|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: کۆمه‌ڵایه‌تی ::. |
|
جێگری دامه‌زراوه‌ی داریوش: 300 هه‌زار كه‌س له موعتاده‌كان
كێشه‌ی جینسییان هه‌یه |
|
28-03-1386
سه‌رچاوه: ئیلنا
كوردستان میدیا: دوكتور به‌همه‌ن
نارنجیها، جێگری دامه‌زراوه‌ی داریوش، له دانیشتنی توێژینه‌وه‌یی‌و هاوبیریی
توێژه‌ران‌و كارناسانی قازانجی به‌كارهێنانی مادده هۆشكه‌ره‌كان، وێڕای ئاماژه‌كردن
به دوایین ئاكامه‌كان له بیاڤی ئێعتیاددا له نێو 6 هه‌زار كه‌س له موعتادهكاندا
وتی: به پێی ئاكامه‌كانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه 17 له سه‌دی موعتاده‌كان ته‌مه‌ن
20 تا 24 ساڵ، 23 له سه‌د ته‌مه‌ن 25 تا 29 ساڵ‌و گرووپێكی فره‌یان ته‌مه‌ن 20
تا 34 ساڵن.
ناوبراو هه‌روه‌ها پێی زیاد كرد: نێوه‌نجی ته‌مه‌نیی گشت موعتاده‌كان نزیكه‌ی
32 ساڵه‌و له‌م ساڵانه‌ی دوایی‌دا ژماره‌ی موعتاده‌كان له گرووپه ته‌مه‌نییه
لاوه‌كان‌دا په‌ره‌ی سه‌ندوه به‌جۆرێك كه ته‌مه‌نی ئێعتیاد ساڵ‌و نیوێك هاتۆته
خوار.
ناوبراو وێڕای ئاماژه‌كردن به‌وه‌ی كه به پێی ئاماره‌كانی ئێستا نزیكه‌ی 7
له سه‌دی موعتاده‌كان ژنن، به بیری هێنایه‌وه كه: وا دێته به‌رچاو ژماره‌ی
ژنانی موعتاد له‌م ژماره‌یه فره‌تربێ‌و هێندێ مه‌سه‌له‌و ناو‌وناتۆره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی
كه ده‌بنه هۆی نه‌چوونی ژنان بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان، ده‌رمانی ئێعتیادی
له‌م گرووپه له موعتادهكاندا له ته‌ك دژواریی زۆردار به‌ره‌وڕووكردوه.
نارنجیها وه‌بیری هێنایه‌وه: ئاستی خوێنده‌واریی زۆربه‌ی موعتاده‌كان له خوار
دیپلۆم دایه‌و له نێوان ئاستی خوێنده‌واری‌و هۆگری بۆ لای مادده هۆشكه‌ره‌كان،
پێوه‌ندییه‌كی واتادار هه‌یه.
ناوبراو روونی كرده‌وه: نزیكه‌ی 6 له‌سه‌دی موعتاده‌كان نه‌خوێنده‌وار، 5
له‌سه‌د خاوه‌ن خوێنده‌واری له ئاستی خوێندن‌و نووسین‌دا، 30 له‌سه‌د خاوه‌ن
خوێنده‌واری له ئاستی ناوه‌ندی‌دا، 30 له سه‌د خاوه‌ن خوێنده‌واریی كه‌متر له
دیپلۆم، 5 له سه‌د فه‌وقه دیپلۆم‌و سه‌رتر، 6 له‌سه‌د لیسانس‌و سه‌رتر‌و 2
له‌سه‌د خاوه‌نی مه‌دره‌كه خوێنده‌وارییه‌كانی دیكه‌ن.
ناوبراو به پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كه‌سانی موعتاد نابێ له شوێنی كار
یان قوتابخانه ده‌ربكرێن، وتی: ده‌ركردنی ئه‌م كه‌سانه به واتای
كارتۆن‌خه‌وی‌و ته‌زریقی‌بوونیانه، له كاتێك‌دا بوونیان له قوتابخانه‌و شوێنی
كاردا ده‌بێته هۆی به‌ڕێوه‌چوونی به‌رنامه ده‌رمانییه‌كان‌و هۆگرییان بۆ
ته‌ركی ئێعتیاد.
جێگری دامه‌زراوه‌ی داریوش وتی: 3 له‌سه‌دی موعتاده‌كان سه‌ڵت، 50 له‌سه‌د
هاوسه‌ردار، 2 له‌سه‌د ته‌ركیان كردوه‌و 2 له‌سه‌دیان به ته‌واوی موعتادن كه
ئه‌مه ده‌ری ده‌خا راده‌ی ئێعتیاد له نێوان هاوسه‌رداره‌كان‌دا فره‌تر له
گرووپه‌كانی دیكه‌یه. نارنجیها وێڕای جه‌ختكردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه
كرێكاره‌كان له گرووپه‌كانی دیكه زیاتر له مه‌ترسیی موعتادبوون دان، به بیری
هێنایه‌وه كه: 15 له‌سه‌دی كرێكارانی سده‌و 17 له‌سه‌دی كرێكارانی حیرفه‌یی
مێژینه‌ی كه‌ڵكوه‌رگرتن له مادده هۆشبه‌ره‌كانیان هه‌یه، هه‌روه‌ها زیاتر له
10 له‌سه‌دی شۆفیره‌كان، كه‌متر له چوار له‌سه‌دی وه‌رزێڕه‌كان، 7 له‌سه‌دی
خاوه‌ن پیشه ته‌خه‌سۆسییه‌كان، 8 له‌سه‌دی دووكانداره‌كان‌و 3 له‌سه‌دی ئه‌و
كه‌سانه‌ی له نێو ماڵ‌دا كار ده‌كه‌ن، به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان موعتادن.
ناوبراو وه‌بیری هێنایه‌وه كه: نزیكه‌ی 3 له‌سه‌دی خوێندكاره‌كان‌و 2
له‌سه‌دی قوتابییه‌كان موعتادن كه به‌م پێیه حه‌شیمه‌تی قوتابییانی موعتاد له
وڵات‌دا نزیكه‌ی 35 هه‌زار كه‌سه، هه‌روه‌ها 20 له‌سه‌دی كه‌سانی بێكار
مێژینه‌ی كه‌ڵكوه‌رگرتن له مادده هۆشبه‌ره‌كانیان هه‌یه.
جێگری دامه‌زراوه‌ی داریوش پێی زیاد كرد كه: نائاگابوونی به‌رپرسانی
قوتابخانه‌كان له نیشانه‌كانی ئێعتیاد‌و نه‌بوونی زانیاریی پێویست له‌سه‌ر
مادده هۆشبه‌ره‌كان، نابێته هۆی ئه‌وه كه هه‌بوونی قوتابییانی موعتاد ره‌ت
بكه‌ینه‌وه.
ناوبراو له‌مه‌ڕ بواری ده‌سپێ‌كردنی ئێعتیاد له كه‌سه‌كان‌دا وتی: نزیكه‌ی 43
له‌سه‌دی موعتاده‌كان هۆگری بۆلای ئێعتیادیان له ژێر شوێندانانی دۆستانیان‌دا
ده‌ست پێ‌كردوه، به شێوه‌یه‌ك كه ده‌توانین بڵێین نیوه‌ی موعتاده‌كانی وڵات
ئێعتیادیان له ته‌ك دۆسته‌كانیان‌دا ده‌ست پێ‌كردوه.
نارنجیها روونی كرده‌وه: 10 تا 12 له‌سه‌دی موعتاده‌كان بێ پێشنیاری
كه‌سانێكی تایبه‌تی هۆگرییان بۆلای ئێعتیاد په‌یداكردوه كه به‌دڵنیایی‌یه‌وه
به‌ڕێوه‌بردنی به‌رنامه "پێشگیری"یه‌كان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م
كه‌سانه‌دا‌و پێش‌گرتن له هۆگرییان بۆلای ئێعتیاد زۆر شوێندانه‌ره.
جێگری دامه‌زراوه‌ی داریوش وێڕای ئاماژه‌كردن به‌وه‌ی كه نزیكه‌ی 10
له‌سه‌دی موعتاده‌كان له ژێر شوێندانانی هاوكاره‌كانیان‌دا تووشی ئێعتیاد بوون،
وتی: له ماوه‌ی 5 ساڵی رابردوودا ده‌ستپێ‌كردنی ئێعتیاد له شوێنی كاردا
دووقات بۆته‌وه‌و ده‌بێ سه‌رنجی جیددی به‌م بابه‌ته بدرێ.
ناوبراو بوونی كه‌سانی موعتادی له بنه‌ماڵه‌دا له هۆگریی كه‌سانی دیكه‌ی
بنه‌ماڵه‌دا بۆلای ئێعتیاد زۆر به شوێندارنه دانا‌و وتی: نزیكه‌ی 15 له‌سه‌دی
موعتاده‌كان له‌ژێر شوێندانانی خزمه‌كانیان‌دا تووشی ئێعتیاد بوون.
نارنجیها له‌مه‌ڕ هه‌ڵكه‌وتی ده‌ستپێ‌كردنی كه‌ڵكوه‌رگرتن له مادده
هۆشبه‌ره‌كان له نێو موعتادهكاندا وتی: زیاتر له 30 له‌سه‌دی موعتاده‌كان له
میوانییه دۆستانه‌كان‌دا، 9 له‌سه‌د له میوانییه بنه‌ماڵه‌یی‌یه‌كان‌دا، 20
له‌سه‌د له ماڵه‌كان‌دا، 2 له‌سه‌د له قوتابخانه‌كان‌دا، 5 له‌سه‌د له
پاركه‌كان‌دا، 10 له‌سه‌د له شوێنه‌كانی پارك‌دا، 3 له‌سه‌د له
خه‌وتنگه‌كان‌دا‌و 6 له‌سه‌د له كۆڵان‌و شه‌قامه‌كان‌دا، ئێعتیادیان ده‌ست
پێ‌كردوه.
ناوبراو پێی زیاد كرد: به‌داخه‌وه زیاتر له 50 له‌سه‌دی كه‌سه‌كان پاش 5 ساڵ
به ئێعتیادی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌زانن‌و بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م
كێشه‌یه ده‌بێ ئاستی ئاگایی بنه‌ماڵه‌كانی بچێته سه‌ر.
جێگری دامه‌زراوه‌ی داریوش له‌مه‌ڕ هۆی كه‌ڵكوه‌رگرتن له مادده هۆشبه‌ره‌كان
له‌لایه‌ن موعتاده‌كانه‌وه وتی: 4 له‌سه‌دی موعتاده‌كان كێشه‌ی جینسی، 26
له‌سه‌د بۆ چێژوه‌رگرتن، 25 له‌سه‌د هه‌ستی "كنجكاوی"، 22 له‌سه‌د كێشه‌ی رۆحی،
5 له‌سه‌د ده‌ردی جه‌سته‌یی، 4 له‌سه‌د نه‌خۆشیی جه‌سته‌یی‌و 7 له‌سه‌د
له‌ده‌ستدابوونی مادده هۆشبه‌ره‌كانیان به هۆكاری هۆگری بۆلای ئێعتیاد
ناوبردوه.
به وته‌ی ناوبراو نزیكه‌ی 300 هه‌زار كه‌س له موعتاده‌كان كێشه‌ی جینسییان
هه‌یه كه پێویستیان به به‌رنامه ده‌رمانییه‌كانی تایبه‌ت به كێشه
جینسییه‌كان هه‌یه.
ناوبراو وێڕای ئاماژه‌كردن به جیاوازیی دۆخه رۆحییه‌كانی یه‌كه‌مین ئه‌زموونی
كه‌ڵكوه‌رگرتن له مادده هۆشبه‌ره‌كان له نێو موعتادهكاندا وتی: نزیكه‌ی 40
له‌سه‌دی موعتاده‌كان له كاتی سه‌رخۆشی‌دا بۆ یه‌كه‌مین جار كه‌ڵكوه‌رگرتن له
مادده هۆشبه‌ره‌كانیان ته‌جروبه كردوه، هه‌روه‌ها 11 له‌سه‌دی موعتاده‌كان له
كاتی دڵه‌ڕاوكێ‌و ترس‌دا، 20 له‌سه‌د له كاتی خه‌مۆكی‌دا‌و 5 له‌سه‌د له كاتی
تووڕه‌یی‌دا، بۆ یه‌كه‌مین جار كه‌ڵكوه‌رگرتن له مادده هۆشبه‌ره‌كانیان ته‌جروبه
كردوه.
نارنجیها له‌مه‌ڕ ئه‌و مادده‌یه‌ی كه ئێستا موعتاده‌كان كه‌ڵكی لـێ‌وه‌رده‌گرن،
وتی: 70 له‌سه‌دی موعتاده‌كان له تریاك، 24 له‌سه‌د له هێرۆئین، 21 له‌سه‌د له
حه‌شیش كه‌ڵك وه‌رده‌گرن، له كاتێك‌دا كه‌ڵكوه‌رگرتنی سه‌ره‌كی له نێو
موعتادهكاندا به شێوه‌یه‌كی‌تره، واته 50 له‌سه‌د له تریاك، 20 له‌سه‌د له
هێرۆئین، 10له‌سه‌د له حه‌شیش‌و 6 له‌سه‌د له شیره كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
جێگری دامه‌زراوه‌ی داریوش له‌مه‌ڕ شێوازی سه‌ره‌كیی به‌كارهێنانی مادده
هۆشبه‌ره‌كان له نێو موعتادهكاندا وتی: 63 له‌سه‌د به‌شێوه‌ی دووكه‌ڵ، 11
له‌سه‌د ته‌زریق، 22 له‌سه‌د خواردن‌و نزیكه‌ی 3 له‌سه‌د به شێوه‌ی "النفیه"
(هه‌ڵمژین به لووت) له مادده هۆشبه‌ره‌كان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
ناوبراو به ئاماژه‌كردن به‌وه‌ی كه 50 له‌سه‌دی موعتاده‌كان مێژینه‌ی
كه‌ڵكوه‌رگرتن له ده‌رمانه ئێعتیادهێنه‌ره‌كانیان هه‌یه، وتی: نزیكه‌ی 21
له‌سه‌دی موعتاده‌كان سۆره‌نگی ته‌زریقی مادده هۆشبه‌ره‌كانیان له كه‌سانی
دیكه به قه‌رز وه‌رگرتوه یان به قه‌رز پێیان داون، هه‌روه‌ها به پێی
ئاماره‌كانی ئێستا 45 له‌سه‌دی موعتاده‌كان سۆره‌نگ‌و ده‌رزیی ته‌زریقیان له
نێو یه‌كتردا ئاڵوگۆڕكردوه.
نارنجیها به جه‌ختكردن له‌سه‌ر یه‌كه‌مین ته‌مه‌نی ته‌زریق له موعتادهكاندا
وتی: 15 له‌سه‌دی موعتاده‌كان له ته‌مه‌نی كه‌متر له 20 ساڵ، 35 له‌سه‌د له
مه‌وادی ته‌مه‌نیی 20 تا 24 ساڵ، 25 له‌سه‌د له ته‌مه‌نه‌كانی 25 تا 29 ساڵ،
12 له‌سه‌د له ته‌مه‌نه‌كانی 30 تا 34 ساڵ‌و 10 له‌سه‌د له ته‌مه‌نه‌كانی
زیاتر له 35 ساڵ‌دا، یه‌كه‌مین ته‌زریقی مادده هۆشبه‌ره‌كانیان ته‌جروبه
كردوه. به وته‌ی ناوبراو: به پێی ئاكامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌م
دواییانه نزیكه‌ی 40 له‌سه‌دی موعتاده‌كان له ته‌ك كه‌سانی جیا له
هاوسه‌ره‌كانیان‌دا پێوه‌ندیی جینسییان هه‌یه.
جێگری دامه‌زراوه‌ی داریوش به ئاماژه‌كردن به‌وه‌ی كه 42 له‌سه‌دی
موعتاده‌كان مێژینه‌ی قۆڵبه‌سكرانیان هه‌یه، وتی: گرینگ‌ترین تاوانی ئه‌وانه
كه بۆته هۆی گیرانیان له 27 له‌سه‌ددا، كه‌ڵكوه‌رگرتن له مادده
هۆشبه‌ره‌كان‌و له 10 له‌سه‌ددا قاچاخی مادده هۆشبه‌ره‌كان بووه.
نارنجیها به بیری هێنایه‌وه: 5/61 له‌سه‌دی موعتاده‌كان بۆ ده‌رمان هه‌نگاویان
ناوه كه هه‌ڵبه‌ت ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێ به شێوه‌ی رێنوێنی‌كردن، درێژه‌ی
هه‌بێ. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |