|
31-02-1386
مه‌رزیه مورتازیی له‌نگه‌روودی
وه‌رگیڕانی له فارسییه‌وه:
لوقمان
وه‌رگێڕانه نوێیه‌كان به‌ده‌یان قوتابخانه‌ی فیمینیستییان له ئێران‌دا هێنایه
گۆڕێ. وته‌ی ره‌گه‌زی دووهه‌م بڕه‌وی په‌یدا كرد‌و شێوازێكی به‌خۆوه گرت كه
مێحرابی خسته هاواره‌وه. به ده‌یان جۆر جه‌ماوه‌ری رادیكاڵ، سوسیال، لیبڕاڵ
فێمێنیزم، هێندی، پاكستانی، ئه‌مریكایی، هۆله‌ندی‌و زۆر له وڵاتانی دیكه‌ی
ئورووپای‌و ئاسیایی هاتنه ئێران‌و یان داوایان له ژنانی ئێرانی ده‌كرد كه به‌شداری
كلاسه په‌روه‌رده‌یی‌یه‌كانیان بن. جۆرێك فێمێنیزمی بناژۆیی خه‌یاڵی له رێگای
ماڵپه‌ڕه‌كانه‌وه له نێو كۆمه‌ڵێكی كه‌م له ژنانی ئێران‌دا پێك هات. كه له كه‌ش‌و
هه‌وای "خوازه‌یی(مجازی)" ماڵپه‌ڕیدا به شێوه‌ی ئیمپراتۆری ژنانه خۆی ده‌نواند.
فێمێنیزمی بناژۆ به بردنه‌سه‌ری
چاوه‌ڕوانییه‌كان‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی قه‌واره‌و بارستایی ویست‌و داخوازییه‌كان،
ژنانی له كۆكردنه‌وه به داخوازییه قۆناغه‌یی‌یه‌كانیان‌و له رێگه‌یه‌كی
لۆژیكی‌و له‌مه‌ڕ وه‌ده‌ستهێنانی ویست‌و داخوازه‌كانیان دڵ‌سارد ده‌كرده‌وه.
فێمێنیزمی بناژۆ وه‌كوو مۆدێڕنیزمی بناژۆ داخوازی لاسایكردنه‌وه‌ی بێ‌ئه‌ملاوئه‌ولای
ژنانی ئێران له چه‌مكێكه كه فێمێنیزمی جیهانیی هێناوێته به‌رباس. له
كاتێكدا ویست‌و داخوازی‌و مافه یاسایی‌یه‌كانی ژنانی ئێران له قۆناخی پێش
فێمێنیزم دایه‌و، ته‌نیا پاش پێشه‌كی‌و قوتابخانه‌یه كه ژنانی ئێران ده‌توانن
به روانگه‌ی ژنانه‌وه سه‌یری جیهان‌و راڤه‌كردنی ژنانه له "هستی"" پێكهاته‌ی
فێمێنیزمی ئێران بێنه ئاراوه. بارودۆخی فێمێنیزمه بناژۆخوازه‌كانی ئه‌مڕۆیی
ئێران وه‌كوو بارودۆخی مۆدێڕنیزمه بناژۆخوازه‌كان‌و پیاوانی سۆسیالیست یان
لیبڕاڵی پێشكه‌وتووخوازی سه‌ره‌تاكانی مه‌شرووته‌یه كه‌وایان بیرده‌كردۆته‌وه
كه، پێویستیی به ره‌خنه‌و پێداچوونه‌وه به ماناگه‌لی وه‌ك سوسیالیزم‌و
لیبڕالیزم له ئێران‌دا وجوودی نیه! و ده‌كرێ لیبڕالیزمی ئورووپایی‌و
سوسیالیزمی رووسی وه‌ك خۆی‌و بێ‌ده‌سكاری واریدی نێو وڵات بكرێ‌و، به
لاسایكردنه‌وه له‌وان‌و دیكته‌كرده‌نی بنه‌واشه‌و پێكهاته‌ی ئه‌و جۆره
سیستمانه لایه‌نگره‌كانیان له نووكی پێ‌ڕا تاكوو تۆقی سه‌ر مۆدێڕن بكه‌ن.
فێمێنیزمی بناژۆخواز رووبه‌ڕووی پرسیارێكی بنه‌ڕه‌تی بۆته‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌و
پرسیار ده‌چێ كه پیاوانی سۆسیالیست‌و لیبڕالی‌و مه‌شرووته‌خواز
رووبه‌ڕووی‌بوونه‌وه‌و هیچ وڵامێكیان نه‌دایه‌وه. پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئایا
فێمێنیزم ده‌بێته هۆی په‌ره‌گرتن‌و پێشكه‌وتنی هه‌ڵسووكه‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
به‌رین‌بوونه‌وه‌ی پێوه‌ندی دێموكراتیك‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی دێموكراسی له ئێران
دا؟ یان په‌ره‌پێدان‌و پێشكه‌وتنی فێمێنیزم كارسازه؟ وێنه‌ی ئه‌م پرسیاره‌یان
له پێشكه‌وتنخوازه‌كانی مه‌شرووته ده‌كرد كه سۆسیالیزم‌و لیبرالیزمی بنچینه‌ی
ده‌بێته هۆی په‌ره‌گرتن‌و، یان ئاماده‌یی ده‌روونی بۆ نوێ كردنه‌وه، ده‌بێته
هۆی په‌ره‌گرتنی ده‌روونی هه‌مه‌لایه‌نه؟ بێگومان به دیكته‌كردنی مۆدێڕنترین
بیر‌و هزر‌و تیۆرییه‌كان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا نه‌ك كۆمه‌ڵگا مۆدێڕن نابێ به‌ڵكوو
دیكتاتۆر هێز‌و ده‌سه‌ڵات ده‌گرێ كه له‌مپه‌ری سه‌ره‌كیی پێكهاتن‌و به‌رین
بوونه‌وه‌ی دێموكراسیی‌یه.
فێمێنیزمی بناژۆخواز پێویستی به ره‌خنه‌و دیاریكردنی و خۆجێی‌سازی
چه‌مكه‌كانی فێمێنیزمی‌و وه‌رگرتنی له‌سه‌ر خۆی ئه‌و مانایه كه له لایه‌ن
ژنان‌و پیاوانی كۆمه‌ڵگای ئێران نابینرێ‌و به ناچار زاراوه‌یه‌ك (اصطلاح) ساز
ده‌كا به ناوی "فێمێنیزمی هه‌ڵكه‌وته‌یی" یانی هه‌ركه‌س هه‌رچه‌نده پێخۆش بێ
ده‌توانێ فێمێنیزم بێ. یان له پرۆسه‌یه‌كی فێمێنیستی دا بێ، له پرۆسه‌یه‌كی
دیكه‌دا دژی ئه‌و هه‌ڵوێست بگرێ! بزووتنه‌وه‌ی ژنان له ئێران‌دا له
رووبه‌ڕووبوونه‌وه ده‌گه‌ڵ فێمێنیزمیی بناژۆخوازی لاساكه‌ره‌وه ده‌گه‌ڵ
چوونه‌سه‌ری چاوه‌ڕوانییه‌كان‌و داخوازییه فێمێنیزمیه‌كان تووشی جۆرێك
سه‌رلێ‌شێواوی له هه‌ڵبژاردن‌و "ئه‌وله‌ویه‌تی" قۆناخبه‌ندی ماف‌و
داخوازییه‌كانیان بوون. هه‌ر بۆیه زۆربه‌ی ئه‌و ژنه بژاردانه (نخبه) هیچ كات
ئیددیعای فێمێنیزم بوونیان نه‌كردوه. سه‌ره‌ڕای رێزگرتن بۆ بیر‌و ئه‌ندیشه‌ی
مۆدێڕن به‌بێ هات‌و هاوار به‌شداری كاریگه‌ری خۆی له بواری "توانمندسازی"
ژنان‌و فێربوون له له‌مپه‌ره یاسایی‌و تێگه‌یشتن له هه‌ڵاواردن‌و مافه‌كانیان
