|
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بێ‌عه‌داڵه‌تییه،
یاسای مه‌ده‌نی، یاسای بنه‌ڕه‌تی‌و به تایبه‌ت یاسای سزای ئیسلامییه كه
كۆمه‌ڵێك سزای توند‌و بێ‌ڕه‌حمانه‌ی له خۆ گرتووه كه دژی پێوه‌ره جیهانییه‌كانی
مافی مرۆڤ‌و پێكهاته‌و گۆڕانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێرانن.
ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه، چه‌ند
نموونه‌یه‌ك له‌و بێ عه‌داڵه‌تییانه‌ن كه سیستمی حقووقیی ئێران به‌سه‌ر ژنان‌دا
سه‌پاندویه‌تی:
1ـ فره‌ژنی: یه‌كێك له گرینگ‌ترین خاڵه‌كانی یاسای ئێران كه به راشكاوی
سوكایه‌تی به حورمه‌ت‌و پێرۆزبوونی ژن ده‌كا، چه‌ندژنی‌یه. به پێی خاڵی
942ی یاسای مه‌ده‌نی ئێران، پیاو ده‌توانێ چه‌ندین ژنی هه‌بێ. له هیچكام له
یاساكانی ئێران‌دا، ژماره‌ی ئه‌م ژنانه دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام به پێی فێقهی
ئیسلامی، پیاو بۆی هه‌یه هاوكات چوار ژنی هه‌بێ. شایانی هێما بۆ كردنه كه
ماره كردنی كاتی (صیغه) ژماره‌ی ژن‌هێنان سنووری نیه‌و پیاو ده‌توانێ به
ده‌یان ژنی هه‌بێ.
2ـ ره‌چاوكردنی حیجابی ئیسلامی: به پێی خاڵی 638ی یاسای سزای ئیسلامی،
ره‌چاونه‌كردنی حیجابی ئیسلامی سووچه‌و ئه‌و ژنانه‌ی كه بێ حیجابی ئیسلامی
له ماڵ ده‌رده‌كه‌ون، به سزای زیندان (له 10 رۆژ تا دوو مانگ) یان سزای مادی
(له 50 هه‌زار تا 500 هه‌زار ریاڵ) مه‌حكووم ده‌كرێن. شایانی هێما بۆ كردنه كه
ئه‌م یاسایه، چۆنیه‌تی حیجابی ئیسلامی دیاری نه‌كردوه‌و بڕیاردان له‌سه‌ر
ئه‌م بابه‌ته‌ی داوه‌ته ده‌ستی حاكم‌و به‌رێوه‌به‌رانی یاسا. ئه‌م
كه‌م‌وكۆڕییه، رێگای بۆ گرتن‌و سه‌پاندنی توند‌وتیژی به‌سه‌ر ژنان، خۆش كردوه.
3ـ مافی به‌خێوكردنی منداڵ: به‌پێی خاڵی 116ی یاسای مه‌ده‌نی، له كاتی
جوودابوونه‌وه‌ی ژن‌و پیاو، مافی به‌خێوكردنی منداڵی كوڕ (له یه‌ك مانگان تا
دو ساڵان)و كچ (له یه‌ك مانگان تا حه‌وت ساڵان) دراوه به دایك، به‌ڵام هه‌ر
ئه‌م مافه سه‌ره‌تاییه‌ش له كاتی شووكردنی دایك زه‌وت ده‌بێ. به پێی خاڵی
1170ی یاسای مه‌ده‌نی، ئه‌گه‌ر دایك له‌و ماوه‌یه‌دا كه منداڵه‌كه به‌خێو
ده‌كا، شێت ببێ یان شوو بكا، مافی به‌خێوكردنی منداڵه‌كه‌ی لێ ده‌سێنرێته‌وه.
هه‌روه‌ها به پێی یاسا، مافی باوباپیر له مافی دایك زۆرتره. له‌مه‌ڕ
كاروباری ماددیی منداڵیش، مافی باوباپیر له مافی دایك زۆرتره. سه‌ره‌ڕای
ئه‌مه، به پێی خاڵی، 200ی یاسای سزای ئیسلامی، ئه‌گه‌ر منداڵ به‌ده‌ست
باوباپیر بكوژرێ، باوباپیر به سزای "قصاص(كوشتن)" مه‌حكوم ناكرێن‌و رازی بوون
یان رازی نه‌بوونی‌دایك هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره نییه. هه‌ر
بۆیه ئه‌گه‌ر باوباپیر، منداڵه‌كه به ئه‌نقه‌ست بكوژن، دایك مافی ئه‌وه‌ی نیه
كه داوای سزادانی بكوژه‌كان بكا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دایك، منداڵه‌كه‌ی خۆی
بكوژرێ، له‌سه‌ر داوای باوك، ده‌كرێ دایك به سزای "قصاص(كوشتن)" مه‌حكووم
بكرێ.
4ـ مافی شایه‌تی دان: یاسای ئێران یان هیچ بایه‌خێك به شایه‌تی ژن نادا، یان
وه‌كوو نیوه‌ی شایه‌تی پیاوێك قبووڵی ده‌كا. به پێی یاسا شایه‌تی دوژن وه‌كوو
شایه‌تیی پیاوێكه. هه‌ندێك جار شایه‌تی ژن ته‌نیا ئه‌گه‌ر شایه‌تی پیاوی
له‌گه‌ڵ بێ، قبووڵ ده‌كرێ. هه‌ندێك جاریش شایه‌تی ژن قه‌د قبووڵ ناكرێ.
5ـ به‌رپرسیارییه‌تی جه‌زایی: ته‌مه‌نی ده‌ستپێكردنی به‌رپرسیارییه‌تی یاسایی
بۆ كوڕ‌و كچ یه‌كسان نیه. به پێی خاڵی 1210ی یاسای مه‌ده‌نی،
ته‌مه‌نی‌باڵقبوون‌و به‌رپرسیارییه‌تیی یاسایی بۆ كوڕ 15 ساڵ‌و بۆ كچ 9 ساڵه.
به‌م پێیه، به پێچه‌وانه‌ی پێوه‌ره‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌گه‌ر كچێكی به
ته‌مه‌ن كه‌متر له 18 ساڵ كه‌سێك بكوژێ، خۆیشی به سزای "قصاص(كوشتن)" مه‌حكووم
ده‌كرێ.
6ـ تێكه‌ڵاوی جینسی: به پێی یاساكانی ئێران، تێكه‌ڵاوی ئازادی جینسی
گوناهه‌و ناوی "زینا"یه. سزای "زینا" بۆ ئافره‌تی سه‌ڵت 100 دانه قامچی‌یه
(شه‌لاقه)و بۆ ژنی شوودار، به‌ردبارانه (رجم). هه‌روه‌ها به پێی یاسا ده‌بێ
ئه‌م سزا نامرۆڤایه‌تییه، ده‌بێ له‌به‌رچاوی خه‌ڵك به‌ڕێوه بچێ. شایانی هێما
بۆ كردنه كه به گوێره‌ی خاڵی 637ی یاسای سزای ئیسلامی، پێوه‌ندی ژن‌و پیاو
(ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زیناش نه‌بێ) سووچه‌و سزاكه‌یش 99 دانه قامچی‌یه.
7ـ مافی "قصاص": به پێی خاڵی 209ی یاسای سزای ئیسلامی، ئه‌گه‌ر پیاوێك،
ژنێك بكوژێ، ئه‌و پیاوه بكوژه به سزای "قصاص(كوشتن)" مه‌حكووم ناكرێ. مه‌گه‌ر
به‌و مه‌رجه‌ی كه كه‌س‌وكاری ژنه كوژراوه‌كه نیوه‌ی پاره‌ی "خوێن‌بایی"
ته‌واوی پیاوێك بده‌ن به كه‌س‌و كاری بكوژه‌كه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه
ئه‌گه‌ر ژنێك، پیاوێك بكوژێ، ژنه بكوژه‌كه بێ هیچ مه‌رجێك به سزای
"قصاص(كوشتن)" حوكم ده‌درێ.
8ـ مافی "خوێن‌بایی(دییه)": به گوێره‌ی خاڵی 300ی یاسای سزای ئیسلامی،
دییه‌ی ژنێكی موسڵمان (چی به ئه‌نقه‌سه‌ت كوژرابێ، چ بێ ئه‌نقه‌ست) نیوه‌ی
دییه‌ی پیاوێكی موسڵمانه. به‌م پێیه، یاسای ئێران به‌رابه‌ری مافی ژن‌و
پیاوی خستۆته ژێر پێ. هه‌روه‌ها به پێی به‌ندی 6ی خاڵی 487ی یاسای سزای
ئیسلامی، دییه‌ی ئاوڵه‌مه(جنین)ی كوڕێكی چوار مانگان له دییه‌ی ئاوڵه‌مه‌ی
كچێكی چوار مانگان زۆرتره. هه‌روه‌ها به پێی خاڵێكی تری یاسای ئێران ـ كه
به‌ڕاستی سوكایه‌تی كردن به پیرۆزبوونی دایكه، ئه‌گه‌ر ژنێكی دوگیان (كه
ئاوڵه‌مه‌یه‌كی كوڕێكی 4 مانگانی له زك دایه) بكوژرێ. دییه (خوێن‌بایی) ئه‌و
ئاوڵه‌مه كوڕه چوار مانگانه له دییه‌ی خوودی دایكه‌كه زۆرتره.
