|
نووسینی فه‌ریبا محه‌ممه‌دی
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: ئاواره جه‌لالی
مافی ژنان خه‌باتی ئه‌وان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان پرۆسه‌یه‌كی جیهانییه.
كه به شێوه‌گه‌لی گشتی جیهانی داگرتوه. ژنان‌و رێكخراوه‌كانیان زۆر لایه‌نی
جۆراوجۆری دیكه بۆ وه‌دیهێنانی مافه‌كانی ژنان له‌هه‌وڵ‌دان، به‌ڵام دوای چه‌ندین
ساڵ، خه‌باتی ژنان بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانیان، هێشتا رێگایه‌كی دوور‌و درێژیان
بۆ گه‌یشتن به ئازادی ته‌واو له‌به‌رده‌مدایه.
ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ندین هۆ كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی
ئازادیی ژنان هه‌یه.
لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه ئیشاره به گرنگترین مه‌سه‌له كه ئه‌ویش سه‌ربه‌خۆیی
ئابووریی ژنانه‌و رۆڵێكی گرنگی له‌سه‌ر وه‌زعی ژناندا هه‌یه، بكه‌ین.
مه‌سه‌له‌ی ژن‌و گه‌یشتنی ئه‌وان به مافه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به
توانای دابین‌كردنی ژیان‌و بواری ئابوورییه به‌ستراوه‌ته‌وه. هه‌ركات ژنان
خوازیاری به‌رابه‌ریی مافه‌كانیان له‌گه‌ڵ پیاوان بووبن له یه‌كه‌مین هه‌نگاودا
هه‌وڵیان داوه له لایه‌نی ئابوورییانه‌وه سه‌ربه‌خۆ بن. با ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێ
كاتێك ژنان خه‌باتی خۆیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ پیاوان ده‌ست
پێ‌كرد، كه كاركردنیان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ هه‌ڵ‌بژارد. به واتایه‌كی دیكه‌ش به‌شداری
كردنی ژنان له بواره ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان یه‌كێك له نیشانه‌كانی
پێشكه‌وتنی هه‌ر وڵاتێكه.
سه‌ربه‌خۆیی ئابووریی ده‌بێته
هۆی چوونه‌سه‌ری بڕوابه‌خۆبوونی زیاتری ژنان. بۆ زیاتر باسكردن له مه‌ڕ ئه‌م
بابه‌ته‌و بۆ زیاتر ئاشنا بوون له مه‌ڕ لایه‌نه‌كانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، پێویسته
به كورتی چاوێك به مێژوودا بخشێنین.
له سه‌ده‌كانیی 14و 15دا كاری ژنان رستن‌و چنین بوو. لیلی براون ده‌ڵـێ: ئه‌گه‌ر
كه‌سێك له بیری نووسینی مێژووی كاری ژنانی كرێكاردا بێ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه
بۆ سه‌ره‌تای مێژووی دروست بوونی ماشێن . هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كی شیاو كار‌وچالاكیی
پیشه‌یی بوو كه ژنانی به جۆرێك له قوژبنه تاریكه‌كانی ماڵه‌كاندا هێنا ده‌ره‌وه‌و
په‌یدا بوونی نیزامی سه‌رمایه‌داری‌و كار له كارگه‌كاندا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ
ژنان پێك هێنا تا راده‌یه‌ك ببن به خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ماڵیی سه‌ربه‌خۆ، به‌و
جیاوازییه‌وه كه ژنان له رابردوودا به رێژه‌یه‌كی كه‌م له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان
دا به‌شدار بوون، به‌ڵام به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌مڕۆ كه ده‌بینین ژنان له زۆربه‌ی
وڵاتاندا له به‌شه جیاجیاكاندا خه‌ریكی كاركردنن.
به‌ڵام پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌ین كاتێك ژنان ده‌ستیان به‌كاركردن له
ده‌ره‌وه‌ی ماڵ كرد‌و به‌سه‌ربه‌خۆیی ئابووری گه‌یشتن چی دیكه نه‌یان توانی
به‌ستراوه‌یی‌یان به بنه‌ماڵه‌وه‌و پێشیلكردنی مافه ئینسانییه‌كانیان قبووڵ
بكه‌ن. ئۆتۆمبیل‌و شورشی پیشه‌یی، رۆڵێكی بنه‌ڕه‌تییان له‌سه‌ربه‌خۆیی ژناندا
هه‌بوو.
له كاتی شۆرشی گه‌وره‌ی فه‌ڕانسه به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ناڕه‌زایه‌تیی
سه‌باره‌ت به وه‌زعییه‌تی ناله‌باری ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی ژنان په‌ره‌ی
سه‌ند‌و ژنان توانییان به هێنانه‌گۆڕی داواكاری‌و رێكخستنی
ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و كاته‌یان رۆڵێكی به‌رچاو بگێڕن‌و ده‌توانم بڵێم یه‌كێك
له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م رووداوانه بوون.
فه‌قر‌ونه‌داری رووی له زیادبوون بوو، به جۆرێك كه ژیانی زۆربه‌ی خه‌ڵكی
خسته هه‌ژاری‌و ده‌ستكورتی. له‌ش فرۆشی‌و فه‌حشا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو
زیادی كردبوو، به جۆرێك كه له كۆتایی‌یه‌كانی سه‌ده‌ی 18ی زایین‌دا به
ته‌نیا له شاری پاریس 70 هه‌زار ژنی له‌شفرش هه‌بوو. برسییه‌تی رۆژ به رۆژ له
زیاد بوون دابوو‌و هه‌روه‌ها سه‌ره‌كیتیرن قوربانییانی ئه‌م سه‌ده‌یه منداڵان
بوون كه به شێوه‌یه‌كی بێ‌وێنه له ناوده‌چوون.
لیلی براون ده‌ڵـێ: یه‌كێك له‌و دوو كرێكاره‌ی كه ده‌ی هه‌ویست بچێته
مه‌جلیسه‌وه، ژنێك بوو كه له لایه‌ن ئه‌و ژنانه‌وه نێردرابوو. ئه‌وان له
ژیانی خۆیان ناڕازی بوون‌و داخوازی ژیانێكی مرۆڤانه‌یان بۆ خۆیان ده‌كرد‌و
دروشمی سه‌ره‌كیی ئه‌و ژنه كرێكارانه به ده‌ستهێنانی پاروه نانێكی حه‌ڵاڵ
بوو.
ئه‌وان له نامه‌یه‌كدا كه بۆ شای فه‌رانسه نووسیبوویان، سێ داخوازییان
هێنابوویه گۆڕێ. مووچه‌ی وه‌ك یه‌ك له هه‌مبه‌ر كاری وه‌ك یه‌ك له گه‌ڵ
پیاوان. قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی پیاوان بۆ سنووری كاری ژنان‌و هه‌روه‌ها
به‌شدارینه‌كردنی ژنانیش له‌و پیشه ده‌ستییانه‌ی كه تایبه‌ت به پیاوان بوو.
وه‌ڵامی زۆربه‌ی داخوازییه‌كانی ژنان درانه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه شای فه‌ڕانسه
نه‌بوو كه وه‌ڵامی داخوازییه‌كانی ئه‌وانی دایه‌وه، به‌ڵكوو ئه‌وه
پێداویستییه‌كانی سه‌رمایه‌داری بوو كه ژنانی هان دا كه بێنه نێو پرۆسه‌ی
به‌رهه‌م هێنانه‌وه.
سه‌رمایه‌داری، ژنانی ده‌خسته ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه‌و ده‌ی چه‌وساندنه‌وه،
به‌ڵام هاوكات ئه‌وانی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ئابووری‌و ئازادی هان ده‌دا. له
حاڵێكدا كاركردن له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ بۆ ژنانی ده‌وڵه‌مه‌ند، شه‌رمهێنه‌ر بوو،
ژنانی كرێكار بۆ ئه‌وه‌ی مافی كاركردنیان هه‌بێ شه‌ڕیان ده‌كرد. ژنانی بۆرژواش
له سووچی ماڵه‌كانیاندا داده‌نیشتن‌و ژیانیان له لایه‌ن هاوژین، باوك، یان
دڵداره‌كانییانه‌وه دابین ده‌كرا‌و له وه‌زعێكی باش‌دا ده‌ژیان. به‌ڵام ژنانی
كرێكار له شورشێكی پڕ له زه‌بروزه‌نگدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی نان دروشمی مافی
كاركردنیان به‌رز ده‌كرده‌وه.
مه‌سه‌له‌ی مافی ژنان بۆ ژنانی سه‌رمایه‌دار، زۆر دره‌نگتر له ژنانی كرێكار‌و
له حاڵی كاركردندا هاته ئاراوه‌و له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 19 بوو كه بۆ
سه‌ربه‌خۆیی ئابووریی هه‌نگاویان هه‌ڵ‌گرت. به‌م شێوه‌یه بوو كه ژنانی بورژوا
روویان كرده زانكۆكان، كارگه هونه‌رییه‌كان، ئیداره‌كان‌و...هتد‌و ته‌واوی
كاره‌ئازاده‌كانیان وه‌رگرت.
ئه‌مه پێداویستییه‌ك نه‌بوو كه له پڕا هاتبێته گۆڕێ بۆیان، به‌ڵكوو ئه‌وه
دابین‌كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانه كه ئه‌وانی ناچار كردوه به كاركردن.
كاتێك كه ژنانی بورژوا بۆ كاركردن هه‌نگاویان هه‌ڵ‌گرت له‌گه‌ڵ دژایه‌تی توندی
پیاوان به‌ره‌وروو بوون.
بۆ نموونه: بریتانیا وه‌كوو یه‌كه‌مین وڵات كه بزووتنه‌وه‌ی ژنانی بوژوا له‌وێ
سه‌ری هه‌ڵ‌دا له كۆتایی سه‌ده‌ی 18 خاوه‌نی 142 كارگه‌و یه‌كه‌ی
به‌رهه‌مهێنان بوو كه ژنان‌و پیاوان‌و منداڵانێكی زۆر كاریان تێدا ده‌كردن، له
حاڵێكدا كه هیچ هه‌واڵێك له ژنانی ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بوو. به‌ڵام له سه‌ده‌ی
19دا له ناكاو ده‌نگی ماری‌ویلسون كرافت به‌رزبۆوه كه خوازیاری بردنه‌سه‌ری
پله‌ی خوێنده‌واری‌و وه‌زعی په‌روه‌رده‌و فێركردنی بۆ ژنان ده‌كرد. له ساڵی
1841 نزیكه‌ی نیوملیون كرێكاری ژن له بریتانیا كاریان ده‌كرد. ئه‌وان زۆر
لـێ‌هاتووانه له شۆرشی چینایه‌تیدا به‌شدار بوون‌و هه‌روه‌ها له خه‌باتكارانی
بزووتنه‌وه‌ی چارتیستی بوون.
رێگه‌دان به ژنان بۆ به‌شداریكردن له چالاكییه‌كانی وه‌كوو مامۆستایی‌و
كارمه‌ند له ئیداره‌ی پۆست‌و تێلگراف به مووچه‌یه‌كی كه‌مه‌وه یه‌كه‌مجار به
ژنانی بورژوا درا. له ساڵی 1853 نوێنه‌رایه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی تێلگرافیان به
ژنان به‌خشی له ساڵی 1846 یه‌كه‌مین قوتابخانه‌ی خوێندنی باڵایانی دانیش
سه‌رای مامۆستایانیان بۆ ژنان كرده‌وه. هه‌روه‌ها له ئامریكا‌و ئاڵمانیش ژنان
له گه‌ڵ به‌ره‌وپێش چوونی پیشه‌و سه‌رمایه‌داری چوونه‌نێو مه‌یدانی
كاركردنه‌وه. ریشه‌ی په‌سندكردنی یاسای پارێزگاری كردن له ژنانی كرێكار بۆ
بزووتنه‌وه‌ی چاریسته‌كان ده‌گه‌رێته‌وه.
ترس له په‌ره‌سه‌ندنی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری بووه هۆی ئه‌وه كه له ساڵی
1842 یاسای پێشنیار كرا‌و له لایه‌ن "لۆرداشلی" كه له‌ودا كاری نهێنی‌و
قاچاغیان بۆ ژنان‌و منداڵان قه‌ده‌غه كرد جێبه‌جێ بكرێ، كه ئه‌مه یه‌كه‌مین
هه‌نگاو بوو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان.
له ژووئه‌نی ساڵه 1884 یاسای هه‌شته‌م دانرا كه سه‌عاته كاری ژنانی له
كارگه‌كانی رستن‌و چنین كرده 10 سه‌عات له رۆژدا. خه‌باتی ژنان هه‌روه‌ها
درێژه‌ی هه‌بوو تا ئه‌و راده‌ی كه توانییان به به‌شێك له داواكارییه‌كانی
خۆیان بگه‌ن.
ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ چاوێك به وه‌زعییه‌تی ئێستای ژناندا بخششێنین ده‌بینین ژنان
ئێستا یه‌ك له سێی هێزی كاری جیهان پێك ده‌هێنن، به‌ڵام به‌شی ئه‌وان له
خاوندارییه‌تی ته‌نیا 1%ی بووه‌و راده‌ی ژنانی نه‌خوێنده‌وار له جیهاندا 1/5
به‌رابه‌ری پیاوانه. به‌و پێیه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ ژنان دوای یه‌ك سه‌ده
خه‌بات‌و تێكۆشان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی كاركردن‌و گه‌یشتن به ته‌واوی مافه
ئینسانییه‌كانیان هێشتا كه رێگایه‌كی دوور‌و درێژیان له پێشه. له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی كه یه‌ك له سێی هێزی كاری جیهان ژنان پێكی ده‌هێنن هێشتا كه له
زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا هه‌قده‌ستیان له پیاوان كه‌متر‌و ته‌نیا 1%ی سامانی
جیهانیان له ده‌ست دایه.
له زۆربه‌ی وڵاتاندا ژنان ئیزنی كاركردنیان له زۆر پیشه‌دا نیه. ته‌نانه‌ت
هه‌ر له‌م وڵاتانه‌دا خوێندن له زۆر رشته‌ی زانكۆكاندا بۆ ژنان قه‌ده‌غه‌یه.
هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆكه به هۆی پێشكه‌وتنی تێكنۆلۆژی‌و بوونی زۆر رێكخراوی
دیموكراتیك له جیهاندا‌و هه‌روه‌ها بوونی رێكخراوی تایبه‌ت به ژنان، وه‌زعی
ژنان ئالۆگۆڕێكی زۆری به‌سه‌رداهاتوه. ژنان توانیویانه له بواره‌كانی
كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتووری‌و سیاسی پێ‌بگه‌ن‌و خۆیان بسه‌لمێنن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ
بوونی ئه‌مانه هه‌مویان دیسانه‌كه‌ش ناتوانین بڵێین ژنان به هه‌موو مافه‌كانی
خۆیان گه‌یشتوون.
ئاماره‌كان ئه‌وه‌مان پێ‌ده‌ڵێن كه هه‌ژاری له نێو ژناندا به تایبه‌تی ئه‌و
ژنانه‌ی كه سه‌رپه‌رستیی بنه‌ماڵه‌یان له ئه‌ستۆیه زیاتره له پیاوان.
به‌ستراوه‌یی ژنان به پیاوان بۆ نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ده‌رامه‌ت‌و په‌یدا
نه‌كردنی كاری به‌كه‌ڵك ده‌گه‌ڕێته‌وه. كاتێك كه ده‌ڵێین ژنان به
به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی ئابووریی خۆیان ده‌توانن هه‌نگاوێكی دیكه بۆ
گه‌یشتن به مافه‌كانیان هه‌ڵ‌گرن. به‌و هۆیه‌یه كه ده‌بینین نه‌بوونی
سه‌ربه‌خۆیی ئابووری ژنان له زۆربه‌ی كاته‌كاندا ناچار ده‌كا كه له
به‌رامبه‌ر توندوتیژیی‌و بێ‌رێزی‌و پێشێلكردنی مافه‌كانیان له لایه‌ن
پیاوانه‌وه دان به‌خۆدا بگرن.
زۆربه‌ی ژنانی له‌شفرۆش‌و ژنانی سه‌رشه‌قام، ژنانێكن كه بۆ بژیوی ژیانی
رۆژانه‌یان ناچارن له‌شی خۆیان بفرۆشن. دابه‌شكردنی كاری ژنانه‌و پیاوانه
كێشه‌یه‌كی دیكه‌یه له به‌رده‌م ژناندا كه نه‌توانن به ئاسانی كار وه‌ده‌ست
بهێنن. به‌گشتی ده‌توانین بڵێین فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر
زۆر له بواره‌كان‌و ئه‌و نیزامه ناعادلانانه‌ی كه هه‌ن، كۆسپێكی گه‌وره‌ن له
به‌رامبه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ژناندا. له ئێرانی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئاخونده‌كاندا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژنان هه‌وڵێكی زۆر له بواره جۆراوجۆره‌كاندا به تایبه‌ته
له بواره ئابوورییه‌كاندا ده‌ده‌ن به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆسپی زۆر له‌سه‌ر
رێگایان ده‌بینن. به‌هۆی باوه‌ڕه كۆن‌و سوننه‌تییه‌كان ئه‌ركی به‌ده‌ستهێنانی
بژیوی ژین به ئه‌ستۆی ژنان نه‌بووه‌و نابێ له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ كار بكه‌ن.
ئه‌م شێوه بیركردنه‌وانه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌مترین ئیزن به ژنان بدرێ
كه له ده‌ره‌وه كار بكه‌ن، یان ئیزنی كاركردنیان له زۆر له پیشه‌كاندا
پێ‌نادرێ. ده‌توانم بڵێم هۆكاری زیادبوونی ژنانی سه‌رشه‌قام له كۆمه‌ڵگای
ئێران‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئیزن نه‌دانی كاركردن به ژنان له پیشه جیاجیاكاندا‌و
هه‌روه‌ها ئه‌و كارانه‌ی كه بۆ پیاوان دیاری كراون.
له كۆتایی‌دا پێویسته جارێكی دیكه‌ش بڵێم به‌بێ سه‌ربه‌خۆیی ئابووری،
خه‌ونه‌كانی ژنان بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانیان نایه‌ته‌دی. |