|
نه‌ته‌وه‌یی، راوه‌ستان
له به‌رامبه‌ر پیلان‌و هێرشكارییه كولتوورییه‌كانی دوژمنه كه به شێوازگه‌لی
جۆراوجۆر له چاپه‌مه‌نی، فیلم، میدیاكان‌و به‌تایبه‌ت جل‌وبه‌رگدا خۆی ده‌نوێنێ.
مه‌سه‌له‌ی گۆڕینی جل‌وبه‌رگ
له ئێران، ره‌گ‌و ریشه‌ی مێژوویی هه‌یه، به شێوازێك كه له سه‌رده‌می ره‌زاشادا
به گه‌ڵاڵه‌ی "كه‌شفی حیجاب" ده‌ستی پێ‌كرد‌و له قۆناخی ده‌سه‌ڵاتداریی په‌هله‌ویی
دووهه‌م‌و به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می شۆڕشی ئیسلامی‌دا به توند‌وتیژی‌و زۆره‌ملی
به‌رده‌وام بوو. له سه‌ر‌وبه‌ندی "كه‌شفی حیجاب"دا، ده‌وڵه‌ت به زۆر چادر‌و سه‌رپۆشی
ژنانی له سه‌ریان ده‌كه‌ند‌و ده‌یدڕاند‌و، ته‌نانه‌ت ماڵه‌كانیشیان به زۆر ده‌پشكنی.
ئێستاش له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریی كۆماری ئیسلامی‌دا، به زۆر چادر‌و سه‌رپۆش
به‌سه‌ر ژناندا ده‌سه‌پێنن.
ده‌ستپێكردنی سیناریۆی گه‌ڵاڵه‌ی جل‌وبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
نزیكه‌ی ساڵ‌و نیوێك له‌مه‌وپێش، واتا ئه‌و كاته‌ی كه دیسان ده‌نگی شه‌پۆلی
هێرشی كولتووریی رۆژئاوا له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی رێژیمه‌وه هه‌ڵسا. پێویستی
له‌به‌ركردنی چادری نه‌ته‌وه‌یی هاته ئاراوه، پێشانگای جل‌وبه‌رگی ئیسلامی
له تاران به‌ڕێوه چوو‌و له پاڵ به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ "به‌دحیجابی"و گرتن‌و
سووكایه‌تی‌كردن به ژنان، جۆرێك جل‌وبه‌رگی تایبه‌ت‌و په‌سندكراوی رێژیم به‌سه‌ر
هاووڵاتیانی پله دووی وڵاتی دایكی ئیسلامدا سه‌پێندرا.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌ته سه‌ره‌ڕۆكان، به‌تایبه‌ت جۆری ئایینی،
ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك نه ته‌نیا له بواری سیاسی، به‌ڵكوو له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
ئابووریشه‌وه ده‌كه‌ونه ژێر گوشاری ده‌سه‌ڵاتداران‌و له سه‌ره‌تایی‌ترین مافه‌كانی
خۆیان وه‌ك مافی جل‌وبه‌رگ پۆشین بێ‌به‌ش ده‌كرێن. رێژیمی كۆماری ئیسلامیش كه
به‌رده‌وام خۆی به خاوه‌نی گیان‌و ماڵی خه‌ڵك زانیوه‌و به گه‌مژه‌و نه‌زانی
له قه‌ڵه‌م داون، هه‌موو ساڵێك به خستنه‌ڕووی گه‌ڵاڵه دژه كولتوورییه‌كان له
ژێر ناوی به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ هێرشی كولتووریی رۆژئاوا، وه‌ك سه‌پاندنی جل‌وبه‌رگی
نه‌ته‌وه‌یی، خه‌بات له دژی به‌دحجابی، گه‌ڵاڵه‌ی پێكه‌وه‌نانی ژیانی هاوسه‌ریی
كاتی، گه‌ڵاڵه‌ی جوداكردنه‌وه‌ی كچان‌و كوڕان له زانكۆكان‌و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌ته‌لایته‌كان،
ده‌ستی داوه به هاندان‌و شێواندنی بیر‌وڕای گشتی‌و به‌تایبه‌ت ژنان‌و گه‌نجانی
به شێوازه جۆراوجۆره‌كان، خستۆته ژێر گوشار‌و زه‌بر‌وزه‌نگ.
به‌ریانی روو له زیادبوونی گه‌نجان بۆ له‌به‌ركردنی جل‌وبه‌رگی رۆژئاوایی كه
له هۆكارگه‌لی جۆراوجۆر، له‌وانه قه‌یرانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و ناكارامه‌یی
ده‌وڵه‌ت له دابین‌كردنی پێداویستییه سه‌ره‌تایی‌یه‌كانی خه‌ڵك سه‌رچاوه‌ی
گرتوه، كاربه‌ده‌ستانی رێژیمی خستۆته بیری ئه‌وه كه بۆ سه‌رپۆش خستنه‌سه‌ر
ناتوانایی‌یه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه قووڵه كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی‌و
ئابوورییه‌كان، هه‌ر رۆژ ده‌ست به به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌یه‌ك بكه‌ن‌و خه‌ڵك به
شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بترسێنن‌و بتۆقێنن.
یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی رێژیم له به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌ی جل‌وبه‌رگی
نه‌ته‌وه‌یی، یه‌كده‌ستكردنی جۆری جل‌وبه‌رگی خه‌ڵكی ئێران‌و قه‌ڵاچۆكردنی جل‌وبه‌رگی
نه‌ته‌وه‌كان‌و سڕینه‌وه‌ی هه‌موو دیارده كولتووریه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانه.
كاربه‌ده‌ستانی رێژیم به ئیلهام وه‌رگرتن له بیرۆكه توندڕه‌وانه‌و شۆوینیستییه‌كان،
ده‌یانه‌وێ وێڕای حاشاكردن له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، جل‌وبه‌رگی
په‌سندكراوی رێژیم به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنن. نه‌ته‌وه جیاجیاكانی ئێران، هه‌ركام
داب‌و نه‌ریت‌و كولتووری تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه كه له مێژوو‌و بیر‌وباوه‌ڕه‌كانیان
سه‌رچاوه ده‌گرێ‌و جل‌وبه‌رگیش، یه‌كێی له توخمه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی كولتووری
هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كه، كه‌وابوو، له بار‌ودۆخێكدا كه گه‌ڵاڵه‌ی جل‌وبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی
بێ ره‌چاوكردنی نۆرم‌و بایه‌خه كۆمه‌ڵناسی، ده‌رونناسی‌و خه‌ڵك ناسییه‌كاندا
به‌ڕێوه ده‌چێ، سه‌پاندنی به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران، به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران، نه ته‌نیا نالوێ، به‌ڵكوو كاردانه‌وه‌ی توند‌و نه‌رێنیی خه‌ڵكی لـێ ده‌كه‌وێته‌وه.
پێداگرتنی رێژیم له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌ی جل‌وبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی، له
حاڵێكدایه كه كۆمه‌ڵگای ئێران تووشی قه‌یرانگه‌لێكی قووڵی كۆمه‌ڵایه‌تیی
وه‌ك: ئێعتیاد، خۆكوژی، ئیدز، ناكۆكیی چینایه‌تی، خۆسووتاندن، هه‌ڵاتن له ماڵ،
له‌شفرۆشی، هه‌ڵاواردنی جینسی، هه‌ڵاتنی مێشكه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌و روو له
زیادبوونی رێژه‌ی تاوان بووه‌و لانیكه‌م له‌سه‌دا، په‌نجای خه‌ڵكی ئێران له
ژێر هێڵی هه‌ژاری‌دا ده‌ژین.
ده‌سه‌ڵاتدارانی رێژیم له باتیی دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌ك بۆ قه‌یران‌و
گیر‌وگرفته ئاماژه‌پێكراوه‌كان، به خستنه‌ڕووی گه‌ڵاڵه‌ی جل‌وبه‌رگی
نه‌ته‌وه‌یی‌و گه‌ڵاڵه كۆمه‌ڵایه‌تی‌ییه‌كانی دیكه، خه‌ڵكی ئێران‌و به‌تایبه‌ت
ژنان‌و گه‌نجان‌و نه‌ته‌وه‌كانی ئێران زۆرتر له جاران له سیستمی ده‌سه‌ڵاتدار
بێزار‌و ناڕازی ده‌كه‌ن‌و ناكۆكیی نێوان خه‌ڵك‌و حكوومه‌ت قووڵتر ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها كه ئه‌زموونی تاڵی به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌م
دواییانه‌ی رێژیمی كۆماری ئیسلامی پیشانی داوه، خه‌ڵكی ئێران، نه ته‌نیا
ملكه‌چی ئه‌م گه‌ڵاڵانه نابن‌و ناكه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی ترساندن‌و تۆقاندنی
جل‌وبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵكوو به‌رنگاری‌كردن له گه‌ڵ ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه
ده‌كه‌ن به ئامرازێك بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی‌و خه‌باتی نه‌رێنی له دژی
رێژیم. بێگومان كاربه‌ده‌ستانی رێژیم ئه‌مجاره‌ش به به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌ی
جل‌وبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی، لاپه‌ڕه‌یه‌كی دیكه به‌سه‌ر ناكامییه‌كان‌و
سه‌رنه‌كه‌وتنه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌كانی خۆیان زیاد ده‌كه‌ن. |