9ـ مافی میرات: به پێی هه‌مو خاڵه‌كانی پێوه‌ندیدار به میرات (خاڵی 841 تا
949ی یاسای مه‌ده‌نی) مافی میراتی كچ‌و ژن‌و دایك، نیوه‌ی مافی میراتی
كوڕ‌و پیاو‌و بابه.
10ـ زۆره ملێ له پێوه‌ندییه‌كانی هاوسه‌رێتی‌دا: به پێی خاڵی 1108ی یاسای
مه‌ده‌نی، ژن ده‌بێ هه‌موو كاتێك ملكه‌چی داخوازییه جینسییه‌كانی شووه‌كه‌ی
بێ‌و ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی بكا، مافی نه‌فه‌قه‌ی (خورادن‌و جل‌وبه‌رگ)ی نیه.
ئه‌و یاسایه، مافی ده‌ستدرێژی پیاو بۆ سه‌ر ژن به فه‌رمی ده‌ناسێ. ئه‌مه له
كاتێكدایه كه به پێی پێوه‌ره‌كانی جیهانی مافی مرۆڤ، ده‌ستدرێژی كردنی
مێرد بۆ سه‌ر ژن سووچه‌و سزایه‌كی توندیشی هه‌یه.
11ـ مافی جودابوونه‌وه له هاوسه‌ر: به پێی خاڵی 1133ی یاسای مه‌ده‌نی،
پیاو ده‌توانێ هه‌ركاتێك بیهه‌وێ، ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدا به‌ڵام ژن مافێكی
وه‌های نیه.
12ـ مافی له‌نێوبردنی ئاوڵه‌مه (جنین): به پێی خاڵی 489ی یاسایی سزای
ئیسلامی، له ناوبردنی ئاوڵه‌مه سووچه‌و هه‌ر كاتێك ژن، ئاوڵه‌مه‌كه‌ی خۆی له
ناو به‌رێ، ده‌بێ خوێن‌بایی ئه‌و ئاوڵه‌مه‌یه (هه‌رچه‌ند مانگان بێ) بدا‌و له‌م
خوێن‌باییه‌دا، هیچی نادرێ به دایك.
13ـ مافی شارۆڤه‌ندی: یاسای مه‌ده‌نی ئێران، هیچ مافێكی شارۆڤه‌ندی ئه‌وتۆی
نه‌داوه به ژن. به پێی ئه‌م یاسایه، منداڵ ناتوانێ له ڕێگای دایكه‌وه
مافی شارۆڤه‌ندی به‌ده‌ست بهێنی، به‌ڵام باوك ده‌توانێ مافی شارۆڤه‌ندی خۆی
بدا به منداڵه‌كه‌ی.
14ـ مافی بنه‌ماڵه‌ییه‌كان: به پێی خاڵی 1105ی یاسای مه‌ده‌نی، مێرد
سه‌رۆكی بنه‌ماڵه‌یه‌و ژن بێ ئیزنی شووه‌كه‌ی ناتوانێ‌له ماڵ بڕواته
ده‌ره‌وه. به‌م پێیه ئه‌گه‌ر شوو ئیزن نه‌دا، ژن بۆی نییه له ده‌ره‌وه كار
بكا‌و ته‌نانه‌ت بۆ كڕینی پێداویستییه‌كانی ماڵ‌و دیتنی دایك‌و بابی خۆی له
ماڵ برواته ده‌ره‌وه. هه‌روه‌ها به پێی یاسا، ژن بێ ئیزنی نووسراوی
شووه‌كه‌ی بۆی نیه سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكا.
15ـ مافی دیاریكردنی ماڵ‌و جێگای نیشته‌جێبوون: به پێی خاڵی 114 یاسای
مه‌ده‌نی، ژن ده‌بێ له‌و شوێنه‌و ئه‌و ماڵه‌دا بژی كه شووه‌كه‌ی دیاریی
كردوه. به‌م پێیه، یاسا مافی دیاری كردنی مال‌و شوێنی نیشته‌جێ‌بوونی له
ژن زه‌وت كردوه.
16ـ مافی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر: به پێی خاڵی 1059ی یاسای مه‌ده‌نی، پیاو له
هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ردا سه‌ربه‌سته‌و ته‌نانه‌ت ده‌توانێ ژنی غه‌یره موسڵمان
یان ژنی بیانیش بهێنێ، به‌ڵام ژن ئه‌و مافه‌ی نیه.
یاسای بنه‌ڕه‌تیی كۆماری ئیسلامیی ئێران، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی پێشێلكردنی
مافی ژنانه‌و رێگه‌شی له‌وه گرتوه كه یاساكانی جیهانی‌و دادپه‌روه‌رانه
به قازانجی ژنان له ئێران‌دا بنووسرێ. یاسای بنه‌ڕه‌تی به راشكاوی، ده‌ور‌و
مافی ژنی له چوارچێوه‌ی ماڵ‌و بنه‌ماڵه‌دا به‌رته‌سك كردۆته‌وه. به پێی
پێشه‌كیی یاسای بنه‌ڕه‌تیی كۆماری ئیسلامی، ژنانی ئێران له رێگای
به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركی دایكایه‌تی‌و په‌روه‌رده‌كردنی مرۆڤگه‌لی ئیدئۆلۆژیك
ده‌توانن بگه‌نه نرخه ئیسلامی‌و ئینسانییه‌كان. له‌سه‌ر بناخه‌ی ئه‌م شرۆڤه
به‌رته‌سك‌و پیاوسالارانه‌یه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی، رزگاربوونی ژن په‌یوه‌سته به
گه‌ڕانه‌وه‌ی ژن بۆ قۆناخی كۆن‌و ته‌نیا له‌م چوارچێوه‌یه دایه كه ژن
ده‌توانێ بگات به مافی خۆی. به پێی ئه‌م یاسایه، ئه‌و ژنانه‌ی كه
بنه‌ماڵه پێك ناهێنن‌و یا منداڵیان نیه، یان ئه‌و ژنانه‌ی كه باوه‌ڕی ئایینیان
نیه‌و به‌تایبه‌ت ئه‌و ژنانه‌ی كه موسوڵمان نین، هیچ مافێكیان نیه.
یاسای بنه‌ڕه‌تی، به‌رابه‌ریی ره‌گه‌زیی ژن‌و پیاوی ره‌ت كردۆته‌وه، چونكه
له خاڵی 19دا ده‌ڵێ: "گه‌لی ئێران مافی یه‌كسانیان هه‌یه‌و ره‌نگ، نژاد‌و
زمان نابێته هۆی جیاوازیی." ئه‌م خاڵه هیچ ئاماژه‌یه‌كی به ئایین نه‌كردوه‌و
نابه‌رابه‌ریی ئایینی‌و ره‌گه‌زی به فه‌رمی قبووڵ كردوه. هه‌روه‌ها خاڵی
20ی یاسای بنه‌ڕه‌تی، مافی ژنی ته‌نیا له چوارچێوه‌ی رێ‌وشوێنه
ئیسلامییه‌كاندا قبووڵ كردوه. له خاڵی 21یشدا ئاماژه به‌وه كراوه كه
"ئه‌ركی حكوومه‌ته كه مافی ژن له هه‌موو بواره‌كاندا له‌سه‌ر بناخه‌و
رێ‌وشوێنه ئیسلامییه‌كان، گره‌نتی‌و دابین بكا."
هه‌روه‌ها كه ده‌بینین، ئه‌م خاڵانه هیچ باسێك له یه‌كسانیی مافی ژن‌و پیاو
ناكه‌ن. به واتایه‌كی‌تر، یاسای بنه‌ڕه‌تی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه
یاسا ژن‌و پیاو ده‌پارێزێت، نه ئه‌وه‌ی كه ژن‌و پیاو مافی یه‌كسانی یاساییان
هه‌بێ. یاسای بنه‌ڕه‌تی، ژنانی له به‌شداریكردن له پۆسته سه‌ره‌كییه‌كان
وه‌ك سه‌ركۆماری‌و قه‌زاوه‌ت بێ‌به‌ش كردوه. به پێی خاڵی 115ی یاسای
بنه‌ڕه‌تی، ژن ناتوانێ ببێ به سه‌ركۆمار، چونكه سه‌ركۆمار له نێوان پیاوانی
ئایینی‌و سیاسی‌دا هه‌ڵ‌ده‌بژێرێ‌و ژن مافی ئه‌وه‌ی نیه كه خۆی بۆ پۆستی
سه‌رۆك كۆماری كاندیدا بكا. هه‌روه‌ها به پێی خاڵی 163ی یاسای بنه‌ڕه‌تی، ژن
ناتوانێ ببێ به دادوه‌ر، چونكه دادوه‌ر ده‌بێ به پێی فیقهیی ئیسلامی پیاو
بێ‌و ژن به بیانووی ئه‌وه‌ی كه (احساساتی)یه، ئیمان‌و ئه‌قڵی ته‌واو نیه‌و
توانای بڕیاردانی نیه، له‌م مافه بێ‌به‌ش كراوه.
یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئێران، كۆسپی سه‌ره‌كیی سه‌ر رێگای دابین‌كردنی مافی
ژنانه. چونكه به پێی خاڵی 4ی ئه‌م یاسایه، هه‌موو یاسا‌و رێ‌وشوێنه‌كانی
مه‌ده‌نی، جه‌زایی، ماڵی، ئابووری، ئیداری، فه‌رهه‌نگی، سیاسی‌و ... ده‌بێ
له‌سه‌ر بناخه‌ی یاسای ئیسلامی دابنرێ.
یاسای بنه‌ڕه‌تی هه‌روه‌ها له خاڵی 71دا، شوورایه‌كی به ناوی "شوورای
نیگابان" داناوه تا چاودێری به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م خاڵه بكا‌و ئه‌و یاسانه‌ی (به
تایبه‌ت یاسای یه‌كسانیی مافی ژن‌و پیاو) كه به قازانجی ژنانن، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ بیر‌وبۆچوونی ئایینی ئه‌ندامانی شوورای نیگاباندا یه‌ك ناگرنه‌وه،
ره‌ت بكاته‌وه. بۆ نموونه شوورای نیگابان تا ئێستا نه‌یهێشتووه ئێران،
"كۆنوانسیۆنی جیهانیی له‌ناوبردنی هه‌ڵاواردن له دژی ژنان" ئیمزا بكا‌و به
بیانووی ئه‌وه‌ی كه یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان (به‌تایبه‌ت جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی
مافی مرۆڤ) دژی ئایینی ئیسلامن، نه‌یهێشتووه ئه‌و یاسا نێونه‌ته‌وه‌یی‌یانه
له دادگاكانی ئێران‌دا به‌ڕێوه بچن.
ئه‌م خاڵانه چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌و یاسانه‌ن كه سه‌ره‌تاییترین مافه
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و جینسییه‌كانی ژنان له‌واندا پێشێل‌كراون‌و به سووكایه‌تی‌كردن به
ژنان‌و گۆشه‌گیركردنیان، رێگایان بۆ دیارده‌كانی وه‌ك خۆكوژی، خۆسووتاندن، راكردن
له ماڵ، له‌ش‌فرۆشی، توند‌وتیژی، ده‌ستدرێژی، ته‌ڵاق، له‌باربردنی ئاوڵه‌مه،
به‌كارهێنانی ماده‌سڕكه‌ره‌كان‌و جیاوازی دانان له قوتابخانه، زانكۆ‌و شوێنی
كار، خۆش كردوه
رێژیمی كۆماری ئیسلامی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه وه‌كوو ده‌وڵه‌تێكی دینی،
یه‌كسانی مافی ژن‌و پیاو ره‌ت ده‌كاته‌وه، هه‌وڵ ده‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای دین بۆ
ئه‌م جیاوازییه پاساو بهێنێته‌وه‌و وه‌كوو فه‌رمانی خودایی له قه‌ڵه‌می بدا.
رێژیمی كۆماری ئیسلامی، هه‌ر به‌م بیانوه ره‌خنه‌گران‌و به‌رهه‌ڵستكارانی خۆی
به دوژمنایه‌تی كردن له گه‌ڵ دین‌و فه‌رمانه خواییه‌كان تاوانبار ده‌كا‌و به
شێوازه جۆراوجۆره‌كان، سه‌ركوتیان ده‌كا.
به‌م پێیه له هه‌لومه‌رجێكدا كه دژایه‌تی‌كردنی ژنان بۆته سیاسه‌تی
سه‌ره‌كیی كۆماری ئیسلامی، چاوه‌ڕوانیی گۆڕینی ئه‌م یاسانه، هه‌ڵه‌یه‌و
هه‌روه‌ك ئه‌زموونی 28 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریی كۆماری ئیسلامی سه‌لماندویه‌تی،
ته‌نیا به رێگای رووخانی كۆماری ئیسلامییه كه به‌رابه‌ری مافی ژن‌و پیاو‌و
دادپه‌روه‌ریی جینسی له ئێران‌دا به‌رهه‌ڤ ده‌بێ. |