به‌كاریان هێناوه‌و، توانیویانه كاریگه‌رێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر به‌سه‌ر بیر‌و
ئه‌ندێشه‌ی كۆمه‌ڵی ژنانی ئێران دابنێن‌و به‌وان (ژنان) مێتۆدی خه‌بات له‌سه‌ر
بنه‌مای یه‌كگرتوویی‌و كۆكردنه‌وه‌ی بایه‌خه‌كانی ژنان فێر بن. پێویست به
وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه ئێستاش بۆ زۆربه‌ی ژنانی لاوی ئێرانی، چ ئه‌وانه‌ی
كه خوێنده‌واریی به‌رزیان (عالی) هه‌یه، یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نیانه
پێكهینانی بنه‌ماڵه‌و ژیانی بنه‌ماڵه‌یان گرینگ‌تره له كاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
سیاسییه‌كه‌یان. به وته‌ی سه‌رژمێری ساڵی 1382ی هه‌تاوی ناوه‌ندی
به‌شدارییه‌كانی ژنان زیاتر له 70%ی ژنانی ئێرانی خوێنده‌واری زانستگایی له
ئێران‌دا ماڵدارن (كه‌یبانووی ناوماڵن). ژنانی بژارده (نخبه)و پێشڕه‌و كه
زۆرترین ده‌سه‌ڵاتیان له نێوان نوێنه‌رانی پارێزه‌رانی مافه‌كانی ژناندا هه‌یه
به له‌به‌رگرتنی هێڵی به‌رانبه‌ریی‌و كۆنسێرواتیڤ بوون‌و پارێزكردن له
ململانێیه‌و راهێنانی بیری ره‌خنه‌گرانه به ژنانی ئێرانی، ئه‌وان بۆ هه‌ست
به به‌رپرسایه‌تی‌و ناسینی مافه‌كانیان ئاماده ده‌كه‌ن. چوارچێوه‌ی تیۆرێكی
ئه‌وان بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و چوارچێوه‌یه‌كی "عه‌قڵانی" ره‌خنه‌گرانه‌یه. هه‌ر
ئه‌و چوارچێوه‌ی كه بیر‌و ئه‌ندیشه‌ی فێمێنیستی لێ‌دابین ده‌بێ‌و له‌مه‌ڕ
ئاخێوی هاودڵانه له بیاڤی گشتیی‌دا پێ‌داده‌گرێ‌و، له لاساكردنه‌وه‌ش دووری
ده‌كا. ئه‌زموونی مێژوویی ژنان له شۆڕشی مه‌شرووته‌و ته‌ڤگه‌ری میللی كردنی
نه‌وت، شۆڕشی رێبه‌ندانی ساڵی 1357و چاكسازیی 2ی جۆزه‌ردان هه‌ڵگری ئه‌وه‌ن
كه ژنانی ئێران تێگه‌یشتوون كه، ئاڵ‌وگۆڕی ئاگایی‌و لاسایی‌كردنه‌وه‌ی له
یه‌كتری له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یدا به پێكهاته ره‌گه‌زییه‌كان یارمه‌تی ده‌كا.
به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وڵاتێك ده‌گه‌ڵ چاره‌نووسی
هێزه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك : ژنان، لاوان، كرێكاران، وه‌رزێران و... هتد ئه‌و
وڵاته زێده‌تر پێوه‌ندی هه‌یه هه‌تاكوو چاره‌نووسی خه‌ڵكی وڵاتێكی دیكه!
چاره‌نووسی ژنانی ئێرانی ده‌گه‌ڵ چاره‌نووسی پیاوی ئێرانی زۆرتر پێوه‌ندی
هه‌یه هه‌تاكوو ژنانی وڵاتانی دیكه ... |