|
نه‌ناسراوی رۆڵی پیاو،
بوه به هۆی جۆرێك پیرۆزی (تقدس) ژن‌و چه‌شنێك خوداوه‌ندی ژن به‌سه‌ر پانتایی
ژیانی مرۆڤه‌كاندا زاڵ ببوون. بۆ وێنه هه‌ر له‌م مێزۆپۆتامیا (بین اانهرین)و
زاگرۆس كه زانستی ئوستووره‌ناسی زۆریه‌ك له‌و جۆرانه‌ی ناسیوه‌و به‌سه‌ر ئه‌م
شێوازه ژیانه‌دا مۆری ئه‌رێنی داناوه. بنه‌ڕه‌تی هاوسه‌رگیری موقه‌ده‌سیش هه‌ر
له‌م سه‌رچاوه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه‌و هاتۆته نێو ژیانی ئایینی‌و كولتووری
مرۆڤه‌كانه‌وه.(هاوسه‌ریه‌تی ئینانا له‌گه‌ڵ تمووس له میزۆپۆتامیا‌و هاوسه‌ریه‌تی
پیرشالیار‌و شاباره له زاگرۆس).
به‌ڵام جیا له‌م ناسینه بنه‌ڕه‌تیه،
هێنده‌ی پێ‌ناچێ كه ده‌كه‌وێته ژێر كارتێكه‌ری هۆكارگه‌لێكی جۆراوجۆر (كه ئه‌مه
خۆی باسێكی جیاوازه‌و خوازیاری وتارێكی جیاوازه)، زاڵبوونی پیاو به‌سه‌ر هه‌موو
ده‌سه‌ڵاته ئابووری‌و كولتوری‌و باوه‌ڕه‌كاندا په‌ره‌ده‌ستێنێ‌و جێگیر بوه‌و
به‌ره به‌ره ژن ده‌خرێته په‌راوێزه‌وه و هێنده‌ی ناوێت كه ئه‌ویش وه‌كوو زه‌وی،
ماڵ‌و مڵك ببێته به‌شێك له‌و شتانه‌ی كه پیاو خاوه‌نیه‌تی. لێره‌دایه كولتوری
به یه‌كه‌وه‌بوونی ژن‌و پیاو ره‌ت كراوه‌ته‌وه‌و كولتوری هی‌پیاوبوونی ژن، زاڵ
ده‌بێ. له‌م جۆره كولتوره كه به تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا‌و بۆ
وێنه‌یه‌كی به‌رچاو له ناوچه كوردستانییه‌كان هه‌ر وه‌كوو بنه‌واشه‌یه‌كی (پره‌نسیپ)
نه‌گۆڕ به سه‌ر بواره‌كانی ژیان، كولتور‌و باوه‌ڕی خه‌ڵكدا زاڵ بوه‌و ته‌نانه‌ت
ژنیش بڕوای به‌وه كردوه‌و سووره له‌سه‌ری، ده‌ر دێ. ئاكام ئه‌وه ده‌بێ كه
هه‌قی هه‌ڵبژاردن له ژیڕ ده‌سه‌ڵاتی پیاودا ده‌بێ‌و ده‌بێته به‌شێك له مافی
ئه‌و واتا پێشنیارده‌ری هاوسه‌ریه‌تی پیاوه. بنه‌ماڵه‌ی كچ (نه كچ بۆ خۆی) قه‌بووڵ
ده‌كه‌ن كچی خۆیان به‌و پیاوه بده‌ن یان نا؟ سه‌رنجی ئه‌م دێڕانه بده‌ن: (به
پیاو بده‌ن یان نه)!! واته وه‌كوو شت‌و مه‌ك!! لێره‌وه له لایه‌كه‌وه كولتوری
(به‌یه‌كه‌وه بوون‌و به یه‌كه‌وه ژیان كردن) ون ده‌بێ‌و كولتوری ژن هێن پیاو‌و
ژن بۆ پیاو، جێگای ئه‌و ده‌گرێته‌وه. ئه‌م بیرۆكه له‌خۆڕا ده‌بێته هۆی ئه‌وه
كه هه‌ست به خاوه‌نیه‌تی‌و هه‌روه‌ها هه‌ست به مڵكییه‌ت ده‌كرێ. (مڵكیه‌تی
مرۆڤ به‌سه‌ر مرۆڤدا).
به‌ڵام بوونی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندی له ناوچه‌كانی كوردستان بووه هۆی ئه‌وه‌ی
كه ئه‌م هزره (كه‌سێك هی كه‌سێكی‌تر) به‌هێز بێ‌و جێگیر بێ، جۆری ژیانی عه‌شیره‌یی‌و
له لادێ‌دا ژیان كه له‌وه‌دا (زۆر)و توانای له‌ش له به‌ده‌ستهێنانی بژێو به‌رگری
له به‌رانبه‌ر كه‌ند‌و كۆسپه‌كان‌و هێرشی كه‌سانی‌تر قسه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كا‌و ئه‌م
هێزه له‌شییه‌ش تایبه‌ت به پیاوه، ژن هه‌رچی زۆرتر پاڵ پێوه نراوه به‌ره‌و
په‌راوێزه‌وه‌و دووره په‌رێز راده‌گیرێ. له وه‌ها كۆمه‌ڵگایه‌كدا ژن به‌ستراوه‌ته‌وه
به پیاوه‌وه ئه‌م به‌سترانه‌وه‌یه له ره‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌بێته هۆی
شێوازێكی كۆیله‌تی به جۆرێك كه هه‌موو بوونی ژن ته‌نانه‌ت ژیانی ئه‌و له ژێر
ده‌سه‌ڵاتی پیاودایه‌و پیاو له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چاره‌نووسی ژن حه‌قی
بڕیاردانی هه‌یه. كولتور‌و ره‌وشتی رۆژانه‌ی كۆمه‌ڵگای عه‌شیره‌یی‌و نه‌ریتی
ئه‌مه‌یان به جۆرێ ئازایی‌و غیره‌ت له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن‌و گه‌ڕانه‌وه له‌و به
جۆرێك ناكارامه‌یی‌و بێ‌غیره‌تی ده‌زانن.
خاڵێكی گرینگ ئه‌وه‌یه كه "عورف"ی ناوچه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته
روانگه‌ی (نامووسی) زه‌ق كردۆته‌وه. له‌م روانگه‌وه ژن، نامووسی پیاوه‌و هه‌بوونی
پیاو له جۆری پارێزگاری له‌وه‌وه شی كراوه‌ته‌وه. پاشه‌كشێ له‌وه (بێ شه‌رفی،
بێ نامووسی، شووره‌یی)یه‌و ده‌بێته هۆی كه‌وتنه په‌راوێز‌و چوكه‌بوونه‌وه‌ی
له كۆمه‌ڵگادا.
به پێچه‌وانه‌وه، پارێزگاری‌و به‌رگری له‌و بوێری‌و شانازییه، ئازایی‌و غیره‌تی
پیاوه ده‌بێژێته‌وه‌و هه‌وێنی سه‌ربه‌رزی ئه‌و له كۆمه‌ڵگایه.
له راستیدا له ئاوا كۆمه‌ڵگایه‌ك جێگایه‌ك بۆ هزرو خواستی ژن
شی‌نه‌كراوه‌ته‌وه‌و ئه‌و وه‌كوو مڵكی پیاوه ره‌نگه ئابڕووبه‌رتر له
داراییه‌كانی‌تر بێ. چونكو داراییه‌كانی‌تری ئه‌گه‌ریش بكه‌وێته
به‌رده‌ستدرێژی‌و داگیركاری، ئه‌وه‌ی وا سزا ده‌درێ‌و چونكه ده‌بێته
ده‌ستدرێژیكه‌ر‌و دز، له كاتێكدا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژن بابه‌ته‌كه به گشتی
پێچه‌وانه‌یه‌و ئه‌مه ژنه كه ئه‌گه‌ر بكه‌وێته به‌ر ده‌ستدرێژییه‌وه!!، خۆی
تاوانبار‌و سزا ده‌درێ كه سزای كوشتن له زۆرێك له‌و روداوانه‌دا باشترین جۆر‌و
هۆی شانازی خودای ئه‌و (پیاوه). به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه كه ژن هیچ جۆره
مافێكی له كۆمه‌ڵگا‌و بنه‌ماڵه‌دا نه‌بوه‌و ئه‌وه كه به به‌شێك له مڵكی
پیاو له‌به‌رچاو ده‌گیرێ، ئه‌گه‌ر پیاو ئه‌و كرده‌وه‌یه كه له روانگه‌ی
خۆیه‌وه لوتكه‌ی خه‌تاو سزای كوشتنی لێی رووبدا، ژن مافی هیچ جۆره
هه‌ڵسوكه‌وتێكی دژبه‌رانه‌ی نیه‌و پیاو وه‌كو پاڵه‌وانێكی هه‌میشه‌یی
ئاماده‌ی هیچ جۆره وه‌ڵامدانه‌وه‌وه‌یه‌ك نیه، گرینگ لێره‌دایه كه ئه‌م
بارودۆخه كۆمه‌ڵگا‌و پیاوانی دیكه قبووڵیان كردوه‌و شانازی پێوه ده‌كه‌ن به
واتایه‌كی دیكه پێكهێنانی پێوه‌ندیی ئه‌ویندارانه له نێوان ژن‌و پیاو، بۆ
پیاو شانازییه‌كی مه‌زن‌و فه‌خره، به‌ڵام بۆ ژن جێگای شه‌رمه‌زاری‌و هه‌قی
كوشتنه.
خاڵێكی دیكه كه هۆی ناهۆمێدی‌و داخ‌و كه‌سه‌ره ئه‌مه‌یه كه، له كاتی ئاوا
رووداوێك!! پیاوانی عه‌شیره یان بنه‌ماڵه به‌رانبه‌ر بۆ تۆڵه ئه‌ستاندن
دیوارێكی كورتتر له ژنانی لایه‌نی به‌رانبه‌ر نادۆزنه‌و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان
تا ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ژنانی به‌رانبه‌ردا ئاوا پێوه‌ندییه‌ك بگرن یاخۆ به‌ڕوونی وا
نیشان بده‌ن كه له ئاوا كاتێكدا سه‌ركه‌وتو بوون.
هه‌ڵبه‌ت نابێ له‌یاد به‌رین كه ره‌وشت‌و داب‌و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
جێگای سه‌رنج‌و گه‌وره‌یین‌و كه‌سێك رازی به دیارده‌ی بێ‌ئه‌خلاقی نیه،
ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی ئازار ئه‌مه‌یه كه له كاتێكی ئاوادا ته‌نانه‌ت
هاوسه‌نگی له نێوان خه‌تاكاراندا له‌به‌رچاو ناگیرێ‌و هه‌موو خه‌تاكان له
ئه‌ستۆی ژنه‌و ئه‌وه‌كه ده‌بێ هه‌موو تاوانه‌كان بدا.
هه‌ر به‌م هۆیه‌وه كه مانگانه ژنان‌و كچانێكی بێ‌تاوان له ژیان بێ‌به‌ش
ده‌كرێن‌و مه‌رگی به‌ناچار داوێنگیریان ده‌بێ. هه‌ر ئه‌م هه‌ڵس‌وكه‌وته
ناله‌باره‌یه كه ژیانی تاكه‌كه‌س‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ژنان ده‌خاته ژێر
كارتێكه‌رییه‌وه‌و بواریان لێ‌ته‌سك ده‌كاته‌وه. بابه‌تی نامووسی به جۆرێك
هاتۆته نێو ژیانی كۆمه‌ڵ‌و تاك كه هه‌ر ئه‌م تاوانه به‌سه تاكوو ژنی بێ‌گوناه
به سه‌ختترین شێواز سزا بدرێ‌و ته‌نانه‌ت هۆكاره‌كانی چوكه‌كردنه‌وه‌و لاوازی
نێو كۆمه‌ڵگا پێك بێنێ. و چ بێگوناهێك كه ته‌نیا به‌م تۆمه‌ته ناڕه‌وا تووشی
بارودۆخێكی ئاوا بوون؟!
هه‌ر به‌م تۆمه‌ته له ماڵ ده‌خرێنه ده‌ره‌وه (ته‌ڵاق ده‌ردرێن)، ئازار‌و
ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن، ده‌بنه گۆپاڵ به‌سه‌ر‌و چوكه ده‌بنه‌وه، به كورتی جۆره
ئازاره له‌شی‌و ده‌روونی‌و تاك كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ته‌حه‌موولیان ده‌كرد‌و
ته‌نیا ئه‌مه به‌سه كه ئه‌م تاوانه بخرێته سه‌ر شانیان، ئه‌وكات هه‌موو كه‌س
ده‌بنه دژیان.
له‌ترسی ئه‌م تاوانانه كچانێكی زۆر به بێ‌مه‌یل‌و ئاوات ناچار ئه‌بن‌و رازین به
هاوسه‌رگیری، له‌گه‌ڵ پیاوانی نه‌ساز‌و توڕه بسازن‌و ژیانی شیرینی خۆیان
فیدای داب‌و نه‌ریتی ناله‌باری كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن.
وێنه‌ی ئه‌م جۆره كه‌سانه هێنده زۆرن كه پێویست به ناوبردن ناكات، ته‌نیا
ئه‌وه به‌سه كه ژیاننامه‌ی ئه‌وان كۆ بكرێته‌وه تا شاهێدی تراژدییه‌كی
هه‌ژێنه‌ر بین.
ـ له ئاوایی "نژمار" ژنێك ته‌نیا به هۆی ئه‌وه‌ی كه سواری ماشینی پیاوێك
ده‌بێ، تاوانبار ناسراوه‌و به خراپترین شێواز له لایه‌ن عه‌شیره‌ته‌كه‌یه‌وه
كوژراوه.
ـ له ئاوایی "د" كچێك له ته‌مه‌نی زۆر له خواره‌وه له پیاوێك ماره
ده‌بڕدرێ كه نزیكه 20 ساڵ له‌و گه‌وره‌تر‌و هه‌روا له فه‌قیرترین‌و ناحه‌زترین
پیاوانی ئاواییش بوه. كچه پاش تێپه‌ڕاندنی چه‌ند ساڵ‌و وه‌پشت سه‌رنانی
ته‌مه‌نی لاوه‌تی هه‌ست به ئه‌و زوڵمه گه‌وره‌یه ده‌كا كه له مافی ئه‌و
كراوه و بۆ ده‌ربازبوون ده‌ست ده‌كا به تێكۆشان. ئه‌م كاره‌ی ئه‌و له لایه‌ن
بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه به بێ‌نامووسی ده‌ژمێردرێ‌و له كاتێكدا كه دوگیانه پاش
چه‌ند حه‌وتوو زیندان له ماڵه‌وه، له كێوه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئاوایی به
سه‌ختترین شێوه ده‌كوژرێ.
ـ له شاری مه‌ریوان كچ‌و كوڕێك عاشقی یه‌كدی ده‌بن به له‌به‌رچاوگرتنی داب‌و
نه‌ریتی كۆمه‌ڵگا ده‌ڕواته خوازبێنی كچه، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی كه كچ‌و
كوڕه‌كه یه‌كتریان خۆش ویستوه، برای كچه‌كه له‌به‌یه‌ك گه‌یشتنی ئه‌وان
به‌رگری ده‌كه‌ن‌و دوای مانگ‌و ساڵانێكی زۆر تێكۆشان، كچه ناهومێد ده‌بێ‌و
كاتێ ده‌زانێ كه بنه‌ماڵه‌كی ده‌یانهه‌وی بیده‌ن به پیاوێكی‌تر، په‌نا
ده‌باته‌به‌ر ئاگر‌و خۆی ده‌سوتێنێ.
ـ له ئاوایی "د" پیاوێك به هۆی دڵپیسبوون له ژنه‌كه‌ی‌و دانپێدانانی ژنه‌كه
بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ پیاوێك هه‌واڵپرسی كردوه، قژی ژنه‌كه‌ی ده‌تاشێ‌و له
ماڵ ده‌یكاته ده‌ره‌وه‌و ته‌ڵاقی ده‌دا.
ـ برایه‌ك له ئاوایی "ب" به هۆی ئه‌وه خوشكه 17 ساڵه‌كه‌ی حه‌زی له
كوڕیكه، سه‌ری ده‌بڕێ.
ـ خاتوو "س" خاوه‌ن چوار منداڵ به تۆمه‌تی پێوه‌ندی جنسی به ده‌ستی
هاوسه‌ره‌كه‌ی به ته‌ور (بێور) ده‌كوژرێ‌و پاشان ئه‌سید ده‌ڕژێنی به‌سه‌ر
ته‌رمه‌كه‌یدا.
ـ خاتوو "ن.م" خه‌ڵكی ئاوایی "ه" به هۆی دژایه‌تی براكه‌ی له هاوسه‌ریه‌تی
له لایه‌ن خۆیه‌وه له كاتێكدا له حه‌مامدا بوه به ته‌ور له‌سه‌ری خۆی
ده‌دا‌و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه.
ـ خاتوو "ل" 17 ساڵه خه‌ڵكی ئاوایی "به‌رقه‌ڵا" به‌ده‌ستی براكه‌ی سه‌ری
ده‌بڕدرێ.
ـ خاتوو "س" به‌ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی "ج" كه موعتادیشه له كاتێكدا كه
بووراوه‌ته‌وه ده‌ستوێندرێ.
ـ خاتوو "خ" خه‌ڵكی ئاوایی "كه‌ڵیاوا" كه دوای لێدانێكی زۆر له لایه‌ن
هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه ده‌كوژرێ، پاشانیش ته‌رمه‌كه‌ی ده‌سوتێندرێ.
ـ خاتوو "پ" خه‌ڵكی ئاوای "نگڵ"و دانیشتووی مه‌ریوان به هۆی نه‌خۆشی
ده‌روونی هاوسه‌ره‌كه‌ی ـ دڵ پیسی ـ ئه‌شكه‌نجه ده‌كرێ.
ـ خاتوو "ز" خه‌ڵكی ئاوای "بستام" له پێش چاوی منداڵه دووساڵه‌كه‌ی به ده‌ست
هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌خنكێندرێ.
ـ خاتوو "ه" له ئاوای "دزڵی" به هۆی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوڕه ره‌فیقه‌كه‌ی
له لایه‌ن براكانیه‌وه له شاخ ده‌خرێته خواره‌وه...
ئه‌و وێنه ناوبراوانه‌و نموونه‌گه‌لێكی زۆری دیكه كه روویداوه‌و رووده‌دا‌و
ئێمه به‌رده‌وام شاهێدی كرده‌وه‌گه‌لێكی نامرۆڤانه‌و دژه مرۆڤانه له
كۆمه‌ڵگاداین كه دژی ژنان به‌ڕێوه ده‌برێ‌و هه‌مووكات تاوانباری سه‌ره‌كی
ژنان ناسراون‌و ده‌كوژرێن‌و پیاوان سه‌ركه‌وتوانه له‌م مه‌یدانه‌دا شانازی به
خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن‌و ئه‌وه به مایه‌ی فه‌خر‌و توانای له‌ش‌و ده‌روونی خۆی
ده‌زانێ. له‌م تێكۆشانه‌دا دو ده‌سته له پیاوان شانازی به خۆیان ده‌كه‌ن‌و
ئه‌م كرده‌وه ره‌شه دژه مرۆڤانه‌یه به مایه‌ی فه‌خر‌و سه‌ركه‌وتن‌و
مه‌ردانه‌گی خۆ ده‌زانن، ده‌سته‌ی یه‌كه‌م: تاقه شانازیكه‌ره‌كانن كه له‌م
رێگایه‌دا كه‌سێكیان كوشتوه‌و ده‌سته‌ی دوهه‌م: ئه‌و پیاوانه‌ی كه تاونبارن
به‌وه‌ی كه پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بوون، ئه‌وه به مایه‌ی فه‌خری خۆ
ده‌زانن كه به بۆنه‌ی ئه‌وانه‌وه ژنێك كوژراوه.
به‌ڵێ ژن، ئه‌م گیانله‌به‌ره زوڵملێكراو‌و فیلتركراوه، مێژوو له‌و رۆژه‌وه كه
ناوی حه‌وای لێ‌ناو شه‌ریك خه‌تای شه‌یتان سه‌رچاوه‌ی خه‌تاو ره‌شی‌و
نابه‌رانبه‌ری، له‌و رۆژه‌وه كه كچانی شوونه‌كردوویان ده‌كرده قوربانی
خوداكانی ده‌ستكرد تا ئه‌و رۆژه‌ی كه بوكه‌كان ده‌بوایه شه‌وی ئه‌وه‌ڵی
زه‌ماوه‌ندیان له باوه‌شی ئاغاكانیا رۆژ بكه‌نه‌وه و، له كاتێكه‌وه كه به
ناوی نامووس ده‌بوونه مڵكی ته‌واوی پیاوان‌و به زه‌نجیره‌ی رزاو‌و پیسی
نه‌ریته‌كان بوونه خاوه‌نی گیان‌و ماڵیان، تاكوو ئه‌مڕۆ كه پێش له دایكبوونیان
به دیاریكردنی جینسی كچ بوونیان هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه ده‌خنكێندرێن. وه له
سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داری‌و تێكنۆلۆژی پێشكه‌وتوو له كاره‌كه‌ری‌و به كۆیله‌ی
جینسی‌و له بازاڕی پڕ له خێر‌و به‌ره‌كه‌تی بازرگانی جینسی ده‌فرۆشرێن‌و
ده‌كوژرێن. تا ئێستا كه‌وتونه‌ته به‌ر خراپترین شێوازی توڕه‌یی جینسی، ره‌وانی،
جنسی‌و شێوازی به‌ڕبه‌ڕییه‌ت ئه‌و، واته قه‌تڵ‌و كوشتار. ئه‌و وتانه ده‌نگی
ژنانی كوردستان‌و رۆژئاوای وڵاته (ئێران)، ده‌نگی ژنان له ئاگردا سووتاوه‌و
به ته‌ور له‌ت له‌ت كراوه.
ژنان ژیانیان خۆش ده‌وێ‌و ده‌یانه‌وێ له ئاشتی‌و خۆشیدا‌و به بێ هیچ
جیاوازییه به‌رانبه‌ر ئینسانه‌كانی دیكه گڕی ژیان به‌رزكه‌نه‌وه، نه ئاگری
كوشتن‌و بڕین. به‌ڵام ئایا ده‌رمانێك هه‌یه بۆ ئه‌م ده‌ورانه؟ ئایا ده‌كرێ رۆژێك
ئێمه له هیچ شوێنێكی دنیا چیتر له‌گه‌ڵ دیارده‌ی ژنكوشتنو خۆكوشتن رووبه‌ڕوو
نه‌بین؟ و ئیتر له ئاماردا نه‌خوێنینه‌وه هێندوستان پێته‌ختی خۆكوشتنی ژنان له
جیهان، ئیلام له خۆرئاوای ئێران‌و مه‌ریوان له كوردستان‌و ئیتر له عێراق‌و
ئه‌فغانستان‌و وڵاتانی دیكه‌ی شه‌ڕ لێدراو و سوننه‌تی شاهیدی ژن كوشتن نه‌بین.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی ئه‌نجومه‌نی ژنانی مه‌ریوان (www.zananm.com) |