|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: کۆمه‌ڵایه‌تی ::. |
|
هه‌ڵسه‌نگاندنی مێژوویی رۆڵی ژنان له بزووتنه‌وه‌كانی
ئه‌م سه‌دساڵه‌ی دوایی‌دا (به‌شی دووهه‌م) | |
01-02-1386
مه‌رزیه مورتازیی له‌نگه‌روودی
وه‌رگیڕانی له فارسییه‌وه: لوقمان
سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی په‌هله‌وی حاڵه‌تێكی دوو لایه‌نه‌ی بۆ ژنانی ئێران
به خۆوه گرتبوو. له لایه‌ك هه‌ل‌و ئیمكانی بۆ ژنان ره‌خساند هه‌تاكوو ژنان له
نێو كۆمه‌ڵگادا به‌شداریی بكه‌ن، چونكه ره‌هژه‌نی (نبض) بازار له ده‌ستی
ژناندایه. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه چونكه زه‌مینه‌كانی پێویست له‌مه‌ڕ به‌شدارییه
ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ژنانیان ئاماده نه‌كردبوو، باوه‌ڕێكی ئه‌وتۆشیان
به ئاماده‌كردنه‌كه نه‌بوو. به‌شداریی ژنانیان له كۆمه‌ڵ‌دا به به‌شدارییه‌كی
دێكۆری، بێ سنوور‌و نالۆژیكی له قه‌ڵه‌م ده‌دا. ئه‌و شێوه به‌شداریكردنه
نیشان له‌و راستییه تاڵه بوو كه روانین‌و روانگه‌ی پیاوسالارانه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و
مۆدێڕنیته‌ی ئێستعماری، له‌مه‌ڕ ژن روانگه‌یه‌كی ئامرازییانه (ابراز) بوو. |
 | |
ژنانی ئێران زۆر زوو
تێگه‌یشتن كه ته‌نیا جیاوازییه‌ك كه له روانگه‌ی مودێڕنی پیاوسالارانه‌و
روانگه‌ی نه‌ریتی باوك‌سارلارانه له هه‌مبه‌ر ژنان هه‌یه، ئه‌وه‌یه كه، له
روانگه‌ی مودێڕن ژن كه ئامرازێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و، له روانگه‌ی سوننه‌تیشه‌وه
وه‌ك ئامرازێكی تایبه‌تی (خصوصی) سه‌یری ده‌كرێ. تێگه‌یشتن له‌و راستییه تاڵ‌و
حاشاهه‌ڵنه‌گره، ژنانی پێشكه‌وتووخواز به گشتی له پاڵ پیاوانی پێشكه‌وتووخواز
له خه‌بات دژی ده‌سه‌ڵاتدارێتی مۆدێڕنیته‌و ده‌سه‌ڵاتی بناژۆیی راگرت‌و خستنیه
نێو بزووتنه‌وه‌ی میللی‌كردنی نه‌وت.
له بزووتنه‌وه‌ی میللی‌كردنی نه‌وت‌دا، ئامانج به ته‌واوی سه‌ربه‌خۆكردنی
ئابووری نه‌بوو، به‌ڵكوو ئامانجی سه‌ره‌كی خه‌بات دژی ئێستعمار‌و شوێنه به‌درۆ‌و
قۆلابییه مۆدێڕنه‌كانی‌و په‌ره‌گرتنه ناو خۆیی‌یه‌كان‌و له‌سه‌ر بنه‌مای باوه‌ڕبه‌خۆبوون
له نوێ كردنه‌وه‌ی ره‌وانی‌و فه‌رهه‌نگی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌دا بوو. دوكتور "موسه‌دیق"
وه‌ك كاراكته‌ر‌و رێبه‌رێكی بزووتنه‌وه‌ی میللی‌كردنی نه‌وت، رێبه‌ریی ته‌نیا
ده‌وڵه‌تی میللی پاش مه‌شرووته‌شی به ئه‌ستۆوه بوو. "موسه‌دیق" باوه‌ڕێكی
قووڵی به دێموكراسی‌و بڕیاراتی یاسایی‌و مافی هاووڵاتیبوون هه‌بوو كه له
لایه‌ن بناژۆوه مودێڕن روخێندرا. سه‌ره‌ڕۆیی ده‌سه‌ڵاتدراێتی به بێ سه‌رنجدان
به‌و سنوور‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی كه شۆرشی مه‌شرووته بۆی دیاری كرابوو یه‌كه‌سواری
