|
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی : ایران
امروز
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: شنۆ مێهر په‌روه‌ر
" كۆندالیزارایس"، وزیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا، پاش ئه‌وه‌ی كه دوو ساڵ
له‌سه‌ر یه‌ك پله‌ی یه‌كه‌می به‌هێزترین ژنانی جیهانی هه‌بوو، ئه‌و پله‌یه‌ی
له‌ده‌ست دا. گۆڤاری" فۆربس" ئه‌مجاره‌یان ئانگێلامێركێل، سه‌دری ئه‌عزه‌می
ئاڵمانی وه‌ك به‌هێزترین ژنی جیهان دیاری كرد‌و رایس بوو به دووهه‌م.
گۆڤاری باوه‌ڕ پێكراوی فۆربس هه‌موو ساڵێك لیستێك له 100 ژنی به هێزی جیهان
بڵاو ده‌كاته‌وه، كه هه‌ر هه‌موویان سیاسه‌تمه‌دار نین. له راستیدا ژنه تاجر،
به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌ته گه‌وره‌كان‌و خاوه‌نانی راگه‌یه‌نه‌كان
زۆرترین به‌شدارییان له‌م لیسته‌دا هه‌یه. راڤه‌كارانی گۆڤاری فۆربس له‌م پله‌به‌ندی‌یه‌دا
زۆر شت له‌به‌رچاو ده‌گرن: له راده‌ی به‌شداریی له راگه‌یه‌ندنه‌كانه‌وه بگره
هه‌تا هێزی ئابووری.
له لیستی ساڵی رابردوودی
100 ژنی به‌هێزی جیهاندا كه فۆربس هه‌ڵ بژاردبوون، "مێركێل" پله‌ی یه‌كه‌می وه‌ده‌ست
نه‌هێنا. وه‌ك هاوتایه‌كانی كه له وڵاتانی شیلی، لیبریا‌و كوره‌ی باشووریش بۆ
یه‌كه‌م جار دێنه لیستی فۆربسه‌وه.
حه‌وتوونامه‌ی "ئیشپیگێل" ده‌نووسێ: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه رۆژ به رۆژ خانه‌گومانی‌یه‌كان
سه‌باره‌ت به رێبه‌ریی ئانگێلامێركێل زیاد ده‌بێ، سیمای‌ناوبراو له‌ده‌ره‌وه‌ی
ئاڵمان هه‌روا به‌هێز‌و خۆشه‌ویسته. به پێی نووسراوه‌كه‌ی ئیشپیگێل، راپرسییه‌كانی
ئه‌م دواییانه‌ی ئاڵمان، باس له هاتنه‌خواره‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌و خۆشه‌ویستییه
ده‌كه‌ن، ئه‌و چاكسازییانه‌ی كه ئه‌و به‌ڵێنی دابوون، به جێی نه‌هێناوه.
به‌ڵام زیاتر له هه‌مووان فۆربس سه‌رنج ده‌داته دوو فاكتۆر:
ئه‌و پێوه‌ندی‌یه نزیكه‌ی كه له‌گه‌ڵ كۆشكی سپی پێكی‌هێناوه‌و هه‌روه‌ها
گرینگی له راده‌به‌ده‌ری ئه‌و له سیاسه‌ته‌كانی ئورووپا. "میشیل باشیلت"،
سه‌رۆك كۆماری شیلی، له پله‌ی هه‌ڤده‌هه‌مدایه، "ئالن جانسۆن سێرلیڤ"، سه‌رۆك
كۆماری لیبریا، له پله‌ی په‌نجاویه‌كه‌مین‌و "هان میۆنگ سۆك"، سه‌رۆك وه‌زیری
كووره‌ی باشوور، پله‌ی شه‌ست‌و هه‌شتی‌یان بۆ خۆیان ته‌رخان كردوه. هه‌روه‌ها
"وویی"، جێگری سه‌رۆك وه‌زیری چین به پله‌یه‌كی خوارتر له چاو ساڵی رابردوو،
رازی بوه به پله‌ی سێیه‌م. "مارگارت بێكت"، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی
بریتانیا له‌پله‌ی بیست‌و نۆهه‌م‌و "شێری بێلی" هاوسه‌ری سه‌رۆك وزیری
بریتانیاش له پله‌ی شه‌ست‌و دووهه‌مدا له پێرستی فۆرربس دان. ئه‌مساڵ
مه‌له‌كه‌ی بریتانیا ئێلیزابتی دووه‌م جێگای هاتوه‌ته پله‌ی چل‌و شه‌شه‌م، له
حاڵێكدا ساڵی رابردوو یله‌ی حه‌فتاو پێنجه‌می هه‌بوو. مارینا بێرلۆسكۆنی
ئیتالیایی له لیسته‌كه‌دا پله‌ی چل‌و دووه‌می هه‌یه. هه‌روه‌ها مه‌له‌كه‌ی
ئۆردۆن، رانیا له پێرستی فۆربسدا هه‌شتاو یه‌كه‌مین ژنی به‌هێزی جیهانه.
ئه‌وانه‌ی كه سیاسی نین:
ئێندرانۆهی‌و ئانه‌مۆلكاهی، به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌ری كارخه‌نه‌كانی "پێسپی"و
"وزیراكس" له پله‌به‌ندی نوێی فۆربسدا، پله‌ی چواره‌م‌و پێنجه‌میان بۆ خۆیان
ته‌رخان كردوه. "ملیندا گیتس"، هاوسه‌ری "بێل گتیس" دامه‌زرێنه‌ری مایكرۆسافت
له لیستی ئه‌مساڵدا له پله‌ی دوازده‌هه‌مدایه. "ئۆپراوینفێری" به‌ڕێوه‌به‌ری
به‌رنامه‌و بێژه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریكایی له پله‌ی چوارده‌هه‌می لیستی
ئه‌مساڵی فۆربسدایه. "ئانگ سان سۆكی" براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی له
وڵاتی بێرمه پله‌ی چل‌و حه‌وتی وه‌ده‌ست هێناوه. جه‌نابت رابینسۆن به‌رپرسی
به‌ڕێوه‌به‌ری رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز له‌پله‌ی حه‌فتا‌وچواری لیسته‌كه‌دایه.
1ـ ئانگێلامێركێل، سه‌دری ئه‌عزه‌می ـ ئاڵمان
مێركێلی ته‌مه‌نی په‌نجاو دوو ساڵان پاییزی ساڵی رابردوو سه‌دری ئه‌عزه‌میی
گه‌وره‌ترین ئابووری ئورووپای وه‌ده‌ست هێنا. به‌سه‌ركه‌وتنی هه‌ر له
ركه‌به‌ره به‌هێزه‌كه‌ی گێرهاڕد شێرۆێدیره‌وه بگره هه‌تا ئه‌ندامانی
حیزبه‌كه‌ی، یه‌كیه‌تی دێموكرات مه‌سێحییه‌كانه‌وه هه‌موانی سه‌رسام كرد. هه‌ر
له‌و كاته‌وه، مێركێل ئه‌و دانشمه‌ند‌و بیرمه‌نده‌ی كه بوو به سیاسه‌تمه‌دار،
رێبه‌رانی جیهانی هه‌ر له جۆرج بووش، سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكاوه بگره هه‌تا
توونی بێلێر، سه‌رۆك وه‌زیری بریتانیای خسته ژێر باندۆڕی خۆیه‌وه. به‌ڵام
رێگایه‌كی پڕ له هه‌وراز‌و نشێوی له‌به‌رده‌مدایه. راده‌ی خۆشه‌ویستی‌یه‌كه‌ی
له 80 له سه‌ده‌وه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا گه‌یشتۆته 56 له‌سه‌د. ئه‌مه‌ش
بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه بۆ چاكسازی یاساكان به‌ڵێنی دابوو،
دژوارتر له پێشووبن. به‌ڵێنی دابوو كه ئاڵوگۆڕێكی به‌رچاو له سیستمی دابین
كراوه كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كان‌و باجی شیركه‌ته‌كان ده‌دا. دیاره هیوا‌و هومێد هێشتا
هه‌ر ماوه. سَیهه‌مین ئابووریی جیهان كه پێنج ساڵه له هاتنه خواره‌وه دایه،
ئه‌مساڵ 2 له سه‌د چوه‌ته‌سه‌رێ‌و مێركێل به‌رده‌وام گه‌ڵاڵه‌ی
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئابووریی ئاڵمان ده‌باته پێش.
له پشتی په‌رده‌شه‌وه، بۆ بردنه سه‌ری سه‌رمایه‌گوزاری شیركه‌ته
ئامریكاییه‌كان له ئاڵمان‌دا، هه‌وڵێكی زۆری داوه. ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه
ده‌توانین بڵێین ئاكامی هه‌بوه. له مانگه‌كانی مای‌و ژوئه‌ن دا به‌بێ هه‌ڵاو
هه‌نگامه‌و به‌بی به‌شداریی له راگه‌یه‌نه‌كان چوو بۆ
ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان‌و له‌گه‌ڵ به‌هێزترین رێبه‌رانی ئابووری ئا‌مریكا
وتووێژی كرد. ئه‌و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ئیمتیازه ئابووریانه‌دا، ئێستا
هاوپه‌یمانێكی نزیك بۆ كۆشكی سپی دێته ئه‌ژمار‌و هه‌ڵوێسته نزیكه‌كانی ئه‌م
دوو لایه‌نه له دۆسییه‌ی ئه‌تۆمی ئێران دا به‌ڵگه‌یه‌كی باشن بۆ ئه‌م
ئیدیعایه.
2ـ كۆندالیزاڕایس، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا:
جۆرج بووش هاوكات له گه‌ڵ شه‌ڕی عێراق خۆشه‌ویستی‌یه‌كه‌ی كه رۆژ به رۆژ زیاتر
ده‌هاته خواره‌وه، په‌یتا په‌یتا‌و زیاتر له پێشوو له راوێژكاره‌كه‌ی نزیكتر
ده‌بوه‌وه. ئه‌م راوێژكاره له ده‌وری دووه‌می سه‌رۆك كۆماری بووش دا بوو به
وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا. كۆندالیزاڕایسی ته‌مه‌ن 56 ساڵه ئه‌و
دیپلۆماته پراگماتیسته‌یه كه كاریگه‌ری له سیاسه‌ته‌كانی بووشدا هه‌روا روو
له زیاد بوونه. بۆ سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌رواو پشتیوانیی له سیاسه‌ته‌كانی بوش
ده‌كا. رایس ئۆگریی به رێبازی ریالیزم له سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا هه‌یه‌و
وتووێژی به‌رامبه‌ر‌و راسته‌وخۆی پێی باشه. رایس له سه‌ردانێكی كتوپڕ له
لوبنان به قه‌یرانه‌كانی ئه‌م دواییانه، هه‌مووانی سه‌رسام كرد، به‌ڵام
نه‌یتوانی ده‌رگیری و تێكهه‌ڵچوونه‌كان رابگرێ.
رایس ده‌یهه‌وێ‌و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه پێش به گه‌ڵه‌وه كێشی‌یی
ئه‌تۆمییه‌كانی كوره‌ی باكوور بگرێ، ئه‌و شته‌ی كه‌و هه‌تا ئێستاش ئاكامێكی
نه‌بوه. ئه‌و ناوبانگه به‌و سه‌فه‌ره په‌یتا په‌یتایانه‌ی كه بۆ سه‌رتاسه‌ری
جێهان ده‌یكا. له‌وانه‌یه زیاتر له سیاسه‌تڤانانی دیكه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی
رابردوودا سه‌فه‌ری كردبێ. له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌منییه‌تی ئاسیا له
"كۆالالامپوور"، ئه‌مساڵ پێانوی لێدا. له‌وانه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری
كاندیدا بكرێ، به‌ڵام ئه‌و رۆژه‌ش پاش لێدانی پیانو گوتی كه پیشه‌ی دواتری
به دڵنیاییه‌وه پێوه‌ندی به مۆسیقاوه هه‌یه.
3ـ وویی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیری چین
گه‌شه‌ی ئابووریی خێرای چین‌و پێویستی له راده‌به‌ده‌ری ئه‌م وڵاته به
سه‌رچاوه‌كان، بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه جێگری سه‌رۆك وه‌زیری‌و وه‌زیری
ته‌ندرووستی ئه‌مساڵ زۆر سه‌رقاڵ بێ‌و زۆر كاریشی سه‌روسامان داوه. له
هه‌وڵدان بۆ په‌یوه‌ست بوونی چین به كۆپی‌رایته‌وه بگره، هه‌تا پێكهێنانی
بازاڕی نوێ كه ده‌بێته هۆی ناهاوئاهه‌نگیه تیجاری‌یه‌كان.
كاتێك كه ئه‌مساڵ گوتی: "تیجاره‌تی دوو لایه‌نه به قازانجی دوو لایه‌نه"،
له راده‌ی نیگه‌رانی‌یه‌كانی یه‌كیه‌تی ئورووپا له بواری پێوه‌ندی ماڵیی
له‌گه‌ڵ چین رێی كه‌م كرده‌وه. بۆ سه‌لماندنی ئه‌م ئیدیعایه كاتێ كه له
ئاوڕِێلی رابردوودا سه‌فه‌ری بۆ ئا‌مریكا كرد، رێكه‌وتنامه گه‌لێكی به بڕی 18
میلیارد دۆلار له‌گه‌ڵ شیركه‌ته ئامرییكای‌یه‌كان ئیمزا كرد، 5 میلیارد دۆلار له‌و
بڕه پاره‌یه‌ی سه‌رفی كڕینی فڕۆكه‌كانی بوئینگ كرد. وویی 67 ساڵه‌و ئه‌ندامی
له مێژینه‌ی حیزبی كۆمۆنیسته، ئه‌مساڵ وه‌ك باڵوێزی نیاز پاكیی چین،
سه‌فه‌رێكی بۆ كوره‌ی باكوور كرد تا وتووێژه شه‌ش لایه‌نه ئه‌تۆمی‌یه‌كان
له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته له بێ ئاكامی رزگار بكا. هه‌وڵێك بۆ سه‌لماندنی ئه‌م
قسه‌یه ئه‌وه‌یه كه چین بوه نێوبژیوانێكی هه‌ڵكه‌وتووی ناوچه‌یی.
13ـ سۆنیاگاندی، رێبه‌ری حیزبی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ـ هێند
گاندی له ئیتالیا چاوی به دنیا هه‌ڵهێناوه‌و ئێستاش رێبه‌ری به‌هێزترین حیزبی
سیاسی له هێندوستانه. له‌ده‌یه‌ی نه‌وه‌دی زایینی‌دا چالاكی‌یه سیاسی‌یه‌كانی
ده‌ست پێكرد. سۆنیا گاندی بووكی "ئێندێرا گاندی" سیاسه‌تمه‌دارێكی دیكه‌ی
هێنده.
له مانگی مای ساڵی 2004ی زایینی‌دا براوه‌ی هه‌ڵبژارده گشتی‌یه‌كان بوو،
به‌ڵام دواتر‌و له ژێر فشاردا پاشه‌كشه‌ی له خه‌ون‌و خه‌یاڵی سه‌رۆك وه‌زیری
كرد‌و سپاردی به ركه‌به‌ره‌كه‌ی مانمۆهان نسینگ. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مووه
دژایه‌تی‌یانه به‌ڵام تا ئێستاش گاندی هه‌روا خۆشه‌ویسته. به میلیونان هه‌ژار‌و
نه‌دار له هێندوستاندا وه‌ك رزگاریده‌رێك ده‌یپه‌رستن. زۆر جاران باسی له گه‌شه‌ی
سه‌رسوڕهێنه‌ری ئابووریی هێند كردوه‌و گوتوویه‌تی كه به‌م شێوه‌یه به
میلیۆنان هه‌ژاری لێده‌كه‌وێته‌وه. به بڕوای ئه‌و حكوومه‌ت كارێكی به‌و
شێوه‌یه‌ی بۆ وه‌زیران نه‌كردوه. پاش ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییانه له
شه‌مه‌ه‌نده‌فه‌ری "به‌مبه‌ئی" كه كۆشتنی 200 كه‌سی لێ‌كه‌وته‌وه، سۆنیا رۆیشت
بۆ نه‌خۆشخانه خۆجێی‌یه‌كان‌و سه‌ردانی برینداره‌كانی كرد‌و ئه‌مه‌ش بوو به هۆی
ئه‌وه‌ی كه خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی له‌نێو دڵی خه‌ڵكدا زیاتر بێ.
خه‌سووه‌كه‌ی تا كاتی تیرۆری به ده‌ستی پارێزه‌ره‌كه‌ی له ساڵی 1984
زایینی‌دا، هه‌ر سه‌رۆك وه‌زیر بوو. "راجیو گاندی" هاوسه‌ری سۆنیاش له ساڵی
1991ی زایینی‌دا، به هۆی شه‌ڕكه‌رانی "به‌بره‌كانی تامیل" كوژرا. ئه‌و حه‌وت ساڵ
سه‌رۆك وه‌زیری هێندوستان بوو. پاش تیرۆر كردنی مێردكه‌ی، سۆنیا دووره په‌رێز
بوو، به‌ڵام ئه‌م دووره په‌رێزییه له دنیای ده‌سه‌ڵات، ماوه‌یه‌كی زۆر
نه‌كێشا.
17ـ میشل باشیلت، سه‌رۆك كۆماری شیلی
باشیلی ته‌مه‌ن 54 ساڵه یه‌كه‌مین ژنه كه له شیلی‌دا پۆستی سه‌رۆك كۆماریی
وه‌ده‌ست هێناوه، له راستیدا دووهه‌مین ژنی سه‌رانسه‌ری ئه‌و قاڕه‌یه‌كه كه
رێبه‌ریی وڵاتێك ده‌گرێته ئه‌ستۆ. له مانگی مارسی رابردوودا وه‌ك سه‌رۆك كۆمار
سوێندی خوارد، گرووپێك له به‌هێزترین ژنه‌كانی دنیا، له "هێڵین كلارك" سه‌رۆك
وه‌زیری نیوزیله‌نده‌وه بگره هه‌تا "كۆندالیزاڕایس" باڵوێزی كاروباری
ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا ـ له روانگه‌ی فۆربوسه‌وه ـ له رێوه‌ره‌سمی سوێند
خواردنه‌كه‌یدا به‌شدرا بوون.
هه‌روه‌ها له كاتی سه‌فه‌ر بۆ ئا‌مریكا له مانگی ژوئه‌ن دا له‌گه‌ڵ دوو ژنی
به‌ده‌سه‌ڵاتئ به هێزی دیكه چاوپێكه‌وتنی هه‌بوو كه سێناتۆر "هێلاری
كلینتۆن"و "رۆسی بادرگینسبۆرگ"، به‌رپرسی دیوانی به‌رزی
ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان بوون. باشێلت ئه‌م رێگایه‌ی به سانایی تێپه‌ڕ
نه‌كردوه، باوكی "ئالبێرتۆ باشیلت مارێننز"، ژێنڕاڵی هێزه هه‌واییه‌كان بوو كه
خزمه‌تی به ساڵوائادۆر ئاڵنده سه‌رۆك كۆماری شیلی ده‌كرد. پاش كوده‌تای
ئاگوسته پینوشه له ساڵی 1973.ز. به دژی ئه‌و، باوكی میشێل باشیلتیان خسته
زیندان‌و پاشان هه‌ر له زینداندا گیانی له‌ده‌ست دا. پاش مردنی باوكی، باشیلتیش
ده‌سگیر كرا‌و دولیه له شیلی هه‌ڵات. له ساڵی 1979.ز. گه‌ڕایه‌وه بۆ وڵات تا
خوێندنه‌كه‌ی له بواری پزیشكی له زانستگه‌دا درێژه پێ‌بدا. له ساڵی 1994.ز.
بووبه راوێژكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی شیلی‌و پاشان بوو به وه‌زیر. له
ساڵی 2004ی زایینی كه هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه چوو، وه‌زیری به‌رگری بوو.
ژانوییه‌ی رابردووش له قۆناخی دووه‌مدا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری برده‌وه.
18 ـ هێلاری كلینتۆن، سیناتۆری نیۆیۆرك ـ ئا‌مریكا
هێلاری كلینتۆن "خانمی یه‌كه‌می" وڵاتێكه كه له هه‌ڵبژاردن دا به‌شداری
ده‌كا‌و ده‌یباته‌وه. ئێستا خه‌باته‌كه‌ی بۆ سه‌ركه‌وتنی سه‌ر له نوێ له
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵی سێنا ده‌ست پێكردوه: دیاره زۆربه‌ی راڤه‌كاران له‌سه‌ر
ئه‌و بڕوایه‌ن كه به بێ هێچ هه‌وڵ‌و ماندووبوونێك له هه‌ڵبژاردنی
نێوده‌وره‌یی مانگی نوامبریش ده‌باته‌وه، و ململانێی ئه‌مساڵ ته‌نیا بازاڕ
گه‌رمییه‌كه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی ساڵی 2008ی زایینی.
هه‌نگاوی ئه‌م دواییانه‌ی وه‌ك: خۆ نزیك كردنه‌وه له "رۆپێرت مه‌ردوخ غوولی"
راگه‌یاندنی موحافیزه‌كار‌و پشتیوانی بێ‌ئه‌ملاو ئه‌ولای له درێژه‌دان به
مانه‌وه‌ی ئا‌مریكا له عێراق، چه‌پ‌و لیبڕاڵه‌كانی گێژ‌و وڕ كردوه. به‌ڵام ئه‌م
كارانه‌ی ده‌توانێ بیكا به هێز‌و ده‌سه‌ڵاتێكی ناوه‌ندی. ژنێك كه هه‌م
لیبرَاڵه‌كان‌و هه‌م موحافیزه‌كاره‌كانیش بۆ لای خۆی راده‌كێشێ. سه‌ره‌ڕای
ئه‌مه‌ش هه‌وڵه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی بۆ به په‌سه‌ندگه‌یاندنی یاسای پشتیوانی
له چوارچێوه‌ی تایبه‌تی، زیاتر له نێو لایه‌نه به‌ربڵاوه‌كانی خه‌ڵكدا
خۆشه‌ویستی كردوه.
به‌ڵام هێشتا گیروگرفتی زۆر له‌سه‌ر رێگان، ئه‌و هاوسه‌ری بیل كلینتۆنه! ئاكامی
راپرسییه‌كانی ئه‌م دواییانه نیشان ده‌دا كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی‌دا پشتیوانیی لێ‌كه‌ن، رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ له
به‌ره‌وژوور چون دایه.
20ـ هێڵێن كلارك، سه‌رۆك وه‌زیری نیوزله‌ند
"كلارك" پاش سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنی پر له هه‌ڵاو هه‌نگامه‌ی ساڵی
رابردوو، ئێستا هه‌موو كاتێ خۆی خستۆته پێناو كاروباری تیجارییه‌وه. ته‌نانه‌ت
ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی كابینه‌كه‌ی پاش ئاشكرابوونی ئابڕوو
چوونه‌كه‌ی نه‌بوه هۆی دڵساردیی ئه‌و. زۆریش هیواداره به پێكهێنانی پێوه‌ندی
ئابوری له‌گه‌ڵ وڵاته جۆراوجۆره‌كان.
ئه‌مساڵ توانی له‌گه‌ڵ وڵاتانێكی وه‌ك چین‌و شیلی رێكه‌وتنامه‌گه‌لێكی پڕ
داهاتی تیجاری ببه‌ستێ. كلارك 30 ساڵه كه ئه‌ندامی حیزبی كرێكاره، خه‌باتی
به‌ربڵاوی له‌گه‌ڵ فه‌ساد بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه نه‌ته‌نیا له نێو حزبه‌كه‌ی
خۆیدا، به‌ڵكوو له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا خۆشه‌ویستی وه‌ده‌ست بێنێ. ئێستا
"نیوزله‌ند" له ژێر چاوه‌دێری كلاركدا ئابووریه‌كه‌ی په‌ره‌ی گرتووه‌و راده‌ی
بێكاریشی روو له كه‌م بوونه. ئه‌و ئێستا به نیازه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات
سه‌رمایه‌گوزاری بكا.
29ـ مارگارت بێكێت، باڵوێزی كاروباری‌ده‌ره‌وه‌ی ئێنگلیس (بریتانیا)
"بێكێتی" ته‌مه‌ن 63 ساڵه، یه‌كه‌مین باڵوێزی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیایه
كه مانگی مای (2006) رابردوو بۆ ئه‌م پۆسته دیاری كرا. ئه‌و بووبه جێگری
"جه‌ك ئه‌ستراو" (وته‌بێژی بڕواپێكراو)ی تونی بلێر، كه پێش له هێرش بۆ عێراق
زه‌ینی خه‌ڵكی بۆ شه‌ڕ ئاماده ده‌كرد.
بێكێت پێشتر به‌رپرسی مه‌جلیسی عه‌وام بووه‌و وه‌ك پسپۆڕێك له كاروباری
سه‌نعه‌تی‌و پیشه‌سازی‌دا له ده‌وڵه‌ته‌كانی پێشوودا كاری ده‌ست پێكرد‌و هه‌تا
به‌رپرسایه‌تی مه‌جلیسی عه‌وام، به‌رپرسایه‌تی جۆراوجۆری ده‌وڵه‌تی
تاقیكردۆته‌وه. به‌ئه‌مه‌گیی‌و توانایی‌و لێهاتوویی له وتووێژدا بووه هۆی
ئه‌وه‌ی كه بیلێر سه‌باره‌ت به‌و بڵی: ئه‌و ده‌ستگه‌لێكی بڕوا به‌خشی هه‌یه.
یه‌كه‌مین هه‌نگاوی گرینگی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، رازی كردنی
ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌شداریكردن له وتووێژه ناوكییه‌كان له گه‌ڵ ئێران
بوو، به‌شداریكردنێكی مه‌رجدار، دیاره ئاكامێكی نه‌بوو.
43 ـ لۆرا بوش ـ خانمی یه‌كه‌می ـ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا
حیزبی كۆماریخواز كه له هه‌ڵبژاردنی دژوار‌و چاره‌نوسازی مانگی نوامبر نزیك
ده‌بێته‌وه، زیاتر له رابردوو له چه‌كه نهێنی‌یه‌كه‌ی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ.
(لۆرا بوش خانمی یه‌كه‌می ئا‌مریكا)
بوشی ته‌مه‌ن 59 ساڵه زیاتر له رابردوو له به‌رنامه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی
سه‌رمایه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ كۆماریخوازان به‌شداریی ده‌كا. ئێستاش لۆرا بوش بوه
به ئیستراتژیه‌تی سیاسی حیزبه‌كه‌ی. ئه‌و ئه‌ندامانی حیزبه‌كه‌ی راسپاردوه
كه له په‌سه‌ندكردنی یاسای بنه‌ڕه‌تی له قه‌ده‌خه‌كردنی ئیزدواجی
"هێموسیكسواله‌كان" وه‌ك خێڵێك له هه‌ڵبژاردن كه‌ڵك وه‌رنه‌گرن‌و به كاری
نه‌هێنن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش لۆرا راگه‌یه‌نه‌كانی به‌وه تاوانبار كرد كه ته‌نیا
كاریان كه‌م كردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی بوشه‌و له خۆشه‌ویستی زۆری به قۆناخه
جۆراوجۆره‌كاندا خۆیان ده‌بوێڕن‌و به ئارامیی لێی تێپه‌ڕ ده‌بن. |