|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: کۆمه‌ڵایه‌تی ::. |
|
رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی
داوای له حكوومه‌تی ئێران كرد ده‌سبه‌جێی حوكمی به‌رد
باران كردن هه‌ڵ‌وه‌شێنێته‌وه |
|
سه‌رچاوه: اخبار روز
و: شنۆ مێهرپه‌روه‌ر
"ئایرین خان"، به‌رپرسی گشتی رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی به بۆنه‌ی
چواره‌مین رۆژی جیهانیی سزای ئێعدامه‌وه وتی: ئه‌من به ته‌واوی توانامه‌وه
ده‌نگم ده‌خه‌مه پاڵ ده‌نگی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئێران‌دا به بوێرییه‌كی له
راده‌به‌ده‌ر به دروستكردنی مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانی خۆیان، بۆ كۆتایی هێنان به‌ردباران
خه‌بات ده‌كه‌ن.
دڵته‌زێنه كه به پێچه‌وانه‌ی راوه‌ستانی ئه‌م جۆره له كوشتن‌و به پێی
ئاگادارییه‌كان كه له لایه‌ن به‌رپرسی ده‌زگای قه‌زایی‌یه‌وه له ساڵی 2002ی
زایینی‌یه‌وه دیاریكراوه، هێندێك له به‌رپرسانی ئێرانی هه‌وڵ بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی
ئه‌م سزادانه دزێوه ده‌ده‌ن.
ئێعدام به هۆی به‌ردبارانه‌وه كارێكی قیزه‌ون‌و ترسناكه. ئه‌م سزایه كه به‌روونی
بۆ ئازاردانی پتری قوربانییه‌كه، دیاری كراوه‌و توندترین شێوه‌ی توندوتیژی
یان سزای توند، نامرۆڤانه‌و سووكایه‌تی پێكردن به‌كار ده‌برێ، توندوتیژی،
زاتیی ئێعدام دووقات ده‌باته سه‌ر، سه‌نگسار ده‌بێ هه‌ڵ‌وه‌شێـته‌وه. داوا له
حكوومه‌تی ئێران ده‌كه‌م كه ده‌سبه‌جێی‌و لێبراوانه ئه‌م كاره به‌رێوه ببا.
به پێی نوێترین راپورته‌كان له دێسامبری 2002ی زایینی‌دا ئایه‌توڵڵا شاروودی،
به‌رپرسی ده‌زگای قه‌زایی فه‌رمانێكی بۆ قازییه‌كان ده‌ركرد‌و له‌ودا داوای
كرد كه سزادان به‌شێوه‌ی به‌ردباران ڕابگیرێ تا سه‌باره‌ت به گوڕینی هه‌تایی
ئه‌م یاسایه، كه به رواڵه‌ت ئه‌و كات له لایه‌ن ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی، رێبه‌ری
كۆماری ئیسلامییه‌وه چاودێری ده‌كرا، بریارێكی نوی ده‌ربكرێ.
به‌ڵام له مانگی مای ساڵی 2003ی زایینی‌دا، هه‌واڵ گه‌یشت كه عه‌باس‌و مه‌حبووبه
به تۆمه‌تی كوشتنی هاوسه‌ری مه‌حبووبه‌ی محه‌ممه‌دی‌و به هۆی "زنای محصنه"
كه سزای ئێعدام "سه‌نگساری" بۆ دیاری ده‌كرێ ـ له گۆرستانێك له مه‌شهه‌ددا
به‌ردباران كراون. پێشتر به‌شێك له گۆرستانه‌كه‌یان له خه‌ڵك به تاڵ كرد‌و به
پێی زانیارییه‌كان زیاتر له 100 كه‌س له هێزه‌كانی سوپای شۆڕش‌و به‌سیج كه
پێشتر بۆ ئه‌م كاره بانگ هێشت كرابوون له سه‌نگساره‌كه‌دا به‌شدار بوون. لێبوردنی
نێونه‌ته‌وه‌یی له نامه‌یه‌كدا داوای روونكردنه‌وه‌ی له‌م پێوه‌ندییه‌دا له به‌رپرسی
ده‌زگای قه‌زایی كرد، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامی پێ نه‌دراوه‌ته‌وه.
كۆمه‌ڵێك له پارێزه‌رانی مافی مرۆڤـ له ئێراندان، كه زۆربه‌یان ژنن‌و بریتیین
له تێكوشه‌ران، رۆژنامه‌نووسان‌و مافناسان، ده‌ستیان كردووه به خه‌بات بۆ هه‌ڵ‌وه‌شانه‌وه‌ی
به‌ردباران. ئه‌م خه‌باته به هۆی شادی سه‌در، مافناس‌و داكۆكیكه‌رێكی مافه‌كانی
ژنان، رێبه‌ریی ده‌كرێ.
رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پشتیوانی له 9 ژنی مه‌حكووم به به‌ردباران
كه له‌م بڵاوكراوه‌یه‌دا ناویان هاتوه، كه‌وتووته خۆ كه ناوه‌كانیان ئه‌مانه‌نن:
ئه‌شره‌ف كه‌لـهۆڕی، په‌ریسا، ئێران، خه‌یریه، كوبرا نه‌جاڕ، شه‌مامه قوربانی (كه
به مه‌له‌كیش ناوی ده‌به‌ن‌و ناسراوه) سوغرا مه‌ولایی، فاتمه‌و حاجیه
ئیسماعیل وه‌ند.
هه‌لومه‌رج بۆ پارێزه‌رانی مافی مرۆڤـ له ئێران‌دا زۆر سه‌خت‌و ناله‌بار‌و دژواره،
قانوونی بنه‌ڕه‌تیی به توندی ئازادی راده‌ربڕین‌و كۆبوونه‌وه‌كان سنووردار‌و
به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه‌و پارێزه‌رانی مافی مرۆڤیش به‌هۆی چالاكییه‌كانیانه‌وه
زۆر جاران ده‌كه‌ونه به‌ر ئازار‌و ئه‌زییه‌ت، هه‌ره‌شه، هێرش، راگیران‌و زیندانی
كردن‌و ئه‌شكنجه. زۆربه‌یان سه‌فه‌ریان لـێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ‌و پێشگری له
چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان له وڵات ده‌كرێ. رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی
ئاگاداره كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دژی سزای ئێعدام‌و له‌وانه بۆ هه‌ڵ وه‌شانه‌وه‌ی
به‌ردباران خه‌بات ده‌كه‌ن، كه‌وتوونه‌ته‌وه به‌ر ئازار‌و ئه‌زییه‌ت‌و فشاره‌وه.
رۆژی جیهانیی دژی سزای ئێعدام له لایه‌ن هاوپه‌یمانییه‌تی جیهانی دژی سزای
ئێعدام رێك خراوه. ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌تییه، 53 رێكخراو له‌وانه رێكخراوی
لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، یه‌كیه‌تییه كرێكارییه‌كان، ناوه‌ندی پارێزره‌كان‌و
به‌رپرسه ناوچه‌و خۆ جێی‌یه‌كان له خۆ ده‌گرێ كه له هه‌وڵێكی هاوبه‌شدا بۆ
رزگاربوونی جیهان له سزای له سێداره‌دان‌و ئێعدام، هه‌وڵ ده‌ده‌ن. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |