكهێنانی بنه‌ماڵه‌یه له‌سه‌ر
بنه‌مای به‌رابه‌ریی رۆڵه‌كان‌و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیی پیاو، ئه‌وان
دێموكراسی له بنه‌ماڵه‌دا به جێگره‌وه‌یه‌كی گونجاو بۆ سه‌رپه‌رشتیی پیاو
ده‌زانن.
هه‌ڵسه‌نگاندنی فمینیزمی ئیسلامی:
له زۆر بواردا فمینیزمی ئیسلامی، له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ئیسلامدا یه‌ك
ناگرێته‌وه‌و له روانگه‌ی كۆمه‌ڵگاوه وه‌لا نراوه، گیر‌وگرفتی ژنان له
كۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌كاندا له‌لایه‌ك بۆ كولتووری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و نه‌ریتی
نابه‌جێی‌و دواكه‌وتوانه‌و به رێك‌وپێك نه‌چوونی به‌رنامه ئیسلامییه‌كان
ده‌گه‌رێته‌وه‌و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بۆ شاره‌زا نه‌بوونی ژنان له مافه
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئیسلامییه‌كان. ژنان به‌و هۆیه‌ی كه كه‌ره‌سته‌و ئیمكاناتی
پێویستیان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی یاساكان له ده‌ستدا نیه، تووشی بێ‌به‌شی‌و
چه‌وساندنه‌وه هاتوون. ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نیه كه ژنی موسوڵمان بۆ
وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خۆی په‌نا بۆ فمینیزم ببا، چونكه ئیسلام له بواری
نێوه‌رۆك‌و بنه‌ماوه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌و بۆ پاراستنی رێز‌و حورمه‌تی ژن،هیچ
پێویستی به فمینیزم نیه.
فمینیزمه ئیسلامییه‌كان له جیاتی دۆزینه‌وه‌و چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌و
گیر‌وگرفته‌كانی‌توێژی ژن، به شوێن قه‌یران خولقاندن‌و پێكهێنانی دردۆنگی بۆ
ژنانی موسوڵمانن.
فمینیزمی ئیسلامی، وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌ك به گشتی له دوو لایه‌نه‌وه ته‌نگی
پێ‌هه‌ڵچنه‌و ناتوانێ وڵامده‌ری پێویستییه‌كانی ژنانی موسوڵمان بێ. 1ـ
له‌بای ئه‌ندێشه‌و ئیدئۆلۆژی‌و بناخه‌ی زانستییه‌وه لاوازه. 2ـ له
میكانیزمێكی گونجاو‌و وشیار بۆ هه‌ڵوێست ناسی مه‌سه‌له نوێیه‌كان بێ‌به‌شه،
له‌م رووه‌وه یان ته‌نیا به هێنانی شته گشتییه‌كان قه‌ناعه‌ت دێنێ، یان به
شێوه‌یه‌كی پاسێڤ قسه‌ی خه‌ڵكانی دیكه دووپات ده‌كاته‌وه. بۆچوونی
لایه‌نگرانی فمینیزمی ئیسلامی، باس له‌وه ده‌كا كه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وان
له هه‌لومه‌رجی‌كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری‌و فه‌رهه‌نگی‌و گرووپه جۆراوجۆره‌كانی
ژنان، ناسیاریی باشیان نیه. ده‌بێ ئاگادار بین فمینیزمه ئیسلامییه‌كان كه به
دروشمی داكۆكی له مافه‌كانی ژنی موسوڵمان هاتونه‌ته مه‌یدان له
هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌سه‌له حقوقییه‌كانی ژنان، گه‌ڵاڵه‌كردنی مه‌سه‌له‌و
گیروگرفته‌كانیان، رێگادۆزینه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنیان، نابێ ورده‌كولتوره
ناوچه‌یی، زمانی‌و ئایینیه‌كان له‌به‌رچاو نه‌گێردرێن. راسته كه فمینیزم له
كۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌كان دا كه‌م تا كورتێك وه‌ك دیارده‌یه‌ك سه‌ری هه‌ڵ‌داوه‌و
توانیویه‌تی روانگه‌ی كۆمه‌ڵگا سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌كانی ژنان تا راده‌یه‌ك
بۆ لای خۆی راكێشێ، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كرێ كه سنووری ئه‌م
چالاكییانه تا ئه‌و جێگایه‌یه كه هێڵه‌سووره ئایینییه‌كان نه‌ریتی كۆمه‌ڵگا
نه‌به‌زێنێ. ژماره‌یه‌ك له فمینیسته ئیسلامییه‌كان جیاوازییه بیۆلۆژیكه‌كانی
ژن‌وپیاو به ئاسایی‌و سروشتی ده‌زانن‌و كاریگه‌ریی ئه‌م جیاوازییانه له
هێندێك نموونه‌دا قه‌بووڵ ده‌كه‌ن، ئه‌وان ده‌بێ سه‌رنجبده‌نه كاریگه‌ریی ئه‌م
جیاواوییانه‌و ئه‌مه هه‌مان قبووڵكردنی هاوسه‌نگیی نێوان پێكهاتن‌و ته‌شریعه،
كه‌وابوو ده‌ستێوه‌ردانی ئایین له بواری ژیانی مرۆڤ مه‌سه‌له‌یه‌ك نیه كه هیچ
بیرمه‌ندێك‌و شاره‌زاییه‌كی ئایینی، دژی بێ، چونكه چاكسازیی كۆمه‌ڵگا & |