|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: کۆمه‌ڵایه‌تی ::. |
|
هه‌ڤپه‌یڤین له‌گه‌ڵ شكۆفه قوبادی (به‌شی دووهه‌م‌و
كۆتایی) | |
19-11-1385
هه‌ڤپه‌یڤین: چنوور قادری
•گه‌ر چاوێك به مێژووی گه‌لی كورددا بخشێنین، ده‌بینین كه له ته‌واوی شۆڕشه‌كان‌و
خه‌باتی نه‌ته‌ویی‌دا ژنان به شێوه‌یه‌كی زۆر چالاك به‌شدار بوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه
ده‌بینین له دوای شۆڕشه‌كان فیداكاری‌و قاره‌مانێتی ژنان له په‌راوێز ده‌خرێ‌و
په‌روه‌ده كردنی منداڵ‌و كاری ناوماڵ‌و... ده‌بێته ئه‌ركی گه‌وره‌یان له ژیاندا
كاتێك كه ره‌خنه له پیاوان كه ده‌بنه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ده‌گرین كه بۆچی ژن له‌و
ده‌سه‌ڵاته بی به‌شه؟ ده‌بیسین كه ژنی شیاو‌و شایسته‌مان نیه. ئه‌و پرسیاره
دێته گۆری كه ئایا ته‌واوی ئه‌و پیاوانه كه به‌و پۆستانه ده‌گه‌ن شیاوی ئه‌و
پۆست‌و مه‌قامه‌ن یان نه پیاو بوون خۆ بۆ خۆی فاكته‌ری سه‌ره‌كی‌یه
|
| |
بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات؟
ئێمه‌ی ژن ده‌بێ چ بكه‌ین كه ئاوا له په‌راوێز نه‌خرێین‌و نیشان بده‌ین كه له
پیاوان كه‌متر نین؟شكۆفه. ق: له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ژنان مافی بوونی سه‌ربه‌خۆیان
نیه و وه‌كو سێبه‌ری پیاوان چاو لێده‌كرین. ئه‌گه‌ر ژنێك پیاوی نه‌بێ بۆ
خۆیشی نیه. مرۆڤێك كه مافی ژیانی سه‌ربه‌خۆی نه‌بێت و وه‌ك سێبه‌ر چاوی لێ
بكرێت چۆن ده‌توانێ ناوی هه‌بێت؟ ژنی كورد بۆ خۆی ناسنامه‌ی نیه و هه‌ر ئه‌وه‌شه
كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه كه قاره‌مانه‌تی و شۆرشگێڕی ژنان باسێكی لێ نه‌كرێت.
ئه‌وه‌ی كه تا ژنێك به پۆست و مه‌قامێكی به‌رز ده‌گا باس له شایسته‌یی‌و
شیاوی دێته ئاراوه ته‌نیا تایبه‌ت به كۆمه‌ڵگای ئێمه نیه به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت
له وڵاته پێشكه‌تووه‌كانی دونیاش كه پۆستیك به ژن ده‌درێت یان باشتر بڵێم كه
ژنێك پۆستێك وه‌ده‌ست دێنێت دێته ئاراوه. ئه‌وه ئامرازێكه كه پیاوان هه‌مووكات
دژی ژنان به‌كاریان هێناوه و ئێستاش هه‌ر به‌كاری دێنن. هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه
پیاوان و ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆمه‌ڵگا باوه‌ڕیان به‌وه نه‌بێت كه ژن و پیاو
هێز و توانای وه‌ك یه‌كیان هه‌یه ئه‌م ئامرازه سه‌ركوته كه له بیری چه‌وت
وپاوانخوازی سه‌رچاوه ده‌گرێ له به‌ین ناچێت. به‌ڵام ئه‌وه‌یكه ره‌نگه
له‌كۆمه‌ڵگای كوردیدا له زۆر بواردا پیاوی شایسته‌مان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌رك
یان پۆستێك له ژن زیاتر بێت گوناحی ژنی تێدا نییه چونكه ئه‌و مه‌ودا و ده‌ره‌تانه
به ژنی كورد نه‌دراوه كه وه‌ك پیاو خۆی له كۆمه‌ڵگادا په‌روه‌رده بكات.
ئێمه كاتێك ده‌توانین شایسته‌یی مرۆڤه‌كان هه‌ڵسه‌نگێنین كه ژن و پیاو ده‌ره‌تانی
وه‌كو یه‌كیان هه‌بێت بۆ په‌روه‌رده‌بوون و پێگه‌یشتن. دیاره كاتێك كه هه‌موو
بایه‌خێك به پیاوان ده‌درێت و رێگای په‌روه‌رده‌كردنیان بۆ ئاماده ده‌بێت،
ئه‌وان شایسته‌ییان له ژنان زیاتره. پرسیار ئه‌وه‌یه كه له‌و جێگادا كه
باس له ژنی شیاو ده‌كریت، شیاو بوون به چ پێوانه‌یه‌ك هه‌ڵده‌سه‌نگێنین؟ ئه‌گه‌ر
پیاو بوون بۆ خۆی به ته‌نها شیاوبوونیش بێت جێگا بۆ باسی دیكه نیه چونكه ئه‌مه
له گه‌ڵ هیچ مه‌نتقێكدا نایه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر نا بۆ چی بۆ په‌روه‌رده‌كردنی
ژنان بۆ ئه‌وه‌ی كه شیاو بن هه‌وڵ نادرێت؟ با شه‌فافتر بڵێم چه هه‌وڵێك
دراوه بۆ ئه‌وه‌ی كه ژنی شیاو له‌و شوێنانه زیاتر بن؟ ئێمه وه‌كو ژن خه‌تامان
نیه كه نه‌مان توانیوه خۆمان په‌رورده‌كه‌ین. ئه‌وكه‌سانه كه ئه‌و مه‌رجانه
بۆ ژنان داده‌نن بۆ خۆیان چ هه‌وڵێكیان داوه بۆ ئه‌وه‌كه ژنان پێبگه‌یه‌ینن
یان باشتر بڵیم چ هه‌وڵێكیان داوه كه ده‌ره‌تانی خۆپێگه‌یاندن بۆ ژنان فه‌راهه‌م
بكه‌ن؟ له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا نه ته‌نها ئه‌م ده‌ره‌تانه وه‌ك پیاوان
بۆ ژنان نیه زۆركاتیش به پێچه‌وانه‌وه له سه‌ر رێگای خۆ په‌روه‌رده‌كردنی
ژنان كۆسپ و چه‌ڵه‌مه درووست ده‌كه‌ن. ئه‌وان ده‌یانه‌وێ هه‌موو خه‌تاكان
وه‌كوو هه‌میشه بخه‌نه سه‌ر شانی ژنان و ئه‌ركی خۆیان له‌و رێگه‌دا له
بیر به‌رنه‌وه.
• به‌ڕای ئێوه بردنه سه‌ری پله‌ی زانیاری‌و ئاگایی ژنانی ئێمه تا چه‌نده ده‌توانی
وه‌ك كاتالیزۆرێك بۆ به‌ره‌و پێش چوونی بزووتنه‌وه‌ی ژنان ده‌وری هه‌بی؟
شكۆفه. ق: به بۆچوونی من ته‌نیا رێگا بۆ به‌روپێش‌چوونی بزوتنه‌وه‌ی ژنان
بردنه سه‌ری زانیاریی ژنانه. هه‌روه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێكرد ئێمه ده‌بێ
بزانین چیمان ده‌وێت و داخوازییه‌كانمان چین. هه‌ر مرۆڤێك كه له هه‌ر به‌شێك
زانیاریی زۆری هه‌بێت، باوه‌ڕبه‌خۆبوونیشی زیاتره. باوه‌ڕبه‌خۆ بوون به‌ردی
بناغه‌ی هه‌ر چه‌شنه هه‌نگاوێكه بۆ ئاڵ‌وگۆر. له بزوتنه‌وه‌ی ژنان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی
مافه ره‌واكانیان هه‌ر چه‌نده زانیاریی ژنان له سه‌رتر بێت ئه‌وه‌نده‌ش
ئێمكانی دۆزێنه‌وه‌ی رێگا چاره‌كان زیاتر ده‌بێت. له دونیای ئه‌مڕۆدا زانستی
به‌رزی زانستی‌و ئاكادیمی تێكه‌ڵاو به ئه‌زموون و بڕوا به‌خۆبوون به‌كارترین
ئامرازه بۆ سه‌ركه‌وتن به سه‌ر هه‌ر گیر و گرفت و كێشه‌یه‌كی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا
كه كێشه‌ی ژنان بێشك له‌م بازنه ناچێته ده‌ر.
• دیارده‌ی دزێویی خۆكوژی‌و خۆسووتاندن له نێو كومه‌ڵگای ئێمه‌دا بۆته باو، به‌رای
ئێوه هۆی خۆكوژیی ژنانی كوردستانی ئێران به پڕ ئێشترین شێوه یانی خۆسووتاندن له
چیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گری‌و ده‌بی بۆ له نێو بردنی ئه‌و دیارده‌یه له نێو كۆمه‌ڵگا
چ رێگا چاره‌سه‌رییه‌ك به كار به‌رین؟ ئه‌ركی ئێمه ژنانی شۆرشگێڕ كه سه‌ره‌تا خه‌بات
بۆ رزگاری نه‌ته‌وكه‌مان‌و پاشان به ده‌ست هێنانی ماف‌و ئازادییه‌كانی ژن وه‌ك
مرۆڤێك ده‌كه‌ین، چیه؟
و: هیوا به دوارۆژ و بوونی ده‌سه‌ڵات بۆ پێك‌هێنانی ئاڵ‌وگۆر له ژیاندا دوو
هۆی سه‌ره‌كین له ژیانی هه‌ر مرۆڤێكدا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له به‌رامبه‌ر
سه‌ختی و دژوارییه‌كانی ژیاندا راوه‌ستێ و به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ كێشه‌كاندا
بكات. له باری ده‌رونناسییه‌وه مرۆڤ كاتێك ده‌توانی بیر له خۆكۆشتن، ئه‌ویش
به‌و شیوه پڕ له زه‌جره، بكاته‌وه كه ئه‌و مرۆڤه هیچ هیوایه‌كی به
ژیان نه‌مابێت. به بڕوای من بێده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌ترین هۆی خۆسووتاندنه له
نێو كچان و ژنانی ئێمه‌دا. له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه ژنان هیچ مافیكیان نیه، باب
و برا و مێرد، بڕیاری ژیانیان بۆ ده‌ده‌ن، له باری ئابووری به‌ستراوه به‌وانن،
مافی هه‌ڵبژاردنیان نیه، مافیان به سه‌ر منداڵی خۆیانه‌وه نیه و گرنگتر له
هه‌موو، ده‌سه‌ڵاتی هیچ چه‌شنه ئاڵ‌وگۆڕێكیان له ژیانی خۆیان نیه، خۆیان ده‌كوژن
بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌و ژیانه رزگاریان بێت.
چاره‌سه‌ری ئه‌وكێشه‌یه ته‌نیا له رێگای گۆڕینی سیستمی كاربه‌ده‌ستی
كۆمه‌ڵ و دانانی یاسا له سه‌ر بنه‌ماكانی مافی مرۆڤه. تا باوه‌ڕ به مافی
مرۆڤ و مافی به‌رامبه‌ری ژن و پیاو له كۆمه‌ڵگا و بنه‌ماڵه‌دا نه‌هادینه
نه‌بێت و ژنان ده‌سه‌ڵاتیان به سه‌ر ژیانی خۆیاندا نه‌بێت، ئه‌و
چه‌شنه‌كرده‌وانه به‌داخه‌وه وه‌كو ته‌نیا رێگای رزگاری له ده‌ستی زۆلم و
زۆر هه‌ر ده‌مێنێت.
به بڕوای من خه‌بات بۆ وه‌ده‌ست‌هێنانی مافی ژن ده‌بێ خه‌باتێكی هاوكات بێت
له‌گه‌ڵ خه‌بات بۆ رزگاری نه‌ته‌وه‌كه‌مان. باوه‌ڕ به مافی ژنان ده‌بێ
له نێو رێكخراوه سیاسیه‌كاندا هه‌ر له ئێستادا نه‌هادینه بكرێت بۆ
ئه‌وه‌یكه له كاتی سه‌ركه‌وتنماندا بتوانین هه‌ر له سه‌ره‌تا له كاتی
دانانی یاسا، مافی ژنان له به‌رچاو بگیرێت. رێكخراوه سیاسی وكولتووریه‌كان
ده‌بێ هه‌ر له ئێستاوه زانیاریی پێویست به ئه‌ندامانی خۆیان و
گه‌له‌كه‌مان بده‌ن و ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و ئه‌ركه گه‌و‌ره‌یه بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر رێكخراوه سیاسییه‌كانی ئێمه باوه‌ڕیان به مافی ژنان نه‌بێت و
به‌كرده‌وه هه‌نگاوی پێویستی بۆ هه‌ڵ نه‌گرن پرۆسه‌ی رزگاربوونی ژنی كورد
زیاتر ده‌خایه‌نێ‌و قوربانی زیاتریشمان ده‌بێت.
ئه‌ركی سه‌رشانی ژنانی شۆرشگێڕ و رۆشنبیر له هه‌موو رێكخراوه سیاسی
وكۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ئه‌وه‌یه‌كه هه‌ر له ئێستاوه هه‌وڵ بده‌ن كه
كێشه‌ی ژنان ببێته به‌شێك له خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان.
رێكخراوه‌كان ده‌بێ هه‌م هه‌نگاو بۆ په‌ره‌وه‌دره‌كردنی ژنان هه‌ڵ‌گرن و
هه‌میش رێگایان پێ بده‌ن له ده‌سه‌ڵات به‌شدار بن و به‌م شێوه خۆیان بۆ
ئه‌ركی گه‌وره‌تر له داهاتوو ئاماده بكه‌ن. بۆ سه‌ركه‌وتن له هه‌ر
چه‌شنه‌كارێك ته‌نیا به كرده‌وه‌ی تاقی‌كردنه‌وه‌یه كه مرۆڤ پۆخته
ده‌بێت و ئه‌زموون وه‌رده‌گرێت.كاری سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تیش له‌م یاسایه
جیاواز نیه.
• له‌م شه‌پۆله گه‌وره‌ی بزوتنه‌وه‌ی ژنان كه جیهانی گرتۆته به‌ر، ده‌سكه‌وتی
ئێمه‌ی ژنی كورد به تایبه‌ت ژنانی كوردی كوردستانی رۆژهه‌ڵات چیه؟
و: هه‌ر ئاڵ‌وگۆرێكی گه‌وره كه له دونیا پێكدێ راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ
كاریگه‌ری له سه‌ر ژیانی مرۆڤه‌كان داده‌نێت. له دنیای ئه‌مڕۆ كه
سه‌رده‌می ئینترنێت‌و چاخی گلوبالیزمه و هه‌ر چه‌شنه ئاڵ‌وگۆرێك خێرا له
دونیا بڵاو ده‌بێته‌وه، دیاره كه بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی ژنانی جیهان له
سه‌ر ره‌وتی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئێمه كاریگه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
ئێمه ده‌توانین زیاتر له جاران له شێوه‌كانی جیاوازی خه‌بات ئاگادار بین و
له ئه‌زموونه‌كانی ئه‌وان كه‌ڵك وه‌رگرین بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌باتی خۆمان
رێك‌وپێك‌تر به‌ره‌وپێش به‌رین. به‌شداری بێ‌وێنه‌ی ژنان له
سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی كوردستانی ئێران له ساڵانی رابردوو، بوونی سه‌دان ژن له
زیندانه‌كانی كۆماری ئێسلامی ئێران، پێك‌هێنانی ریكخراوه جیاوازه‌كان بۆ
پشتیوانی مافی مرۆڤ و ماڤی ژن نیشانه‌ی وریابوونی زیاتری ژنی كورده.
• ژنانی كورد له وڵاتانی ده‌ره‌وه كه ئازادییه‌كی به‌رفراونتریان هه‌یه، چۆن
له رێكخراوه‌كاندا به‌شداری ده‌كه‌ن؟
شكۆفه. ق: به داخه‌وه رێژه‌ی به‌شداری ژنانی كورد له‌كاری رێكخراوه‌یی له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه‌مه. دیاره ئه‌وه به‌و مانایه نیه كه ژنانی
كورد به گشتی چالاك نین به‌ڵام نابێ حاشا له‌و راستییه‌ش بكه‌ین كه ژنی كورد
هه‌ر واكه له سه‌ره‌وه‌ش ئاماژه‌م پێ كرد فێری كاری رێكخراوه‌یی
نه‌بووه. دیاره ده‌بێ ئه‌وه‌ش له به‌ر چاو بگرین كه لێره هه‌ست به‌و
زه‌روره‌ته بۆ به‌شداری له كاری رێكخراوه‌یی وه‌كو نێوخۆی وڵات ناكرێت.
یه‌كێك له هۆ سه‌ره‌كیه‌كان ره‌نگه ئه‌وه بێ كه لێره ژنان به هه‌موو
شێوه‌یه‌ك پشتیوانی یاسایان له‌گه‌ڵه، له باری ئابوورییه‌وه سه‌ربه‌خۆن
و هه‌موو مافێكیان هه‌یه. هۆیه‌كی دیكه‌ش به بۆچوونی من نه‌بوونی كولتووری
به‌شداریكردن له‌كاری رێكخراوییه له نێو ژنانی كوردا. یه‌كێكی دیكه له
هۆیه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری كه به‌داخه‌وه
لێره‌ش له نێو زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌كاندا وه‌كوو خۆی ماوه‌ته‌وه. لێره‌ش
زۆربه‌ی ئه‌ركی ماڵ و به‌خێوكردنی منداڵ له سه‌رشانی ژنانه هاوكات له گه‌ڵ
ئه‌وه كه ژنان كاری ده‌ره‌وه‌ش ده‌كه‌ن. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |