|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: کۆمه‌ڵایه‌تی ::. |
|
په‌سندكردنی بڕیارنامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه
بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ له‌ته‌ك قاچاخی ژنان‌و كچان دا |
|
5-11-1385
سه‌ه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی "اخبار
روز"
كوردستان میدیا: به‌پێی راپۆرتی سرویسی كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌واڵده‌ری خوێندكارانی
ئێران (ئیسنا)، رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به تێكڕای ده‌نگه‌كان
بڕیارنامه‌یه‌ی بۆ به‌هێزكردنی خه‌باتی جیهانی له دژی قاچاخی ژنان‌و كچان په‌سندكرد.
ئه‌م بڕیارنامه‌یه له‌ژێر ناوی "باشكردنی هاوكاری له رێگه‌ی هه‌وڵدان بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ
له‌ته‌ك قاچاخی مرۆڤه‌كان"دا به تێكڕای ده‌نگه‌كان‌و به بێ‌ده‌نگ وه‌رگرتن په‌سندكراوه.
له‌م به‌ڵگه‌یه‌دا شێوه‌ی نوێی كۆیله‌تی له سه‌رده‌می ئێستادا وه‌ك جینایه‌تێكی
قیزه‌ون‌و بێ‌پاساو نیسبه‌ت به بنه‌ماكانی مافه‌كانی مرۆڤـ ناسێندراوه.
له‌م بڕیارنامه‌یه‌دا داوا له ده‌وڵه‌ته‌كان كراوه كه بۆ له‌ریشه‌هه‌ڵكێشانی
داواكارییه‌كانی قاچاخی ژنان‌و كچان هه‌وڵ بده‌ن‌و ئه‌و فاكتۆرانه‌ی كه ده‌بنه
هۆی ئه‌وه ئه‌م قوربانییانه بۆ به‌شداربوون له‌م كرده‌وه قیزه‌ونانه‌دا به‌ربژار
بن، له‌وانه هه‌ژاری ، گه‌شه‌نه‌سه‌ندوویی، نه‌بوونی ده‌رفه‌تی وه‌ك یه‌ك، ده‌ستڕانه‌گه‌یشتن
به راهێنانی شیاو‌و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ده‌رفه‌تی پیشه‌یی وه‌ك یه‌ك، كه‌م بكه‌نه‌وه.
له‌م بڕیارنامه‌یه‌دا هه‌روه‌ها داوا له وڵاتانی ئه‌ندام كراوه كه به‌دوای به‌ڕێوه‌به‌رانی
سه‌ره‌كیی قاچاخی مرۆڤه‌وه بن‌و به‌ربه‌ره‌كانێیان له‌گه‌ڵ‌دا بكه‌ن.
ئه‌مه له كاتێك دایه كه له‌م دواییانه‌دا كومیته‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌ندۆنێزی
رایگه‌یاند كه له‌م وڵاته‌دا كۆنتڕۆڵ‌كردنی قاچاخی مرۆڤـ هێشتا له راده‌یه‌كی
زۆر خواردا، سه‌رنجی ده‌درێتێ. جیاله‌مه‌ش به وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌م كومیته‌یه
یاسا‌و رێوشوێنه "جینایی"یه‌كان له پێوه‌ندی له‌ته‌ك كرێكارانی كۆچبه‌ر، له‌م
وڵاته‌دا هێشتا ئه‌وه‌نده لاوازن كه بوونه‌ته هۆی په‌ره‌گرتنی قه‌یرانی
قاچاخی مرۆڤـ.
له تایوانیش دا سه‌ره‌ڕای په‌ره‌سه‌ندنی قاچاخی مرۆڤه‌كان، زانیاری‌و راده‌ی
شاره‌زایی گشتی له‌م بواره‌دا زۆركه‌مه. به وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته
زۆربه‌ی قوربانییه‌كانی قاچاخی مرۆڤـ له‌م وڵاته‌دا كه‌سانێكن كه پێویستیان به
سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات هه‌یه‌و به ته‌واوی له‌ته‌ك هه‌ژاری‌دا ده‌سته‌ویه‌خه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌م پێوه‌ندییه‌دا پۆلیسی تایله‌ند حه‌وتووی رابردوو له
به‌یانیه‌یه‌ك دا رایگه‌یاندبوو كه به‌پێی، نزیكه‌ی 100 ژنی تایله‌ندی له
رۆژهه‌ڵاتی ناڤین دا ناچار به له‌شفرۆشی كراون. به وته‌ی پۆلیس قاچاخچییه‌كی
مرۆڤـ ئه‌م ژنانه‌ی بۆ "تیجاره‌تی جینسی" له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین دا، فریوداوه.
یه‌كێك له كاربه‌ده‌ستانی پۆلیس له‌م باره‌وه وتی: رۆژهه‌ڵاتی ناڤین بۆته
یه‌كێك له دواشوێنه ئاسایی‌و ناسراوه‌كانی قاچاخی مرۆڤـ. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |