|
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه:
شنۆ مێهرپه‌روه‌ر
سه‌رچاوه: سایت اخبار روز
له كورلتووری كورددا ژن هه‌میشه‌و به به‌رده‌وام ناحه‌قی‌و زوڵمی ده‌رحه‌ق
كراوه‌و تووشی هه‌ڵاواردن بووه‌و ئه‌م جیاوازیدانان‌و هه‌ڵاواردنه هه‌ر له بنه‌ماڵه‌وه
هه‌تا كۆمه‌ڵگا پێڕه‌و ده‌كرێ. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانیش به شێوه‌ی
جۆراوجۆر‌و به پیلانی ره‌نگاوره‌نگ دژی گه‌له‌كه‌مان‌و نه‌ته‌وه‌كه‌مان له بۆ
سه‌دان كه به گشتی چین‌و توێژه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و یه‌كێك
له قوربانییانی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ڕێژیمه دژه مرۆییانه ژنان بوون. ئێمه پێنج
خوشك‌و یه‌ك برا بووین . براكه‌م هه‌موو كات شوكولاتی خۆش خۆشی وه‌رده‌گرت به‌ڵام
ئێمه نا. له‌گه‌ڵ دایكم هه‌موو كات به‌شه‌ڕ ده‌هاتم‌و پێم ده‌گوت كه ئێمه‌ش
ئینسانین، به‌ڵام له وه‌ڵامدا ده‌یگوت كه ئه‌تۆ كچی، (واته هیچ نیت). له
كولتووری كۆمه‌ڵگاكه‌ی ئێمه‌دا به‌داخه‌وه ژنان هیچ ده‌ره‌تانێكیان بۆ دیاری‌كردنی
چاره‌نووسی خۆیان نیه. ئه‌من له گه‌ڵ ئه‌م شته ناڕه‌وایه هه‌موو كات دژایه‌تیم
كردوه، پێم خۆشه هه‌موو كه‌سیش گوێی له ده‌نگمه‌ن بێ.
ئه‌من 36 ساڵم ته‌مه‌نه‌و ژیانێكی دژوارم تێپه‌ڕِكردوه. باوك كوردی كوردستانی
توركیه‌یه كه ته‌نیا له‌به‌ر چالاكییه سیاسییه‌كانی هه‌ڵاته لوبنان. دایكم
لوبنانیه‌و من بۆخۆم له دایكبووی به‌یرووتم. له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا زۆر كنجۆڵ
عاشقی كتێب بووم. قۆناخی سه‌ره‌تاییم به باشی تێپه‌ڕاند‌و زۆرم پێ‌خۆش بوو كه
بچمه دواناوه‌ندی (دبیرستان) به‌ڵام دایكم پێی ده‌گوتم كه ئه‌تۆ ژنی‌و بۆ چیته
ده‌رس بخوێنی.
كاتێك كه له ناوه‌ڕاستی ده‌یه‌ی
1970ی زایینی‌دا شه‌ڕ له لوبنان ده‌ستی پێكرد، بنه‌ماڵه‌كه‌م بێجگه له باوكم
چووین بۆ توركیه. هه‌لومه‌رجێكی زۆر دژوار بوو. پووڵمان نه‌بوو‌و ده‌وڵه‌تی
توركیه كه دژی كورده‌كان بوو به‌رده‌وام كێشه‌یان بۆ دروستده‌كردین و ئه‌زیه‌تییان
ده‌كردین. پرسیاریان له دایكم كرد كه مێرده‌كه‌ت له كوێیه؟ جارێكیان بردیان بۆ
ئیداره‌ی پۆلیس‌و دوو رۆژ له‌وێ رایان گرت، دایكم ماوه‌یه‌ك پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی
كۆریه‌ڵه‌كه‌ی له‌بار چوو، به‌ڵام له‌م باره‌وه هیچی به ئێمه نه‌گوت. ئه‌من
مونشی دوكتۆرێك بووم‌و له خه‌یاتییه‌كه‌ی دایكیشمدا كارم ده‌كرد، و به شه‌وانیش
له‌سه‌ر جێگای نووستنه‌كه‌مدا ده‌رسم ده‌خوێند. سه‌ره‌نجام به نهێنی دیپلۆمه‌كه‌م
وه‌رگرت. دایكم پێی خۆش نه‌بوو كچه‌كه‌ی به‌رده‌وام خه‌ریكی كتێب خوێندنه‌وه بێ،
پێی ده‌گووتم كه بڕۆ شتێك بۆ خۆت بچنه. كتێبه‌كانی به تووڕه‌یی‌یه‌وه فڕی ده‌دا،
به‌ڵام ئه‌من ده‌ستم هه‌ڵ نه‌ده‌گرت‌و به‌رده‌وام درێژه‌م به خوێندنه‌وه‌ی كتێب
ده‌دا. وێڕای خوشكه‌كه‌م كه باشترین قوتابی قوتابخانه‌كه‌ی بوو و ده‌یویست
بڕواته زانستگه‌و سه‌ره‌نجام له ماڵ هه‌ڵات. بۆ ئه‌وه‌ی له ئانكارا بچێته
زانستگه‌و سه‌ركه‌وتووش بوو، دواتی دایكم دانی به‌وه دانا كه په‌ژیوانه‌و له
هه‌ڵه‌دا بووه‌و ئێستا په‌ژیوانه، به‌ڵام ئیدی زۆر دره‌نگه 24 ساڵان بووم كه
باوكم له لوبنان گه‌ڕایه‌وه‌و هه‌موو شتێك گۆڕدڕا. ئه‌من كه‌حیجابم نه‌بوو دامه‌نی
كورتم له‌به‌ر ده‌كرد، ده‌بوایه ئیتر لچك له‌سه‌رنێم‌و دامه‌نی درێژیش له‌به‌ر
بكه‌م. باوكم زۆر تووڕه بوو. كاتێك زانی كه دیپلۆمم گرتوه، مه‌دره‌كی دیپلۆمه‌كه‌می
دڕاند‌و سزای سێ‌مانگ نه‌چوونه ده‌ره‌وه‌یی له ماڵ بۆ دیاری كردم و ته‌نیا
نانم ده‌خوارد. ده‌بوایه زۆر به په‌له ژیانی هاوبه‌ش پێك بێنم، ده‌مویست هاوسه‌ره‌كه‌م
بۆ خۆم هه‌ڵیبژێرم، به‌ڵام ئه‌و ئیزنه‌م نه‌بوو. باوكم ده‌یگوت مێردێكی رووناكبیرت
ده‌بێ.
كولتووری ئێمه بۆ ژنان زۆر توونده. ژن ده‌بێ مێرد بكا‌و منداڵی ببێ. و مافی
هه‌ڵبژاردنی نیه. نامووسی بنه‌ماڵه به هه‌ڵسوكه‌وتی تۆوه به‌ستراوه‌ته‌وه.
ئه‌من دچی نامووسم، بۆچی نامووس بۆ پیاوان نیه‌و ئه‌وان ئازادی ته‌واویان
هه‌یه.
مێرده‌كه‌م له ده‌زگای راگه‌یاندن دا كاری ده‌كرد. ئه‌و بۆ حیزبێكی كوردی له
توركیه به ناوی (پ.كا.كا) كه حیزبێكی نایاسایی راگه‌یاندراوه، چالاكیی
ده‌نواند. له چاپخانه‌ی ئیداره‌كه‌یدا راگه‌یاندراوه‌كانی پ.كا.كای چاپ ده‌كرد.
منیش له گرووپی ژنانداچالاك بووم‌و سه‌باره‌ت به مافه‌كانی ژنان بۆیان ده‌دوام
هه‌ر به‌و شێوه‌ی كه هه‌موو كات داكۆكیم له مافه‌كانی ژنان ده‌كرد.
من‌و هاوسه‌ره‌كه‌م هه‌ردوو هاوبیروڕا بووین به‌ڵام هیچ عیشق‌و خۆشه‌ویستییه‌ك له
نێوانماندا نه‌بوو. پاش تێپه‌ڕبوونی سێ رۆژ له ژیانی هاوبه‌شمان
گیروگرفته‌كانمان ده‌ستی پێكرد. به درێژایی رۆژ له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ بووین‌و
هه‌موو ئه‌و پاره‌یه‌ی كه په‌یدامان ده‌كرد به پ.كا.كای ده‌دا.
خه‌یاتییه‌كم هه‌بوو كه سه‌رم زۆر قاڵ بوو. هه‌ر زۆر زوو به یه‌كه‌مین منداڵم كه
كوڕ بوو زگم پڕ بوو. داوای یارمه‌تیم له مێرده‌كه‌م كرد به‌ڵام زۆر به كه‌می
له ماڵ ده‌بوو. زۆرجاران له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌و زیندانی
كراوه، به‌ڵام سه‌ره‌نجام له پاییزی 1996دا هه‌ردووكمان ده‌سگیركراین. له
ئیداره‌ی پۆلیسدا لێكیان جیاكردینه‌وه. پرسیاریان لێكردم كه ئایا ئاگاداری
چاڵاكییه سیاسییه‌كانی مێرده‌كه‌ت بووی؟ منیش وه‌ڵامی ئه‌رێنی (مپبت)م
دایه‌وه. ئه‌وان بردمیانه زیندان، چاوو ده‌سته‌كانمیان به‌ست‌و جله‌كانمیان
له‌به‌ر داكه‌ند‌و له‌سه‌ر مێزێك دایانا‌و بۆ ماوه‌ی 2 كاتژمێر هه‌ردوو
مه‌ئمووره‌كه ده‌ستدێژییان كرده سه‌رم.
گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م به‌سه‌رهاته زۆر به ئازار‌و به ژانه بۆم، به‌ڵام ده‌بێ
بیڵێم‌و باسی بكه‌م چوونكه‌رووداو به‌سه‌رهاتی له‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام
رووده‌ده‌ن‌و ده‌بێ هه‌موو كه‌س بزانێ‌و لێی ئاگادار بێ.
ده‌ستدرێژی كه‌ره‌سته‌یه‌كی سیاسییه. ده‌وڵه‌تی توركیه توندوتیژیی جینسی وه‌ك
چه‌كێك به دژی كورده‌كان به‌كار دێنێ. كاتێك ژنێكی كورد ده‌ستدرێژی ده‌كرێته
سه‌ری، ئیدی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئیزنی ئه‌وه‌ی پێ‌ناده‌ن به زیندوویی بژی،
چونكه به په‌ڵه‌یه‌كی شووره‌یی بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌حه‌سێب دێنن، هاوڕێیه‌كه‌م
كه ده‌ستدرێژیی كرابوه سه‌ر ده‌بوایه خۆی بكوشتایه، ده‌نا بنه‌ماڵه‌كه‌ی
ده‌یان كوشت. كاتێك ئه‌وان كاره‌كه‌یان ته‌واو بوو، خوێنێكی زۆرم له‌به‌ر رۆیی.
پێیان گوتم كه ده‌بێ هه‌ستیت به رێگا بڕۆیی، به‌ڵام نه‌مده‌توانی، پێیان گوتم
كه ده‌بێ چوار ده‌ست‌و پێ بڕۆیی. به‌ڵام نه‌ڕۆیشتم چونكه ئیدی من چیم هه‌بوو
له‌ده‌ستی بده‌م؟ ئه‌وان گوتیان ئه‌و كاره‌ی كه ئێمه ده‌بوایه له‌گه‌ڵ تۆ
بمانكردایه، كردمان‌و له‌مه‌ش به‌دوا چی رووده‌دا پێوه‌ندی به ئێمه‌وه نیه.
به‌چاوی به‌ستراوه‌وه سواری ماشینیان كردم‌و له نێزیك ماڵی خۆماندا
دایانبه‌زاندم. كاتێك چوومه ماڵه‌وه یه‌كسه‌ر دایكم زانی چیم به‌سه‌ر هاتووه‌و
چ رووی داوه، پێی گوتم كه نابێ باوكت به‌م شێوه‌یه بتبینێ ده‌نا ده‌تكوژێ.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه باوكم بۆ پ.كا.كا كاری ده‌كرد‌و هه‌موو كات چه‌كێكی پێ
بوو.
پاش ماوه‌یه‌ك تێگه‌یم كه حامڵه‌م‌و زگم پڕه، به‌ڵام ده‌مشارده‌وه، دایكم
ده‌یزانی ده‌مویستكه منداڵه‌كه له‌بار ببه‌م، به‌ڵام دایكم پێی گوتم به‌م
كاره‌ت خه‌ڵكی پێت ده‌زانن‌و ئه‌وكاته پێت ده‌ڵێن كه ئه‌م منداڵه‌ت له‌ئاكامی
ده‌ستدرێژی‌یه. منداڵه‌كه به‌رده‌وام له ره‌حه‌ممدا گه‌شه‌ی ده‌كرد. دایكم
پێشنیاری پێ‌كردم كه بڕۆم بۆ ئاڵمان چونكه ئه‌گه‌ر باوك‌و براكه‌م بزانن
ده‌مكوژن. ئه‌و ده‌یگوت ئاڵمان وڵاتێكی دێموكراته‌و پشتیوانیت لێ ده‌كه‌ن.
مێرده‌كه‌م پاش ئازادی له زیندان چوو بوه ئاڵمان ئێستا ده‌یویست بچێته هۆله‌ند.
كه‌وابوو مه‌به‌ست هوله‌ند بوو. پووڵ بۆ سه‌فه‌ره‌كه‌م ئاماده بوو، چونكه ره‌وشی
ئابووریمان باش بوو، به‌ڵام پاشان له هوله‌ند هه‌ژار كه‌وتم. هاتمه هوله‌ند‌و خۆم
ناساند. ئێستا ده‌بێ له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رێكی كاروباری په‌نابه‌ران (ای ـ ان ـ
دی) (رێكخراوی پێوه‌ندیدار به ئیداره‌ی په‌نابه‌رانی هوله‌ند) قسه‌م
بكردبایه‌و باسی وه‌زع‌و حاڵی خۆم بكردایه. به‌ڵام تا راده‌ی مه‌رگ ده ترسام
كه مێرده‌كه‌م بزانێ ده‌ستدرێژیم كراوه‌ته سه‌ر‌و منداڵم له زگ دایه. هه‌ر
به‌و هۆیه‌وه شتێكی گرینگم باس نه‌كرد به‌ڵام فه‌رمانبه‌ره‌كه به‌سه‌رسامییه‌وه
چاوی لێده‌كردم.
له‌وباره‌یه‌وه هیچیشم به مێرده‌كه‌م نه‌گوتبوو، به‌ڵام هه‌ستی پێده‌كرد. لێی
پرسیم چی رووی داوه‌و چیت به‌سه‌ر هاتوه، به‌ڵام من هیچ وه‌ڵامم
نه‌ده‌دایه‌وه‌و بێ‌ده‌نگ ده‌بووم. هه‌رچه‌ند وه‌بیرم ده‌هاته‌وه كه چۆن ئه‌و
پیاوه بۆرانه ده‌ستدرێژییان كرده سه‌رم.
كچه‌كه‌م كه له‌دایك بوو، بۆر بوو. مێرده‌كه‌م ده‌یگوت كه منداڵی من نیه‌و
وه‌ئه‌ستۆی نه‌گرت. چوار مانگ له دوای ئه‌وه‌ی كه له‌وێ جارێك داوای
په‌نابه‌ریی كردبوو، وڵاتی ئاڵمانیش بۆ توركیه‌ی گه‌ڕانده‌وه. ده‌سبه‌جێ
ده‌سگیركرا‌و خرایه زیندان‌و پاش ساڵ‌و نیوێك هه‌ڵات‌و هاته‌وه هوله‌ند. كاتێك
له هوله‌ند بینیمه‌وه نه‌مده‌ناسییه‌وه، به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر
گۆڕدرابوو هه‌م له‌باری جه‌سته‌یی‌و هه‌م له‌باری رۆحییه‌وه. له سوچێكی
ژووره‌كه‌دا دانیشت‌و منداڵه‌كان ده‌بووایه ده‌نگه ده‌نگ بكه‌ن.
پاشان له دوكتۆره‌كه‌یم بیست كه ئه‌ویش له زینداندا ده‌ستدرێژی كراوه‌ته
سه‌ری، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی دیكه. به‌هۆی بوترییه‌ك كه خۆی‌و ئه‌لكولیان لێ
دابوو‌و ده‌ستدرێژیان كردبوه‌سه‌ری‌و شه‌رمی ده‌كرد له‌وباره‌وه قسه بكا، بۆیه
هیچ كات قسه‌ی نه‌كرد. من‌و مێرده‌كه‌م هیچكات نه‌مانده‌توانی له‌یه‌كتر بگه‌ین‌و
ئاسووده‌یی به یه‌كتربده‌ین. هه‌موو رۆژێك شه‌ڕمان ده‌بوو تا وای لێهات
نه‌مانتوانی له ژێر میچێكدا ژیان بكه‌ین، ئێستا ئێمه به‌جیا له‌یه‌كتر ده‌ژین،
به‌ڵام ده‌ترسم رۆژێ كوڕه‌كه‌م لێ‌بدزێ.
له وتووێژێك له‌گه‌ڵ (ای ـ ان ـ د) نه‌متوانی راستییه‌كانی ژیانم باس بكه‌م تا
سه‌ره‌نجام وڵامی مه‌نفی (نه‌رێنی ـره‌د) په‌نابه‌ریم وه‌رگرت. له ساڵی 2002ی
زایینی‌دا خۆم‌و منداڵه‌كانمیان فڕێ دایه شه‌قامه‌كان. چووینه ئاڵمان‌و داوای
په‌نابه‌ریم كرد، له ئاڵمان به هۆی فشارگه‌لێكی رووحی‌و ده‌روونی توند بۆ
ماوه‌ی دوو مانگ له نه‌خۆشخانه‌دا به‌سته‌ری كرام‌و منداڵه‌كانمیان به
بنه‌ماڵه‌یه‌ك سپارد.
له فورییه‌ی ساڵی 2003 زایینی‌دا ده‌وڵه‌تی ئاڵمانیش له شه‌وێكی سارددا له
ئیستگایه‌كی شه‌مه‌نده‌فه‌ردا به‌ره‌ڵای كردین، به‌ڕێكه‌وت بنه‌ماڵه‌یه‌كی تورك
له‌وێ‌بوون‌و ئێمه‌یان برده‌وه ماڵی خۆیان. به‌ته‌واوی رووخابووم، به‌ڵام دواتر
توانیم له‌سه‌ر پێی خۆم راوه‌ستم، به ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ستدرێژی رۆژانه
ژیانم تێپه‌ڕ ده‌كرد‌و به شه‌وانه‌ش خه‌ونی پێوه ده‌بینم، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای
ئه‌وانه‌ش له‌به‌ر منداڵه‌كانم خۆم راگرتوه‌و له‌سه‌ر پێی خۆم راده‌وه‌ستم.
له‌سه‌ره‌تاكاندا چاره‌ی كچه‌كه‌م نه‌ده‌هاته پێش چاو، ته‌نانه‌ت نه‌مده‌ویست
نان‌و خواردنیشی بده‌مێ، ده‌روونناسێكی باش فێری ئه‌وه‌ی كردم خۆڕاگربم‌و پێی
گوتم كه كچه‌كه‌ت هیچ تاوانێكی نیه‌و زۆر رۆح سووك‌و له‌به‌ردڵانه، به‌راستیش
وایه. ئێستا له‌به‌ر خاتری كچه‌كه‌م خه‌بات ده‌كه‌م‌و تێده‌كۆشم.
خه‌بات ده‌كه‌م له‌به‌ر ژیانی ئه‌و، چونكه باوكم هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كردم كه
كچه‌كه‌ت ده‌بێ بمرێ، كاتێك گه‌ڕانه‌وه توركیه هه‌ردووكتان ده‌كوژم. و ئێستا
به‌دوامان دا ده‌گه‌ڕێ كه هه‌ردووكامان بكوژێ. زۆر ده‌ترسێم.
ئێستا به كه‌می ده‌رمان به‌كار ده‌به‌م‌و له گروپێكی ژنان دا چالاكیم هه‌یه.
ژیانێكی پڕ له هه‌وراز‌و نشێوم تێپه‌ڕ كردوه، به‌ڵام هێشتاش عاشق به ژیانم‌و
عیشق به خه‌بات له خۆمدا ده‌بینم، من ئاوام‌و هه‌مووكاتیش ئاوا بووم،
سه‌رده‌مانێك بیرم له خۆكوشتن ده‌كرده‌وه، به‌ڵام ژیانم هه‌ڵبژارد، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر زیندوو نه‌بی ناتوانی ده‌نگت به گوێی خه‌ڵكی بگه‌یه‌نی. |