|
ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی
له‌مه‌ڕ نه‌بوونی دیموكراسیه‌ت له وڵاته‌كه‌یان‌دا، خه‌ڵكی جیهان له‌و
كرداره نا ئینسانیانه كه له وڵاته‌كه‌یان رووده‌دا ئاگادار بكه‌نه‌وه،
ئه‌مه‌ش هه‌ر خۆی هانده‌رێك بوه بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو تۆزێك هه‌ست
به ناره‌زایه‌تی بكه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه بڕیارده‌ری
جارنامه‌ی گه‌ردونی مافی مرۆڤ بوون.
ناره‌زایه‌تی ژنان له هه‌ر
كۆمه‌ڵگایه‌ك، له‌هه‌مبه‌ر چه‌وسانده‌نه‌وه و ئه‌و سته‌مه‌ی كه‌ده‌رحه‌قیان
ده‌كرێت، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه یه‌كگرتوویی و هاوده‌نگییه‌ك له نێو ژنان
له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بێته ئاراوه‌و ئه‌مه‌ش خۆی له خۆی دا بۆته هۆی
ئه‌وه‌ی كه دروشمه‌كانیان له یه‌ك نزیك ببێته‌وه به شێوه‌یه‌ك كه
ئێستاكه بزۆتنه‌وه‌ی ژنان له جیهاندا خاوه‌ن چه‌ندین دروشمن كه وه‌ك یه‌كن‌و
هه‌موو كاتێك ناره‌زایه‌تییان به‌رانبه‌ر به‌وه بوه كه له كۆمه‌ڵگادا
بخرێنه ناو چوارچێوه‌یه‌كی سنووردار و له لایه‌ن ره‌گه‌زی نێرینه‌و و
ناحه‌زه‌كانه‌وه وه‌كو ره‌گه‌زی پله دووهه‌م چاویان لێ‌بكرێ.
ژنان هه‌میشه به روانگه‌ی یه‌كسانیخوازانه توانیانه ئه‌وه بسه‌لمێنن
كه ئه‌وان مرۆڤێكی پۆزێتیڤن و ته‌نانه‌ت به بێ پیاوانیش ده‌توانن بژیوی
ژیانی خۆیان‌و منداڵه‌كانیان دابین بكه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌كاتی شه‌ڕدا ، هه‌رچه‌نده
به‌خشینی ئه‌م ده‌رفه‌ته به ژنان له‌به‌ر نه‌بوونی پیاوه‌كان بوه كه
له به‌ره‌ی شه‌ڕدا بوون. به‌ڵام دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی كه شه‌ڕ كۆتایی پێ‌هات
و له‌و كاته‌ی كه پیاوه‌كان گه‌ڕانه‌وه سه‌ر له‌نوێ ده‌رفه‌تی به‌شداریكردن
له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان له ژنان وه‌رگیرایه‌وه و بۆ جارێكی دیكه
خرانه نێو چوارچێوه‌ی ماڵه‌وه‌و ته‌نیا بێوه ژنه‌كان ماڤی كاركردنیان هه‌بوو.
له به‌یا‌ننامه‌ی مافی مرۆڤی ساڵی 1948 رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان،
ده‌نگێكی بۆ دروستكردنی روانینێكی یه‌كگرتوو له‌مه‌ڕ مافی مرۆڤ خسته به‌رده‌م
سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهانه‌وه. كه له‌م جاڕنامه‌یه‌دا هاتووه كه ته‌واوی
ئینسانه‌كان وه‌ك تاك ده‌بێ له به‌رانبه‌ر ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه، هاتوچۆ،
ره‌گه‌ز، ناسنامه، ته‌ندروستی، سیسته‌می په‌روه‌رده و...هتد، به‌رابه‌ر
و پارێزراو بن.
هه‌روه‌ها له به‌ندی 2ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه مافی مروڤ بۆ هه‌مووانه
و هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌ك بۆ هیچ كه‌سێك له‌م پێوه‌ندییه‌دا له ئارادا نییه،
به‌ڵام تا ئێستا هه‌ندێ شت وه‌ك ده‌مارگرژی، ئایین و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی ـ
كۆمه‌ڵایه‌تی له وڵاتانی داخراو و دواكه‌وتوودا نه‌یهێشتووه ژنان له‌م
مافه سوود وه‌رگرن و ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا جۆرێك له پێشێلكاری مافی مرۆڤ
له قه‌ڵه‌م ده‌درێت و جێگای لێكۆڵینه‌وه‌یه و ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه
كه له جاڕنامه‌ی 1948دا به راشكاوانه ئاماژه به‌وه دراوه كه هیچ
جۆره جیاوازییه‌ك له نێوان ژن و پیاودا نییه و ژنان وه‌ك به‌شێك له كۆمه‌ڵگا
ده‌توانن به شێوه‌ی گشتی‌و شانبه‌شانی پیاوان به‌شداری له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی،
سیاسی، ئابووری و...هتد، بكه‌ن.
له‌و كۆنفڕانسه‌ی كه جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ له ساڵی 1948ی تێدا په‌سندكرا له
هه‌نگاوێكی دیكه‌دا نوێنه‌رێكیان هه‌ڵبژراد كه ساڵانه بۆ نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان رێپۆرتاژێك له‌مه‌ڕ توندوتیژی له‌هه‌مبه‌ر ژنان، له سه‌رجه‌م
وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراویه‌دا ئاماده و پێشكه‌ش به لیژنه‌ی مافی
مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بكا و پاشان له لایه‌ن ئه‌و
لیژنه‌یه‌وه به‌دواداچوونی ته‌واو ده‌رباره‌ی ئه‌و راپۆرته بكرێت و ئه‌مه‌ش
به ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره بوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سدرێژی سیكسی‌و منداڵبوونی به
زۆری‌و كاری جنسی وه‌ك تاوانێك ناودێر بكرێ له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا و وه‌ك
تاوانی دژی مرۆفایه‌تیش ناوی لێ‌ده‌به‌ن و وه‌ك یاسایه‌كیش له ده‌ستووری
دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی كه له رۆمی پێته‌ختی ئیتالیا له ساڵی 1998 به‌رێوه
چوو، جێگیركرا. ئه‌م گونجانه ده‌بێ ببێته هۆی گۆڕانكاری له ده‌ستووری
دادوه‌ری و سیاسی، به تایبه‌ت له روانگه‌ی كۆمه‌ڵی خه‌ڵكه‌وه.
مافی مرۆڤ ده‌توانێ یارمه‌تیده‌رێكی گه‌وره بێت بۆ ئه‌وه‌ی وتووێژه‌كان
پراكتیزه بكرێنه‌وه و به‌دواداچوون و شیكاریشی له سه‌ر بكرێ. بۆ ئه‌وه‌ی
به ئاسانترین شێوه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بن و زۆر نه‌خایه‌نێ. هه‌رچه‌ند
به‌داخه‌وه هه‌موو ئه‌مانه هێشتا له چێوارچێوه‌ی دروشم‌دا ماوه‌ته‌وه،
چوونكه نه‌یتوانیوه بۆ چه‌وساوه‌ترین ژنانی جیهان پارێزه‌رێكی به‌هێز بێ.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنانی چه‌وساوه ئه‌و كاته ده‌توانن له‌و مافانه كه‌ڵك‌وه‌رگرن
كه له وڵاتانی خۆیانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ن و ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌كی
درێژخایه‌نه.
حه‌زو ئاواتی ژنان جۆراوجۆره و ده‌توانن له شوێنگه‌لی جیاجیا كاربكه‌ن،
به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كه چالاكی بزوتنه‌وه‌ی ژنان تا چه‌نده ده‌توانێ
كێشه جۆراوجۆره‌كانی تایبه‌ت به ره‌گه‌زی مێینه له خۆ بگرێت.
من پێم وایه ئه‌مه دروشمی هه‌تاهه‌تایی بزۆتنه‌وه‌ی ژنانه بۆ ئه‌وه‌ی
كه ئازادی جیهان به‌نده به ئازادی ژنانه‌وه، چونكه پێشێلكردنی مافی
ژنان پێش به سه‌ركه‌وتنی ئه‌و وڵاته ده‌گرێ و ته‌نیا ئه‌وه‌ش بۆ
بزوتنه‌ی ناوبراو گرینگ و پربایه‌خه كه خه‌باتمان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی
به‌رابه‌ری و یه‌كسانی بۆ هه‌موانه.
له‌م سه‌رده‌مه گرینگه‌دا پێویستیمان به فێركاری و په‌روه‌رده له
بواری مافی مرۆڤ به تایبه‌تی بایه‌خدان به تاك هه‌یه. دیاره خۆرهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاست هه‌میشه ده‌رگیری ناوچه‌گه‌ری و ره‌گه‌زپه‌رستی بووه و قه‌ت
بایه‌خ به مرۆڤایه‌تی نه‌دراوه چ بگات به ژن، هه‌رچه‌نده ژن
هه‌میشه له‌به‌ر ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتداران دا، ئامرازێك بووه بۆ ئه‌وه‌ی
چۆنیه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان بسه‌لمێنن و دیاره سه‌ركه‌توو بوون. بۆیه
هه‌ر نه‌یان هێشتووه ژن رزگار بێ‌و وه‌ك هاووڵاتی بۆی بڕوانێ بایه‌خ به تاك
بدرێ.
چالاكڤانانی بواری ژنان پێویسته زیاتر له‌هه‌موو كاتێك، نه‌ته‌نیا له بواری
تیۆری به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی كرده‌وه‌یی هه‌وڵ بۆ په‌روه‌رده‌و فێركاری
له بواری مافی ژناندا بده‌ن‌و، ده‌توانن ئه‌و پرۆسه‌یه له
په‌روه‌رده‌ی منداڵ و نه‌وه‌ی نوێ ده‌ست پێبكه‌ن. له‌وه‌ش له كاتێكدایه
كه بزوتنه‌وه‌ی ژنان پێویستی به فیركاری گشتی هه‌یه بۆ منداڵان و ژن و
پیاو و به‌ساڵاچوو، هه‌رچه‌ن ده‌بێ چاوه‌روانی توندوتیژیش دژی خۆمان بین
به‌ڵام ئه‌مه پێویستترین كاره بۆ ئه‌مڕۆ و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كێشه‌ی
خۆمان به‌روه چاره‌سه‌ری ببه‌ین و جێی نه‌هێڵێن بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو.
هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئاگاداری ئه‌وه‌ش بین، كه هاتنه مه‌یدان، به
شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو كاریگه‌ریه‌كی وه‌های نابێ، چونكه رووبه‌ڕووی
گه‌وره‌ترین شێوازی توندوتیژی دژی خۆمان ده‌بینه‌وه، پێش هه‌موو شتێك ئێمه
ده‌بێ له به‌رانبه‌ر هه‌ر ئازادییه‌كدا كه ژنان به‌ده‌ستی دێنن
هه‌ستێكی خۆش له لای ئه‌وان دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چ له باری ده‌رونی و
چ بواری جه‌سته‌ییش كه چاره‌سه‌ر نه‌بوو، ئالترناتیڤێكی دیكه‌مان بۆی
هه‌بێ. وه‌ك نموونه، ژنێك له لادێ هه‌م كاروباری ناوماڵ و منداڵ ئه‌نجام
ده‌دا و هه‌م به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و به‌شداری له كاری كشتوكاڵیشدا ده‌كا،
به‌راستی له‌باری توانای جه‌سته‌ییه‌وه پیاویش تووشی ئازار ده‌بێ تا
بگاته ژن. به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆر جار بۆ ئه‌وه‌ی پیشان بده‌ن كه
به‌رابه‌ری ژن ره‌چاو ده‌كه‌ن ژن له‌ماڵ و ده‌ره‌وه شان به شانی پیاو
كاری پێ‌ده‌كه‌ن و پێیان وایه ئه‌و شانبه‌شانیه به‌رابه‌ریه.
چالاكڤانانی بواری ژنان وه‌ك پارێزه‌ر و فێركاری مافی ژنان، ئه‌ركێكی زۆر
قورسمان به ئه‌ستۆ گرتووه ئه‌وه‌یش دروست كردنی هه‌ستێك بۆ سه‌ربه‌ستی و
ئه‌گه‌ری رێگای ئازادییه.
له جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه مرۆڤی تاك پێویستێتی
هاتووه، به‌ڵام ده‌توانم ئاماژه به‌وه بكه‌م كه له‌و 171 وڵاته‌ی كه
واژۆیان كردووه، به‌رژه‌وندییه‌كانیان زۆر بایه‌خدارتره له ره‌چاوكردنی
مافی مرۆڤ به شێوه‌ی گشتی و به‌تایبه‌تی مافی ژنان.
دواپه‌یڤیشم ئه‌وه‌یه كه ئێمه وه‌ك پارێزه‌ری مافی ژنان له ئێستاوه
چالاكییه‌كانمان ده‌ست پێ‌بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی منداڵانی ئه‌مڕۆ و ژنانی داهاتوو
بێبه‌ش نه‌كه‌ین له ئازداییه‌كانیان و هه‌وڵ بده‌ین تاوانه‌كانی
ئه‌مڕۆمان بۆ ئه‌وان به جێ نه‌هێڵێن. |