فارسی       Kurdî

ده‌سپێک    هه‌واڵ   سیاسی   ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر   هزر   مافی‌مرۆڤ    کۆمه‌ڵایه‌تی   به‌ڵگه‌نامه‌کان    سکرتێری‌گشتی    په‌رتووک    پێوه‌ندی

رێبه‌رانی شه‌هید

پێشه‌وا قازی‌

دوكتور قاسملوو

دوكتور شه‌ره‌فکه‌ندی

 

ژماره‌ی نوێی كوردستان

ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

 

ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان

پاشكۆی كوردستان

 

سایته‌کانی دیکه

:: ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حیزب له ده‌ره‌وه

:: كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئێرانی‌ فیدرال

:: سایتی سکرتێری گشتیی حیزب

:: سایتی یه‌كیه‌تیی ژنان

:: سایتی ته‌له‌فزیۆنی‌ تیشك (TISHK TV)

::  یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكرات

:: سایتی یه‌کیه‌تیی لاوان

:: ئاژانسی هه‌واڵنێری كوردستان مێدیا

.:: کۆمه‌ڵایه‌تی ::.

 

كاریگه‌ریی سواڵكردن له‌ كۆمه‌ڵگادا (به‌شی‌ یه‌كه‌م)

 

19-12-1385

نارین                                                              
سواڵكه‌ری‌ یه‌ك له‌و دیارده‌ جه‌رگبه‌ڕو دڵ‌ته‌زێنانه‌یه‌ كه‌ له‌‌م ساڵانه‌دا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو و جوراوجۆر گه‌شه‌ی سه‌ند‌وه‌، له‌ زوربه‌ی شه‌قام‌و شوێنه‌ گشتییه‌كاندا قوت بوه‌ته‌وه‌.

ئه‌گه‌ر له‌م دیارده‌یه‌ رابمێنین به‌ لامانه‌وه‌ سه‌یر ئه‌بێ‌ كه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌داو له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا بۆچی ده‌بێ‌ مرۆڤێك ئه‌وه‌نده‌ زه‌لیل‌و

 هه‌ژار بێ‌ كه‌ بۆ یارمه‌تی ده‌س درێژ بكاته‌وه‌. ئه‌ویش له‌ به‌رده‌م كه‌سانێكی هاوچه‌شنی‌ خۆی‌دا.مێژینه‌ی‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ چیه‌و هۆكارو بنه‌ماكانی كامانه‌ن؟
ئه‌مڕۆ ده‌روه‌زه‌ جۆرو شێوازی جیاوازی له‌ خۆگرتوه‌ و سواڵكه‌ره‌كان وه‌ك یه‌ك نین. ئه‌توانین له‌ روانگه‌یه‌كه‌وه‌ جۆره‌كانی سواڵكردن‌و سواڵكه‌ره‌كان دابه‌ش بكه‌ین‌و ده‌سته‌به‌ندی‌یان بكه‌ین.
یه‌كه‌م، سواڵكردن وه‌ك هه‌ژاری‌‌و پێداویستی‌ بۆ بژێوی‌:
حاشای لێ‌ناكرێ كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگادا كه‌سانێ كه‌م ئه‌ندام‌و بێتواناو په‌ك كه‌وتوو هه‌ن. یان ئه‌وانه‌ی كه‌ نه‌خۆش وده‌رده‌دارن‌و به‌كرده‌وه‌ ‌توانایی‌ كاركردنیان نیه‌. ئه‌م كه‌سانه‌ بۆ دابین كردنی بژێوی‌و به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی خۆیان پێویستیان به‌ یارمه‌تی هاوچه‌شنه‌كانیان‌و مرۆڤانی‌ ده‌وروبه‌ریان هه‌یه‌. یارمه‌تیدانی ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ ره‌وایه‌ و كه‌س مه‌نعی ناكات به‌ڵام وه‌ك له‌ جێگای خۆی‌دا باسی ئه‌كه‌م جۆری یارمه‌تیدان‌و چۆنایه‌تی ئه‌وكاره‌ جێگای باسه‌و ئه‌بێ له‌ سه‌ری باس بكرێ. چوونك له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی نه‌ریتی‌و عه‌شیره‌یی‌دا ئه‌م یارمه‌تی دانه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگایه‌كی گه‌وره‌ترو شارستانی‌تر جیاوازی هه‌یه‌و ئه‌بێ‌ جیاوازی‌ هه‌بێ‌.
دووهه‌م،
سواڵكه‌ری وه‌ك پیشه‌:
به‌داخه‌وه‌ كه‌سانێكی‌دی‌ هه‌ن كه‌ ئه‌م كاره‌یان وه‌ك پیشه‌ی ژیان هه‌ڵبژاردوه‌. ئه‌وان له‌ رووی بێ‌بژێوی‌‌و نه‌دارییه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ ناكه‌ن. به‌ڵكوو ئه‌م كاره‌ وه‌ك پیشه‌و كاری رۆژانه‌یانه‌. ئه‌وان به‌ئاسووده‌یی‌‌و بێ مانووبون‌و به‌ ئاسانترین شێوه‌ ده‌بنه‌ خاوه‌ن داهات. له‌وانه‌یه‌ ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ خاوه‌ن توانایی‌ كاركردن بن‌و بتوانن پیشه‌یه‌كی رۆژانه‌ بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانیان هه‌ڵسورێنن. به‌ڵام روو ناكه‌نه‌ ‌وه‌ها كارێك‌و به‌ شه‌قام‌و به‌رماڵان‌دا ده‌خولێنه‌وه‌‌و سواڵ ده‌كه‌ن.
سێهه‌م،
سواڵكه‌ری وه‌رزی یان بۆنه‌یی
ئه‌مانه‌ش كه‌سانێكی هه‌لپه‌ره‌ستن كه‌ به‌ به‌رۆك گرتنی‌ هه‌ست یان باوه‌ڕی جه‌ماوه‌ر، پاره‌ی باشیان لێ ئه‌سێنن. به‌ تایبه‌ت له‌ رۆژانی هه‌ینی‌و له‌ به‌ر مزگه‌وته‌كان یان له‌سه‌ر قه‌بران‌و به‌ پاڕانه‌وه‌ بۆ به‌هه‌شت شادبوونی‌ مردوو، یان له‌ به‌ر نه‌خۆشخانه‌و له‌ رۆژانی سه‌ردانی نه‌خۆشه‌كان‌دا. یان له‌ مانگی ره‌مه‌زان‌و به‌رجێژنانه‌دا. ئه‌م كه‌سانه‌ش زۆر به‌ ئاسانی هه‌ست‌و سۆزو به‌زه‌یی‌و باوه‌ری خه‌ڵك نیشانه‌ ده‌گرن‌و پاره‌یان لێ‌وه‌رئه‌گرن.
چواره‌م، ژنانی سواڵكه‌ر
كه‌ پیره‌ژنه‌ قه‌ره‌جن:
مه‌به‌ست له‌ قه‌ره‌ج لێره‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ شاربه‌شارو دێ به‌ دێ ده‌گه‌ڕن و له‌ ده‌ره‌وه‌ی شار یان له‌ دێ، ره‌شماڵ هه‌ڵ ئه‌ده‌ن. ئه‌م كه‌سانه‌ پێشتر خاوه‌ن پیشه‌ی ده‌ستی بوونه‌. ئه‌وان بێژنگ‌و قه‌فه‌سی كه‌وو ئامێری مۆسیقی، به‌تایبه‌ت زه‌رب‌ و ... یان دروست كردوه‌و له‌ بازاڕدا فرۆشتویانه‌. به‌ڵام هه‌نووكه‌ پیاوانیان رۆژانه‌ له‌ خێوه‌ته‌كاندا دائه‌نیشن، گۆرانی ئه‌خه‌نه‌ سه‌ر‌و ته‌خته‌نه‌ردو وه‌ره‌ق ئه‌كه‌ن به‌ڵام ژن‌و كچانیان به‌ كوچه‌و بازاڕدا ده‌خولێنه‌وه‌و سواڵ ده‌كه‌ن. ئه‌م كه‌سانه‌ هه‌ر له‌ برنج‌و نه‌وت‌و قه‌ندو چایی، تا پاره‌و ... هتد سواڵ ده‌كه‌ن‌و بۆ ره‌شماڵی‌ ده‌به‌نه‌وه‌.
وازهێنان له‌ كارو پیشه‌ی‌ ده‌ستی‌ پڕداهات‌و رووكردنه‌ سواڵ، یه‌ك له‌و قه‌یرانه‌ ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌یه‌ كه‌ ئاوقه‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌گرێته‌وه‌و ئاكامی ناله‌باری به‌ دواوه‌ ده‌بێ.
پێنجه‌م، نه‌وه‌ی سواڵكه‌ر:
زۆرێك له‌ سواڵكه‌ره‌كان به‌تایبه‌ت ژنان له‌ كاتی سواڵ كردن‌دا منداڵانی خۆیان یان كه‌سانی ‌دی‌ له‌ گه‌ڵ خۆیان ئه‌به‌ن. له‌ گۆشه‌ی شه‌قامه‌كاندا به‌ سه‌ر كارتۆنه‌ شڕێكه‌وه‌ دایان ئه‌نێن یان به‌ كووچه‌و كۆڵاندا به‌ دوای خۆیانی ده‌خه‌ن‌و به‌ یاریده‌ری شڕۆڵه‌یی‌و چڵكنی ئه‌وان، هه‌ست‌و سۆزو به‌زه‌یی ژنان ده‌وروژێنن‌و به‌ لایانه‌وه‌ سواڵ ئه‌كه‌ن‌و شت یان پاره‌یان لێ ئه‌سێنن. ئه‌م منداڵانه‌ به‌‌مجۆره‌ فێری سواڵ كردن ده‌بن‌و هه‌ر به‌ منداڵی كه‌سایه‌تییان ده‌كوژرێ‌و به‌و پیشه‌یه‌وه‌ خوو ده‌گرن. كاتێ‌ گه‌وره‌یش بوون له‌ بری خه‌ریك بوون به‌ كارو پیشه‌یه‌كی باشه‌وه‌ روو له‌ سواڵكردن ئه‌كه‌ن‌و ئه‌بنه‌ درێژه‌ده‌ری پیشه‌ی دایكانیان. ئه‌م ئاڵوگۆڕه‌ به‌رده‌وام ئه‌بێت‌و به‌مجۆره‌ نه‌‌وه‌یه‌ك په‌روه‌رده‌ ئه‌كرێ كه‌ به‌ نه‌وه‌ی ده‌رۆزه‌ ناوی ئه‌به‌م. ئه‌م نه‌وه‌یه‌ش ده‌بێته‌ سه‌‌رباری كۆمه‌ڵگا. جێی‌ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوێك بۆ دابینكردنی ژیانی خۆیان‌و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵ هه‌ڵبگرن، به‌ رێنوێنی‌ ئه‌وان ده‌ژین‌و سواڵكردن ئه‌كه‌نه‌ خووی خۆیان.
به‌داخه‌وه‌ ئه‌م منداڵانه‌ هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه‌ له‌ لایه‌ن گه‌وره‌كانه‌وه‌ فێر ئه‌كرێن كه‌ چۆن قیافه‌یه‌ك به‌ خۆوه‌ بگرن‌و چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستی بۆ درێـژ بكه‌نه‌وه‌و مامه‌ڵه‌ بكه‌ن‌و چۆن سۆزو به‌زه‌یی بخرۆشێنن. ئه‌م ره‌فتاره‌ش ئاكامی ناخۆشی به‌سه‌ر كه‌سایه‌تی ئه‌وانه‌وه‌ ئه‌بێت‌و وه‌ك نه‌خۆشی‌ رۆحی ده‌بنه‌ مایه‌ی زۆر ته‌گه‌ره‌و گێچه‌ڵ بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌یان.
شه‌شه‌م: جۆرێكی‌ دی‌ ده‌س درێـژ كردنه‌وه‌ بۆ خه‌ڵك هه‌یه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ كاتی و بۆنه‌یی بێت‌و پێویست بێت به‌ڵام چوونكه‌ فكری سواڵكه‌ری په‌روه‌رده‌ ئه‌كات، جێگای باسه‌، بۆ نموونه‌ زۆر جار ئیمه‌ ئه‌بینین كه‌سێك یان كه‌سانێك چه‌ند په‌ڕه‌ كاغه‌زیان به‌ده‌سته‌وه‌و وه‌ك به‌ڵگه‌ نیشانی ئه‌دا كه‌ گوایه‌ كه‌سیان ته‌سادوفی كردوه‌‌و دیه‌ی هه‌یه‌ یا نه‌خۆشی قورس‌و خه‌رج‌داری هه‌یه‌ كه‌ پێویستیان به‌ یارمه‌تییه‌ یان شتی‌ له‌و بابه‌ته‌. ئه‌مه‌ش هه‌‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵگانه‌ دروست بن‌و ئه‌و كه‌سانه‌ ێێویستیان به‌ یارمه‌تی بێت به‌ڵام چوونكه‌ رێگا بۆ كه‌سانی‌دی‌ خۆش ئه‌كات تا به‌ دروستكردنی به‌ڵگه‌ی ساخته‌(جعل) وه‌ها كارێك بكه‌ن، یان ئه‌م كاره‌ و ده‌ستدرێـژ كردنه‌وه‌ بۆ یارمه‌تی به‌ شێوه‌ی سواڵ له‌ خۆی‌دا فكرو روحیه‌ی سواڵكه‌ری زیاد ئه‌كات‌و ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌وكاره‌، واته‌ زیاتر ئه‌كات كه‌ پێویسته‌ له‌ لایه‌ن پسپۆڕانی بواری‌ كۆمه‌ڵگاوه‌ سه‌رنجی زۆرتری پێ‌ بدرێ‌.
كاریگه‌ریی سواڵكردن
له‌ كۆمه‌ڵگادا:
هه‌ر دیارده‌یه‌ك له‌ خۆیدا هه‌ندێ ئاكام به‌دوای خۆیدا ئه‌هێنی كه‌ ئه‌توانن راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ له‌سه‌ر كه‌سه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگاو ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی شوێندانه‌ر بن. دیارده‌ی سواڵكه‌رییش به‌ده‌ر له‌ وه‌ها دۆخێك نیه‌. ئه‌م پێشه‌یه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ دێرزه‌مانه‌وه‌ هه‌یه‌و شێوازی جۆر به‌ جۆری به‌ خۆیه‌وه‌ ‌گرتوه‌. خاوه‌ن ڵیشاوێك كاریگه‌ری مه‌نفی‌و چه‌ن كاریگه‌ری ئه‌رێنی‌ كه‌ له‌ چاو كاریگه‌ره‌ نه‌رێنییه‌كانی‌، كاریگه‌ره‌ ئه‌رێنی‌یه‌كانی‌ وه‌به‌رچاو ناكه‌ون.

 

.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن::.

 

ئی‌مه‌یلی خۆتان :  

 

ئی‌مه‌یلی هاوڕێکه‌تان  

 

 

ده‌سپێک | هه‌واڵ |  سیاسی |  ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر |  هزر | مافی‌مرۆڤ |  کۆمه‌ڵایه‌تی |  به‌ڵگه‌نامه‌کان |  سکرتێری‌گشتی |  په‌رتووک |  پێوه‌ندی

دابین‌كردنی‌ مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌کانی گه‌لی‌ كورد له‌ چوارچێوه‌ی ئێرانێکی دێموكراتیكی‌ فیدراڵی‌ دا

  هه‌ینی، ۱۴‌ی پوو‌شپه‌ڕی ۱۳۸۷ی هه‌تاوی