|
04-04-1386
لاله حسین پور
وه‌رگێڕانی: حه‌سه‌ن سه‌لیمی
هه‌نووكه، كاتێك بۆچوونگه‌لێكی ئه‌وتۆ ده‌بیسین كه هێشتا كار‌وباری كۆمه‌ڵایه‌تی
له كار‌وباری سیاسی جیا ده‌كه‌نه‌وه‌و دیوارێكی پانیان له نێواندا ده‌كێشێ
كه هه‌ر چالاك‌و بكه‌رێك ده‌بێ رۆژێ چه‌ند جار سوێند بخوا كه كاری سیاسی ناكا،
ده‌توانین ریشه‌كه‌ی له‌و جۆره وێناكردنانه‌دا ببینینه‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی
مه‌ده‌نی ده‌بێ كاری خۆی بكا‌و كاری به حكوومه‌ت‌و ده‌وڵه‌ته‌وه نه‌بێ،
چونكه لێره كاری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كرێ‌و له‌وێ كاری سیاسی... .
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌بێ جیاوازیی نێوان كرده‌ی سیاسی‌و كرده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی
تاوتوێ بكرێ. ئایا به‌ڕاستی جیاوازییه‌ك له نێوان ئه‌م دوو كرده‌یه‌دا هه‌یه؟
ئایا ئه‌م دوو كرده‌یه له هه‌موو شوێنێك یه‌ك ناگرنه‌وه؟ بۆچی ئه‌وه‌نده پێ
له‌سه‌ر جیاوازیی ئه‌و دوو چه‌مكه داده‌گرین؟ به‌ر له هه‌موو شتێك ده‌بێ بزانین
چ تێگه‌یشتنێكمان له‌و چه‌مكانه هه‌یه. باس له‌وه ده‌كرێ كه‌مپه‌ین بزووتنه‌وه‌یه‌كی
كۆمه‌ڵایه‌تییه نه‌ك سیاسی. ده‌گوترێ چونكه چالاكییه‌كانی له كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
دایه‌و ئامانجی وه‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات نیه (كه به‌ته‌واوی راسته)، له‌م
رووه‌وه پێوه‌ندی به سیاسه‌ته‌وه نیه‌و هه‌موو هه‌وڵی ئه‌وه‌یه كه مۆری
سیاسی له هیچكام له چالاكییه‌كانی نه‌درێ.
بۆچوونێكی له‌م چه‌شنه،
چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له نێوه‌رۆكدا سیاسی نازانێ‌و ده‌یبه‌ستێته‌وه
به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و چینه‌كانی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و چالاكیی سیاسی به
باڵاده‌سته‌كان‌و ده‌مه‌قاڵه‌ی ئه‌وان‌و ئه‌گه‌ری به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات
یان رووخاندنی ده‌سه‌ڵات، گرێ ده‌دا.
كه وانه‌كانی مێژوو ده‌خوێنینه‌وه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتداران
(ده‌وڵه‌ته‌كان) خۆیان به خودا به‌ستۆته‌وه‌و جێگه‌یه‌كی ده‌ستوێڕانه‌گه‌یشتووی
كۆمه‌ڵان‌و خه‌ڵكی ئاسایی (كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی)یان بۆخۆیان داناوه. كاری ده‌سه‌ڵاتداریه‌تییان
پیرۆز ناودێر كردوه‌و خستوویانه‌ته ئاخڵه (هاله)یه‌كی ته‌مومژاوییه‌وه‌و
سنوورێكی خه‌وشهه‌ڵنه‌گریان بۆ دیاری كردوه هه‌تا هیچ كه‌س ده‌ستی وێڕا نه‌گا.
سیاسه‌تڤانان‌و كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت، هه‌ركام له ژێر ناوی راوێژكاری به‌رزی
به‌رپرسارییه‌تی یان ڕازدارانی زانا‌و ئاگادار له هه‌موو شتێك له خه‌ڵك دووره
په‌رێز بوون‌و جێگه‌ی تایبه‌تیان بۆ خۆیان داناوه.
به‌مجۆره بوو كه ده‌وڵه‌ت‌و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كه‌لێنیان كه‌وته نێوان‌و كاری
سیاسی له كاری كۆمه‌ڵایه‌تی جیا كراوه. هه‌رچه‌ند به‌ره‌به‌ره‌و به شێوه‌یه‌كی
زۆره‌ملـێ‌و دوای خه‌باتی كۆمه‌ڵان خه‌ڵك له كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا، چه‌ند
خاڵی پێك گه‌یشتن دروست بوو، سیستمه كۆمارییه‌كان دامه‌زران‌و به‌شداریی خه‌ڵك
له كاری ده‌وڵه‌تدا، هه‌ڵبه‌ت به پارێزه‌وه‌و به‌له‌به‌رچاوگرتنی راده‌ی ئه‌و
به‌شدارییه رێك خرا.
رێكخراوه حكوومه‌تی‌و ده‌وڵه‌تییه‌كان دیوارێك به ده‌وری خۆیاندا ده‌كێشن‌و ده‌سه‌ڵاتی
خۆیان به سه‌ر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا ده‌سه‌پێنن‌و به‌م شێوه‌یه له كاتی پێویستدا،
یان سه‌ركوتیان ده‌كه‌ن یان وا نیشان ده‌ده‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان خه‌ڵكییه‌و له‌م
رێگه‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان بپارێزن‌و به‌رژه‌وه‌ندییه چینایه‌تی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
خۆیان دابین بكه‌ن. حكوومه‌ت نه ته‌نیا به‌مشێوه‌یه رێگه بۆ ده‌سه‌ڵاتی خۆی
خۆش ده‌كا، به‌ڵكو حیزب‌و رێكخرای دیكه‌ش داده‌مه‌زرێنێ كه به ده‌وریه‌وه بن‌و
هێندێك جار ته‌نانه‌ت رۆڵی ئۆپۆزیسیۆن بگێڕن‌و چالاكیی سیاسی بكه‌ن. چالاكییه‌كی
جیا له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌وان، به كه‌ڵك وه‌رگرتن له نموونه‌ی
پێكهاته‌ی "هێرارشی"و كۆجێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیا له پێكهاته‌یه‌كی ئه‌وتۆدا
ده‌توانرێ كۆمه‌ڵێك له پله‌ی رێكخراوه‌ی جۆراوجۆر‌و له ژێر ناوی دیاریكراودا،
له ژێر فرمانی رێبه‌ریی تاقانه‌دا بگیردرێ.
خاچه‌رێزی دامه‌زراوه‌و بنیاتی بنه‌ماڵه به پێی قازانجه‌كانی حكوومه‌تی
چینایه‌تیه
هێندێك پێیان وایه هه‌ڵاواردنی جینسی له نێو بنه‌ماڵه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه‌و
له ئاكامدا ئه‌وه به كاری سیاسی نازانن. بۆچوونێكی ئه‌وتۆ ناتوانێ ریشه‌ی
تایبه‌تمه‌ندیی نێو بنه‌ماڵه ببینێته‌وه‌و پێوه‌ندیی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ هه‌موو
بنیاته‌كانی كۆمه‌ڵگا، وه‌ك ده‌وڵه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی بناسێ.
بۆچوونێكی ئه‌وتۆ ناتوانێ میكانیزمی كارتێكه‌ری بنه‌ماڵه، پیاوسالاری نێو ماڵ‌و
پێوه‌ندیی نێوان ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه تاوتوێ بكا‌و پشت به‌ستنی ده‌وڵه‌تی
چینایه‌تی به بنیاتی بنه‌ماڵه له پشتیوانی وه‌ها بنیاتێك تێ‌بگا.
له‌خۆڕا نیه كه دروشمی ئه‌وه‌ی تایبه‌تییه، سیاسییه، یه‌كێك له دروشمه سه‌ره‌كییه‌كانی
خه‌بات له‌گه‌ڵ پیاوسالارییه. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بگوترێ كه نه‌ك ته‌نیا سیستمی
پیاوسالاری رێگه بۆ ده‌سه‌ڵات خۆش ده‌كا، به‌ڵكوو ده‌سه‌ڵاتیش به هه‌موو هێزی
خۆی پشتیوانی له سیستمی پیاوسالاری‌و باوكسالاری هه‌م له بنه‌ماڵه، شوێنی
كار‌و هه‌م له هه‌موو كۆمه‌ڵگادا ده‌كا. كه‌وابێ به چ شێوه‌یه‌ك ده‌توانرێ خه‌بات
بۆ نه‌مانی هه‌ڵاواردنی جینسی، ته‌نیا كۆمه‌ڵایه‌تی له قه‌ڵه‌م بدرێ. راستییه‌كه
ئه‌وه‌یه كه هه‌ر چالاكییه‌ك ده‌كه‌ین‌و هه‌ر هه‌نگاوێك هه‌ڵ‌ده‌گرین، سیاسی
دێته ئه‌ژمار. بمانهه‌وێ یا نه‌مانهه‌وێ، له هه‌ر شوێنێك بێ گرینگ نیه، له
ماڵ یان له شوێنی كار، له شه‌قام یان له ئینترنێت. ئێستا ئه‌گه‌ر ئه‌م بزاوته
كاریگه‌ر بوه‌و رۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تیی گێڕاوه، به‌ر له هه‌ر شتێك رۆڵێكی سیاسیی
به‌رچاو به‌خۆوه ده‌گرێ. بزووتنه‌وه‌ی ژنان له‌به‌رچاو بگرن. بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه
به‌ره‌و گشتگیربوون ده‌ڕوا‌و ده‌یهه‌وێ هێزی خۆی زیاد بكا. بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه
بۆ نه‌مانی هه‌ڵاواردنی جینسی هه‌وڵ ده‌دا‌و ناچاره له‌م رێگه‌یه‌دا به‌سه‌ر
زۆر ئاسته‌نگدا زاڵ بێ. هه‌ر به‌ربه‌ستێك بێته سه‌ر رێگه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه،
خوازراو نه‌خوازراو ده‌بێ لاببرێ. به بێ لابردنی ئاسته‌نگه‌كان رێگای پێشكه‌وتن‌و
په‌ره‌گرتنی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه دژواره‌و له هه‌ل‌ومه‌رجی ئه‌مڕۆی ئێران‌دا
تایبه‌تمه‌ندی به‌ربه‌ستگه‌لی له‌م چه‌شنه ئێجگار روونه.
ئێستا بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆ سیاسییه یان كۆمه‌ڵاتی؟ لێره‌دایه ده‌توانین
بڵێین، هه‌ر شتێك سیاسییه، كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و ئه‌وه‌ش كه كۆمه‌ڵایه‌تییه،
سیاسییه.
جیاكردنه‌وه‌ی كار‌وباری سیاسی‌و كار‌وباری كۆمه‌ڵایه‌تی له یه‌كدی‌و كێشانی
هێڵێكی پڕره‌نگ له نێوانیاندا، ئه‌گه‌ر له هه‌ل‌ومه‌رجی پڕ خه‌فه‌قانی ئه‌مڕۆدا
بانگه‌شه‌ی ناسیاسی بوون نه‌بێ، هه‌ڵه‌یه‌كی ئاشكرایه كه هه‌موو كرده
جۆراوجۆره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان ده‌خاته ژێر تارماییه‌وه. بزووتنه‌وه‌ی ژنان
پێویستیی به ناودانان له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی نیه. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به
گرتنه‌پێشی تاكتیكی كۆكردنه‌وه‌ی ملیۆنێك واژۆ‌و رێكخستنی ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌و
پێوه‌ندیی راسته‌وخۆ رێگه‌یه‌كی دروستی هه‌ڵبژاردوه‌و تۆوی بیر‌وبۆچوونی خۆی
بڵاو ده‌كاته‌وه‌و ئێستا هه‌نگاوه سه‌ره‌تایی‌یه‌كانی له نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا
ئه‌زموون ده‌كا‌و بۆ هه‌نگاوه‌كانی دواتری، رێگه‌یه‌كی دوور‌و درێژی له پێش
دایه. له‌م رێگه‌یه‌دا نابێ په‌له بكرێ. ئێستا بزووتنه‌وه‌ی ژنان نه پێویستیی
به مه‌نشوور هه‌یه‌و نه به رێكخراو بۆ به ئاكام گه‌یشتنی هه‌وڵه‌كانی خۆی،
نه پێویستی به ده‌مه‌قاڵه‌ی سه‌ره‌وه هه‌یه‌و نه به سازان له‌گه‌ڵ هێندێك
حیزبی ئۆپۆزیسیۆن یان رێفۆرمخواز‌و یان به‌ناو سیاسی. بزووتنه‌وه‌ی ژنان ته‌نیا
پێویستی به پشتیوانی بزووتنه‌وه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا هه‌یه. ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی
كه ئه‌گه‌ر ئه‌ویش پشتیوانی له‌وان نه‌كا، ناتوانێ بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی،
لابردنی هه‌ڵاواردنی جینسی، هیوادار بێ.
سه‌رچاوه: "اخبار روز" |