گۆڕه‌پانه‌كانی هێز‌و ده‌سه‌ڵات له ئێران‌دا بوو. ژنان له ده‌ورانی "محه‌ممه‌دره‌زای
په‌هله‌وی"دا كه‌م‌و زۆر چووبوونه نێو كۆمه‌ڵ‌و تاڕاده‌یه‌كیش بۆ به‌شداری له
كۆمه‌ڵ‌دا شوێن‌و جێگه‌گه‌لێكیان بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر كردبوو له مه‌یدانه خه‌ده‌ماتی‌و
په‌روه‌رده‌و بێهداشتییه‌كاندا كه‌م تا كورت كاریان ده‌كرد. به‌ڵام له مه‌یدانێك
كه چالاكییه‌كانی ئه‌و بنیاتانه‌ی كه ده‌یانتوانی به‌ستێن سازی دێموكراسی له
ئێران‌دا بن، گیرۆده‌ی له‌مپه‌رێكی به‌ته‌واو مانا بۆ خه‌ڵك به گشتی‌و ژنان به
تایبه‌تی بوون. ته‌نانه‌ت مافی ده‌نگدانیان له جۆزه‌ردانی ساڵی 1342ی هه‌تاویدا
له رێگه‌ی رێفۆرمخوازی نماییشی ملووكانه‌دا كه بۆ ژنان له‌به‌رچاو گیرابوو نه‌یانتوانی
به‌رده‌وامی‌و پته‌وكردنی سیاسیی ژنان به‌رزبكه‌نه‌وه. به‌شداریی دێكۆری‌و فه‌رمایشی
ژنان له پارلمان‌دا‌و رێكخراوه‌كانی سه‌ر به ژنان نه‌یانتوانی ببنه هۆی سه‌قامگیربوون‌و
به‌ره‌وپێشبردنی دێموكراسی له ئێران‌دا.
شكست‌و سه‌ركوتكردنی بزووتنه‌وه‌ی میللی‌كردنی نه‌وت دوو رێگای زیاتر بۆ
میللییه‌كان نه‌هێشته‌وه.
1ـ كۆچ كردن
2ـ سه‌بر‌و چاوه‌ڕوانی
ئه‌زموونێكی مێژوویی گرینگ له ژیانی نه‌ته‌وه‌كاندا بۆ نموونه نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران هه‌یه كه ئاماژه‌پێدانی لێره‌دا پێویسته. ئه‌و ئه‌زموونه بریتییه له‌وه‌یكه
دوو داخوازیی گرینگ‌و قووڵ‌و به‌رین له ژیانی مرۆڤدا بوونی هه‌یه. 1ـ نه‌ته‌وه
2ـ مه‌زهه‌ب، جه‌ماوه‌ر هه‌ركات له یه‌كێك له‌و دوانه بێزار‌و هیوابڕ بن په‌نا ده‌بنه
به‌ر یه‌كێك له‌و دوو چه‌مكانه. نه‌ته‌وه وه‌ك دایك‌و، مه‌زهه‌بیش وه‌ك باوك له
نێو ئێرانییه‌كاندا باوه. هه‌ر ئه‌و دوو چه‌مكه سه‌ره‌كییه كه سیاسه‌تی
ئێستعماریی مۆدێڕنیته‌ی بناژۆ له هه‌وڵی له‌ناو بردنیان دابوون، به‌هیوابڕبوون‌و
به له‌په‌راوێزخستنی میللییه‌كان، جه‌ماوه‌ر روویان كرده مه‌زهه‌ب، به‌لام كام
مه‌زهه‌ب؟! دوو ده‌یه‌ی40و50ـ 50و60، ده‌یه‌گه‌لێكن كه له‌و ده‌یانه‌دا مه‌زهه‌ب
له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه فره پێشوازی لێ‌كرا. مه‌زهه‌ب له سوننه‌ته‌كانی به شكڵ‌و
قه‌واره‌ی رۆژ ده‌ری‌دێنان‌و وه‌گه‌ڕی ده‌خستن. مه‌زهه‌بێك كه‌له‌سه‌ر په‌ره‌دانی
فه‌رهه‌نگیی وه‌ك پێویستیی په‌ره‌دانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی پێی داده‌گرت‌و، "نوێ"بوونه‌وه‌ی
نه‌ك به مانای دابڕان له ریشه‌و ره‌چه‌ڵه‌ك، زیادكردنی یان خستنه‌سه‌ری زانست‌و
هونه‌ر‌و تێكنیكه نوێیه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای شارستانییه‌تی كۆن پێناسه ده‌كرد.
مه‌زهه‌بێك كه ده‌یگوت: هه‌رجۆره په‌ره‌پێدانێك له‌سه‌ر بنه‌مای تیجاره‌تی
رابردوو ئه‌نجام ده‌گرێ. "نه‌فی" ئه‌وان‌و، په‌ره‌پێدانی به شتێكی سه‌رتر ده‌زانێ
كه له‌ودا سوننه‌ت‌و بازارگانییه‌كانی رابردوو سه‌رله‌نوێ له‌سه‌ر بنچینه‌ی
پێویستییه‌كانی نوێ‌و بارودۆخی نوێ چاوی پێدا بخشێندرێته‌وه‌و له‌و رێگاوه
كۆمه‌ڵگای خۆی له هه‌لومه‌رجێكی نوێتر، به پیت‌و به‌ره‌كه‌تتر‌و شكۆفاتر ده‌بینێ.
مه‌زهه‌بێك كه شوناسی فه‌رهه‌نگیی‌و په‌ره‌گرتنی له به‌رانبه‌ر‌و پاردۆكس‌و "مزاحمی"
یه‌كتری له‌قه‌ڵه‌م نه‌ده‌دا‌و له كه‌شی ژنان‌دا زێده‌تر له پیاوان خوازیاری
ئه‌م پێناسه بوون؟ چونكه ئه‌م پێناسه‌و ئه‌و شێوه بیركردنه‌وه له مه‌زهه‌ب بۆ
ئه‌وان ته‌ناهی، رێزی له‌ده‌ست‌چوو‌و بایه‌خه سوننه‌تییه‌كانی له مۆدێڕنیته‌ی
بناژۆیی ده‌یه‌ی كۆتایی ده‌سه‌ڵاتدرارێتی په‌هله‌وی زه‌مینه‌گه‌لی به‌شداریی
چوارچێوه‌داری خۆیان له نێو كۆمه‌ڵ‌دا به شێوه‌یه‌ك ئاماده كرد كه له ره‌وتی
سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێراندا‌و پاش ئه‌ویش له مافی به‌شداریی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
سیاسی ئه‌وان له نێو كۆمه‌ڵگادا، وه‌ك مافێكی سروشتی ئه‌وان له‌به‌رچاو گیرابوو.
ئاغای "خومه‌ینی" كه له جۆزه‌ردانی ساڵی 1342ی هه‌تاویدا به‌شداریی سیاسیی
ژنان‌و مافی ده‌نگدانی ئه‌وانی به پێچه‌وانه‌ی شه‌رع‌و قورئان ده‌زانی، به‌ڵام
له ساڵه‌كانی شۆِرش‌دا‌و پاشانیش مافی ده‌نگدان‌و به‌شداریی سیاسی ـ كۆمه‌ڵایه‌تی
ـ ئابووری ژن به پێی "موازین"و فێركردنی ئیسلامی هه‌ڵده‌سه‌نگێندرا‌و ژنانیان
هان ده‌دا بۆ به‌شداری‌كردن له‌وه‌ها بیاڤگه‌لێكدا. سه‌ره‌رای ئه‌و پێشكه‌ش‌و
هاندانه، پاش شۆڕش به هۆی هێزگرتنی مه‌زهه‌بی سوننه‌تی‌و شڵه‌ژاوی سه‌رچاوه‌گرتوو
له كاناڵه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك كۆت‌و زیندان‌و ترسی سیاسی، راده‌یه‌كی زۆر له
ژنانی كارگێڕ ده‌ركران‌و یاخۆ خانه‌نشین بوون. به وته‌ی سه‌رژمێری سه‌رده‌می
شا كاركرد‌و كارگێڕییه‌كانی ژنان لێره‌وله‌وێ، ژنانی كارگێڕ 8/2 له سه‌د بوه‌و،
ئێستاش ئاماری ژنانی كارگێڕ هه‌ر ئه‌و راده‌یه. به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی مه‌زهه‌بی
سوننه‌تی به‌شێك له یاساكانی پێوه‌ندیدار به پشتیوانی بنه‌ماڵه به زیانی
ژنان گۆڕانی به‌سه‌ردا هات‌و، فره‌ژنی بڕه‌ویی زیاتری په‌یدا كرد.
له یاسای بنه‌ڕه‌تی پاش شۆڕشی ئیسلامی‌دا، ده‌وڵه‌ت ئه‌ركی پێ‌سپێردرا بوو كه
كه‌ره‌سه‌ی پێویست بۆ پێكهێنانی بنه‌ماڵه‌ی "ئارمانی" ژنان پێك بێنێ. له
كاتێكدا له یاسای بنه‌ڕه‌تی مه‌شرووته‌دا ژنان له ریزی دوورخراو سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كاندا
راوه‌ستابوون. هه‌ربۆیه له په‌راوێزخستن‌و خانه‌نشین كردنی ژنانی پاش شۆڕشی مه‌شرووته‌و
شۆڕشی رێبه‌ندانی ساڵی 57 جیاوازی گه‌لێكی روون‌و ئاشكرا وه‌به‌رچاو ده‌كه‌وێ,
هه‌رچه‌ند "اولویتی" ده‌وڵه‌ت بۆ ژنان به‌دیهێنانی ئیمكاناتی ماڵداركردنیانه،
به‌ڵام ئه‌وه‌یكه به‌كرده‌وه روویدا ئه‌وه بوو كه ژنان‌و پیاوانی شۆڕشگێڕ
بخرێنه نێو كاره‌وه. پاش شۆڕش، پۆلێن كردنه‌كان له‌سه‌ربنه‌مای راده‌ی وه‌رگرتنی
شۆڕشی ئیسلامی به‌ڕێوه‌ده‌چوو، 98% كه ده‌نگیان به كۆماری ئیسلامی دابوو به
شۆڕشگێڕ ئه‌ژمار ده‌كران. له گه‌رمه‌و نێوان شه‌ڕدا باسی به‌شداری كردنی خۆمانه‌یه‌كان‌و
ده‌رپه‌ڕاندنی غه‌یره خۆمانه‌نییه‌كان له بیاڤی شۆڕشگێڕانی مه‌زهه‌بی‌و غه‌یره‌مه‌زهه‌بی
وه‌لانران‌و نازناوی غه‌یره‌خۆمانه‌یان به‌خۆوه گرت. به‌ڵام ئه‌و وه‌لانانه‌و له‌په‌راوێزخستنانه
نه‌یتوانی ببنه له‌مپه‌ری كاركردی لۆژیكی له‌مه‌ڕ كه‌ڵك‌وه‌رگرتنه خه‌ده‌ماتییه‌كانیی
نێو كۆمه‌ڵگا بۆ ژنان.
كار‌و خه‌ده‌مات گه‌یاندنی ژنان، بۆ ژنانی كۆمه‌ڵگا به شێوه‌یه‌كی زۆر شێلگیر
دووچاری پشكنینی ره‌گه‌زی ژنانه‌و پیاوانه‌ی كردن، به‌ڵام نه‌بووه هۆی
وه‌لانانی ژنان له نێو كۆمه‌ڵگادا. په‌ره‌وه‌رده‌كردنی پزیشك، پۆلیس، په‌رستار،
شۆفیر‌و "مددكار"و ته‌نانه‌ت رووحانیی ژن له ده‌ستووری كاری ده‌سه‌ڵاتی
مه‌زهه‌بی‌دا، به روانینی به ئامانجی پشتیوانی له ژن له چوارچێوه‌ی
بنه‌ماڵه‌ی ئارمانیان دانا. كات‌و زه‌مه‌نێكی مێژوویی له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی
ژنان‌دا پێك هات، سه‌رنجام هه‌ل‌و بوارێكی لۆژیكی بۆ به‌شداریی كۆمه‌ڵایه‌تی
ژنانی ئێران ره‌خساو ژنانیش بایه‌خ‌و قه‌دری ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌یان به باش
زانی‌و قۆزتیانه‌وه، له زۆربه‌ی مه‌یدانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به تایبه‌تی
یه‌كێك له گرینگ‌ترین مه‌یدانه‌كاندا، یانێ مه‌یدانی زانست‌و زانستگه
سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاویان به‌ده‌ست هێنا. ره‌نگه ئه‌م راڤه و شرۆڤه‌كردنه
وڵامده‌ری پرسیارێك بێ كه له روانگه‌ی ده‌ره‌وه بۆ ناوه‌وه هه‌بوونی
هه‌بێ!! پرسیار لێره‌دایه كه چۆن سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مووه لاوازی‌و
سنوورداركردنه، ژنان توانییان 68%ی كۆرسییه‌كانی زانستگه وه‌ده‌ست بێنن؟
وه‌ڵامه‌كه‌ی له راڤه‌كردنی بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و روانگه‌ی ده‌سه‌ڵات‌دا
هه‌ڵمانهێنجاوه. كه‌ڵك‌وه‌رگرتن له ژنان بۆ راپه‌ڕاندنی كاروباری ژنان‌و،
هه‌روه‌ها ئاسایشی كۆمه‌ڵگای ئیسلامی بۆ ئه‌وان كه روانگه‌یه‌كی نه‌ریتی
هه‌بوو له وێناكردنی كۆمه‌ڵگادا بۆ كاری ژنان هۆكاری لۆژیكی په‌یدا كرد،
به‌شداری لۆژیك‌و كه‌ژاوه‌داری ژنان له كۆمه‌ڵ‌دا ئه‌وانی ئاماده‌ی به‌شداری
بۆ مه‌یدانه‌كانی سیاسی كرد. به تایبه‌ت ئه‌و گرووپه له به‌شدارگه‌لی سیاسی
كه ئه‌منییه‌ت‌و ئاسایشی زیاتریان هه‌بووه، زۆر به‌رچاو بوون.
رێفۆرمخوازانی2ی جۆزه‌ردان به رێبه‌ریی سه‌ركۆمار‌و ده‌سه‌ڵاتیی ئیسلامی،
چالاكی له مه‌یدانی ئه‌منی سیاسی‌دا بۆ ژنان پێكهێنا. راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه
كه له كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا نرخی ئه‌منییه‌تی خه‌باتی سیاسی زیاتر له سوودو
كاردانه‌وه‌كه‌یه‌تی‌و، بنه‌ماڵه‌كان وه‌رگری نرخه ئاسایشییه‌كانی وارید به
ژیانی ژنانی ئامانجخواز نین‌و له‌وه‌یكه ژنان له پشتیوانی بنه‌ماڵه‌و كۆمه‌ڵگا
به نرخی به‌شداری له چالاكییه سیاسییه‌كاندا هه‌وڵ نه‌ده‌ن تووڕه ده‌بن‌و
ئه‌وان به ته‌نیا ده‌هێڵنه‌وه.
ژنان‌و لاوان له 2ی جۆزه‌ردانی ساڵی 1376ی هه‌تاویدا به ده‌نگدان به ئاغای
"خاته‌می" به هیوا به ژیانێكی خۆش‌و پڕ له هه‌وڵ‌و كاری ژن‌و پیاو له
ته‌نیشت یه‌كتریدا‌و، جودا له لێ‌ڕوانین‌و پشكنینی ره‌گه‌زی ده‌نگ بده‌ن. خولی
8ساڵه‌ی چاكسازی، سه‌رده‌می به‌رمێنی كه‌ش‌وهه‌وای ئاخافتنه رێفۆرمیسته‌كان‌و
فۆرم‌و شكڵ‌گرتنی رێكخراوه غه‌یره‌ده‌وڵه‌تی‌و حیزبه‌كان‌و چاپه‌مه‌نییه
ئازاده‌كان وه‌ك پێش نیازه‌كانی به‌دیهاتنی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و
سه‌قامگیركردنی پێوه‌ندی دێموكرات بوو، كه به هۆی ئاشنابوونی زیاتر‌و
كاریگه‌ری‌دانانی زیاتر له‌سه‌ر ژنانی ئێران له بنیاته دێموكراتیكه‌كان‌دا.
له‌و خوله‌دا جودایی ژنانی نێو ده‌سه‌ڵات‌و ژنانی نوێنه‌ر له مه‌جلیس‌و، ژنان
له گۆڕپانه گشتیی‌یه‌كاندا زۆر كه‌م‌ڕه‌نگ بۆوه. ژنان جودا له سنوور
به‌ندییه‌كانی خودی‌و غه‌یره‌خودی بۆ وه‌ده‌ست‌خستنی ماف‌و هه‌وڵه‌كانی
به‌رابه‌ری ده‌گه‌ڵ پیاوان‌دا كۆببوونه‌وه سه‌ر یه‌كتری. له ره‌وتی ئه‌م
هه‌وڵ‌و ته‌قاڵایانه‌دایه كه ژنی ئێرانی فێرده‌بێ كه به‌شێوه‌ی خۆی دێموكرات
بێ‌و بۆ وه‌دیهێنانی دێموكراسی‌و پێوه‌ندی دێموكراتیك له كۆمه‌ڵگادا یارمه‌تی
ده‌ربێ. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |