|
مافی هه‌بوو به‌شداری بكات له
پرۆسه رامیارییه‌كانی كۆمه‌ڵدا. به دوای نیوزیلانددا زۆربه‌ی وڵاتان به‌م رێبازه‌دا
هه‌نگاویان نا، له‌كاتێكدا كه زۆربه‌ی فه‌یله‌سووفه مه‌زنه به‌ناوبانگه
جیهانییه‌كان، هه‌ر له ئه‌فلاتوونه‌وه هه‌تاوه‌كوو ئه‌وانه‌ی سه‌ددووسه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
باسی مافی مرۆڤیان ده‌كرد و پێیان ده‌گوت مافی مرۆڤ و مه‌به‌ستیشیان له مرۆڤ ته‌نیا
مرۆڤ واته پیاو بوو، نه‌ک ژن، نه‌ك منداڵ. ئه‌م چه‌شنه رامانه ژنی له وێستگه‌ی
دوور و درێژی كۆلۆنیالیستییه‌وه هێنا تا گه‌یاندییه سه‌ده‌یه‌كی نوێ و پێشكه‌وتوو
و ئازاد.
شیپه‌رد له ژێر ناوی جیاجیاوه
نووسین و بابه‌تی له پامفلێت و رۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا بڵاوده‌كرده‌وه و په‌یوه‌ندیی
كه‌سێنی له‌گه‌ڵ سیاسه‌توانان ده‌گرت. وه‌كوو سه‌ركرده‌یه‌ك، له كۆبوونه‌وه
ئاشكراكان و نووسینه به‌پێزه‌كانیدا دۆزی ژنانی شرۆڤه ده‌كرد. ئه‌و، كێشه‌كانی
ژنانی بڵاوده‌كرده‌وه و نه‌ك ته‌نیا ژنانی نێو بزووتنه‌وه‌ی سه‌فره‌ژیستی
نیوزیلاند؛ به‌ڵكوو ته‌واوی ژنانی وڵاتانی دیكه‌ی به‌رده‌وام له مژار و گرفته
نوێیه‌كان ئاگادارده‌كرده‌وه.
کێشمه و روونكردنه‌و‌ه‌ی له‌مه‌ڕ ئه‌و بابه‌ته فه‌لسه‌فییانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرد
كه له‌باره‌ی ئه‌رک و ده‌سه‌ڵاتی پیاوه‌وه نووسراون و به به‌ڵگه‌وه نیشانی ده‌دا
كه له توانای ژنیشدا هه‌یه ئه‌م ئه‌ركانه به‌ڕێوه‌به‌رێت. شیپه‌رد؛ پوخته‌ی ئه‌م
مه‌به‌ستانه‌ی له پامفلێت(بروشوور)ێک دا له ژێر ناوی " ده به‌ڵگه بۆ ئه‌وه‌ی
ژنانی نیوزیلاند مافی ده‌نگدانیان پێ بدرێت"، له ساڵی 1888 بڵاوكرده‌وه.
"كاترین وڵسن ماڵكۆڵم"، كه ناسراوه به كه‌یت یان كه‌یترین، له ساڵی 1847 له
لیڤه‌رپووڵ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی سكۆتڵاندی له‌دایكبوو. هه‌ر له منداڵییه‌وه له
باره‌ی هزری و قه‌ناعه‌تی ئایینییه‌وه هه‌ڵاواردرابوو. به‌خته‌وه‌رترین ژنی ئه‌و
كاته ئه‌وه‌یان بوو كه ده‌ستی به خوێندن راگه‌یشتبایه. كه‌یت هه‌لێكی زۆر چاكی
بۆ خوێندن بۆ ره‌خسا و تێكه‌ڵی خوێندنه ئایینییه‌كان بوو به هۆی یه‌كێك له مامه‌كانییه‌وه
كه منسته‌ری یه‌كێک له كلیسا خۆڕاییه‌كانی سكاتڵاند بوو.
باوكی كه‌یت؛ له ساڵی 1862دا كۆچی دوایی‌كرد و له ساڵی 1868دا دایكی؛ ئه‌و و دوو
برا و خوشكه‌كه‌ی هێنا بۆ نیوزیلاند. له شاری كرایسچێرچ نیشته‌جێبوون و كه‌یت له
ساڵی 1871 مێردی به بازرگانێكی كرایسچێرچ كرد، به ناوی واڵته‌ر ئه‌ڵێن شیپه‌رد.
به هه‌ردووكیان كوڕێكیان هێنایه دنیا به‌ناوی ده‌گڵاس، كه له ساڵی 1880 له‌دایكبوو.
شیپه‌رد له سه‌ره‌تای پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌ریدا، چالاكییه‌كانی له چوارچێوه‌ی
كلیسا و بزووتنه‌وه‌ی خۆپارێزیدا بوو. هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا ئه‌تمۆسفێری كۆمه‌ڵایه‌تی
له باره‌ی هاوسه‌نگییه ژێنده‌رییه‌كان، شارسازی و پیشه‌سازییه‌وه له پشکووتن و
گه‌شه‌كردندا بوو. له كاتێكدا كه به‌سته‌ره بازرگانی، رامیاری و ئابوورییه‌كانی
نیوزیلاند له‌گه‌ڵ بریتانیا له سه‌رده‌می دووباره‌بوونه‌وه‌ی كۆڵۆنیاڵیدا توند و
تۆڵ ده‌كرانه‌وه، هه‌ندێك نه‌ریتی سه‌رهه‌ڵداوی كۆڵۆنیاڵیی سه‌ده‌ی نۆزده‌ش به‌ره‌و
بره‌وپێدانی هه‌ستی جیابوونه‌وه له وڵاتی دایک؛ ئاڵ‌وگۆڕیان به‌سه‌ردا ده‌هات. به
هیوای بوون به به‌شێک له دنیایه‌كی نوێ و دنیایه‌كی ئازادتر، كه پتر له شێوه‌ی
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بێت.
له كۆتایی 1870كاندا بزووتنه‌وه‌ی سه‌فره‌ژی ژنان له نیوزیلاند دامه‌زرا كه
ئیلهامی له رێنوێنی‌یه‌كانی سه‌فره‌ژیسته‌كانی هه‌نده‌ران به‌تایبه‌تی فه‌یله‌سووف
جان ستوارت میڵ وه‌رده‌گرت، كه پشتیوانێكی به‌هێزی بزووتنه‌وه‌ی سه‌فره‌ژی ژنانی
بریتانیا بوو. سه‌ره‌ڕای ده‌سپێكی ئه‌رێنی و چوونه‌سه‌ری ویستی یه‌كسانیی كۆمه‌ڵایه‌تی،
هه‌وڵه‌كان له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌گه‌لی گه‌یاندنی ژن به پارلمان له
كۆتایی 1870 كان و سه‌ره‌تای 1871 كانه‌وه چڕكرانه‌وه.
ته‌نگژه و ته‌نگانه‌ی 1880كانی نیوزیلاند؛ بووه هۆی ئاڵۆزی ونائارامیی
كۆمه‌ڵایه‌تی. كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ژاری و ده‌سته‌نگیی جیهانی كۆن و ئاكاره
ژێنده‌رییه نایاساییه‌كان، ده‌سته‌ملان بوون و ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌یان ته‌نییه‌وه.
زۆربه‌ی ژنان به‌و ئاكامه گه‌یشتن كه كاتی ئه‌وه هاتووه رێكخراوێكی تایبه‌ت به
ژنان كار بكات بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ئاڵكۆڵ، وه‌ك هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و ره‌وشه
ئاڵۆزه.
شیپه‌رد، وه‌ک یه‌كێک له لایه‌نگرانی خۆپارێزیی كۆن و فێمینیستێكی تازه، یه‌كێک
بوو له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و رێكخراوه‌یه كه ساڵی 1885 دامه‌زرا و پێیان ده‌گوت
"یه‌كێتیی ژنانی خۆپارێزیی فه‌له له نیوزیلاند". له ساڵی 1887، كاتێك كه
یه‌كێتییه‌كه له هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانی وڵات لكی دامه‌زراند، شیپه‌رد وه‌ک سه‌رۆكی
نیشتمانیی ئه‌و رێكخراوه‌یه هه‌ڵبژێردرا.
نووسین و وتاره‌كانی شیپه‌رد به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر و تازه‌تر روخساری فێمینیزمیان
نیشانده‌دا. ئه‌و داوای یه‌كسانیی ژن و مێردی ده‌كرد و خه‌باتی له‌سه‌ر
وه‌ده‌ستهێنانی هه‌موو مافه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ژنان ده‌كرد. شیپه‌رد داواكانی
خۆی له قاڵبی په‌یڤدا نه‌هێشته‌وه و به‌كرده‌وه هاته مه‌یدان. ئه‌و بوو به
یه‌كه‌مین ئافره‌تی شاری كرایسچێرچ له لێخوڕینی دووچه‌رخه(بایسكل) دا. له
كاتێكدا كه بیردۆزه زانستییه‌كان ئیددیعایان ده‌كرد كه ژنان نابێ خۆ له قه‌ره‌ی
كاری سه‌ختی فیزیكی بده‌ن، چونكه گوایه له‌شی ئافره‌ت تاقه‌ت و توانای ئه‌و
چالاكیانه‌ی نیه، شیپه‌رد نموونه‌یه‌كی به‌رچاوی ته‌رسه‌یی بوونی ئه‌م قسانه بوو.
شیپه‌رد داخوازییه‌كانی پتر زیاد كرده‌وه و به‌و جۆره كه كارده‌كه‌نه سه‌ر
ژنان و ته‌ندروستییان؛ خاڵبه‌ندی و ریزبه‌ندیی كردن. خاڵه به‌هێزه‌كانی پێشگیریی
زایین، مافی ته‌ڵاق، مافی په‌روه‌راندنی منداڵ، و هه‌روه‌ها پۆشه‌كێك كه ئه‌ندامه
هوندوڕییه‌كان ئازارنه‌دات.
شیپه‌رد ده‌ستی دایه زۆر كاری مه‌زنی جیاجیا كه تێیاندا سه‌ركه‌وت. یه‌كێك له‌و
كارانه هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا بوو. یه‌كه‌م هه‌ڵمه‌ت له ساڵی 1891
ئه‌نجام درا، كه 9000 ئیمزای بۆ كرا. له دووه‌م هه‌ڵمه‌تدا 19000 ئیمزای
كۆكرده‌وه. له هه‌ڵمه‌تی سێیه‌م و كۆتاییدا له ساڵی 1893 نزیكه‌ی 32000 ژن، كه
به سێ یه‌كی ته‌واوی ئافره‌تانی گه‌وره‌ساڵی نیوزیلاندی ئه‌وسا؛ مه‌زه‌نده
ده‌كرا، ئیمزای خۆیان پێ‌دا. ئه‌مه گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی ئیمزا كۆكردنه‌وه بوو
له مێژووی نیوزیلاند دا كه پێشكه‌شی پارلمان كرا.
دوای ئه‌وه‌ی كه ئیمزا كۆكراوه‌كان و داواكارییه‌كانیان پێشكه‌شی پارلمان كران،
پارلمان به‌وردی له مه‌سه‌له‌كه‌ی كۆڵییه‌وه. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌س
له دژبه‌رانی ئه‌م داواكارییانه زۆر سه‌رسه‌خت و پێداگربوون، پارلمان بوو به دوو
به‌شی به‌رامبه‌ر. سه‌ره‌نجام دوای کێشمه‌یه‌كی زۆر و دوای ئه‌وه‌ی كه
كۆنه‌پارێزان بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌مڕۆش نه‌بێت سبه‌ینێ هه‌ر په‌سه‌ندده‌كرێت و
تازه كار له‌كار ترازاوه، به نهێنی به یه‌كێك له لایه‌نگرانی خۆیانیان
راگه‌یاند تا ده‌نگی به‌ڵێیی بۆ بدات. كاتێك كه ره‌شنووسه‌كه بۆ جاری سێیه‌م
خرایه‌وه ده‌نگدانه‌وه، له باتی یه‌ك؛ دوو كه‌س له دژبه‌ران ده‌نگی رازیبوونیان
دا وا به‌مجۆره؛ به 20 ده‌نگی به‌ڵێ له به‌رامبه‌ر 18 ده‌نگی نه‌خێردا؛
ره‌شنووسه‌كه له رێكه‌وتی 18ی سێپته‌مبه‌ری 1893 له‌لایه‌ن په‌رلمانه‌وه
په‌سه‌ندكرا و بوو به بڕیار.
ئه‌م بڕیاره نیوزیلاندی كرد به یه‌كه‌م وڵات كه تیایدا ژنان مافی هاوسانی
پیاوانیان پێ‌درا بۆ ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی وڵات‌دا. به دوای ئه‌م
رووداوه‌دا له هه‌موو لایه‌كی جیهانه‌وه لافاوی پیرۆزبایی رووی له ژنانی
نیوزیلاند كرد. ئه‌مه سه‌رچاوه‌ی هێز و وره و بڕوابه‌خۆبوون بوو بۆ هه‌موو ژنان،
كه وا چۆن له وڵاتێكی ته‌ریك كه‌وتووی كۆلۆنیالیستیی بچو‌وكدا ژنان توانیویانه
مافی ده‌نگدان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن.
كه‌یت شیپه‌رد، پاشان سه‌فه‌رێكی كرد بۆ بریتانیا و له‌وێ له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی
ژنان و لایه‌نگرانی فێمینیزمه‌وه پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێ‌كرا. سه‌یر له‌وه‌دا بوو
كه ژنانی ئه‌وێ داوای رێنوێنی و ئه‌زموونیان له شیپه‌رد؛ كه له وڵاتێكی ته‌ریك
كه‌وتوو و له هه‌مان كاتدا كۆڵۆنیی بریتانیا بوو، ده‌كرد بۆ ئازادبوونیان.
له ساڵی 1896 شیپه‌رد وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ژنان هه‌ڵبژێردرا
ماوه‌ی سێ ساڵ ئه‌م ده‌وره‌ی گێڕا. ئه‌نجومه‌ن رۆژنامه‌ی زمانحاڵی خۆی ده‌رده‌كرد؛
كه ته‌واوی نووسه‌ران و هه‌ڵسووڕێنه‌رانی بریتی بوون له ژنان. شیپه‌رد؛
به‌رده‌وام بوو له نووسین و وه‌شانه لیبراڵییه‌كانی؛ كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو
كاریانده‌كرده سه‌ر هه‌ست و نه‌ستی خه‌ڵكی. به‌ڵام سه‌د مخابن، هه‌ر له سه‌ره‌تای
سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه شیپه‌رد به‌هۆی نه‌خۆشی و ناساغی راده‌ی چالاكییه‌كانی له
دابه‌زیندا بوو. هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌ی نه‌خۆشییه‌كانی له ساڵی 1903 بێ
ئاكام مانه‌وه. ئه‌و له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی ژنان ده‌ستی كێشایه‌وه.
سه‌ره‌نجام نه‌خۆشی ناچاری‌كرد خۆی له كاروباری فه‌رمانگه‌ی" یه‌كیه‌تیی ژنانی
خۆپارێزی فه‌له‌ی جیهان" یش دوورخاته‌وه. شیپه‌رد له كونفڕانسی ئه‌نجومه‌نی
نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان كه ساڵی 1909 له تۆره‌نتۆی كه‌نه‌دا به‌سترا، وه‌ك سه‌رۆكی
شانازی هه‌ڵبژێردرا به‌ڵام به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه نه‌یتوانی تێیدا به‌شداری بكات.
تاقانه كوڕه‌كه‌ی شیپه‌رد، ده‌گڵاس، ساڵی 1910 ماوه‌یه‌كی كورت دوای پێكهێنانی
ژیانی هاوبه‌ش كۆچی دوایی‌كرد. مێرده‌كه‌شی واڵته‌ر، له ساڵی 1915 كۆچی دوایی‌كرد.
ساڵی 1925 له ته‌مه‌نی 78 ساڵیدا شیپه‌رد شوویكرده‌وه به كابرایه‌ک به‌ناوی
ولیه‌م سدنی لاڤڵ- سمیت، كه ئه‌ویش چوار ساڵ دواتر مرد. تاقانه نه‌وه‌كه‌شی؛
مارگرێت ساڵی 1930 مرد.
كه‌یت شیپه‌رد لاڤڵ- سمیت، رۆژی 13ی جوڵای 1934 له شاری كرایسچێرچ كۆچی دوایی‌كرد
و له گۆڕستانی ئه‌دنگتن؛ له ته‌نیشت دایک و برا و خوشكه‌كه‌ی به‌خاک سپێردرا.
ئه‌مڕۆ وێنه‌ی كه‌یت شیپه‌رد روویه‌كی دراوی 10 دۆڵاریی نیوزیلاندی رازاندۆته‌وه،
وه‌ک پاداشێک بۆ خه‌بات و كۆڵنه‌دانی ئه‌و ژنه ئازایه له پێناو رزگاركردنی
نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه له چه‌وسانه‌وه؛ و وه‌ک نیشانه‌یه‌ک بۆ نه‌مری و هه‌رمانی ئه‌و
ژنه فیداكاره.
سه‌رچاوه
http://www.polymernotes.org/country_pages/NZL.htm
Retrieved May 25 2004
[1][1] سه‌فره‌ژیست: بزووتنه‌وه‌یه‌ك بوو كه له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا له وڵاتانی
رۆژاوا سه‌ری هه‌ڵ‌دا له پێناو وه‌ده‌ستهێنانی مافی یه‌كسانیی ژنان له‌گه‌ڵ پیاوان
له ده‌نگداندا. (ع.و خه‌نده‌ڕه‌ش)
kurdistanz@gmail.com |