|
خاتوو شكۆفه قوبادی ماوه‌ی 19
ساڵه له هه‌نده‌ران ده‌ژی‌و نیشته‌جێی وڵاتی سۆئێده. 3 منداڵی هه‌یه، كچێك‌و 2
كوڕ. له ساڵی 2000ی زایینی له رشته‌ی ده‌روونناسیی كۆمه‌ڵایه‌تی لیسانسی وه‌رگرتووه،
ساڵی 2006یش هه‌ر له‌و رشته‌یه‌دا فۆقی لیسانسی وه‌رگرتووه.
مه‌سه‌له‌ی ژن یه‌كێك له گرینگ‌ترین دۆزه‌كانی كۆمه‌ڵگای جیهانی‌و كوردستانی
خۆشمانه. به ئامانجی تیشك خستنه سه‌ر بیر‌و بۆچوون‌و ئاگادار بوو‌ن له سه‌ر
روانگه‌كانی خاتوو شكۆفه قوبادی‌و چه‌ند لایه‌نی دیكه‌ی مژاری ئه‌م بابه‌ته نێونه‌ته‌وه‌یی‌و
چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، به تایبه‌ت له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست‌و لێكدانه‌وه‌ی
بارودۆخی ژنان له كوردستاندا، به‌رێزیان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه وڵامی پرسیاره‌كانی
ئێمه‌ی دایه‌وه.
• له كۆمه‌ڵگای نه‌ریتیی ئێمه‌دا، ژن بوو‌ن بۆ خۆی كێشه‌یه‌كی دژواره‌و چۆن ژنێكیش
بیت، له‌وه دژوارتر. هه‌ر وه‌ك ده‌زانن ئێمه له كوردستانی رۆژهه‌ڵات له ژێر ده‌سه‌ڵاتێكی
داگیركه‌رو توتالیتێری ئایینین، ده‌سه‌ڵاتێك كه دژ به ژن‌و دژ به مرۆڤه، ده‌سه‌ڵاتێك
كه پیاوسالاری به سه‌ر كۆمه‌ڵگاكه‌یدا زاڵه‌و زۆر ره‌فتاری دزێو به‌رانبه‌ر به
ژن بۆته نه‌ریت. به‌ڕای ئێوه ژنانی ئێمه چۆن له به‌رانبه‌ر ئه‌م كۆسپانه‌ی سه‌ر
رێگایان بوێستن‌و رچه‌شكێنی ئه‌و ئازار‌و نه‌هامه‌تی‌یه كه له ده‌وارنی چالاكیی
ژنان له كۆمه‌ڵگا دێته پێش، بن؟
و: له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا
نۆرمه‌كان نۆرمی پیاون بۆیه، له‌وكۆمه‌ڵگایه‌دا ژنی باش ئه‌و ژنه‌یه كه
له‌و نۆرمانه كه پیاوان بۆ ژنانیان داناوه لانه‌دا. نه‌ریت شكاندن له هه‌مووكۆمه‌ڵگایه‌كدا
به‌ستراوه به دوو فاكته‌ره كه ده‌بێت هاوكات و هاوشان له‌كۆمه‌ڵگادا به‌ره‌وپێش
بچن:
* گۆڕێنی یاسا
* ریفۆرمی فه‌رهه‌نگی
من پێم وایه‌كه جێبه‌جیكردنی خاڵی یه‌كه‌م له خاڵی دووهه‌م زۆر ئاسانتره. بۆ
وێنه له وڵاتێكی وه‌كو سوئێد ئێستا یاساكان له سه‌ر بنه‌مای ماڤی مرۆڤ
دانراون به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵكه‌كه له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی پیاوسالاری گه‌وره
بوو‌ن و هاتونه‌ته ئێره هێشتاش هه‌ر پیاوسالارانه بیر ده‌كه‌نه‌وه. زۆر
جاركه باسی پیاوسالاری ده‌كرێت پیاوانی ئێمه وه‌ده‌نگ دێن به‌ڵام من پێم
خۆشه‌كه ئه‌وه بڵێم كه ژنانی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ بیری پیاوسالاری گه‌وره
بوو‌ن و زۆر جار به بێ ئه‌وه‌ی بیری لێ بكه‌نه‌وه بۆ خۆیان له پیاوه‌كان
پیاوسالارترن. ئێمه ژنان بۆ خۆمان منداڵه‌كانمان چ كوڕ و چ كچ به بیری
پیاوسالارانه گه‌وره ده‌كه‌ین.كوڕه‌كانمان فێر ده‌كه‌ین، كه له ماڵ هیچ
نه‌كه‌ن وكچاكانمان فێر ده‌كه‌ین خزمه‌تی باب و برایان بكه‌ن. كوڕه‌كان
ئه‌گه‌ر تووڕه بن و ده‌نگیان به‌رزكه‌نه‌وه، زۆر ئاساییه و پێیان
ده‌ڵێین: تۆنه‌ته‌بیعه‌تن. به‌ڵام هه‌ر ئه‌وكرده‌وه بۆكچه‌كان
بێ‌حه‌یایی‌یه. ئێمه وه‌كو ژن بۆ خۆمان به چاوی سووك چاو له‌و ژنانه
ده‌كه‌ین كه له به‌رامبه‌ر پیاوان راده‌وه‌ستن و به‌ربه‌ره‌كانێیان
له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. ئێمه كاتێك كه ژنێك لێی‌ده‌درێت و به‌رخووردی فیزیكی
له گه‌ڵ ده‌كرێ یان له لایه‌ن پیاوه‌كه‌یه‌وه بێ حورمه‌تی
پێ‌ده‌كرێت و په‌نامان بۆ ده‌با، پێی ده‌ڵیین: جا كچێ چ بووه، جا كام ژنه
كه شه‌قی پیاوی به‌ر نه‌كه‌وتبێت یان قسه‌ی تاڵی پی نه‌گوترا بێت.
ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان به مافی مرۆڤ هه‌یه ده‌ڵێن كه هه‌ر ژنێك له
به‌رامبه‌ر لێدانی ژنێكی‌تر به ده‌ستی پیاوانی نزیكی وه‌كو باب، برا و مێرد،
بێده‌نگ بێت خیانه‌تی به هه‌موو ژنانی جیهان كردووه. ئێمه‌كاتێك كه ده‌بین
به خاوه‌نی بوك و زاوا، پێمان خۆشه بووكه‌كه‌مان به بێ‌ئیزنی كورَه‌كه‌مان
ته‌نانه‌ت ئاویش نه‌خواته‌وه. بێ‌ئاگا له‌وه‌ی كه به‌م شێوه‌یه ئه‌و
مافه له‌كچه‌كانمانیش ده‌ستێنین كه داوای مافی یه‌كسان بكه‌ن. ئێمه پێمان
شه‌رمه ئه‌گه‌ركوڕه‌كانمان، باوكه‌كانمان و پیاوه‌كانمان و هه‌ر پیاوێكی
دیكه كاری ماڵ بكه‌ن به‌ڵام پیاوان ئه‌وه به ئه‌ركی ئێمه ده‌زانن كه
خزمه‌تیان بكه‌ین جا چ برا بێت، چ باب و چ مێرد و ناخۆشتر له هه‌مووش
ئه‌وه‌یه كه ئێمه ئه‌وه به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان ده‌زانین.
ریفۆرمی فه‌رهه‌نگی كاتێك ده‌توانێ له نێوكۆمه‌ڵدا جێگای خۆی بكاته‌وه‌كه
نه‌وه‌یه‌ك به‌و شێوه په‌روه‌رده بكرێت كه ژن و پیاو هه‌ر دوو ئینسانن و مافی
وه‌ك یه‌كیان هه‌یه و ئه‌و نه‌وه‌یه ده‌بێ له كرده‌وه‌دا بڕوای به‌وه
بێت و له بیر و بۆچوونیدا نه‌هادینه بوبێت. باوه‌ڕ به مافی یه‌كسانی كاتێك
له مرۆڤدا ده‌بێته بڕوا كه هه‌م له رێگای یاسا و هه‌م له نێو كۆمه‌ڵگا
بایه‌خی بۆ دابنرێت و به‌كرده‌وه به‌ڕێوه بچێ.
بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ له كارێكدا رچه‌شكێن بێت پێویستی به باوه‌ڕێك و بڕوایه‌كی
قووڵ هه‌یه، ئه‌وه چ بڕوا به رزگاری نیشتمان بێت و چ بڕوا به رزگاری ژن. بۆ
وه‌ده‌ستهێنانی هه‌ر ئامانجێك له ژیاندا مرۆڤ ده‌بێ شتێك قوربانی بكات. ئه‌و
قوربانیه بۆ ئامانجی جیاواز نرخی جیاوازیشی هه‌یه و ئه‌وه‌ش زۆر سروشتیه.
له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ژنانی ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و ئاڵ‌وگۆره پێك
بێنن ده‌بێ خۆیان ئاماده بكه‌ن كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بتوانن
به‌رپه‌رچده‌ره‌وه‌ی هێرشی پیاوان و ژنانی پیاوسالار بن. ئه‌و هێرشه كه
له بیری پیاوسالاری‌یه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ده‌توانێت به بایكۆت كردنی
ژنانی تێكۆشه‌ر ده‌ست پێ‌بكات و ته‌نانه‌ت بۆ شكاندنی وره و كه‌سایه‌تی
ئه‌و ژنانه هه‌تا تۆمه‌ت و بوختانی ئه‌خلاقی كه له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا بۆ
ژنان گه‌وره‌ترین تاوانه، به‌رده‌وام بێ.
زۆر ژنی شۆرشگێڕی كورد له زیندان كراون و هه‌زاران بێ‌حورمه‌تیان پێكراوه كاتێك
كه بۆ رزگاری نه‌ته‌وه‌كه‌یان هه‌وڵیان داوه. ئه‌و ژنانه له لای
پیاوانیش هه‌ر جێگای رێز و حۆرمه‌تن‌و وه‌كو قاره‌مان باسیان لێده‌كه‌ن كه
به بڕوای من زۆریش قاره‌مان و له‌خۆبردوون و نابێت له بیر بچن. به‌ڵام هه‌ر
ئه‌و ژنانه ئه‌گه‌ر بۆ مافه‌كانی خۆیان و دابین‌كردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی یه‌كسان
هه‌وڵ بده‌ن كه له گه‌ڵ قازانجی پیاوه‌كان یه‌ك ناگرێته‌وه، ده‌بنه
مرۆڤێكی خراپ چۆنكه له نۆرمی پیاوان و بیری پیاوسالاری لایان داوه. ئه‌مه بۆ
خۆی ناكۆكیه‌كی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ بڕوا به مافی مرۆڤ و ئازادی هه‌یه. چۆن
ده‌كرێت پیاوێك باوه‌ڕی به مافی رزگاری گه‌له‌كه‌ی هه‌بێت به‌ڵام ژنان
له‌و مافه‌دا بێ‌به‌ش كات؟ چۆن ده‌كرێت گه‌لێك رزگار بێت كاتێ كه نێوه‌ی
گه‌ڵه‌كه رزگار نه‌بێت و به بۆنه‌ی ئه‌وه‌یكه ژنه له لایه‌ن
نیوه‌كه‌ی دیكه‌وه ده‌چه‌وسێته‌وه؟
باوه‌ڕ به‌خۆبوون و بڕوا به ئامانج ته‌نیا رێگای رزگاری ژنانه. ژنانی ئێمه
ده‌بی هه‌وڵ بده‌ن له رێگای بردنه سه‌ری زانیاریی خۆیان و له رێگای دیالۆگ
له‌گه‌ڵ پیاوان له گه‌ڵ بیری پیاوسالاری به‌ربه‌ره‌كانی بكه‌ن. ئێمه‌ی
ژنان نابێ له‌كه‌ند وكۆسپه‌كان بترسین و ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین له به‌رامبه‌ر
نه‌وه‌ی داهاتوو و مێژوودا ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان به جێ بێنین و شه‌رمه‌زار
نه‌بین و خۆمان بۆ قوربانی كردن ئاماده‌كه‌ین جا چ به قسه قوربانیمان كه‌ن، چ
به‌كرده‌وه.
•سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ر ئامانجێك هه‌میشه پێویستیی به مرۆڤی ئازا‌و نه‌ترس هه‌یه،
ئه‌گه‌رچی به‌های قورسیشی هه‌بێ، له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا باوه‌ڕ به خۆ بوو‌ن له
ژنان زه‌وت كراوه‌و هه‌ر ئه‌وه‌و هۆكارگه‌لێكی دیكه ژنانی ئێمه ده‌خاته
په‌راوێزه‌وه روانگه‌ی ژنان (له‌سه‌ر مافی خۆیان) دابه‌ش ده‌بی، ئه‌و ژنانه‌ی كه
له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره ژیانه راهاتوون‌و باوه‌ڕیان وایه كه چاره‌نووسی ژن هه‌ر
ئه‌مه‌یه‌و ده‌بی رازی بن‌و ده‌نگ نه‌كه‌ن‌و تیبكۆشن له روانگه‌ی پیاوه‌وه ژنی
چاك بن یان ئه‌و ژنانه‌ی كه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به‌وان ناحه‌قی
ده‌كری، به‌ڵام جورئه‌تیان نیه كه قسه بكه‌ن. به‌ڕای ئێوه چی داكۆكی ئه‌كات
له چالاك بوونی ژنان‌و بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی خۆی وه‌كو مرۆڤێك‌و... ده‌بی چ
هه‌نگاوگه‌لێك هه‌ڵ بێنی؟
و: گه‌وره‌ترین كۆسپێك كه له رێگای ژنان هه‌یه نه‌بوونی زانیاری پێویسته
له‌سه‌ر شێوه‌ی ئه‌و زوڵمه كه لێمان ده‌كریت.
ژنانی ئێمه ده‌بێ له پێشدا بزانن كه ئه‌و زوڵمه كه لێیان ده‌كرێت چیه.
ئێمه تا نه‌زانین چیمان نیه ناتوانین داوای بكه‌ین. مرۆڤ چ پیاو و چ ژن كاتێك
ده‌توانێ داوای مافی خۆی بكات و سه‌ركه‌وتن وه‌ده‌ست بێنێت كه بزانێت
مافه‌كانی چن و چ مافێكی لێ زه‌وتكراوه جا ئه‌وكات ده‌توانین هه‌نگاو
هه‌ڵگرین بۆ په‌یداكردنی شێوازی شیاو بۆ به‌ره‌وپێش بردنی خه‌باته‌كه‌مان و
ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانمان.
• زۆر پیاوی رۆشنبیرنما له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌ن، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه ژن
به‌ڵی بێژی ئه‌وان بێت، ژنێكی هه‌ڵسووڕ‌و چاكه، به‌ڵام كاتێك كه به قازانجی
ئه‌وان ره‌فتار ناكات، ده‌كه‌وێته به‌ر شه‌پۆلی قسه‌و تۆمه‌ت له لایه‌ن
ئه‌وانه‌وه. به ڕای ئێوه به چ شێوه‌یه‌ك ده‌بی ژنانی ئێمه له به‌رانبه‌ر ئه‌و
گرفت‌و كۆسپانه‌دا هه‌ڵوێست بگرن؟
و: هه‌روا كه پێشتریش باسم كرد نۆرمی كۆمه‌ڵگای ئێمه پیاوان دایانناوه‌و زۆر
ئاسایی‌یه كه ئه‌و نۆرمانه به قازانجی پیاوان دانراوه. له هه‌ركوێ كه
مافی لایه‌نێك كه‌م بێت یان نه‌بێت به‌و مانایایه‌كه لایه‌نه‌كه‌ی دیكه
مافێكی زیاتری هه‌یه. هه‌ر لایه‌نێك كه مافی زیاتری هه‌بێت راسته‌خۆ
ده‌سه‌ڵاتێكی زیاتریشی هه‌یه. گه‌وره‌ترین شه‌ڕه‌كانی دونیا له ته‌واوی
مێژووی مرۆڤایه‌تیدا بۆ ده‌سه‌ڵات كراوه و میلیۆنان ئینسان گیانیان له‌و
رێگایه‌دا داناوه. ئه‌گه‌ر زۆر دووری بۆ نه‌ڕوین، خه‌باتی رزگاریخوازی
نه‌ته‌وه‌كه‌مان بۆ وه‌رگرتنی مافه‌كانی خۆی و وه‌ده‌ستهێنانی
ده‌سه‌ڵاته. ده‌سه‌ڵات هه‌م ده‌كرێ به شێوه‌ی چاك كه‌ڵكی لێ وه‌رگیرێت و
هه‌م به شێوه‌ی خراپ. خه‌باتی ژنانیش بۆ مافه‌كانی خۆیان وه‌كو هه‌موو
خه‌باته ره‌واكانی دونیا بۆ رزگاری، بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتێكه كه له
لایه‌ن پیاوان و به پشتیوانی ده‌سه‌ڵاتێكی توتالیتری لێیان زه‌وتكراوه.
پیاوان بۆ ئه‌وه‌یكه ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌ست نه‌ده‌ن هه‌موو هه‌وڵی خویان
ده‌ده‌ن. خه‌باتی ژنان بۆ رزگاری له بنه‌ماڵه‌دا هه‌تا یاسا له‌كۆمه‌ڵگادا
پشتیوانی مافی ژنان نه‌بێت سه‌ركه‌وتوو نابێت. دیاره ئه‌وه به‌و مانا نیه
كه ژنان له به‌رامبه‌ر زۆلم و زۆردا بێده‌نگ بن، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه
ژنان ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن كه له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی زیاتر به‌شدار
بن كه بتوانن له داهاتوودا له گۆڕانكاریه‌كانی كۆمه‌ڵگادا به‌شدار بن. تا
ئه‌وكات كه یاسا پشتیوانی پیاوانه و ژنان پاڵ‌پشتیان له كۆمه‌ڵگادا نییه
رزگاری ژنان ئه‌سته‌مه. هه‌ر پارله‌مان وكۆڕێكی یاسادانانكه له پیاوان
پێكهاتبێت و رێژه‌ی ژنانی له به‌رچاو نه‌بێت ناتوانێت یاسای دژ به
چه‌وسانه‌وه‌ی ژن دابنێت و له مافی یه‌كسانی ژن له‌كۆمه‌ڵگادا به پێی یاسا
پارێزگاری بكات. هه‌ر بۆیه زۆر پێویسته‌كه ژنان هاوكات كه پله‌ی زانیاریی
خۆیان ده‌به‌نه سه‌ره‌وه له سیاسه‌ت و پارته سیاسییه‌كاندا چالاك بن.
له وڵاتانی دێمۆكراتیك‌و پێشكه‌وتودا ئه‌وه سیاسه‌توانان‌و پارته
سیاسییه‌كانن كه حكوومه‌ت و پارل‌مان دروست ده‌كه‌ن و یاسا داده‌نێن. ژنانی
كورد ده‌بێ به بیرێكی درێژخایه‌ن و هه‌ست‌كردن به‌م راستییه تێ‌بكۆشن كه
له سیاسه‌تدا زیاتر چالاك بن. خاڵێكی گرینگی‌دی ئه‌وه‌یه‌كه ئێمه ده‌بێ
له هونه‌ری دیالۆگ له گه‌ڵ پیاوان زیاتر كه‌ڵك وه‌رگرین. مرۆڤ كاتێك
ده‌توانێت له دیالۆگ وه‌كو ئامراز كه‌ڵك وه‌رگرێت كه شاره‌زایی له
سه‌ركێشه‌كان هه‌بێت و بتوانێت به به‌ڵگه‌وه لێیان بدوێت. ئێمه ده‌بێ
ئه‌وه‌مان له بیر بێت كه خه‌بات بۆ رزگاری ژن و وه‌ده‌ستهێنانی مافی ژن به
مانای دژایه‌تی له‌گه‌ڵ پیاوان و زه‌وت‌كردنی مافی ئه‌وان نیه. رۆشنبیر
ئه‌وكه‌سه‌یه كه باوه‌ڕی به مافی یه‌كسانی مرۆڤ بێ جا چ ژن بێ و چ
پیاو. |