|
رۆسته‌م ئاسا بێ تاك‌و به‌ره‌و
به‌هه‌شتی به‌خته‌وه‌ری رێنوێنی بكا.
له كه‌سێك شاراوه نیه كه
ژنانی كۆمه‌ڵگای ئێمه، تا راده‌یه‌كی زۆر له گه‌ڵ هه‌ڵاواردن به‌ره‌وڕوون‌و
ریشه‌ی ئه‌م بیرۆكه‌یه له قووڵایی مێژوودا به‌دی ده‌كرێ‌و ئابووری‌و بیر‌وباوه‌ڕ
پتر په‌ریان پێ‌داوه. بۆیه شی‌كردنه‌وه‌و شڕۆڤه‌ی ئه‌م باسه پێویستی به كات‌و
وردبوونه‌وه‌یه‌كی زۆرتر هه‌یه‌و له توانای وتارێكی ئاوه‌ها كورتدا به‌ده‌ره‌و
مه‌به‌ستی من له‌م وتاره‌دا لێ‌روانینی جیددی‌و ده‌روونی‌یه به بارودۆخی ژنان.
له‌و هه‌وڵه‌دام كه "ڕوانینی ژن بۆ خۆی" بكه‌وێته به‌ر ره‌خنه‌و كێشه‌كه‌ی به
روانینێكی ده‌روونی نه‌ك ده‌ره‌وه‌یی شرۆڤه بكرێ. مه‌به‌ست له هێنانی بێژه‌ی
"جیددی" تێ‌په‌ڕین له پیرۆزیی، مه‌زڵووم نوێنی، لای‌لایی‌و ته‌یاربوون به‌چه‌كی
خه‌ڵك هه‌ڵ‌خڵه‌تێنه‌ر‌و بچووككردنه‌وه‌و تانه‌لێ‌دانه. به وته‌ی بێرتراند
راسیل "لێ‌ڕوانینی دروست نه لێ‌ڕوانینی پیرۆزه‌و نه لێ‌ڕوانینی بچووككه‌ره‌وه،
به‌ڵكو هاودڵییه‌كی ره‌خنه‌یی‌یه". شێوه‌ی شڕۆڤه له دوو به‌شی جیا، به‌ڵام
پێكه‌وه گرێدرداو دێته گۆڕێ.
ئا) روانینی ژنی ناوچه بۆ خۆی
ب) شێوه‌و ئامرازی گه‌یشتن به ویست‌و ئامانج
ئا) روانینی ژنی ناوچه بۆ خۆی
به داخه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی بارودۆخی ده‌روونی ـ هه‌ڵسوكه‌وتی ژنان، لێكۆڵه‌ر
به‌و ئاكامه تاڵه ده‌گه‌یه‌نێ، كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ژنانی ناوچه، به
دیدێكی "كه‌مبایه‌خ"ه‌وه بۆ خۆیان ده‌روانن. هه‌رچه‌ند ره‌نگه به‌ڕواڵه‌ت له
خۆیان داكۆكی بكه‌ن‌و دژی ئه‌م بۆچوونه بن، به‌ڵام به كه‌ڵك وه‌رگرتن له
شێوه‌گه‌لی مودێڕنی لێكۆڵینه‌وه راستییه‌كه ده‌رده‌كه‌وێ. ره‌نگه
هۆكارگه‌لێكی پێكه‌وه گرێ‌دراو ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی له زه‌ینی‌دا، جێ‌كردبێته‌وه‌و
وه‌ك ره‌وشتێكی ئاسایی لێ‌كردبێ. بیرۆكه‌یه‌ك كه ژنی به نیسبه‌ت ره‌گه‌زی
به‌رامبه‌ره‌وه له جێگه ـ توانایی ـ ماف ـ بایه‌خ و گرینگی خوارتر داناوه‌و
له‌وانه‌یه په‌نابردنه‌به‌ر ئامرازی "خۆش ویستن ـ لێ‌َگه‌ڕان‌و چاكی" شێوه‌یه‌ك
بۆ قه‌ربووكردنه‌وه یان شاردنه‌وه‌ی ئه‌م هزره بێ. له‌م باره‌یه‌وه
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی كراوه كه بۆ زانیاری زیاتر ئاكامه‌كه‌ی
راده‌گه‌یه‌نرێ:
له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره كه ئه‌گه‌ر مردنی یه‌كێك له ئێوه "خوشك‌و برا"
چاوه‌ڕوان كرا‌و بێ حه‌ز ده‌كه‌ن كام یه‌ك له ئێوه زیندوو بمێنێ؟
25خوشك‌و برا له ته‌مه‌نی 25 ـ 18 ساڵی‌دا به دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
خوێنده‌واری جۆراوجۆره‌وه به‌م پرسیاره وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌ك
كه 21 كه‌س له كچه‌كان خوازیاری زیندوومانی براكانیان‌و 4 كه‌سیشیان خوازیاری
زیندوویی هه‌ردووكیان بوون. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له نێو 25 كوڕدا 23كه‌سیان
خوازیاری مانه‌وه‌ی خۆیان‌و 2 كه‌سیشیان مانه‌وه یان مردنی هه‌ردووكیانی
په‌سه‌ند بووه.
هه‌مان پرسیار له10 دایك‌و باوك به دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی جیاوازه‌وه كراوه. كه
7 كه‌س له دایكان خوازیاری زیندوومانی كوڕ‌و 3 كه‌سیشیان زیندوومانی
هه‌ردووكیان بوون، له كاتێكدا 5 كه‌س له باوكان زیندوومانی كوڕ‌و 5 كه‌سیشیان
زیندوومانی هه‌ردووكیانی هه‌ڵبژاردوه.
پرسیارێكی دیكه له 10 خوشك‌و برای لاوی خوازیاری كار به راده‌ی
خوێنده‌واری نێزیك به‌یه‌ك كراوه، كه ئه‌گه‌ر بڕیار بێ به یه‌كێك له ئێوه
كار بدرێ، كام یه‌ك له ئێوه له‌سه‌رووتره؟
9كه‌س له كچه‌كان، براكانیان له‌سه‌رووی خۆیانه‌وه داناوه، له كاتێكدا
كوڕه‌كان ئه‌وه‌یان به مافی خۆیان زانیوه. هه‌مان پرسیار له دایك‌و باوكی
ئه‌وان كراوه كه دۆخه‌كه نه‌گۆڕاوه‌و زۆربه‌یان كوڕه‌كانیان له‌سه‌رووی
كچه‌كانه‌وه داناوه‌و پێ‌یان خۆش بووه كه، یه‌كه‌م جار كار به‌وان بدرێ.
هه‌رچه‌ند شاراوه نیه كه ئه‌م بیرۆكه‌یه نه خێویی‌یه نه سرووشتی، به‌ڵكوو
وه‌رگرتنی‌و په‌روه‌رده‌یین‌و ده‌توانین له‌م باره‌یه‌وه بنه‌ماڵه‌و كۆمه‌ڵگا
به به‌رپرس بزانین. له‌وه‌ش گه‌ڕێین كه نیوه‌ی كۆمه‌ڵگا كه به‌رپرسی راهێنانه،
له ژن پێك هاتوه!!
"هانری پاستالوزی" بیرمه‌ند‌و بنیاتنه‌ری ده‌روونناسی له په‌روه‌رده‌و فێركردن
دا ده‌ڵێ:"ئه‌گه‌ر سه‌دان مرۆڤ له‌نێو ده‌چن له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه، كه‌سێك نیه
له بایه‌خی خۆیان تێ‌یان بگه‌ێنێ." وردبوونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م دێڕه جێگه‌ی
هه‌ست به به‌نرخبوونی مرۆڤ له ژیانی تاك‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌رده‌خا. چونكه
هه‌ست به بایه‌خداری، باوه‌ڕبه‌خۆبوون ـ هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌ره‌خۆ ـ بایه‌خدان به
ئه‌م‌و ئه‌و ـ هیواداری ـ تێكۆشان ـ سڕینه‌وه‌ی دڕدۆنگی‌و ترس له‌خۆ‌و به
تایبه‌ت ترس له داهاتووی به دواوه‌یه‌و ده‌بێته هۆی به‌خته‌وه‌ری تاك له
ژیاندا. نابێ ئه‌وه پشت گوێ بخه‌ین كه كۆمه‌ڵگا‌و به تایبه‌ت شێوه‌ی
راهێنان‌و په‌روه‌رده‌ی فه‌رمی‌و نافه‌رمی له جۆری روانین بۆ خۆدا كاریگه‌ری
هه‌یه."ویرجینیاستێر" له كتێبی "ێ‌دمسازی" له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌ڵی:" هه‌ستی
بایه‌خداربوون ته‌نیا له شوێنێك دا ده‌توانێ گه‌شه بكا، كه له‌و شوێنه‌دا به
جیاوازییه تاكییه‌كان بایه‌خ بدرێ، هه‌ڵه‌كان چاوپۆشی‌یان لێ‌بكرێ، ئاڵوگۆڕی
بیروڕا هه‌بێ، یاساكان توند‌وتیژ نه‌بن‌و ..."
ئه‌م وته‌یه، ئه‌و دێڕه‌ی "سیمون دێبواری" بیرمه‌ند وه‌بیر دێننه‌وه كه
ده‌ڵێ:"مرۆڤ بازنه‌یه‌ك نیه كه لێزگه‌كانی (شعاع) وه‌ك یه‌ك بن"، له‌م دێڕه‌دا
ده‌بێ بڵێین ژن ده‌بێ بێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه:
1ـ ئه‌ویش مرۆڤێكه به هه‌موو تایه‌بتمه‌ندییه‌كانی مرۆڤی‌یه‌وه، جیاوازی ئه‌و
له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه جیاوازی‌یه‌كی تاكییه كه زۆر سروشتی‌و روونن.
2ـ ژن تاكێكه خاوه‌نی بایه‌خ‌و جێگه‌ی تایبه‌تیی خۆی. ئه‌مه نایه‌ته‌دی
مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یكه شوێنێكی ئاوه‌ها شیاویش بۆ به‌انبه‌ره‌كانی دابنێ.
3ـ ژن وه‌ك "تاك" خاوه‌نی ماف‌و به‌رپرسایه‌تییه كه خوازیاربوونی‌و به
كرده‌وه ده‌رهێنانی نیشانه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی تاكی‌و شارستانی ئه‌وه.
4ـ ژن تاكێكی خاوه‌ن لێهاتوویی شاراوه‌ی تایبه‌ته كه بۆ گه‌شه‌پێدانی ده‌بێ
تێ‌بكۆشێ.
5ـ دڕدۆنگی جیاوازی ره‌گه‌زی، تا ئاستی وێرانی‌و تێكشكاوی تۆێشه‌ی تاڵی
مێژووه، به‌ڵام شتێكی نه‌گۆڕ نیه.
6ـ ژنان ده‌بێ هاوكات له‌گه‌ڵ لای‌لایی، ئه‌م هزره گه‌وره‌یه به‌رنه نێومێشكی
كچ‌و كوڕه‌كانیان‌و بیكه‌ن به شتێكی ده‌روونی. چونكه بنه‌مای كه‌سایه‌تی مرۆڤ
له داوێنی دایكه‌وه داده‌ڕێژرێ.
ب: ئامراز‌و شێوه‌كانی گه‌یشتن به ویست‌و ئامانجه‌كان
"ویرجینیاستیر" خاوه‌نی كتێبی "أدمسازی"و خاوه‌ن بۆچوون له په‌روه‌رده‌و
راهێنان، شێوه‌كانی گه‌یشتن به ویست‌و ئامانج به سێ شێوه دابه‌ش ده‌كا:
1ـ شێوه‌ی به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ی زانستی‌و جیددی
2ـ باس‌و به‌ربه‌ره‌كانی سرووشتی‌و لۆژیكی
3ـ شێوه‌ی توند‌وتیژی
مرۆڤ ئه‌وكاته‌ی كه خۆی له به‌ندی كۆمه‌ڵدا دییه‌وه، به‌ناچار هاوكات له‌گه‌ڵ
ئه‌وه تێكۆشا كه شوناس‌و كه‌سایه‌تی تاكی خۆی بپارێزێ، به‌شێك له ویست‌و
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی له‌و رێگایه‌دا فیدا كرد، تاك‌و به ژیانی هێمن‌و
ئارامی خۆی درێژه بدا‌و له كۆمه‌ڵدا قبووڵی بكه‌ن. خه‌باتی سروشتی‌و بڕێ
جاریش ناسروشتی له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی‌و سه‌پاندنی ئیراده له
لایه‌ك‌و به‌رخۆدانی هاوجۆره‌كان له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌بووه هۆی پێكدادان‌و
له ئاكامدا به به‌كارهێنانی ئامرازه هه‌ڵبژارده‌كان. ئه‌م شێوه رێگه‌ی خۆی
له بنه‌ماڵه‌و له كۆمه‌ڵدا ده‌پێوی تا له ئاكامدا بوو به ره‌وشت‌و شێوه‌ی
كۆمه‌ڵ په‌سه‌ند. به‌ڵام تاك له‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك دا ته‌یار به ئامرازگه‌لی كارامه
بۆ گه‌یشتن به ئامانج ده‌بوو. فه‌رهه‌نگ، كۆمه‌ڵگا‌و جۆری راهێنان له چۆنیه‌تی
شێوه‌و ئامرازه‌كان كاریگه‌رییان هه‌بوه. كۆمه‌ڵگایه‌ك وه‌ك یونانی‌كۆن له گه‌ڵ
كۆمه‌ڵگاگه‌لێك وه‌ك ئۆسترالیا، سوودان جیاوازیگه‌لێكیان هه‌بووه كه به‌رهه‌می
كۆمه‌ڵ‌و فه‌رهه‌نگی تایبه‌تی ئه‌وان بووه. به‌ڵام له نێو كۆمه‌ڵگا هاوجۆره‌كان
كه‌سایه‌تی ـ راده‌ی خوێنده‌واری‌و زانیاری كۆمه‌ڵایه‌تی ـ هزر‌و
هه‌ڵسوكه‌وتی نێونجی ـ ئاوه‌ڵابوونی ده‌رگاكانی متمانه‌و باوه‌ڕ ـ هیوا به
داهاتوو و هه‌ستی به‌ستراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و ... هۆكارگه‌لێكن كه له
هه‌ڵبژاردنی جۆری شێوه‌و ئامرازی گه‌یشتن به ئامانج كاریگه‌رن.
به‌داخه‌وه جۆری ئه‌م شێوه‌و ئامرازانه له كۆمه‌ڵگا كۆنه‌په‌رست‌و
ناشارستانییه‌كان تا راده‌یه‌ك له كۆمه‌ڵگای خۆمان، پتر ره‌نگی توند‌وتیژییان
پێوه‌دیاره‌و له شكڵی ئاسایی‌دا پتر له باس‌و هه‌ڵچوونی سروشتی ـ كۆن‌و
ئاسایی كه‌ڵك وه‌رده‌گیرێ. له كاتێكدا كه له كۆمه‌ڵگا مودێڕنه‌كاندا له
سه‌لماندنی عه‌قڵانی ـ زانستی‌و شارستانی كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
هه‌رچه‌ند له دۆخێكی رێژه‌یی‌دا، ژنانی ناوچه زیاتر له پیاوان، له
هه‌ڵكه‌وتوویی تایبه‌ت‌و كێشه‌خوڵقێن په‌ناده‌بنه به‌ر ئامرازگه‌لی توند‌و
تیژی‌و شێوه‌گه‌لی وه‌ك: بوڵه‌بۆڵكردن، لاساری، شه‌ڕ‌و پێك هه‌ڵپرژان، ئازاردان،
جنێودان، دۆعای‌شه‌ڕكردن، گریان‌و ... ئامرازگه‌لی ئاسایی ژنانی ناوچه به
مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئامانج‌و ویسته‌كانیان. هێندێك جار ده‌بینرێ كه ئه‌م
شێوانه تا راده‌یه‌ك توند ده‌بن كه تا راده‌ی خۆكوژی‌و خۆ ئازاردان
ده‌رده‌كه‌ون. ره‌نگه هێشتا ژنانی ناوچه به‌و قۆناخه له گه‌شه‌ی شارستانی
نه‌گه‌یشتبن كه به ئامرازی به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ی زانستی‌و عه‌قڵی ته‌یار بن یان
ئه‌وه‌ی كه مه‌یدانێك له لایه‌ن ره‌گه‌زی باڵاده‌سته‌وه بۆ ئه‌وان نه‌هاتۆته
ئاراوه، له هه‌ر شێوه‌یه‌كدا كه‌مكاری ژنان چاوپۆشی لێ‌ناكرێ، چما ژنان له
بیری به‌ده‌ست هێنانی خۆڕایی به‌رهه‌م له كۆمه‌ڵگای تاودراوی ئه‌مڕۆژین، یان
ئه‌وه‌یكه تێكۆشانی ئه‌وان له راده‌ی هه‌ڵگرتنی گه‌نم نه‌بووه، به كێڵانی
كوڵه‌ش هاوكات كوڵه‌ش‌و گه‌نم به ده‌ست ناهێنن‌و خۆیان به ره‌نج خه‌سار
ده‌بیننه‌وه. به وته‌ی دیكارت" بۆ به‌ده‌ستهێنانی كوڵه‌ش ده‌بێ گه‌نم بكێڵین،
ئه‌و كه‌سه‌ی كه گه‌نم بكێڵێ به كوڵه‌ش و گه‌نم ده‌گا له كاتێكدا ئه‌وه‌ی
كه كوڵه‌ش ده‌كێڵێ نه به گه‌نم ده‌گا نه به كوڵه‌ش."
ژنانی ناوچه به هۆی دۆخی به‌ستراوه‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی، هێشتا فێری شێوه‌گه‌لی
به‌رخۆدانی زانستی‌و بنه‌مایی نه‌بوون‌و كه‌ڵكی لێ‌وه‌رناگرن، به‌م بۆنه‌یه‌وه
هه‌وڵه‌كانیان جۆرێك له نێوچوون‌و له كۆتایی‌دا ئاكامێكی نادادپه‌روه‌رانه‌ی
لێ‌ده‌كه‌وێته‌وه، له كاتێكدا ده‌بێ له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ هه‌بوون به توانه‌وه، به
به‌رخۆدان بۆ چاره‌نووسێكی عادیلانه بگه‌ڕین. هه‌روه‌ك سێناتێكور، ئه‌دیبی
فه‌ڕانسه‌یی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م ده‌ڵێ:"مرۆڤ تێدا ده‌چێ، ره‌نگه وابێ،
لێگه‌ڕێن به به‌رخۆدانه‌وه له نێوبچین‌و ئه‌گه‌ر له نێوچوون له چاوه‌ڕوانی
ئێمه‌دایه، با چاره‌نووسێكی عادیلانه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین."
به‌داخه‌وه له پێناو گه‌یشتن به به‌خته‌وه‌ری ته‌نانه‌ت دایكان خوازیاری
گویڕایه‌ڵی كچانن‌و ئه‌م گوێڕایه‌ڵی‌یه به نیشانه‌ی ئه‌خلاق، عاقل بوون‌و
ئه‌ده‌ب مانا ده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌مه بۆ كچان‌و كوڕان ده‌رووونی ده‌كه‌نه‌وه،
بێ‌گوێ‌دان به‌وه‌ی كه وه‌ك بێرتراندراسیل ده‌ڵێ:" گوێڕایه‌ڵی منداڵ یان
تاقه‌تدار راده‌هێنێ یان شۆڕشی، به‌ڵام بنه‌ماڵه وه‌ك یه‌كه‌مین ناوه‌ندی
فێركاری‌و زۆر گرینگ، فیركردنی زانیارییه‌كان بۆ كچان له‌سه‌روی
به‌رنامه‌كانیدایه‌و ئه‌مه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی‌و رۆژانه ده‌رهاتووه.
لێره‌دایه كه گوێڕایه‌ڵی كچ به درێژایی ژیانی به شێوه‌یه‌كی ئاسایی
ده‌رهاتووه‌و قبووڵ ده‌كرێ." به وته‌ی فرۆم"ئێمه مل ده‌ده‌ین چوونكه خوومان
پێ‌گرتوه."
به‌م بۆنه‌یه‌وه كه ژنان بوونه‌ته كۆمه‌ڵێك مرۆڤی كۆیله‌و هاوكات له‌گه‌ڵ
ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دۆخه‌كه به ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ر مه‌یدانی پاوانخوازی‌و
كه‌ڵكی خراپ وه‌رگرتن ده‌ده‌ن. به قه‌ولی ئه‌م وته به ناوبانگه "پاوانخوازێك
بوونی نیه، ته‌نیا كۆیله‌كان بوونیان هه‌یه."
كومه‌ڵه هۆكاری وتراو‌و هۆكارگه‌لی دیكه پێكه‌وه، ژن جۆرێك راده‌هێنن كه ژن
خۆی له بیربكات‌و چاره‌نووسی خۆی ده‌داته ده‌ستی كه‌سانی دیكه‌و چاوه‌ڕوانی
ئه‌وه‌ی هه‌یه كه كه‌سانی دیكه به‌خته‌وه‌ریی بۆ ده‌ستبه‌ر بكه‌ن. ره‌نگه
ئێوه بووكگه‌لی زۆر بناسن كه له ئاخاوتن‌و ئاره‌زوه‌كانیاندا وا ده‌رده‌كه‌وێ
چاوه‌ڕوانن كه زاوا به‌خته‌وه‌ریان بكا. ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌و به تایبه‌ت دایكی
بووك زۆرجار ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه كه بووك به‌خته‌وه‌ر بكا یان كۆمه‌ڵگا
جۆرێك ده‌ڕوانێ بۆ ژنانی ته‌ڵاق دراو كه گوایا پیاوه‌كه به ته‌ڵاق دانی ئه‌و،
ئه‌وی به‌دبه‌خت كردوه. ئه‌م نموونانه نیشانه‌ی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ن كه ژن
هاوسه‌نگی پیاو دانانێ‌و وه‌ك هه‌مان "زه‌عیفه" ناوی لێ‌ده‌با. "مسته‌فا
ره‌حیمی" له كتێبی تراژێدی هێز له‌م بواره‌دا ده‌ڵێ: "خۆله‌بیركردن‌و له
هه‌ركارێكدا ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وی دیكه دیتن، هۆی ته‌مه‌ڵی زه‌ین‌و
گه‌ڕانه‌وه بۆ دۆخی سه‌ره‌تایی‌یه." كۆمه‌ڵگای سه‌ره‌تایی‌یه كه هه‌ر شتێك
تۆزێ كێشه‌ی بۆ ساز بكا، به رووحی شه‌یتانی‌یه‌وه نیسبه‌تی ده‌دا.
ئایا كۆمه‌ڵگای ئێمه هێشتا له‌و دۆخه‌دایه یان له بیرمانی ئێمه هێشتا له
ژێركاریگه‌ری ئه‌و بیركردنه‌وه سه‌ره‌تایی‌یانه‌یه؟ ئه‌گه‌ر وایه رێگه‌ی
ده‌ربازبوون كامه‌یه؟
به‌ڵێ، ژن ده‌بێ وه‌ك تاكێك، به‌ر له هه‌ر شتێك خۆی لێكۆڵه‌ری كێشه‌كانی بێ‌و
له پێناوی دۆزینه‌وه‌ی ریشه‌ی ئه‌م قه‌یرانه به‌دڵنیایی‌یه‌وه ده‌بێ له
خۆیانه‌وه ده‌ست پێ‌بكه‌ن‌و خۆیان بخه‌نه‌به‌ر ره‌خنه. نه ئه‌وه‌یكه شته‌كان
بخه‌نه ئه‌ستۆی ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ره‌وه‌و هیچ به‌رپرسایه‌تییه‌ك وه‌ئه‌ستۆ
نه‌گرن‌و چاوه‌ڕوانی ده‌ركه‌وتنی قاره‌مانێكی رۆسته‌م ئاسا بن تا به‌ره‌و
به‌هه‌شتێكی به‌خته‌وه‌ری رێنوێنیان بكا. جیهانی ئه‌مڕۆ شێوه‌یه‌كی جیددی،
ته‌سمیلی ئیراده‌ی كۆمه‌ڵ، جوڵانه‌وه‌و زانیارییه‌و له به‌ندی قاره‌مانه
رۆسته‌م ئاساكان ده‌ربازبووه. ئێمه ده‌بێ ئه‌م وته‌یه‌ی "بیرتولدبرێشت"
شانۆنووسی ئاڵمانی له به‌رچاوبگرین كه ده‌ڵێ:"وای بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه
پێویستی به قاره‌مانه."
ئیزنم بده‌ن له كۆتایی وتاره‌كه‌دا بۆ سه‌ره‌تاكه‌ی بگه‌ڕٍێمه‌وه‌و سه‌رله‌نوێ
بڵێم: ئه‌وه‌ی كه ژنانی وڵاتی ئێمه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی جۆراوجۆر به‌ره‌و روون،
شاراوه نیه، هه‌روه‌ها به‌وه ئاماژه ده‌كه‌م كه تا كاتێك ژنانی كۆمه‌ڵگا به
به‌خته‌وه‌ری نه‌گه‌ن، كۆمه‌ڵگا خۆشی به خۆیه‌وه نابینێ. ئه‌م شته گرینگه به
لای‌لایی وتن‌و نووسینی تراژیدی‌نامه‌و مه‌زڵووم نوێنی به‌رهه‌م نایه‌ت،
به‌ڵكوو بڕیارێكی قورس‌و قایم، ره‌خنه‌یه‌كی جیددی‌و له ئاكامدا شۆڕشێكی
ده‌رووونی ده‌وێ. چونكه به وته‌ی جۆرج ئورول"تا گۆڕانێكی بنه‌مایی‌و مانادار
له دڵه‌كاندا نه‌یه‌ته‌دی، هه‌موو شوڕشه‌كان به ڵارێدا ده‌كێشرێن". |