|
ده‌ربڕینی بۆچوونه‌كانی
زیندانییان كردوه‌و ئه‌شكه‌نجه‌یان داوه. بۆیه ناچار بوو پاش ئه‌وه‌ی به‌بارمته
ئازادكرا، هه‌ڵ‌بێ‌و سه‌ره‌نجام له ئه‌مریكا ببێته په‌نابه‌ری سیاسی، بۆیه
ئێمه لێره‌دا له‌م خاتوونه كورده رێز ده‌گرین‌و شیاوی ئه‌م خه‌ڵاته‌ی ده‌زانین.
پ: 27ی گه‌ڵاڕێزان له شاری لاهه‌ی هۆله‌ند بۆ رێزگرتن له چالاكییه مه‌ده‌نی‌و
مافه مرۆڤی‌یه‌كانی به‌ڕێزتان ئه‌نجۆمه‌نی قه‌له‌م لقی هۆله‌ند خه‌ڵاتی
سالانه‌ی خۆی پێشكه‌شی به‌رێزتان كرد. وێڕای پیرۆزبایی له به‌رێزتان،
داواكارم ئه‌گه‌ر به كورتیش بووه باسێكی مێژوی ئه‌م خه‌ڵاته بۆ خۆینه‌رانمان
بكه‌ی. ئایا پێش ئێوه كه‌سایه‌تییه‌كی‌تری كورد یان ئێرانی تا ئێستا ئه‌و خه‌ڵاته‌ی
پێ به‌خشراوه؟
و. وێرای سپاس، له‌مه‌ڕ خه‌ڵاتی "ئازادیی راده‌ربڕین" ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادارم
رێكخراو‌ی "پێن"ی جیهانی كۆمیته‌یه‌كی هه‌یه بۆ پشتگیری له نووسه‌رانی
قۆلبه‌ستكراو كه به‌هۆی نووسین‌و خه‌باتی دوور له توندوتیژی تووشی كێشه‌و
گرفت ده‌بن. ئه‌م كۆمیته‌یه به هاوكاریی رێكخراو‌ی "ئۆكسفام نۆڤیب" له
هوله‌ند، خه‌ڵاتێكی هاوبه‌شیان به ناوی خه‌ڵاتی "ئازادیی راده‌ربڕین"و
ساڵانه پێنج نووسه‌ر له سه‌رانسه‌ری جیهاندا دیاری ده‌كه‌ن كه به‌هۆی
نووسین‌و خه‌باتی هێمنانه‌یان دژ به ده‌سه‌ڵات، تووشی زیندان‌و ئازار بوون.
ئه‌مساڵ من‌و چوار نووسه‌ری‌تریان هه‌ڵ‌بژارد كه یه‌ك له‌وانه ئیسماعیل
به‌یره‌قدار له سوریا بوو كه 14 ساڵ له زینداندا بووه، نوو‌سه‌رێكی
ئه‌رمه‌نیی خه‌ڵكی توركیا كه به‌هۆی نووسین له‌سه‌ر پاكتاوی ره‌گه‌زیی
ئه‌رمه‌نییه‌كان، ناچار بووه له توركیا هه‌ڵ‌بێ‌و دوو نووسه‌ری‌تر
خه‌ڵكی پۆله‌ند‌و بێلارووس. 4 نووسه‌ره‌كه‌ی‌تر پیاو بوون‌و ته‌نیا نووسه‌ری
ژن من بووم وه‌ك كوردی رۆژهه‌ڵات چ ژن‌و چ پیاو. دیاره له‌م سه‌رده‌مه‌دا،
ئه‌مه یه‌كه‌م خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وییمان بووه‌و هیوادارم ساڵ له دوای
ساڵ، چالاكانی كۆمه‌ڵگای ئێمه خاوه‌ن خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌ویی زیاتر بن‌و به‌م
شێوه ده‌نگێك بن بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان له ئاستی جیهانیدا.
له‌مه‌ڕ به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌تان، ئیرانییه‌كان چ به ژن‌و چ به
پیاوه‌وه، تا ئێستا چه‌ندین خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یان ده‌ست
كه‌وتوه‌و ته‌نانه‌ت تا ئاستی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبێل گه‌یشتوون. ئه‌م
خه‌ڵاتی ئازادیی راده‌ربرینه‌ش، پێش من له ساڵی 2000دا به خاتوو
میهرئه‌نگیزی كار، نووسه‌ر‌و چالاكی مافی ژنان دراوه. ئه‌وه‌ی بۆ من گرینگ
بوو ئاماژه‌ی به‌ڕێز "ویم دیتمه‌ن" به كوردبوونی من بوو‌و دان پێدانان به
هه‌وڵم دژ به سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی‌یه. ئه‌وه ئاماژه به
ئاماده‌بوونی به‌ستێنێكی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ بیستنی ده‌نگی كوردی رۆژهه‌ڵات
ده‌كاو ده‌بێ به وشیارییه‌وه له‌م به‌ستێنه كه‌ڵك وه‌رگرین. شتێكی‌تر
كه بۆم گرنگه ئه‌وه‌یه كه بیستوومه ئیتلاعاتی ئێران‌و سیستمه
قه‌زایی‌یه‌كه‌ی له كوردستان، زۆر به‌م خه‌ڵات‌و ده‌نگه ناره‌حه‌تن‌و
به خۆیان‌و مه‌ئمووره‌كانیانه‌وه كه‌وتوونه په‌له‌قاژه بۆ بێ
بایه‌خكردنی ئه‌و ده‌نگه‌و هێرشی دووباره بۆ سه‌ر كه‌ساییه‌تیی من.
هه‌ڵبه‌ت دیاره خه‌باتكارانی كورد به‌م چه‌شنه كرده‌وانه
نه‌به‌زیوین‌و نابه‌زێن.
پ. لێكۆلینه‌وه‌كان ئه‌و راستیه‌مان پیشان ئه‌ده‌ن كه نه‌بوونی ئازادی‌و
پێشلكردنی مافی ژنان، جگه له هۆكاره سیاسییه‌كان، نێوه‌رۆكی
فه‌رهه‌نگیشیان هه‌یه كه ئێمه به پیاوسالاری یان باوكسالاری له بافتی
كۆمه‌لایه‌تیی خۆماندا ده‌یبینین. ئێوه چۆن ده‌ڕواننه ئه‌م بابه‌ته؟
و. ده‌قیقه‌ن وایه. ئه‌وه فه‌رهه‌نگی پیاوسالاره كه به‌ستێنی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی پیاوسالاری دژ به به‌رابه‌ریی جنسییه‌تی پێك دێنێ. جا
به‌داخه‌وه ئه‌و فه‌رهه‌نگه له هه‌موو شوێنێك له‌گه‌ڵمانه، چ له
نێو ئێران‌و ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی بێت، چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و
ته‌نانه‌ت له كوردانی دانیشتووی ئه‌مریكا‌و ئورووپادا بێ.
پ. جووڵانه‌وه‌ی ژنانی ئازادیخواز‌و به‌رانبه‌ری‌خواز له ئێران‌دا میژوویه‌كی
سه‌د ساڵه‌ی هه‌یه. به‌شداریی ژنی كورد له دروستكردنی ئه‌م میژوویه‌دا
چه‌نده كاریگه‌ریی هه‌بووه؟ چه‌نده ژنی كورد توانیویه‌تی خزمه‌ت به
به‌ره‌وپێشچون‌و گه‌شه‌كردنی ئه‌م بزاڤه له ئێران‌دا بكا؟
و. بزووتنه‌وه‌ی ژنی كوردییش مێژوویه‌كی نزیك به سه‌د ساڵی هه‌یه. خاڵێكی
گرنگ له بزووتنه‌وه‌ی ژنی كورددا ئه‌وه‌یه كه به‌رده‌وام له ژێر
كاریگه‌رێتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا بووه. ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی
ژنی كوردییش به به‌شێك له بزووتنه‌وه‌ی جیهانیی ژنان ده‌زانین، ده‌بێ
ئه‌وه‌ش قبووڵ كه‌ین كه بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ناوچه‌كه‌ش كاریگه‌رێتی
له‌سه‌ر بزاڤی ژنی كورد بووه‌و بزاڤی ژنی كوردیش له‌سه‌ر ئه‌وان كاریگه‌ر
بووه. به شێوه‌ی تایبه‌ت‌و ئاشكرا له‌م ساڵانه‌ی دوایی دایه كه بزاڤێكی
تایبه‌تیی ژنانه له ئێران سه‌ر هه‌ڵ‌ده‌داو شوناسێكی سه‌ربه‌خۆی
هه‌یه‌و سه‌ر به ئایدیۆلۆژیایه‌كی تایبه‌ت نیه. له كوردستانیش به
هه‌مان شێوه، له هه‌لومه‌رجی هاوچه‌رخدا بزاڤێكی تایبه‌تیی ژنانه سه‌ری
هه‌ڵداوه‌و له پێوه‌ندییه‌كی قووڵ له‌گه‌ڵ بزاڤی ژنانی ئێرانیش دایه.
بزاڤی ژنی كورد باسی چه‌وسانه‌وه‌ی دووقاتی ژنی كورد به‌هۆی سته‌می
نه‌ته‌وایه‌تی، سه‌ره‌ڕای سته‌می جنسییه‌تی هاوبه‌ش ده‌كا. واته فاكتۆری
سته‌می میللیش وه‌ك هۆكارێكی چه‌وسانه‌وه‌ی ژن دێنێته ئاراوه. فاكتۆرێك
كه تا ئیستا له لایه‌ن ژنانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێرانه‌وه، به
تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه نه‌ده‌بیندرا‌و حیسابی بۆ
نه‌ده‌كرا. به خۆشییه‌وه ئیستا بزاڤی مه‌ده‌نی‌و هێمنانه‌ی ژنی كورد
جێگایه‌كی شیاوی هه‌یه‌و نووسه‌ران‌و تیۆریسیه‌نه‌كانی بزاڤی ژنانی ئێران
زیاتر دان به كێشه‌ی ژنانی كورددا ده‌نێن‌و ناتوانن چاوپۆشی لێبكه‌ن‌و
له‌سه‌ریان نووسیوه.
پ. دوای هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی له ئێران‌دا، حیزبه كوردییه‌كان
چه‌نده توانیویانه خزمه‌ت به جووڵانه‌وه‌ی ژنان بكه‌ن‌و سیاسه‌ت‌و
روانینه‌كانی حیزبی كوردی له كوردستانی ئێران‌دا چه‌نده له خزمه‌ت
پێشكه‌وتنی ئه‌م دۆزه‌دا بووه؟
و. حیزبه‌كان هه‌ركام ]بۆخۆیان[ رێكخراوه‌ی ژنانیان داناوه، به‌ڵام ئه‌م
رێكخراوانه سه‌ربه‌خۆ نین. حیزبه‌كانمان باسی به‌رابه‌ریی ژن‌و پیاو‌و
پێویستیی به‌شداریی ژن له هه‌موو ئاستێكدا به تایبه‌ت له ئاستی باڵای
سیاسی‌دا ده‌كه‌ن، كه‌چی خۆیان هیچ عه‌مه‌لی پێ ناكه‌ن‌و كرده‌وه‌یان له
قسه‌كانیان جیاوازه. ئه‌گه‌ر راست ئه‌كه‌ن له‌مه‌ولا با رێگا بده‌ن تا
ژنان له ئاستی باڵای ده‌سه‌ڵاتی حیزبی‌دا به‌شدار بن‌و هه‌ڵبه‌ت خۆشیان
بڕیارده‌ر بن نه‌ك به‌ڵێ‌وێژی پیاوان. به‌ڕای من ژنانی حیزبی جگه له هه‌وڵ
بۆ گه‌یشتن به ئاستی باڵای سیاسی له حیزبی خۆیاندا، ده‌بێ وه‌ك تاكی
سه‌ربه‌خۆش له بزاڤی ژنی كورددا به‌شدار بن.
پ. جه‌نابت جیا له تێكۆشان له بواری مافی ژنان، له بواره‌كانی‌تری وه‌ك
مافی مرۆڤ‌و داكۆكی‌كردن له مافی گه‌له‌كه‌ت چالاكی. چالاكییه‌كانی ئێوه
له به‌رگری‌كردن له مه‌سه‌له‌ی كورد‌و كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بگره
پانتاییه‌كی زۆری ژیانی سیاسیی ئێوه‌یان داگیر كردبێ. وه‌ك تێكۆشه‌رێكی كورد
چۆن ده‌ڕواننه داهاتووی ئه‌م خه‌باته دوور‌و درێژ‌و پڕ سه‌روه‌رییه‌ی
گه‌له‌كه‌مان؟ له یه‌ك وته‌دا به بڕوای ئێوه ئاسۆ روونه یان دووره؟
و. ئاسۆ بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی یه‌كگرتوو ده‌توانێ روون بێ. ئایا ئێمه
یه‌كگرتووین؟ ئایا له‌به‌ر خۆخۆری‌و یه‌كتر كوتان فریای دوژمن كه‌وتووین؟
كاتێك ئاسۆ روون ده‌بێ كه ئه‌و هێزه‌ی بۆ له‌نێوبردنی یه‌كترین به‌كاری
ده‌به‌ین، بۆ یه‌كگرتوویی‌و به‌دیهێنانی ده‌نگێكی پته‌وی نێونه‌ته‌وه‌یی
به‌كاری بێنین.
ئێمه ده‌بێ تێڕوانینێكی دووباره‌مان له‌سه‌ر خۆمان‌و هۆكاری
ناكامییه‌كانمان تا ئه‌م سه‌رده‌مه هه‌بێ. به‌ڕاستی پێویستیمان به
گۆڕان‌و نوێبوونه‌وه‌یه. له جیهانی هاوچه‌رخدا به بیرۆكه‌ی كۆن‌و
سوننه‌تییه‌وه هیچ ده‌سكه‌وتێكمان نابێ.
پ. به‌رێز تلووعی! ئێوه نه‌ها له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا
ده‌ژین. تا ئه‌و جێگایه من ئاگادار بم چه‌ندین جار له لایه‌ن ناوه‌نده
جۆربه‌جۆره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مه‌سه‌له‌ی ئێرانه‌وه پێشوازیتان
لێكراوه‌و له هه‌فته‌ی رابردوودا بوو چاوپێكه‌وتنێكتان له وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ ساز كرابوو. تیئۆری سه‌ره‌كیی باسه‌كانت له‌و
چاوپێكه‌وتنانه‌دا چین؟ تا چه‌نده هه‌وڵتان داوه له‌م مه‌جالانه بۆ
داكۆكیكردن‌و ناساندنی دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌ت كه‌ڵك وه‌ربگری؟ تا چ
راده‌یه‌ك توانیوته سه‌ركه‌وتوو بیت له گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌تدا؟
و. پرسیارێكی جوانه. من وه‌ك چالاكێكی بزاڤی ژنان‌و چالاكێكی مافی مرۆڤ له‌م
پانتایه‌دا ئیش ده‌كه‌م‌و ره‌وشی خۆمم هه‌یه. به‌ڕای من به چه‌كی مافی
مرۆڤه‌وه ده‌كرێ چه‌وسێنه‌ر (چ چه‌وسێنه‌ری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات‌و چ
چه‌وسێنه‌ری جارێ بێ ده‌سه‌ڵات) بێ چه‌ك بكرێ. كاتێك ده‌ڵێی من
به‌ڕێوه‌چوونی جاڕنامه‌ی مافی مر‌ۆڤم ده‌وێ، به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ناتوانێ بڵێ
ناكرێ. ناشتوانێ بڵێ باوه‌ڕم به مافی مرۆڤه، به‌ڵام بۆ تۆ نابێ. زمانی
مافی مرۆڤ ئه‌وه‌نده زمانێكی لۆژیك‌و هێمنه كه پێویستیی به هیچ
هه‌ڵچوونی ناسیۆنالیستی‌و ده‌مارگرژانه چ له لایه‌ن ئێمه‌وه و چ له
لایه‌نی به‌رانبه‌ردا نیه. ته‌نانه‌ت ئه‌و لایه‌نه كه وه‌ڵامی
هێمنایه‌تیی تۆ به توندوتیژی بداته‌وه ـ وه‌ك كۆماری ئیسلامی ـ تاوانبار
ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر ئێمه دیوارێك به ده‌وری خۆماندا بكێشین‌و له جیهانی
پێوه‌ندیدارو گلۆباڵی هاوچه‌رخ خۆمان جیا كه‌ینه‌وه، ده‌فه‌وتێین‌و
ده‌سڕێینه‌وه. من به‌رده‌وام وتوومه من كوردم، ئه‌و مافه ئینسانییه
كه حه‌قی تۆیه حه‌قی منی كوردیشه. دژمنایه‌تیشم له‌گه‌ڵ هیچ
نه‌ته‌وه‌یه‌كی (نه‌ته‌وه نه‌ك ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌ر)تردا نیه،
هه‌ر بۆیه توانیومه به زمانی مافی مرۆڤه‌وه تریبوونی زۆر باش‌و به‌نرخ
بۆ داكۆكی‌كردن له مافی ئینسانیی نه‌ته‌وه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنم.
ته‌نانه‌ت تا ئاستی خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌ییش گه‌یشتووم. له كۆشكی سپی‌و
وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش چه‌ندین جار میوان بووم. له‌وه
گرنگتریش، پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵ رێكخراوه جیهانییه‌كانی مافی مرۆڤ زۆره. ئه‌م
ده‌رفه‌تانه ]كه[ بۆ من ره‌خساوه بۆ هه‌ر ژنێكی رۆژهه‌ڵاتیش بێ، خۆشحاڵم
ده‌كا، چونكه تا چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هیچ بایه‌خێك به ژنی كوردی
رۆژهه‌ڵاتی ـ ته‌نانه‌ت له نێو پیاوانی خۆشمان‌دا ـ نه‌ده‌درا، به‌ڵام ئێستا
له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ده‌نگمان هه‌یه. پێویسته بڵێم من یه‌كێك
له‌و ژنه كورده چالاكانه‌م كه تێكۆشانی زۆریان هه‌یه‌و سه‌ری رێز‌و
نه‌وازشم لێره‌وه بۆ گشتیان داده‌نوێنم، به تایبه‌ت بۆ ئه‌و جیله
نوێیه‌ی نووسه‌رانی ژن كه له نێو وڵات سه‌ریان هه‌ڵداوه‌و شانازییان
پێوه ده‌كه‌م.
ـ له كۆتایی‌دا به ناوی خۆم‌و سه‌رجه‌م خوێنه‌رانی كوردستانه‌وه سپاست
ده‌كه‌م‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتر بۆ به‌رێزت.
ـ سپاس بۆ ئێوه‌یش |