|
و: شنۆ مێهرپه‌روه‌ر
سه‌رچاوه: "اخبار روز"
له پازده ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه، شه‌پۆلی نوێی
فیمینیزم له ئه‌مریكا ده‌ستی پێ‌كردوه. ئه‌م شه‌پۆله وه‌ك درێژه‌ی چالاكیی
بزووتنه‌وه‌ی ژنان‌و خه‌بات له پێناوی به‌رابه‌ری مافه‌كانیاندا پێناسه ده‌كرێ.
تێكۆشه‌رانی نێو ئه‌م شه‌پۆله، خۆیان به رێبواری مێژوویی فیمینیزم له ئه‌مریكا
ده‌زانن.
له‌و كاته‌وه كه له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌ی زایینی‌دا ژنانی خه‌باتگێڕ له
ئه‌مریكا خه‌باتیان دژی هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی له چوارچێوه‌ی قانوودا ده‌ست پێ‌كرد،
مه‌سه‌له‌ی داواكردنی به‌رابه‌ریی مافه‌كانی ژنان له‌م وڵاته‌و هێندێك له
وڵاتانی دیكه به شێوه‌ی ئاشكرا هاته‌به‌رباس. شه‌پۆلی یه‌كه‌می فیمینیزم،
كاتێك گه‌یشته لووتكه‌ی خۆی كه ژنان له ئه‌مریكا له ساڵی 1920ی زایین‌دا
مافی به‌شداریی كردن له هه‌ڵبژاردنیان وه‌ده‌ست هێنا. له ساڵه‌كانی 1960و
1970ی زایین‌دا شه‌پۆلی دووه‌م، درێژه‌ی به خه‌باتی ژنان له ئه‌مریكادا بۆ نه‌هێشتنی
هه‌ڵاواردن‌و جیاوازیدانان‌و وه‌ده‌ستهێنانی مافی به‌رابه‌ری له كۆمه‌ڵگه‌دا.
ده‌ستپێكردنی شه‌پۆلی سێهه‌می
فیمینیزم، له ساڵی 1992دا بوو. له‌و كاته‌دا كه گرووپێكی بچووك له ژنانی
فیمینیست بۆ یارمه‌تیدان به‌و لاوانه‌ی كه دژی هه‌ر جۆره بێ‌عه‌داڵه‌تییه‌كی
كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌باتیان ده‌كرد، ناوه‌ندێكیان دامه‌زراند. له پازده ساڵ پێش
ئێستاوه، ئه‌م بونیاده یارمه‌تیی خوێندن به‌و ژن‌و پیاوه‌گه‌نجانه ده‌دا كه له‌م
بواره‌دا خه‌بات ده‌كه‌ن. به‌ره‌به‌ره بزاڤێكی بچووك له‌م پێناوه‌دا ده‌ستی
پێ‌كرد كه پێش له هه‌موو شتێك له كۆڕه فیمینیستییه‌كاندا ناسرا‌وبوو. "ئۆمی
ریچاردس" یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م ناوه‌نده له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا
كه بۆچی له وشه‌ی فیمینیزم بۆ ناساندنی چالاكییه‌كانی خۆیان كه‌ڵك وه‌رناگرن؟
ده‌ڵـێ: "له لایه‌كه‌وه ئه‌وان خۆیان به بزووتنه‌وه‌ی فیمینیزمه‌وه گرێ ده‌ده‌نه‌وه‌و
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م وشه‌یه گیروگرفتیان هه‌یه. به
بڕوای هێندێك كه‌س ئه‌م وشه‌یه كۆنه‌و هێندێكی دیكه‌ش به گرووپێكی تایبه‌ت به
ژنانی سپی پێسته‌وه ده‌یبه‌ستنه‌وه. به‌ڵام هه‌موو له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه
شه‌پۆلی سێهه‌م پێوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ فیمینیزم نیشان ده‌دا، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه
راسته‌وخۆ ئه‌و وشه‌یه‌ی بۆ پێناسه‌ی چالاكییه‌كانی به‌كار هێنابێ".
ئه‌م بابه‌ته به‌و مانایه نیه كه شه‌پۆلی سێهه‌م، بایه‌خی به میژووی
فیمینیزم نه‌داوه، به‌ڵكوو ده‌بێ بیروبۆچوونی پێشڕه‌وانه له خۆی نیشان دا كه
به دوای په‌ره‌پێدانی چوارچێوه‌ی خه‌باتێكدا بێ كه له رووی مانای وشه‌وه
بانتر له فیمینیزمه.
ئه‌م ناوه‌نده دامه‌زراوه‌یه‌كی بچووكه، كه ناوه‌نده‌كه‌ی له نیۆیۆركه‌و
ئێستا شه‌ش فه‌رمانبه‌ری هه‌میشه‌یی هه‌یه. بوودجه‌كه‌ی كه نزیكه‌ی یه‌ك
میلیۆن دولاره، له رێگای خێرخوازان‌و پشتیوانیی ناوندگه‌لی دیكه‌وه دابین
ده‌كرێ. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پرۆژه‌یه‌كیان دژی شێوازگه‌لی هه‌ڵاواردن وه‌ك
هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زپه‌رستی، ئه‌تنیكی، كولتووری‌و ماڵی، به‌ده‌سته‌وه‌یه،
ئه‌و ده‌ره‌تانه‌یان بۆ ده‌ڕه‌خسێ كه له یارمه‌تیی ماڵیی ناوه‌ندی شه‌پۆلی
سێهه‌م كه‌ڵك وه‌رگرن. كه‌وابوو ئامانج‌و نێوه‌رۆكی كاری ئه‌م شه‌پۆله نوێیه
له ئامانجه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان به‌ربڵاوتره.
گیروگرفت بۆ مرۆڤه‌كان له كۆمه‌ڵگاكاندا جۆراوجۆر‌و جیاوازن. شه‌پۆلی سێهه‌م دوو
تایبه‌تمه‌ندیی گرینگ نیشان ده‌دا: له لایه‌ك سه‌رنج ده‌داته بایه‌خگه‌لی
نێوكۆمه‌ڵگا، بۆ پێكهێنانی گۆڕانكاریگه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی شانبه‌شانی گرینگیدانی
به مه‌سه‌له سیاسییه‌كان،و له لایه‌كی دیكه، نه‌ته‌نیا هه‌نگاوی گه‌وره به
مه‌به‌ستی پێكهێنانی گۆڕان له قانوونه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌ڵ‌ده‌گری،
به‌ڵكوو هه‌وڵ ده‌دا له پێناوی دۆزینه‌وه‌ی رێگای تایبه‌ت ته‌نانه‌ت له
ناوه‌نده بچووكه‌كانیشدا.
هه‌ركه‌س له كۆمه‌ڵگادا ده‌بێ خۆی بڕیار بدا كه خوازیاری چ گۆڕانێكه.
لایه‌نگرانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه كه ئێستا له چوارچێوه‌و سنووری
ناوه‌نده‌كه‌دا ده‌رباز بوون. شه‌پۆلی سێهه‌م نابه‌ستنه‌وه به تاقمێكی تایبه‌ت.
چونكه ئه‌وان هه‌ر سنووردیاریكردنێك بۆ به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كانیان به مانای
به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه چاوی لـی‌ده‌كه‌ن. هه‌ر بۆیه
به‌رده‌نگه‌كانی شه‌پۆلی سێهه‌م، جۆراوجۆرن‌و ته‌نیا ژن نین، به‌ڵكوو پیاوانیش
ده‌گرێته‌وه.
لایه‌نگرانی شه‌پۆلی سێهه‌م، به ژن‌و پیاوه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه
ده‌بێ هه‌ركه‌س بۆخۆی بڕیاڕ له سه‌ر شێوازی خه‌بات‌و تێكۆشانی خۆی بدا.
به‌بێ ئه‌وه‌ی كه بایه‌خه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و چاوه‌ڕوانییه‌كان وه‌ك
ره‌گه‌زێكی دیاریكراو له كۆمه‌ڵگادا، ئه‌ركی تایبه‌تی بۆ له‌به‌رچاو بگرێ.
به‌م شێوه‌یه وه‌ك جه‌راحیی جوانكاریی كه تا ئێستاش تابۆیه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی
ژناندا بووه‌و چاولـی‌ده‌كرێ.
ژابینه هارك مامۆستای زانكۆی تیكنیكیی بێرلین‌و به‌رپرسی ناوه‌ندی
لێكۆڵینه‌وه‌كانی ژنان به چاوێكی ره‌خنه‌گرانه ده‌ڕوانێته تێكچوونی
سنووره‌كان.
من عه‌مه‌له جوانكارییه‌كان‌و به ئاسایی چاولێكردنیان به شتێكی مه‌سه‌له‌داری
ده‌زانم‌و له‌م بواره بۆ خۆم هیچكات هه‌وڵی بۆ ناده‌م. وای بۆده‌چم ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه له جیهاندا نابێته هۆی باشبوونی بارودۆخی ژنان.بۆ من باس‌و
بابه‌تی سه‌رنجراكێش هه‌ن به‌و مه‌رجه‌ی كه مۆدی رۆژ نه‌بن، هه‌ربۆیه
هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به پێویست نازانم.
پروفیسۆر هارك به گشتی، شه‌پۆلی سێهه‌م به بزاڤێكی پۆزه‌تیڤ ده‌زانی‌و
هۆیه‌كه‌شی له خوڵقانی ده‌ره‌تانی زیاتر بۆ باسكردنی ئه‌م چه‌شنه كێشانه‌و
هێنانه‌گۆڕیان له ئاستێكی به‌رفراوانتر‌و چوونه‌سه‌ری رێژه‌ی تێكۆشه‌رانی ئه‌م
بواره ده‌بینێ‌و پێی وایه به‌م جۆره ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان به
فیمینیست ده‌زانن ده‌چێته سه‌رێ. ناوبراو ده‌ڵێ:
"ئه‌گه‌ر باسی سه‌ره‌كیی فمینیزم تا ئێستا ئازادیی ژنان‌و باشبوونی
هه‌لومه‌رجیان بوو، ئه‌مڕۆژه ده‌توانرێ بگوترێ كه ژنان هه‌موو یه‌كسان نین‌و
له بارودۆخی یه‌كساندا ناژین. كه‌وابوو ده‌بێ ره‌چاوی ئه‌و هه‌لومه‌رجه بكرێ
كه تێیدا ده‌ژین. ئێستا ئه‌و پرسیارانه‌ی كه پێوه‌ندییان به رێگاكانی
ته‌ندروستی، كۆچكردن‌و هه‌موو ئه‌و گیروگرفتانه‌ی كه له سۆنگه‌ی دیارده‌ی به
جیهانیبوونه‌وه سه‌رهه‌ڵ ده‌ده‌ن له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، هاتوته‌به‌رباس. له
سه‌ر هه‌موو باسێكه‌وه داده‌نرێن. هه‌مووی ئه‌مانه بۆ من خواست‌و داوای
فیمینیزمن".
له‌وه‌ی كه تائێستا شه‌پۆلی سێهه‌م له كۆمه‌ڵگا پیشه‌یی‌یه‌كانی رۆژئاوا‌و پێش
له هه‌مووان له ئه‌مریكادا هاتۆته به‌رباس، یان له دنیادا بڵاوده‌بێته‌وه، یان
ئه‌وه‌ی كه شتێكی ناروونه‌و ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین‌و بزانین چ ده‌بێ. به
وته‌ی پرۆفیسۆر هارك، فیمینیزم وه‌ك بزووتنه‌وه‌كانی دیكه زیندوو‌و چالاكه.
ئه‌گه‌ر ژنانێك هه‌بن كه خه‌باتیان، له گه‌ڵ هه‌ڵاواردنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
به مانا به‌ربڵاوه‌كه‌ی، له ژێر چه‌تری فیمینیزمدا بگونجێ‌و له‌و پێناودا
هه‌وڵی بۆ بده‌ن، كه‌وا بوو فیمینیزم ده‌مێنێته‌وه.
به‌م شێوه‌یه ده‌گه‌یته ئه‌و ئه‌نجامه كه له‌وانه‌یه گرینگ نه‌بێ كه ئه‌م
شه‌پۆله، به شه‌پۆلی یه‌كه‌م، دووه‌م، سێهه‌م‌و یان حه‌وته‌م ناودێر بكرێ. |