|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: کۆمه‌ڵایه‌تی ::. |
|
ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له مێژووی 8ی مارس، رۆژی جیهانیی ژنان | |
10-12-1385
چنوور قادری
رۆژی 8ی مارس رۆژێكی مێژوویی‌یه، رۆژی هه‌ڵكردنی ئاڵای خه‌بات دژی زوڵم‌و
توندۆتیژی‌و هه‌ڵاواردن دژی ژنه. هه‌ڵبژاردنی 8ی مارس وه‌ك رۆژی جیهانیی
ژنان، به بۆنه‌ی رێپێوانی گه‌وره‌ی ژنانی كرێكاری كارخانه‌ی رستن‌و چنینی
نیۆیۆركی ئه‌مریكا به مه‌به‌ستی زیادكردنی مووچه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی
كار، له ساڵی 1857 بوو كه پولیس هێرشی كردنه سه‌ر‌و زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه
به‌شداری ئه‌و رێپێوانه بوون، گیران‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كران‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاویشیان
لـێ كوژران‌و بریندار بوون. |
| |
خه‌باتی ژنانی رستن‌و چنینی
ئه‌مریكا، بوو به رۆژێكی گرینگی مێژوویی له خه‌باتی مافخوازانه‌ی ژنان به‌گشتی‌و
ژنانی ئازادیخوازی ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی. رێپێوان‌و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه‌كانی
ژنانی كرێكاری رستن‌و چنین، دژی مووچه‌ی نابه‌رابه‌ر، هه‌لومه‌رجی خراپ‌و ناله‌باری
كار‌و زۆریی ماوه‌ی كار بوو. ویسته‌كانی ئه‌وان بردنه‌سه‌ری مووچه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی
ماوه‌ی كار (بۆ 10 سه‌عات له رۆژدا)، مافی دانانی یه‌كیه‌تیی كرێكاران‌و هه‌روه‌ها
مافی ده‌نگدان بوو.
كلارا زتكین، یه‌كێك له رێبه‌رانی ناسراوی حیزبی سۆسیالیستی ئاڵمان بوو كه له‌و
كۆنفرانسه‌ی كه له مانگی ئووتی 1910، له شاری كۆپنهاگی دانمارك پێك هاتبوو‌و
نوێنه‌رانی یه‌كیه‌تیی كرێكاری‌و حیزبه سوسیالیستییه‌كان تێیدا به‌شدار بوون،
وه‌ك ئاماده‌كار‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م كۆنفرانسه پێشنیاری كرد كه 8ی مارس وه‌ك
رۆژی جیهانیی ژن دیاری بكرێ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بۆ په‌سندكردنی ئه‌م رۆژه وه‌ك
رۆژی ژن، بڕیارنامه‌كه‌ی پێشكه‌ش به كۆنفرانس كرد.
له بڕیارنامه‌ی كلارا زتكیندا چوار ویستی زۆر گرینگ هاتبوونه به‌رباس: 1ـ خه‌بات
بۆ مافی ده‌نگدان، 2ـ خه‌بات به دژی مه‌ترسیی شه‌ڕ، 3ـ خه‌بات بۆ دابین‌كردنی
مافی دایكان‌و منداڵان‌و 4ـ خه‌بات دژی هه‌ڵاوسان‌و گرانی.
له كۆنفرانسی 1910دا، سه‌ره‌ڕای به‌گرینگ زانینی رۆژی جیهانیی ژن وه‌ك سه‌مبولی
خه‌بات دژی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان، له‌سه‌ر دیاریكردنی رۆژێكی تایبه‌ت، به
ئاكام نه‌گه‌یشتن. هه‌ر بۆیه تا ساڵی 1912 هه‌ر وڵاتێك له رۆژێكی تایبه‌تیی
جیاواز له وڵاته‌كانی دیكه، به‌ڵام له مانگی مارس‌و زۆرتر رۆژه‌كانی پشوودانی
ئه‌و وڵاتانه، رێوڕه‌سمێكیان وه‌ك رۆژی ژن به‌ڕێوه ده‌برد. بۆ وێنه له ساڵی
1914 له سه‌رانسه‌ری ئورووپادا، رێپێوانێكی گه‌وره به دژی شه‌ڕ له لایه‌ن
ژنانه‌وه به‌ڕێوه چوو كه ده‌توانین ژنانی پێشڕه‌و‌و نه‌ریتشكێنی به‌ڕێوه‌به‌ری
8ی مارسی وڵاتانی دانمارك، ئاڵمان‌و سویس ناو به‌رین‌و هه‌روه‌ها له ساڵی
1917دا له رووسیه‌ش ژنان له دوایین یه‌كشه‌ممه‌ی مانگی فێوریه بۆ "ئاشتی‌و
نان" مانیان گرت. رێبه‌رانی سیاسیی ئه‌وكات ئه‌و مانگرتنه‌یان پێ باش نه‌بوو، به‌ڵام
ژنان له مانگرتن ده‌ستیان نه‌كێشا‌و دوای 4 رۆژ ده‌وڵه‌تی تێزار ناچار بوو ده‌ست
له كار بكێشێ‌و له‌سه‌ر كار لابچێ.
له ساڵی 1921دا كلارا زتكین ئه‌مجار له رێبه‌رانی ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست‌و
له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و كۆنفرانسه بوو، بۆ جارێكی دیكه 8ی مارسی وه‌ك رۆژی
جیهانیی ژن پێشنیار كرد‌و بوو به هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ په‌سندكردنی ئه‌و رۆژه
وه‌ك رۆژی جیهانیی ژن.
رۆژی 8ی مارس به دوو هۆ وه‌ك رۆژی جیهانیی ژن، هه‌ڵ‌بژێردرا، یه‌كه‌م، 8ی
مارس ئێمه وه‌بیر خه‌باتی قاره‌مانانه‌ی ژنانی رستن‌و چنینی نیۆیۆرك دێنێته‌وه‌و
دووهه‌م، 8ی مارس رۆژی سه‌رهه‌ڵدانی ژنانی كرێكاری سان پیتێرزبورگ دژی حكوومه‌تی
رووسیه‌ی تێزاری بوو. له‌و رۆژه‌وه تا ئێستا 8ی مارس وه‌ك رۆژی جیهانیی ژن
ناودێر كراوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه له زۆربه‌ی وڵاته‌كاندا به‌ڕێوه‌بردنی‌ئه‌و رۆژه قه‌ده‌غه‌یه،
ژنان ئه‌م رۆژه وه‌ك رۆژی جیهانیی ژن به‌ڕێوه ده‌به‌ن‌و ژنان له هه‌ر وڵاتێك
به سازكردنی رێپێوان، گرتنی كۆنفرانس‌و سیمینار، یاد‌و بیره‌وه‌ریی ئه‌م رۆژه
به‌رز ده‌نرخێنن.
یه‌كه‌مین جار له ده‌ورانی حكوومه‌تی جوانه‌مه‌رگی كۆماری كوردستان له ئێران،
واته ساڵی 1324ی هه‌تاوی له شاری مه‌هاباد، به‌رنامه‌ی 8ی مارس به‌ڕێوه
چوو. ساڵی 1358 واته سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی، ژنان به
نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له هه‌مبه‌ر بڕیاری سه‌پاندنی له‌چك‌و
چارشێوی ئیسلامی به‌سه‌ر ژناندا خۆپیشاندانێكیان له‌م رۆژه‌دا ساز كرد.
له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا، رۆژی 8ی مارس قه‌ده‌غه‌یه‌و
ئه‌م رۆژه وه‌ك رۆژێكی جیهانی‌و نێونه‌ته‌وه‌یی له رۆژمێری ئێران‌دا
دانه‌نراوه‌و ئه‌م رۆژه له لایه‌ن ئه‌م حكوومه‌ته‌وه به فه‌رمی نه‌ناسراوه.
به‌ڵام ژنانی پارێزه‌ری ماف‌و ئازادی له ئێران، به شێوه‌ی جۆراوجۆر رێز له‌م
رۆژه جیهانییه ده‌گرن. ژنان له ئێران بۆ به‌ڕێوه‌بردنی رۆژی 8ی مارس، تووشی
زۆر كێشه‌و گیر‌وگرفت ده‌بنه‌وه‌و به بیانووی ئه‌وه كه له ئێران‌دا ته‌نیا
رۆژی له‌دایكبوونی "فاتیمه زارا" كچی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، حه‌زره‌تی
محه‌ممه‌د وه‌ك رۆژی ژن ناسراوه، ئیزنی هیچ چه‌شنه كار‌و چالاكییه‌ك به ژنان
له‌و رۆژه‌دا نادرێ. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه زۆر رۆژی دیكه‌ی
نێونه‌ته‌وه‌یی‌و جیهانی هه‌ن كه رێژیم به رواڵه‌تیش بووبێ، قبووڵیان ده‌كا،
به‌ڵام به‌داخه‌وه رۆژی جیهانیی ژن وه‌ك نه‌خۆشییه‌كی كوشه‌نده‌و تۆمورێكی
سه‌ره‌تانی سه‌یر ده‌كرێ كه ده‌بێ له بنه‌ڕه‌تدا له نێوی به‌رن.
ژنان له ئێران بۆ نیشاندانی هاوپێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی
ژنانی جیهان، هاوشان له‌گه‌ڵ پیاوانی لایه‌نگر‌و پارێزه‌ری یه‌كسانی‌و مافی
عادیلانه له زۆربه‌ی شاره‌كان، سه‌ره‌ڕای كۆسپ‌و ته‌گه‌ره‌ی زۆر له لایه‌ن
رێژیمه‌وه به پێكهێنانی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی جۆراوجۆر ده‌نگی خۆیان تێكه‌ڵ به
هاوار‌و داواكارییه‌كانی سه‌راسه‌ریی ژنانی جیهان ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌موو ساڵێك
ئه‌م چالاكییانه‌ی ژنان له رۆژی 8ی مارس له‌گه‌ڵ هێرش‌و په‌لاماری توند‌و
به‌رفراوانی هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رێژیمی دژی گه‌لی‌و دژی ژنی كۆماری
ئیسلامی به‌ره‌وڕوو ده‌بێ.
له سه‌ده‌می ئه‌مڕۆدا كه به سه‌رده‌می به‌جیهانیبوون، تێكنۆلۆژی‌و
پێوه‌ندییه‌كان ناسراوه، جووڵانه‌وه‌ی ژنانی جیهان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافی
یه‌كسان له‌گه‌ڵ پیاوان له كۆمه‌ڵگاكاندا به شێوه‌ی جووڵانه‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن
ناسنامه‌و شوناسی تایبه‌تیی خۆیه‌تی. شه‌پۆلی ئه‌م جووڵانه‌وه مافخوازانه‌یه
سه‌رانسه‌ری وڵاتانی جیهانی گرتۆته‌وه. یه‌ك له‌و وڵاتانه ئێرانه، كه ژنانی
ئه‌م وڵاته له زۆر مافی خۆیان بێ‌به‌ش كراون‌و هه‌میشه ژن وه‌ك ره‌گه‌زی
بنده‌ست سه‌یر كراوه‌و له حقووق‌و ئازادییه‌كانی ژن وه‌ك مرۆڤێكی بێ‌به‌ش
بووه، به‌ڵام ژنان له ئێران له به‌رانبه‌ر ئه‌م زوڵم‌و هه‌ڵاواردنانه
دانه‌نیشتن‌و بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان له به‌رانبه‌ر رێژیمی سه‌ركوتكه‌ری
ئازادیی راده‌ربڕین‌و ئازادیی راگه‌یاندن‌و ئازادیی مرۆڤ خه‌باتیان هه‌ر
به‌رده‌وام بووه. دۆزی ژن له جیهانی ئه‌مڕۆ‌و ئێران راستییه‌كی
حاشاهه‌ڵنه‌گره، به‌ڵام ته‌نیا كاربه‌ده‌ستانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئاماده
نین دان به‌و راستییه‌دا بنێن. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |