|
ته‌مه‌نی مۆعتاده‌كان 3/1
ساڵ كه‌م بۆته‌وه.
به‌پێی راپۆرتی گرووپی كۆمه‌ڵایه‌تیی
هه‌واڵده‌ری "ئیسنا"و به‌گوێره‌ی ئاكامه‌كانی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه نێونجی ته‌مه‌نی
مۆعتاده‌كان دوای سڕینه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به به‌ندیخانه‌كان له
ساڵی 1377 دا 35/34 بووه كه له ساڵی 1383دا گه‌یشتۆته 6/33و ته‌مه‌نی زۆربه‌ی
مۆعتاده‌كان له‌نێوان 20 تا 30 ساڵ دایه.
هه‌روه‌ها به‌راوردكردنی حه‌شیمه‌تی مۆعتاده‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ حه‌شیمه‌تی
گشتی‌دا ده‌ری خستووه كه، نیسبه‌تی حه‌شیمه‌تی ته‌مه‌ن 20 تا 24 ساڵی مۆعتاده‌كان
له 7/11 له سه‌د له ساڵی 1377دا، گه‌یشتۆته 3/17 له سه‌د له ساڵی 1383دا،
له كاتێك دا گرووپی ته‌مه‌نیی ئاماژه پێ‌كراو له حه‌شیمه‌تی گشتیی وڵات دا
به‌ریز 9/14و 4/16 له‌سه‌ده.
هه‌روه‌ها گرووپی ته‌مه‌نیی نێوان 25 تا 29 ساڵ له‌نێو مۆعتاده‌كانی ئێران له
ساڵی 1377دا، 8/19 له‌سه‌د‌و له ساڵی 1383دا 3/23 له سه‌د بووه‌و ئه‌م ئاماره
له حه‌شیمه‌تی گشتی‌دا به‌ریز 2/12و 6/12 له سه‌د بووه‌و په‌ره‌سه‌ندنی
ئێعتیاد له گرووپی ته‌مه‌نیی نێوان 20 تا 30 ساڵ له‌م ساڵانه‌ی دوایی‌دا زۆر
به‌رچاو بووه.
30 هه‌زار قوتابیی مۆعتاد له قوتابخانه‌كانی ئێران
دا ده‌خوێنن
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری خوێندكارانی ئێران "ئیسنا"، ئاكامه‌كانی گه‌ڵاڵه‌ی
ناوبراو كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی "داریوش"ه‌وه به‌ڕێوه‌چووه، ده‌ریان خستوه
كه: نزیكه‌ی 100 تا 120 هه‌زار مۆعتادی ئێران له‌لایه‌ن هاوقوتابییانی خۆیانه‌وه
بۆ كه‌ڵكوه‌رگرتن له مادده هۆشبه‌ره‌كان هان دراون. به‌ڵام ئه‌م بڕه له به‌رامبه‌ر
ئه‌و ژماره (750 هه‌زار كه‌س) كه له‌لایه‌ن هاوڕێیانی ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌وه
هان ده‌درێن، به‌رچاو نیه. به‌پێی ئه‌م راپۆرته، 6/1 له سه‌دی ئه‌و ئه‌و
مۆعتادانه‌ی كه توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كراوه، خوێندكار بوون كه نیشان ده‌دا،
نزیكه‌ی 30 هه‌زار قوتابیی مۆعتاد له ئامووزش‌و په‌روه‌رش دا ده‌خوێنن.
به واتایه‌كی دیكه به‌هۆی سیاسه‌تی په‌ره‌پێدان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده
هۆشبه‌ره‌كان له‌لایه‌ن رێژیمه‌وه، ئامووزش‌و په‌روه‌رشی وڵات كه ئه‌ركی په‌روه‌رده‌و
راهێنانی قوتابییانی له‌ئه‌ستۆیه نه‌ته‌نیا له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ئه‌ركه‌دا
سه‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵكوو ئه‌وانی به‌ڵاڕێش دا بردوه‌وتووشی نه‌خۆشیی ئێعتیادی
كردوون. |