|
ئیدز موعتاده‌كان پێكیان ده‌هێنا،
به‌ڵام ئه‌وڕۆكه زۆربه‌ی قوربانیان له‌سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ندییه جینسییهكان
پێناسه‌و شرۆڤه ده‌كرێ.
له ئاكامدا، لاوان‌و ژنان خه‌سارهه‌ڵگرترین(ێسیبپـژیرترین)
توێژه‌كان له به‌رانبه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه‌دا پێك دێنن. زۆرجار وتوویانه و ده‌ڵێن
كه بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ ئیدزدا، هێنانه ئارای ئاگادارییه ساخڵه‌مه‌ی‌یه‌كان،
به تایبه‌ت ساخڵه‌مه‌ی جینسییه‌تی، پێویسته. له درووست بوونی پێداویستی وه‌ها
راهێنانێك هیچ گومانێك نیه، به‌ڵام ئایا فێركردن به ته‌نیا رێگه‌ی به‌ربه‌ره‌كانێ
له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌خۆشییه مه‌رگباره به پێی پێویسته؟ وه‌ڵام نه‌خێره. هۆشدارییه
ساخڵه‌مه‌ی‌یه‌كان ده‌بێ له ژیانی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی لاوان‌و ژنان به‌كاربێ.
له كۆمه‌ڵگاكان‌و نێوان توێژیه‌تی كه وه‌ها هه‌ژار‌و لاواز‌و ژێرده‌سته‌ی ئه‌وانی
دیكه‌ن، راسپارده ساخڵه‌مه‌ی‌یه‌كان له یه‌كه‌مین بیركردنه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌ده‌ستهێنانی
پارونانێ له پێناو له‌برسا نه‌مردنیان، زۆر كاریگه‌ر نین. له‌م روویه‌وه، له
بێهداشت‌و پزشكی‌دا، ده‌بێ كۆمه‌ڵناسان‌و فهرهنگناسان له‌به‌رچاو بگرن. ناسینی
كۆمه‌ڵگه‌و چین‌و توێژه‌كانی مه‌زنترین یارمه‌تی ناسینی تاكه‌كه‌س خه‌سارهه‌ڵگره‌كان‌و
ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان ده‌دا. شتێك كه ئه‌مڕۆ كه‌مته‌رخه‌می له‌باره‌وه
ده‌كرێ، سبه‌ی زۆر دره‌نگتره. ویلایه‌تی كوازولو ـ ناتال ئه‌فریقایی باشووری،
هه‌م به‌رزترین ئاستی ئیدیزیان هه‌یه‌و، هه‌م به‌رزترین ئاستی هه‌ژاری‌و بێ‌به‌ش‌و
نایه‌كسانییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. له توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌م ویلایه‌ته ئه‌نجام
دراوه، به‌شمه‌ینه‌تیی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی له ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی
تووشبوون به هه‌ڵسووكه‌وت‌و ئه‌زموونه جۆربه‌جۆره‌كانی ناته‌ندرووستی جینسی
كاریگه‌ری مانادار بوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌ژاری‌و به‌شمه‌ینه‌تیی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
ئابووری هه‌م بۆ ژنان ئاكامێكی زیانهێنه‌ری هه‌بوه‌و هه‌م بۆ پیاوان، ژنان پتر
له پیاوان خه‌سارهه‌ڵگرتر ده‌كا.
هه‌ندێك له هۆكاره‌كانی ئه‌م خه‌سارهه‌ڵگرییه ده‌توانن به شێوه‌ی خواره‌وه
پۆلینبه‌ندی بكرێ:
1ـ هه‌ژاری ئه‌گه‌ری له‌شفرۆشی زیاد ده‌كا. هه‌ژاری به‌رده‌وام یه‌كێك له
هۆكاره‌كانی سۆزانیگه‌ری بوه‌و ئه‌گه‌ری له‌شفرۆشی به‌رزتر ده‌كا. له‌م وڵاته‌ی
ئێمه كرێكارێكی ئه‌فغانی ده‌توانێ به به‌ڵێنی دانی بڕێك پاره 5 ژنی سه‌رشه‌قامی
هه‌ڵ‌خڵه‌تێنێ‌و دوای گه‌یشتنی به مه‌به‌ستی خۆی هه‌موویان بكوژێ.
چ شتێك ده‌بێته هۆی ئه‌وه كه 5 ژنی لاو نێونجساڵ، كه سروشتییه به پێكهێنانی
پێوه‌ندیی جینسی له‌گه‌ڵ كرێكارێكی ئه‌فغانی هه‌ست به مه‌ترسی بكه‌ن، له
بارودۆخی ناهێمندا به‌ره‌و له‌شفرۆشی بچن؟
2ـ هه‌ژاری ئه‌گه‌ری ناچاركردنی ژن بۆ پێوه‌ندییه جینسییهكان به‌رزده‌كاته‌وه.
ژنانێك كه له گه‌یشتن به زه‌نجیره پله‌ی(سلسله مراتب) ده‌سه‌ڵات‌و به‌ڕێوبه‌رییه‌تی‌و
سه‌رچاوه ئابوورییه‌كان بێ‌به‌شن، به كه‌وتنه‌نێو له پله‌كانی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا‌و
به‌ئه‌ستۆگرتنی پیشه‌گه‌لێك كه ژێرده‌ستی‌یان به‌دواوه‌یه، به‌رده‌وام له مه‌ترسی
هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ده‌ستدانی پیشه‌كه‌یان له پێناو دووری‌كردن له پێوه‌ندیی جینسی
له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌كانی خۆیانن.
به تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگایه‌ك كه قوربانی ده‌ستدرێژی‌و ئازاری جیسی تاونبار له‌قه‌ڵه‌م
ده‌درێ.
3ـ هه‌ژاری، ته‌مه‌نی ده‌سپێكردن‌و پێكهێنانی پێوه‌ندیی جیسنی دێنێته خواره‌وه.
بنه‌ماڵه هه‌ژاره‌كان ره‌نگه، له یه‌كه‌مین ده‌رفه‌تدا كچانی خۆیان به
پاساودانه‌وه‌ی "كه‌مكردنه‌وه‌ی نانخۆرێكی زیادی" له ته‌مه‌نی خواره‌وه
ناچار به شووكردن بكه‌ن. روونه كه كه‌مئه‌زموونی ژن‌و بوونی هاوسه‌رێكی نه‌شیاوه،
له راستیدا به مانای فرۆشتن یان لانیكه‌م دانی منداڵێكی هه‌ژار‌و نه‌زان به
كه‌سانێك كه، به له‌به‌رچاوگرتنی كۆمه‌ڵێك باوردۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و حقووقی،
مافی بڕیاردان له‌و منداڵه بێ‌پشت‌و په‌نا‌و بێ‌ئه‌زموونه لێ‌ده‌سنرێته‌وه. له
مێژینه‌ی زۆربه‌ی له‌شفرۆشه‌كان هاوسه‌رگیری له ته‌مه‌نی خواره‌وه‌و هاوسه‌رگیریی
زۆره‌ملێیانه تۆماركراوه.
4ـ هه‌ژاری ئه‌گه‌ری زكپڕبوونی نه‌خوازراو و بێ ئاماده‌یی بۆ ژنان به‌رزكاته‌وه.
ئاكامه‌كانی ئه‌م چه‌شنه زكپڕبوونه زۆر زیانهێنه‌ره‌و ره‌نگه به له‌باربردنی
ئاوڵه‌مه نا ساخڵه‌مه‌ی‌یه‌كان مرگهێنه‌ر یان نهخۆشیهێنهر، یان به له‌دایكبوونی
منداڵانی بێ‌گوناهی كه كه‌سێك نایهه‌وێ یان ناتوانێ ئه‌ركی په‌روه‌رده‌و
پارێزگاری‌یان قبووڵ بكه‌ن، ده‌گا. واته له‌دایكبوونی منداڵانێك كه دێنه نێو
سووڕی هه‌ژارییه‌وه‌و هه‌ژاری به‌رزده‌كه‌نه‌وه.
5ـ هه‌ژاری ده‌بێته هۆی ئه‌وه كه پیاوێك كه ته‌نانه‌ت شیاوی ئاگایی بوون‌و
پاراستنی هاوسه‌ره یه‌كه‌مه‌كه‌ی خۆی‌و منداڵه‌كانی كه له به‌رهه‌می
ئیزدواجی یه‌كه‌می نه‌بووه، به‌رده‌وام ژیانی هاوسه‌ریی هاوبه‌ش پێك دێنن. سه‌رپرستی
زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌كانی بێ‌سه‌روبه‌ره به سانایی ئاوخواردن،و به دانی پاره‌یه‌كی
كه‌م له‌باتی شیربایی، هاوسه‌رگه‌لێكی كه‌م ته‌مه‌ن ده‌گرن‌و ژیانی هاوبه‌شی
دوباره یان هاوكات پێكدێنن. بێ ئه‌وه‌ی كه سه‌رچاوه‌یه‌ك لێیان بپرسێته‌وه كه
ئایا ده‌سه‌ڵات یان هه‌وڵی نوێكردنه‌وه‌ی هاوخه‌وێكی دیكه‌یان هه‌یه یان نه.
ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی پتربوونی ژنانی ته‌ڵاقدراو منداڵانی بێ‌سه‌رپه‌رشت له
سووڕی هه‌ژاری‌دا به‌رده‌وامبوون ده‌به‌خشێ. هه‌ژاری‌و نابه‌رانبه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
به به‌رده‌وامی نائاگایانه‌و بێ‌به‌شكردنی ژنانی له ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به
راگه‌یه‌نه‌كان‌و سه‌رچاوه زانیارییه‌كان یارمه‌تی ده‌كا‌و به‌رنامه‌گه‌لێكی
ئاگاكه‌ره‌وه به‌ره‌و شكستهێنان ده‌كێشێ.
ئاكامی ئه‌وه‌ی كه ته‌نیا دانی ئاگایی له‌باره‌ی پێویستی پێش‌گرتن له نه‌خۆشییه
ئاوێته‌بوه‌كان‌و دووری‌كردن له كرده‌وه‌ی مه‌ترسیهێنه‌ری جینسی به‌س نیه. به‌هێزكردنی
ژنان، بیركردنه‌وه‌ی رێگاچاره‌گه‌لێك بۆ ناكارامه‌كردنی شوێندانه‌ری خراپی سه‌رپه‌رشتی
خراپ بۆ ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی كچانی هه‌ڵاتوو، فرۆشتنی كچان یان
ناچاركردنیان به رووسپیگه‌ری، ئێعتیاد، توندوتیژییه بنه‌ماڵه‌یی‌و به‌رده‌وام
به‌خشین به سووڕی هه‌ژاریییه، گرینگه.
په‌سندكردنی پێكهاتنی پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و یاسایی‌یه‌كانی جۆربه‌جۆری
جینسی بۆ پیاوان‌و ناچاركردنی ژنان به قبووڵكردنی وه‌ها هاوسه‌رگه‌لێك،
هه‌رچه‌شنه به‌رنامه‌ڕێژییه‌كی بێهداشتی بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه
تێكه‌ڵاوی‌یی سێكسی، له‌وان تووش بوون به ڤایرۆسی ئیدز پێشگیری ده‌كا.
توانامه‌ندسازیی ژنان، پێكهێنانی بارودۆخی پیشه‌یی‌و خوێنده‌واری له‌بار
بۆیان‌و به‌شداری كردنیان له پله‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری‌و بڕیاردانه‌كانی
پێوه‌ندیدار به چاره‌نووسی خۆیانه‌وه باشترین رێگه‌ی به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ
هه‌ژاری‌و فه‌حشا‌و پێش‌گرتن له ئیدزه.
پێنج شه‌ممه 28ی گوڵانی 1385 ـ كاتژمێر 14:49
* مامۆستای توێژینه‌وه‌كانی ژنان له زانكۆی رودهن
سه‌رچاوه: "هستیادانش" |