|
15-01-1386
له‌یلی پورزند
و: ئاواره جه‌لالی
ژنان كه نیوه‌ی كۆمه‌ڵی 70 میلیۆنی ئێران پێك دێنن زۆر جاران له ژێرگوشاری ده‌روونی،
بنه‌ماڵه‌یی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی‌دان. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ژنان له به‌راورد له‌گه‌ڵ
پیاوان له ژێرگوشاری دووقاتدان، به درێژایی ژیانیش ئه‌گه‌ری زه‌ره‌ر‌و زیان وێ‌كه‌وتنیان
زۆرتره. له كۆمه‌ڵگای پیاوسالاری وه‌كوو ئێران كولتوور‌و بیری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
بنه‌ماڵه‌یی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ژنان به شێوه‌یه‌ك جێی گرتووه كه پشتیوانی ده‌سه‌ڵات
له‌و جۆره بۆچوونانه، مه‌سه‌له‌ی توند‌وتیژی به دژی ژنانی كردوه به
گرفتێكی ترس هێنه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی.
دیاره له سه‌رانسه‌ری
جیهاندا قوربانیانی سه‌ره‌كی توند‌وتیژی، ژنانن. به‌ڵام له كۆمه‌ڵگایه‌ك وه‌كوو
ئێران، كه خودی یاساش راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ رێ‌خۆش كه‌ره بۆ توند‌وتیژی،
لێكۆڵینه‌وه‌و هه‌نگاو هه‌ڵگرتن بۆ چاره‌سه‌ریی |