|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: کۆمه‌ڵایه‌تی ::. |
|
سێ میلیون مووعتادی ئێرانی له مه‌ترسیی تووش بوون به
ئیدزدان | |
24-10-1385
سه‌رچاوه: رادیۆ فه‌ردا
به‌رێوه‌به‌ری كاروباری ئه‌نیستتیۆیی پاریس ده‌ڵێ زیاتر له 3 میلیون موعتاد به
ماده هۆشبه‌ره‌كان هه‌ن كه یان تووشی نه‌خۆشیی ئیدزن‌و یان ئه‌گه‌ر نه‌بن به‌رده‌وام
له مه‌ترسیی تووش بوون به‌م نه‌خۆشیه‌دان.
یه‌كێك له دوو دامه‌زرێنه‌ریی رێكخراوی "بێهداشتی جیهانی له رۆژهه‌ڵاتی
|
| |
ناڤین‌و ئاسیای نێوڕاست"،
دوكتور كامیار عه‌لایی كه له زانكۆیی هاروارد له ئا‌مریكا، خه‌ریكی به‌ڕێوه‌بردنی
پرۆژه‌یه‌ك له پێوه‌ندی له گه‌ڵ به‌ربه‌ره‌كانێ له گه‌ڵ نه‌خۆشی ئێدز له
ئێران دایه له ئاخاوتنێك دا له زانكۆی لۆس ئانجلێس له باره‌ی مێژووی
ئێعتیاد‌و تووش بوون به نه‌خۆشیی ئێدز له ئێران دا دوا.
ئه‌م به‌رنامه‌یه به هه‌وڵی خوێندكارانی به‌شی بێهداشتی گشتیی زانكۆی لۆس
ئانجلێس‌و به به‌شداریی كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی به‌ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانیی ئه‌م
زانكۆیه به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌نووكه ژنان به‌شێكی زۆر له حه‌شیمه‌تی تووشبوو به ئیدز‌و ویروسی ئێچ. ئای.
ڤی له ئێران دا، پێك دێنن كه به هۆی به‌ربه‌سته كولتووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان،
ناتوانن له‌و یارمه‌تییانه‌ی كه ئێستا هه‌ن بۆ ناسین‌و ده‌رمان كردنی ئه‌م نه‌خۆشییه
كه‌ڵك وه‌رگرن.
دوكتور كامیار عه‌لایی
دوكتور كامیار عه‌لایی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نیستیتۆی پاریس له ئێران، ئێستا
وه‌ك كارناسێك له رێكخراوی بێهداشتی جیهانی له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌و ئاسیای
ناوه‌ڕاست دا، توانیویه‌تی به وه‌رگرتنی بوودجه‌یه‌كی 16 میلێون دۆلاری، گه‌ڵاڵه‌ی
به‌ربه‌ره‌كانێ له گه‌ڵ نه‌خۆشیی ئیدز‌و ویرووسی ئێچ. ئای. ڤی له ناوچه‌كه‌دا
به‌ڕێوه ببا.
دوكتور عه‌لایی له هه‌ڤپه‌یڤینیكدا له گه‌ڵ رادیۆ فه‌ردا، مه‌سه‌له‌ی نه‌خۆشیی
ئیدز‌و به‌ربه‌ره‌كانێ له گه‌ڵی‌دا له ئێران‌و وڵاتانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی
ناڤین بۆ نموونه ئه‌فغانستان‌و تاجیكستان، به كارێكی گرنگ‌و له سه‌رووی سیاسه‌ته‌وه،
له قه‌ڵه‌م دا. ناوبراو له‌م خه‌باته‌دا ئاماژه‌ی به رۆڵی گرنگی یارمه‌تییه
مرۆڤانییه‌كان له لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه كرد.
ناوبراو گوتی:" له راستیدا كاری پزیشكی له‌م دۆخه‌دا ته‌نیا له ده‌رمانكردنی
جه‌سته‌ی نه‌خۆش دا كورت ناكرێته‌وه. كاتێك ده‌مانبینی ئه‌وانی دیكه به هه‌ر
هۆكارێك یارمه‌تیی ئه‌م كه‌سانه ناده‌ن، خۆمان ده‌بووینه ده‌رونناس‌و یارمه‌تیده‌ر
(مدركار)ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و له ڕۆڵی پزیشكی ده‌هاتینه‌ده‌ر. به‌م كرده‌وه‌یه‌ی
ئێمه كه‌سانی دیكه‌ش هان ده‌دران كه یارمه‌تیده‌ری نه‌خۆشه‌كان بن".
له ئێران‌دا به پێی وته‌ی دوكتور كامیار عه‌لایی، پتر له 3 میلیۆن موعتاد به
ماده هۆشبه‌ره‌كان هه‌ن یان تووشی نه‌خۆشیی ئیدزن‌و یان ئه‌گه‌ر نه‌بن به‌رده‌وام
له مه‌ترسیی تووش بوون به‌م نه‌خۆشییه‌دان.
كامیار عه‌لایی، یه‌ێك له دامه‌زرێنه‌رانی گه‌ڵاڵه‌ی پێشگیرتن له ئیدز له
ئێران دا.
له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌و ئاسیای نێوه‌ڕاستدا، زۆرتر تووش بوون به نه‌خۆشیی
ئیدز پێوه‌ندی ده‌درێ به ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی نایاسایی‌یه‌وه. به‌م هۆیه‌وه
دوكتور كامیار عه‌لایی، له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست له سه‌ر
رێگه‌ی یارمه‌تی‌دان به تووشبووان به نه‌خۆشیی ئیدز‌و ویروسی ئێچ. ئای. ڤی ئه‌و
كێشه كولتوورییانه‌ن كه له سه‌ر رێگه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دان.
له كولتووری ئێمه‌دا به هۆی ئاگادارنه‌بوون له راستییه‌كانی پێوه‌ندیدار به
نه‌خۆشیی ئیدز كه‌سه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كرێن هه‌ر ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه كه
كه‌سی تووشبوو له وه‌رگرتنی یارمه‌تییه پێوه‌سته‌كان خۆبوێرێ‌و له ئاكامدا نه‌خۆشییه‌كه
بۆ كه‌سانی دیكه‌ش بگوێزرێته‌وه.
یارمه‌تییه‌كانی رێبه‌رانی ئایینی بۆ كۆتڕۆڵی ئیدز
دوكتور كامیار عه‌لایی له‌م پێوه‌ندییه‌دا، ئاماژه‌ی به ڕۆڵی رێبه‌رانی ئایینی‌و
باوه‌ڕه هه‌ڵه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرد‌و وتی:" به گشتی ته‌واوی ئایینه‌كان بۆ
رزگاریی مرۆڤه‌كان گرنگی‌و رێزی تایبه‌ت داده‌نێن، رێبه‌رانی ئایینیش وه‌ك
هاووڵاتییانی دیكه له خاڵه لاوه‌كییه‌كانی نه‌خۆشیی ئیدز‌و ویروسی ئێچ. ئای.
ڤی ئاگادارنین، به‌ڵام به ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌و كه‌ڵك وه‌رگرتن له هاوكاریی ئه‌وان
ده‌توانرێ یارمه‌تی به زۆربه‌ی تووش بووه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیه بگه‌ێه‌نرێ.
پاشان كۆبوونه‌وه‌كه به پیشاندانی فیلمێك له باره‌ی "محه‌ممه‌د" ـ موعتادێك كه
چاك بۆته‌وه‌و له كاتی ئێعتیادی‌دا، به هۆیی كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌رزیی پیس
بوو به ویرووسی نه‌خۆشیی ئیدز تووشی نه‌خۆشییه‌كه بووه‌و هه‌وڵی بۆ گه‌ڕانه‌وه
بۆ ژیانێكی ئاسایی‌و به‌شی پرسیار‌و وه‌ڵام، كۆتایی پێ‌هات.
دواتر سێ كه‌س له خوێندكارانی ئێرانیی نیشته‌جێی ئه‌مریكا، ئه‌زموونه‌كانی
هاوكاریی خۆیان له گه‌ڵ رێكخراوی بێهداشتی جیهانی له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌و
ئاسیای ناوه‌ڕاست له گه‌ڵ ئاماده‌بووان خسته به‌رباس‌و دوایان له خوێندكارانی
دیكه‌ی به‌شداربوو له كۆڕه‌كه‌دا كرد تا له یارمه‌تیی‌دان به‌م رێكخراوه‌و
ئامانجه‌كانی‌دا، پێشڕه‌ون. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |